Study With Mindset
Kanalga Telegram’da o‘tish
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Ko'proq ko'rsatish1 674
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-227 kun
+1030 kun
Postlar arxiv
1 673
لەژێر دروشمی إِنَّ لِي نَفْسًا تَوَّاقَةً کێ وەعد دەدات ئەمڕۆی جیاواز بێت لە ڕۆژەکانی تری ⁈ 🔥⚡️
1 673
کێ لەخۆی ڕادەبینی ⁈ 🔥⚡️
ئیمامی شافیعی(رحمه الله) ئەو ئیمامە مەزنەمان وتەیەکی زۆر جوانی هەیە کە نەفسیەتی خۆی پیشان دەدات و دەڵێت :
إِنَّ لِي نَفْسًا تَوَّاقَةً، وَمَا تَاقَتْ إِلَى شَيْءٍ إِلَّا نَالَتْهُ.
واتا :
من نەفسێکی سەرکەشم هەیە؛ هەر شتێکیش نەفسم ئارەزووی کردبێت، بەدەستی هێناوە.
1 673
یەڵە با ئەمڕۆ گرێبەستێک واژوو بکەین تا کاتژمێر 11:30 بەناوی
((گرێبەستی سێ (میم) )) 1. مانەوە 2. مۆبایل 3. مەودا1. مانەوە لە خزمەتی عیلمەکەدا تا کاتژمێر 11:30 لە پێناوی ئامانجەکەمان کە بە درێژایی یەک ساڵە هەوڵی بۆ دەدەین 2. مۆبایل ـەکەمان سنور دار دەکەین کە تا کاتژمێر 11:30 نابێت جگە لە تلیگرام بۆ ئاگەدار بوون لەکەناڵی مایندسێت و بۆتەکان هیچ شتێکی تری ناو مۆبایڵەکە بەکارنەهێنین وەکو (ڕێڵزی یوتیوب - سۆشیاڵ میدیاکان - هەر کەناڵێکی ناو تیلیگرام جگە لە مایندسێت - گەلەری - هەر ئەپێکی تر کە ئەگەری هەیە سەرقاڵت بکات) 3. دانانی مۆبایل لە مەودا ـیەکی دوور لە خۆمان لەکاتی سەعیکردن بە شێوەیەک تەنها دەنگمان بگاتە لاتان ، تەنها لە سێ کات ڕێگە پێدراوە کە بچنەوە بۆلای و دەستی لێ بدەن ( ڕێستی زیکرەکان و ڕێستی درێژی کاتژمێر 7 و ڕێستی درێژی کاتژمێر 9) پاشان نوسینی ئەو سێ وشەی سەرەوە لەسەر وەقەیەک و ئیمزا کردن و وەعد دان بەخوای گەورە کە لەسەریان پابەند بین 😊
1 673
بسم لله الرحمن الرحیم
سلام علیکم ورحمة لله وبركاته
ئەزیزان ان شاء لله ئامادەن سبەی دەستپێکەینەوە ⁈ ✨️🌟
ئامانجی بەیانیمان : ئەنجامدانی 22 پۆمۆدۆرۆ 📖🖋
کاتی بەڕێکەوتنی کاروان🕝 :
چالاکیەکانی کاروان لە ڕێگادا : - چەند یادهێنانەوەیک لە ئایەتەکانی قورئان( خۆم زۆر بیری ئەم بەشەم کردووە) - ئەنجامدانی زیکری بەیانیان + زیکری ئێواران 🌅 - نوێژی ضوحا🧎 - کات بۆ نانی بەیانی - مونافەسەی تەرکیز😶🌫️ - لە دەسپێکی کاروانەکەدا و لە کۆتایی کاروانەکەدا ئەنجامدانی 25,25 ( ئەمەیان ئەهلی کاروان دەزانن چ تەکنیکێی بەقوتە 🫢🔥) - سەڵاوات + سجدەی شکر له ڕێستەکاندا 🤲 - دیاری تایبەت 🎁: وەرگرتنی پرسیارەکان 🤩
