شەوچرا Şewçira
الذهاب إلى القناة على Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
1 005
المشتركون
+49524 ساعات
+4947 أيام
+43530 أيام
أرشيف المشاركات
1 005
وەرام
لە کۆتایی نامەکەتا
لەنامەکەی ئەمجارەتا
گیانە.... ئەڵێی
من بەقەت چەند، خۆشم ئەوێی؟
ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش ئەوێ
یان پەپوولەی هەردەو نزار
هەنگی دڵدار
گوڵ باخی، ژینی خۆش ئەوێ
شیلەی شیرینی خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی.
یان چۆن بەفر چیای کوێستان
کانیی روونی، ناو دارستان
تریفەی مانگیان، خۆش ئەوێ
گزنگی خۆریان، خۆش ئەوێ
خۆشم ئەوێی!
ئازیزەکەم، ئەوەندەی خۆتت، خۆش ئەوێ
خۆم خۆش ئەوێ!
خۆشم ئەوێی
نـوســەر: مامۆستا شێرکۆ بێکەسمەکۆی شێعری کوردی https://t.me/Shewchira_m
1 005
دڵم بۆ زوولف و ڕووی جانانە ئەگری
مناڵە و بۆ گوڵ و ڕیحانە ئەگری
چرا ئیمشەو کە وا فرمێسک ئەڕێژێ
ئەڵێ هەر بۆ منی پەروانە ئەگری
ئەکا شاباشی کێ دەریایی دیدم
کە چەشنی گەوهەری یەک دانە ئەگری
چیە پیری دڵ ئیمشەو وەک عەرەق خۆر
لە کونجی تەکیە بۆ مەیخانە ئەگری
شەوێ بێ زوڵفی ئەو مەهـ پارە تا ڕۆژ
دڵم بۆ سینە چاکی شانە ئەگری
غەزالــی من ئەگر ساتێ نەبینێ
بیابان قۆڕ ئەپێوێ لانە ئەگـــری
نوسەر: مامۆستا بێخود
https://t.me/Shewchira_m
1 005
بە ئەوینت
دەستنوێژی وەفا و بەڵێن هەڵدەگرم و
لەناو یەک بەیەکی
رەکاتەکانی نوێژی خۆشەویستی
ناوت دەێنم ــ
تا ئەوکاتەی دەستم لەرز و
چاوم کز و
قاچم سست و
لەشم تەزیو
چۆن لە نوێژەکانی
خوم واز ناهێنم
خەیالی تۆش
لەبیر ناکەم دەتدوێنم
نــوسەر: ئامینە عەزیزی(سروور)https://t.me/Shewchira_m
1 005
من دەزانم دارستانی هەموو شوێنێک
جریوەی گەرمی چۆلەکە و
ڕووباری هەموو وڵاتێک
دەنگی تاڤگە و ڕەنگی کەف و پێچ و پەنای ڕێگەی بەرەو دەریای هەیە
بەڵام چ بکەم لێرە نەبێ
نە گوێم چاکیان دەبیسێت و
نە چاوم چاکیان دەبینێ و
نە گیانم چاکیان هەست دەکا...
نوسەر:مامۆستا مارف ئاغاییhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
کە مێژو نووسێ ئەنووسێ
لە شەڕێکا سەد کەس کوژراو
بە ئاسانی بە ناویانا تێ ئەپەڕێ
تۆ ڕاوەستەو ورد بەرەوە
سەد کەس، سەد ڕۆح، سەد ڕووبار، سەد شەقام،سەد پەنجەرە و سەد ژن و سەد گەڵاڕێزان
سەدان خەون و سەدان مناڵ هەزاران ماچ و هەزاران باخ
و ئەوە هەر چاوی شاعیرە لەو سەد گیانە کوژراوەدا،
سەد شمشاڵ و سەد گۆرانی و هەزار زەردە خەنەی گوڵ و
هەزار ئاوێنەی شکاوی خۆرەتاو و هەزار دڵۆپ فرمێسکی خوا ئەبینێت
شێرکۆ_بێکهسhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
نییە ڕەحمت لەدەرحەق عاشقی شەیدایی میسکینت
بڵێ پێم تۆ خودا کافر چییە تۆ مەزهەب و دینت
بە خاکا پێ بنێ مەینێ بە دیدەی ئەشکبارمدا
مەبادا دڕکی برژانگم بچێتە پێی حەنایینت
مەیێڵە ڕۆژی عاشق ڕەش ببێ ئەی یاری بێمروەت
لەسەر سوبحی جەبینت لادە جانا زوڵفی چینچینت
هەمیشە لالەزارە دەوری قەبرستانی عوششاقت
ئەکەن تەمسیلی لێوی لەعل و کوڵمی ئاڵ و ڕەنگینت
