شەوچرا Şewçira
الذهاب إلى القناة على Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
إظهار المزيدلم يتم تحديد البلدالفئة غير محددة
500
المشتركون
-324 ساعات
-267 أيام
-5030 أيام
جارٍ تحميل البيانات
القنوات المماثلة
لا توجد بيانات
هل تواجه مشاكل؟ يرجى تحديث الصفحة أو الاتصال بمدير الدعم الخاص بنا.
سحابة العلامات
لا توجد بيانات
هل تواجه مشاكل؟ يرجى تحديث الصفحة أو الاتصال بمدير الدعم الخاص بنا.
الإشارات الواردة والصادرة
---
---
---
---
---
---
جذب المشتركين
نوفمبر '26نوفمبر '26
نوفمبر '26
+1
في 0 قنوات
أكتوبر '26
+689
في 5 قنوات
Get PRO
سبتمبر '260
في 3 قنوات
Get PRO
أغسطس '26
+100
في 3 قنوات
| التاريخ | نمو المشتركين | الإشارات | القنوات | |
| 03 نوفمبر | 0 | |||
| 02 نوفمبر | +1 | |||
| 01 نوفمبر | 0 |
منشورات القناة
تنیا شتێک کە لە ڕۆژی گیاندان
دڵم بۆی تەنگ ئەبێت؛
کتێب و نامەکانن
ئەوانی تر تنیا لەزەتێکن
کە هەر ئەوڕۆ،
گەپۆلی دەکەم.
کریستین بوبنگەپۆل:بە مانی لەمس کردن
| 2 | مرۆف
بوونەوەرێکی سەیرە،
لەملاوە له سەدان نەفەر بێزار دەبێ،
لەولاوە بۆ یەک نەفەر دەمرێ | 88 |
| 3 | دڵی مــــــــــــن،
گۆڕستانێکە و هەزاران خۆزگەی تێدایە.!
"مامۆستا ههژار" | 90 |
| 4 | خاڵۆ🫀🙂↔️ | 68 |
| 5 | «من وەک ئەو پاتەخۆر نیم؛
من بەسەر کەسێک کە کەوتوتە سەر زەوی،
گوژم نابم!»
سەلاحەدین ئەیوبی
پاتەخۆر:کەسێک کە خۆی زەلیل دەکا و خۆی دەفرۆشرێت.
گوژم:بە مانای حەملە کردن بە شوێنێک یان کەسایەتیک. | 79 |
| 6 | درۆیە ئەگەر کەسێک مەیلی مانەوەی هەبێت هەزار هەڵەش بکەیت جێت ناهێڵێ" | 82 |
| 7 | دەترسم ماچت کەم
لێوت بۆنی شێعر بگرێ
که گەیشتیه ماڵەوه
دایکت بڵێ کام شاعیری بەرەڵا ماچی کردووی ...
لەتیف هەڵمەت | 86 |
| 8 | خۆزگە من ببمە درەختێک بۆ قوتابخانەی کچان
ئەو کچانەی وا دەخوێنن، ببمه سێبەر بۆ ئەوان
پیرە مێرد | 84 |
| 9 | بەڵام خۆ پێم وتبوی ئەگەر
تۆ لە دەست بدەم قەت نابمەوە بەوەی جاران :) | 161 |
| 10 | کاتـــ
چرکــە چرکــە تێ ئەپەڕێ و
من
هــەر لە گــۆمی چاوانتـم
چـاوانی تۆ
بـۆ من ژیـانێکی نوێیە
بــۆیە دەڵێم
بــەهەشـتەکی خـوا
لــەسەر زەوی
گـۆمی چاوانتە
“هــیـــوا مُـــکری | 1 |
| 11 | گەر دووچاوی تۆ نیشتمان بن منشەهیدی خاکووخۆڵتم...🫀🫵 | 162 |
| 12 | پەرچەم حەبەشی زادە فەرەنگی بوتی زیبام
سەرحەڵقەیی شۆخانی پەری چیهرە گوڵ ئەندام
پێم کوت: چییە ئەم نوقتە لەنێو دوو لەبوو یەک جام؟
فەرمووی ئەوە نوکتێکە بە دوو لێوی شەکەر خام
تا ماچی نەکەی ناگەیە سەر حیکمەتی باری
وەفایی | 141 |
| 13 | لاپەڕەکانی ڕۆح بۆ هەموو کەس
هەڵمەدەنەوە هەندێک مرۆڤ
خوێندەواری نیە لە زمانی رۆح. | 109 |
| 14 | خۆزگە دنیا سێ شتی نەبوایە
خۆشەویستی
درۆ
لوت بەرزی
ئیتر ئەوکاتە کەس بەهۆی لوت بەرزیەوە
لە پێناو خۆشەویستی درۆی نه ده کرد... | 106 |