مەرجی بەشداری کردن : واژووکردنی گرێبەستی[ سێ (میم)📋✒️
1 673
ئەو جەماعەتەی وەعد دەدەن بەیانیش کە هەڵسان لەخەو دووبارە وەعدەکانتان نوێکەنەوە
دواتر دەزانن بۆ وا ئەڵێم 😁😊
1 673
Repost from Study With Mindset
ئەمە بەشێکە لە دوعای پێش خەوتنی پێغەمبەر ﷺ.:
اللَّهُمَّ أَسْلَمْتُ نَفْسِي إِلَيْكَ، وَفَوَّضْتُ أَمْرِي إِلَيْكَ، وَأَلْجَأْتُ ظَهْرِي إِلَيْكَ، رَغْبَةً وَرَهْبَةً إِلَيْكَ، لَا مَلْجَأَ وَلَا مَنْجَا مِنْكَ إِلَّا إِلَيْكَ، آمَنْتُ بِكِتَابِكَ الَّذِي أَنْزَلْتَ، وَبِنَبِيِّكَ الَّذِي أَرْسَلْتَ.
مانای بە کوردی:
«خوایە، من خۆمم تەسلیمی تۆ کردووە، هەموو کارەکانم سپاردووە بە تۆ، پشت و پاڵم داوەتە تۆ، بە هیوای ڕەحمەتت و لە ترسی سزات. هیچ شوێنێک بۆ پەنا و ڕزگاربوون لە تۆ نییە، تەنها بۆ لای خۆت. باوەڕم بەو کتێبە هەیە کە دابتەزاندووە، و بەو پێغەمبەرەی کە ناردووەتەوە.»
1 673
+3
هیمەت بدەنە بەر خۆتان و وەعدمان ئەوێت هەر بۆ ئەوەی بزانن ناوی جەماعەتی وەعد لە نۆتەکەم ئەنوسم هەتا زوو زوو بیرتان بهێنمەوە وەعدتان داوە😁، وەعدیش قورسایی خۆی هەیە ها
1 673
ئاخر دکتۆرە وەعد چی؟؟
بڵێن وەعد نزیکی مۆبایل نابینەوە ماعەدا بۆ تێلیگرام نەبێ وەڵای بتوانن بەسەر نەفسی خۆتان زاڵبن دڵنیابن بە ئیزنی خوا نزیکە نزیک سەرکەوتنتان
1 673
بەقەد ئاودانی نەفست هیمەت و ئیرادەت کەمەکات
بزانە بزانە ئەوەی خەریکیت دەتگەیەنێ بە چی ؟ بەکوێ ؟!!!رازیت بەو شوێنە ؟ دەی بەقەد ئەوەی داوایەکەی هەولی بۆ ئەدەی ؟ دەیەلە زۆر سادەیە بەس
نیەتت پاکەوە دەستپێبکەhttps://t.me/studywithmindset1?livestream
1 673
الحمد للە
ئەمرۆش خەریکە دەمرێت و دەپێچرێتەوە ناو نامەی ئەعمال
دوعا دەکەین ببێتە شایەت بۆمان نەک شایەت لەسەر مان
"لە مەزنترین و گەورەترین سەرمایەکانی تۆ لە ژیان دوو شتن:
١-کات
٢-تەندرووستی
گەر بتەوێت ئینسانێکی بەرز بیت دەبێت موحاسەبەی خۆت بکەیت لەسەر ئەوەی چۆن ئەم دوو نیعمەتە بەکاردێنیت، ئەوترێ بازرگانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 5$ ئەکات و بۆی گرنگە هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 50000$ دەکات.
منیش دەڵێم ئینسانی عاقڵ ئەو کەسەیە کە مامەڵە لەگەڵ 1 خولەکی دەکات و گرنگە لای، هەروەک چۆن مامەڵە لەگەڵ 10 ساڵ دەکات."
