cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

| ئافرەتانی سەلەفی ئوممەت |

زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
737
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+317 kunlar
+12130 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Hammasini ko'rsatish...
20240704_113150.jpg3.74 MB
20240704_113523.jpg3.80 MB
٢٧ - عبدالملک بن حبیب ئەڵێت : (رسول الله ﷺ هاوسەرگیری لەگەڵ هیچ کچێکدا نەکرد ئیللا عائشة نەبێت - واتە ئەوانی تر بێوەژن بوون -، خۆشەویسترین خێزانی بوو لای، بەڵکو خۆشەویسترینی دروستکراوەکان بوو لەلای . عمرو بن العاص رضي الله عنه وتی : ڕۆژێکیان رسول الله ﷺ هێندە تەماشای کردم هەتا وا هەستم کرد من خۆشەویسترین دروستکراو بم لەلای، پێم وت : ئەی رسول الله، خۆشەویسترین کەس بەلاتەوە کێیە؟ فەرمووی : عائشة . وتم : من دەربارەی پیاوەکان پرسیارت لێ ئەکەم . فەرمووی : باوکی) . رسول الله ﷺ هاوسەرگیری لەگەڵ کرد کاتێک شەش ساڵان بوو، وە گواستیەوە لە نۆ ساڵیدا، لە ماڵی رسول الله ـدا ﷺ یاری بە شتی منداڵانە ئەکرد لەبەر منداڵیەکەی، وە رسول الله ﷺ ئەگەر منداڵی کچی ببینیایە ئەیناردن بۆ لای تا یاری لەگەڵدا بکەن) . ـــــــــــ : ئەکرێت ئافرەتێک ببێت بە خۆشەویسترین کەسی ژیانی پیاوێک، وەکو ئەوترێت منداڵ خۆشەویسترین کەسە لەلای دایک و باوک، وە رسول الله ﷺ لەو کاتەی ئەفەرمووێت عائشة ـی لە هەموو کەسێک زیاتر خۆشئەوێت فاطمة ـی کچی لە ژیاندا ماوە . وە کاتێک پێی ئەوترێت لە پیاوەکان کێی خۆش ئەوێت ئەویش ئەفەرمووێت باوکی، واتە هەر ئەیداتەوە پاڵ عائشة ـی خێزانی . کەواتە خوشکی بەڕێز بارک الله فیک هەوڵ بدە ڕەزامەندی هاوسەرەکەت بەدەستبهێنیت بە گوێڕایەڵیکردن و خۆشویستن و دابینکردنی پێداویستیەکانی تا ببیت بە خۆشەویسترین کەس لەلای . ٣٠ - أنس بن مالک رضي الله عنه ئەڵێت : رسول الله ﷺ زۆر بە توندی نەهی لە هاوسەرگیری نەکردن کرد و فەرمووی : (هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ئافرەتانە بکەن کە - مێرد و منداڵەکانیان - خۆشئەوێت و منداڵیان زۆر ئەبێت، چونکە من لە ڕۆژی قیامەتدا شانازیتان پێوە ئەکەم . . . ) . ٣١ - پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و وتی : ئەی رسول الله، من کچە مامێکم هەیە خۆشم ئەوێت، وە نەزۆکە . رسول الله ﷺ فەرمووی : (هاوسەرگیری لەگەڵ مەکە، ئەگەر لەگەڵ ئافرەتێکی ڕەشپێست کە منداڵی ئەبێت هاوسەرگیری بکەیت باشترە لە جوان و ڕازاوەیەک کە منداڵی نابێت . منداڵی موسوڵمانەکان پێیان ئەوترێت : بڕۆنە بەهەشتەوە . ئەویش - واتە منداڵەکە - بە توڕەییەوە لە بەردەرگای بەهەشتدا ئەوەستێت و ئەڵێت : من ناڕۆمە بەهەشتەوە هەتا دایک و باوکم نەڕۆن . پاشان ئەوترێت : بیخەنە بەهەشتەوە بە فەزڵ و ڕەحمەتی الله) . 📚#أدب_النساء_لعبدالملک_بن_حبیب : (٥) @afratany_SU
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
20240629_164239.jpg1.88 MB
20240629_164329.jpg2.01 MB
20240629_164434.jpg1.95 MB
20240629_164507.jpg2.19 MB
Hammasini ko'rsatish...