| 15 | شتە جوانەکان بە نهێنی ڕاگرن،
مرۆڤەکان دەستی وێرانکردنیان درێژە♥️" | 112 |
| 16 | من و بادی سەحەر یاران! عەجایب بێ قەرارێکین
بە سەرگەردانییا هەر دوو دەڵێی مەشغووڵی کارێکین
لە سایەی دەوڵەتی حاجیب، مەکان و ئاشنام دەسکەوت
لە کۆی جانانەدا دایم لەگەڵ سەگ یاری غارێکین
لە هەمدەردت مەکە وەحشەت، وەرە بولبول ڕەفێقت هات
بناڵین با بەجووت هەر یەک، ڕەهەندەی گوڵعوزارێکین
سەدای گریانی خۆم و دەنگی ناڵەی دڵ لەدەس هیجران
وەها دێ موتتەسیل شەو، هەر دەڵێی زەنگی زەوارێکین
تەنی زار و ڕوخی زەردم، لە حورمەتدا خەس و پووشن
لە مەددی مەوجی بەحری لوتفی یارا بەرکەنارێکین
لەگەڵ زاهید بە تەقدیری فەلەک هەرگیز؟ جودا نابم
لە قوربی غەیرە ڕەغبەتدا بەمیسلی سیر و مارێکین
ستادەم خۆم و جان و دڵ بە سالم وەختێ ڕابووری
لەڕێگەت نەقد دەر کەف بۆ نیسارت ئینتزارێکین
سالم | 112 |
| 17 | خەنجەر
چەند ساڵێک بەسەر شەهیدبوونی مێردەکەیدا تێپەڕیبوو. شۆڕش سەرکەوتبوو و حکوومەتی نوێ کۆڕێکی بۆ ڕێزلێنان لەو شەهیدە پێکهێنابوو. داوایان لە ژنەکەی کردبوو بەشداریی تێدا بکات.
ژنەکە لەبەردەم پەنجەرەکە وەستابوو. بایەکی سارد لەنێو لقوپۆی دارەکاندا دەهات و دەچوو. چاوی لە ڕێگاکە بوو. ئەو ڕێگایەی چەند ساڵ پێشتر مێردەکەی پێدا ڕۆیی و نەگەڕایەوە.
لە دوای شەهیدبوونی مێردەکەی، هەر لەو دێهاتە دەژیا. هەر شوێنێکی دێ یادگارییەکی لەگەڵ بوو؛ مەزرا، کانیاو و کێوانی دەوروبەر.
مێردەکەی فەرماندەی دەیان شەڕی قارەمانانە بوو، بەڵام لە ماڵەوە زیاتر لە شەڕ، باسی کشتوکاڵ و ژیانی خەڵکی دەکرد. یارمەتیدانی شوانێک یان دروێنەوانێک بۆی شتێکی ئاسایی بوو.
هەژارەکانیش، کاتێک لەگەڵ یەکتر ناکۆکییان هەبوو، لەجیاتی ئەوەی بچنە لای بەرپرسانی باڵای شۆڕش، دەهاتنە لای ئەو. گوێی لە هەردوو لایەن دەگرت و هەوڵی دەدا بە ڕێککەوتن کێشەکەیان چارەسەر بکەن. پێی وابوو خەڵک نابێت بۆ هەر کێشەیەک چاوەڕێی بڕیاری بەرپرسان بمێننەوە.
جارێک لە کۆڕێکی شۆڕشدا، سکرتێری گشتی قسەی دەکرد. کاتێک مێردەکەی هاتە ژوورەوە، خەڵک هەستان و چوونە پێشوازییەوە و ڕەییس بە تەنیا لەسەر کورسییەکەی مایەوە.
بە منداڵانی قوتابخانەی وتبوو:
«داهاتووی ئەم وڵاتە هی ئێوەیە. دەبێ بخوێنن و ببنە کەسانێکی بەسوود. نابێت نەوەی داهاتوو وەک ئێمە بە چەکەوە گەورە ببن!»
دوایین شەو، لەبەردەم ژنەکەی دانیشتبوو. پێش ئەوەی بچێت، سەیری دەرگاکەی کرد و پاشان ڕووی کردە ژنەکەی:
«ڕۆژێک دێت تێڵای داگیرکەر لەسەرمان نەمێنێ. ئەو ڕۆژە مورادم حاسڵ دەبێت و دەگەڕێمەوە ناو دێ. ئەم خاکە بۆ کشتوکاڵە، نەک بۆ شەڕ!»
ژنەکە هەمان هەستی ناخۆشی هەبوو کە پێش لەدەستدانی باوکی هەستی پێ کردبوو.
پرسی: «پیاوەکە، دڵنیایت ئەوانەی دێن بەدواتدا جێی متمانەن؟ باوکیشم متمانەی کرد و کۆستمان کەوت. دایکی هەژارم بەو داخەوە سەری نایەوە.»
