2 324
Obunachilar
+724 soatlar
+797 kun
+10730 kun
Postlar arxiv
2 320
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من!لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟هانێ حەیاتی من! کوتت : دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟دیارە خۆ نەهاتی من!من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم!کافری دوورە لە زاتی من!بە خەندەی زار و عەکسی
زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم،سەدحەیف دەقیقەشماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی
سەعاتی من، لەلایێ ڕۆح دەبا عیشوەت،
لەلایێ دڵ دەدا خەندەت،
عەزیزم هەر بە دەست خۆتە
حەیاتی من مەماتی من.!
- وەفایی
2 320
ئەرێ خەندەی دەمت ئارامی دڵ، کانی حەیاتی من
لەسەرچی زیز دەبی؟ڕۆحت دەوێ؟هانێ حەیاتی من! کوتت : دێم و نەهاتیە سەر گرفتاری سەری زولفت لەگەڵ بەختی سیا چ بکەم؟دیارە خۆ نەهاتی من!من و سەودای سەری زولفت لەسەر تاقی برۆت؟حاشا عەزیزم ئەهلی قیبلەم!کافری دوورە لە زاتی من!بە خەندەی زار و عەکسی
زولف و ڕووت خۆش بوو دڵم،سەدحەیف دەقیقەشماری خۆشی چوو شەو و ڕۆژی
سەعاتی من، لەلایێ ڕۆح دەبا عیشوەت،
لەلایێ دڵ دەدا خەندەت،
عەزیزم هەر بە دەست خۆتە
حەیاتی من مەماتی من.!
- وەفایی
2 320
Repost from N/a
خۆشەویستیت زستانێکە پڕ لە وەیشوومە و کارەسات من لە بنەماڵەی پووشپەڕم چۆن بێم بۆلات؟ #ک_د_ئازاد☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN
2 320
Repost from بەرزەفڕ
ون بوو
دەنگە دەنگی مرۆڤەکانی دەورو بەری ئەوەندە بەرز ببوو کە چیتر گوێی لە هەنیسکی بێ تاوانی دڵی خۆی نەمابوو.
هەندێک جار ئەوەندە بە قووڵی دەچوو بۆ ڕووداوە هۆندراوە کانی ژیانی
کە لەوێ دا گوم دەبوو و ڕێگای هاتنەوەی نەدەدۆزییەوە.
ئەو کەسەی کە هەمووکات پێدەکەنی،
لە زەریای بێ دەنگییەکانی نوقم بوو و
هیچ کەسێک بۆ ڕزگار کردنی نەهات.
چیتر بیری نەمابوو،
بیری نەمابوو لە سەرەتاوە کێ بوو؟
چی لە ژیانی دەویست؟
ئەوجار تەنانەت نووسینەکانیشی خۆش نەدەویست،
وەک دڵنووسێکی بێ تام و بۆن یان لێ هاتبوو؛
بۆیە هەمیشە مێشکی لە لای ئەو کاتانە بوو.
ئەو کاتانەی کە بە بینینی تنۆکێک لە چاوەکانی ئەو
شێعرێک درگای ماڵەکەی لێ دەدا،
وەشەیەک میوانی دەبوو،
خەیاڵێک لە مردن دەگەڕایەوە و
لە ناخی عەرزەوە، ژیان هەڵدەقوڵی.
چاوی لە نامە ساردەکانی گۆشەی دیوەکەی کرد
خۆڵیان لێ نیشتبوو.
دەترسا،
دەترسا لەوەی کە سەیریان بکات
و هەموو ئەوانەی نووسیبووی یەخەی بگرن و هەناسەی لێ ببڕن.
هەندێک نامە هەن کە تا کۆتا لاپەڕەی خەیاڵ نهێنی دەمێنن و هیچ خوێنەرێک ڕەشایی جەوهەری وشەکانیان نابینێتەوە.
تەنانەت نووسەری نامەکەش لە پاش چەن ماوەیەک چیتر قەت چاویان لێ ناکاتەوە.
بە هۆی ئەوە بوو کە نامەکانی بەرزەفڕیش، وا بێ ناز لە تاریکیدا ئەژنۆی خەمیان لە باوەش گرتبوو.
هەزاران قسەی دڵ لە ناو ئەو نامانەدا نێژرابوو،
لەوانەیە دوو وشەی وەک ٫خۆشم دەوێی٫ ،
یان هاواری عەشقێکی ون بوو،
عەشقێک کە دڵدار داینەگیرساندووە
بەڵام ناویەتی بە سەر لێوەکانیەوە و بە سۆزی نێو خۆرەتاوی چاوەکانی
خەریکە دەیسووتێنێ،
لەوانەیە نووسەر وێنەی بێ گیانی خۆزگەکانی کێشابێتەوە،
یان خود ئاواتەکانی لە قەفەس هەڵ فڕاندووە.
هیچ کەس نازانێت.
هیچ کەسێک نازانێت تەنانەت چەن دڵۆپ فرمێسکی لەسەر پەڕەی ئەو نامە ساردانە ڕشتووە...
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