کە ناوت دێنمە سەر لێوەکانم ئێستە ئەی جانا
دەم و لێوم ئەچەسپێن پێکەوە بۆ لێوی شیرینت
بە خەندەی نازەوە فەرمووی ئیتر بۆت فەخرە تۆ مردن
کە ئەمڕۆ من بە ناز و لەنجەوە هاتوومە باڵینت
لە سایەی ماچی لێوی ئەو شکا بازاڕی تۆ قەنناد
بە پوولێ ناکڕێ کەس ئێستە باری شەهد و هەنگوینت
🔹ئەحمەد موختار جافhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
دوو لەت بین و
چوار لەت بین و
هەزار لەت بین
تیخی نەفرەت، هەر خۆمانین
پشت و قامچی، باڵدار و داو، هەر خۆمانین
پێ و بەرپێنە، ئاگر و ئاو، هەر خۆمانین
مامۆستا پەشێو
https://t.me/Shewchira_m
1 005
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
✔️ نەوەد و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
🖊 تەوەر: خوێندنەوەیەک بۆ فکر و ئەندیشەی عەبدوڵڵا ناهید
وتاربێژ: د. شەهباز مۆحسێنی
📆 ڕێکەوت: دووشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٥
⏱ کات: ٤:٣٠ (چوار و نیوی دوانیوەڕۆ)
🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد)
✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی
1 005
لە دەوری خاڵەکەی کوڵمی کە ماری زولفی داناوە
لە سەر تەسویرەکەی ئادەم مەلەک سەد عوزری هێناوە
شەوی میعراجی سوبحانە بە قەددی سەروی تۆی زانی
لە سیدرە جوبڕەئیل بۆیێ لە نیوەی ڕێگە لایداوە
کە شەیتان تاقی میحرابی برۆی تۆی دی وتی: یا ڕەب
لە سوجدەی حەزرەتی ئادەم سەری خۆم بۆچی باداوە!
بەڵام ئەی ویشکەشێخانی زەمانە پێم بڵێن ئاخر
لەبەر چی پەرچەمی ساقی لە سوبحی جەبهە تۆراوە
بەغەیرەز باسی ئەو زارە موهیممە دەرکی ئەو زارە
ئەوی بیستوومە بیستوومە، ئەوی دیتوومە دامناوە
چ سەییادێکی سەییادی کە بۆ سەییادی ئوستادی
چ هەستی کردووە هەستا چ بازی بەست و وەستاوە
وەرە ڕەبعی دڵ و چاوم بەهەشتی ڕوبعی مەسکونە
هەتا دڵ حەز دەکا باخە هەتا چاو بڕ دەکا ئاوە
نیهایەت بمکوژن وەڵڵا لە ماچی لێوی خۆش نابم
ئەوی خوا حەز نەکا نابێ، ئەوی قەوماوە قەوماوە
لە حەققی مەقدەمی حاجی قوڕی کوێ کەم بە سەر خۆما
دڵێکم بوو لە دنیادا ئەویش بەینێکە تۆراوە
نوسەر:حاجی_قادری_کۆییhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
ئومێدی وەسلی تۆم زانی نیشانەی بێنیشانی بوو
ئەوەی ئێمەی فریب دا ئیلتیفاتی سەر زوبانی بوو
لەسەر تووری ڕوخت مووسا کە فیرەعونی خەتی لا دا
لە سیڕڕی زاری تۆی پرسی جەوابی لەن تەرانی بوو
ئەگەر مووسا و دارا بی لە دنیا بەهرەوەر نابی
دەزانی مەنسەبی هەردوو شوانی و ئاشەوانی بوو
لە سایەی لێو و دندانی لەبەر چاوم نەما شانی
ئەگەر لەعلی یەمانی بوو، وەگەر ئەڵماسی کانی بوو
مەگەر بیستوویەتی خەتتت لەنێو چاهی زەنەخدانت
ئەسیری یووسفە بۆیە نزوولی کاروانی بوو
ئەوی تۆ هەتبوو، من نەمبوو قەرار و سەبر و عیززەت بوو
ئەوی من هەمبوو، تۆ نەتبوو: وەفا و میهرەبانی بوو
زەمانی حاڵ و سەرمایەی بەد و نیکت نەبوو سوودی
بە موستەقبەل بڵێ حاجی لە مازی دا زەمانی بوو
نــوســەر: حاجی قادری کۆییhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