مێردەکەی ماوەیەک بێدەنگ بوو. پاشان دەستی نایە سەر دەستی ژنەکەی:
«ئەوانە برا و هاوسەنگەری منن. ئەگەر متمانەم پێیان نەبێت، چۆن دەتوانین پێکەوە دژ بە داگیرکەر بوەستین؟ تازە ئێمە بۆ شەڕ ناچین؛ بە داوای بەرپرسانی شۆڕش دەچین بۆ وتووێژ.»
ژنەکە کپ و مات تەنیا سەیری ڕوخساری مێردەکەی دەکرد.
نیوەشەو، ئۆتۆمبێلێک لەبەر دەرگای ماڵەکە وەستا. ژنەکە چرا لەنتەرێکی لەدەست گرتبوو و مێردەکەی تا لای ئۆتۆمبێلەکە بەڕێ کرد.
تاریکی ڕوخساری ئەوانەی وا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون شاردبوویەوە. تەنیا دەستی شۆفێرەکەی دەبینی کە لەسەر فەرمان بوو. لە پشت دەستی، دوو نیشانەی ڕەش وەک دوو خەنجەر لەسەر پێستی سپیی دیار بوون.
ئۆتۆمبێلەکە ڕۆیشت. ژنەکە هەر لەوێ چرا بەدەست ڕاوەستابوو.
ئەوە دوایین جار بوو مێردەکەی دەبینی.
ژنەکە لە گوندەوە هاتە کۆڕەکە. کاتێک چووە ناو هۆڵەکە، وێنەیەکی گەورەی مێردە شەهیدەکەی لەسەر دیوار بینی. ڕیشێکی چڕ، چەکێک لەسەر شان و جامانەی دەوری سەری.
لە ڕیزی پێشەوە جێگایان بۆ دانابوو. هۆڵەکە پڕ بوو لە خەڵک.
کۆڕەکە بە وتاری یەکێک لە فەرماندەکانی حکوومەتی نوێ دەستی پێ کرد. فەرماندەکە باسی قارەمانییەتی و خۆنەویستیی شەهیدانی دەکرد و بە دەنگێکی بەرز ناوی ئەوانەی دەهێنا کە گیانی بێگەردیان لە پێناوی نیشتماندا بەخت کردبوو. هەر جارێک ناوی شەهیدێکی دەهێنا، خەڵک چەپڵەیان لێ دەدا.
کاتێک وتارەکەی تەواو کرد، هاتە خوارەوە و دەستی درێژ کرد و چەپکەگوڵێکی پێشکەشی ژنی شەهید کرد.
ژنەکە چاوی کەوتە سەر دەستی.
دەستی لە چەپکەگوڵەکە نزیکەوە بوو، بەڵام نەیگرت.
فەرماندەکە دەستەگوڵەکەی دانا و بە پێکەنینێکی ئارام گەڕایەوە سەر جێگاکەی.
دەنگی چەپڵەکان بەردەوام بوو.
کاتێک ژنی شەهید بانگ کرا، هەستا و چووە پێشەوە. هۆڵەکە بێدەنگ بوو.
ژنەکە سەیری وێنەی مێردەکەی کرد، پاشان ڕووی کردە خەڵکەکە:
«مێردی من چووە ئەشکەوتان و بن بەردان، چونکە دەیویست هەژاران لە ماڵی خۆیان ئاسوودە بژین. شەوێکی وەیشوومە لە ماڵەوە چووە دەرەوە و چیتر نەگەڕایەوە.»
چرکەیەک بێدەنگ بوو. چاوی هەر لەسەر وێنەکە بوو.
«ئێوە ناوەکەی زیندوو ڕادەگرن، نەک ڕێگاکەی. ئێستا بە ناوی ئەو، خەڵک لە ئاسوودەیی بێبەشن.»
هۆڵەکە بێدەنگ مایەوە. کەس چەپڵەی لێ نەدا.
ژنەکە هاتە خوارەوە. کاتێک لە تەنیشت فەرماندەکە تێپەڕی، سەیری نەکرد. بە هێواشی بەڕێ کەوت. لە نزیک دەرگاکە وەستا و ئاوڕی دایەوە.
وێنەی شەهید هەر لەسەر دیوار بوو؛ ڕیشە چڕەکەی، چەکەکەی سەر شانی و جامانەکەی دەوری سەری.
ژنەکە دەرگاکەی کردەوە و چووە دەرەوە. لە پشت سەری، دەنگی چەپڵەکان دیسان بەرز بوویەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٧/٣٠
ئەم چیرۆکە لەسەر بنەمای ژیانی کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە ناوچەی گەرمیان نووسراوە. | 114 |
| 18 | ئەمشو ئاسمانیش دڵ تەنگە💔🕊
١٤٠٥/٧/٣٠ | 171 |
| 19 | ✨🌚 | 1 |
| 20 | سرت خوش | 2 |