تۆ دەریامی؛
بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت
بە خاوێنیت، بە ئارامیت
تۆ دەریامی؛
بە شەپۆلی لەنجە و لارت
بە تووڕەیی جاربەجارت
بە شەنگەژنیت،
بە سامیت؛
تۆ دەشتی ئەوپەڕ نادیاری
بۆ چۆلبڕی لەپێ کەوتوو،
تاپۆی شاری
تۆ ڕوح سووکی،
وەک خەونی خۆش
وەک هەناسە،
جێ ناگری
لە توێی شێعرا چەشنی تاسە
تۆ تراوکەی، جارێ دیار و گاهێ نادیاری
هیوای تینوێتیی ڕێبواری
تۆ شۆڕەبیی ناو شۆرەکاتێکی گەرمی،
لە بەر نیگای تاسەباری ئەویندارا،
خۆ داپۆشیو بە لک و پۆی
کەزیەی نەرمی
نــوســەر:سوارەی ئیلخانی زادەhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
تۆ بەهاری
گیانەکەم تاقەت نەماوه , من بەرە یا خۆت وەرە
کەی وتم گەرخۆت نەهاتی تین وتاوی دڵ بەرە؟
تۆ بەهاری , سەوزە کەی بێ هاتنت ئاونگ دەکا؟
وەرزی جوانیی زۆر لەمێژە ئاشنای دوڵ و دەرە
عـــومــــەرhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
" سروەی بەیانی "
تۆ وەکوو
سروەی بەیانانی بەھاری
تۆ لە لەشما
گیانی سووکی نادیاری
بۆ شەوی خۆشی و نەخۆشیم یادگاری
ڕەمزی ئینتیزاری
تۆ جریوەی دارسانی جێژوانی
بۆ ھەسێرەی بەرزی ئاواتم
سریوەی
چەندە جوانی
گیانەکەم
جاران کە ئەتکوت
پێکەنینت زایەڵەی
سەوزی شەتاوە
چاوی شینت گۆمی مەندی
پڕ لە ماسی
زەرد و سووری بەر ھەتاوە
ئێستە بۆ وا شۆڕەبی
برژانگی نەرمت دەوری داوە
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوە؟
نــوســەر: سوارە_ئیلخانیزادەhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
هەموو ئێواران
لە ئاسمانی غوربەتی دڵم
هەوری نەبوونیت
دڵۆپ
دڵۆپ
دەبارێنێ
بارانی دڵتەنگی
بەسەرمدا
هیچ چەترێ شک نابەم
جەستەی تەڕم پەنا دا
هەموو ئێواران
شار تابڵۆیەکی کپە
بێ تۆ
لەنیگای مندا
نــوســەر: سورەییا ئەفشارنیاhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
گـــوتم ئەی بولبولی خــەمـــگینی دڵــمەند
مـــەناڵێــنە لە دەس داو و لـە دەس بــەند
بزانــە تـــۆ ئــەوی ئەهـــلی هـــونەر بــێ
دەبــێ یا دەســبەســـەر یا دەربــەدەر بێ
هـــونەرمـــەند و ژیانــی خـــۆش مــەحاڵە
هــــــونەرمــەند ڕەنـــجەڕۆیە، ژیـنی تــاڵە
ورینـگـــە خـــۆشــــەکــەت بــۆ تۆ بـــەڵایە
ئـەتۆ خـــۆش خـــوێنی حــاڵت بــۆیە وایـە
ئەگەر نەتــــبا ورینگە و دەنگــی وا خــۆش
بەڕەڵڵا بـووی وەکــوو ئەو ڕووڕەشـــە تۆش
منیــش ئــەی بــولبولـی بەنــدی وەکوو تۆم
وەهـــا دوورم لە هـــێلانە و گـــوڵی خـــۆم
منیش وەک تۆ لە کیسم چوو گوڵی سوور
منیـــش هــــێلانەکــــەم لێکـــراوە خـاپوور
نـــوســـەر:مــامــۆستا هــێــمنhttps://t.me/Shewchira_m
1 005
سڵاو و ڕێز و حورمەت بۆ هەموو هاوڕێیانی خۆشەویست. 🌹
هیوادارم هەمووتان لە تەندروستی و خۆشی دابن.
لە سبەوە چالاکیی کەناڵەکەمان دەست پێ دەکات.
ناوەڕۆکی ئەم پەیجە بریتییە لە بڵاوکردنەوەی هۆنراوەی شاعیرە گەورەکانی کورد و دێکڵامەی کوردی.
هیوادارین جێی دڵخۆشی و پشتیوانیتان بێت.
https://t.me/Shewchira_m