▫️ڕاستگۆیی لە کاتی خوازبێنیدا ڕاستگۆیی یەکێکە لەو سیفەتە هەرە جوانانەی هەرکەسێک خاوەنی بێت پێی بەرز ئەبێتەوە و متمانە و ڕێزی بەرامبەرەکەی بەدەست ئەهێنێت . وەکو ئەزانن هاوسەرگیری یەکێکە لە پرۆسە هەرە گرنگەکانی ژیانی هەموو کەسێک، تۆ دێیت کەسێک ئەکەیت بە هاوبەشی خۆشی و ناخۆشی ژیانی خۆت، بەڵکو ئەیکەیت بە هاوبەشی خۆت لە هەموو شتێکدا، بە شێوەیەک ئیتر لەجیاتی ئەوەی بڵێیت (من) ئەبێت بڵێیت (ئێمە)، واتە لە هەموو شتێکدا ئەبێت بیر لە خۆت ئەویش بکەیتەوە نەوەک تەنها خۆت، چونکە تۆ تەنها خۆت نیت ئیتر . پەیوەندیەکی زۆر تایبەتت لەگەڵی بۆ دروست ئەبێت، پەیوەندی نێوان تۆ و هاوسەرەکەت لە هەموو ئەو پەیوەندیانە جیاوازە کە تا ئێستا هەتبووە، ئەزموونت نییە یان کەمە تێیدا، وە ڕووبەڕووی چەندین پێشهات ئەبیت کە تازەیە بۆت، لەبەر ئەوە ئەبێت ژیریت بخەیتەکار و پرسیار لە کەسانەی ئەزموونداری باش بکەیت تا ئەو قۆناغەی ژیانت بەباشی تێبپەڕێنیت . یەکێک لە بابەتە هەرە گرنگەکان بریتیە لە ڕاستگۆبوون لەگەڵ یەکتریدا لەکاتی خوازبێنیدا، ئەو کەسەی ئەچیتە خوازبێنیی، یان دێتە خوازبێنیت، ئەبێت هەر لە سەرەتاوە ڕاستگۆبیت لەگەڵی، ئەبێت ڕوو و کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆت پیشانی ئەو کەسە بدەیت، بۆی ئەوەی بەرامبەرکەت بزانێت لە داهاتوودا مامەڵە لەگەڵ کێدا ئەکات . زۆربەی مرۆڤەکان کۆمەڵە سیفەتێکی تایبەت بە خۆیان هەیە، بۆ نمونە کەسی وا هەیە هەر تەبیعەت تووند و تووڕەیە، جا ئەگەر تۆ کەسێکی لەو جۆرەیت هەرگیز ئەم تایبەتمەندیەت مەشارەرەوە لە کەسی بەرامبەر و وا خۆت پیشان مەدە کە تۆ کەسێکی زۆر هێمن و لەسەر خۆیت و هیچ تووڕە نابیت . بەڵکو بە بەرامبەرەکەت بڵێ : (من الحمدلله چەندین سیفەتم تێدایە کە زۆر جوانن و دڵنیام تۆش بەدڵت ئەبێت، بەڵام من کەسێکی تووڕەم، زوو هەڵئەچم، ئەگەر من ڕاستگۆ نەبم لەگەڵت ئێستا ئەوە لە کاتی دەستگیرانی، یان زۆر بڕوات ماوەیەک پاش زەواج دەرئەکەوێت من زوو هەڵئەچم ئەگەرچی ئێستاش لە تۆی بشارمەوە و نەیڵێم، هەربۆیە ئەم ڕاستیەم پێ وتیت تا بزانیت لەگەڵ کێدا مامەڵە ئەکەیت) . ئافرەتی وا هەیە زماندرێژە، وە هیچ پیاوێک نییە حەزی لە زماندرێژی خێزانی بێت، جا ئافرەتی بەڕێز یان خۆت چاک بکە و چارەسەری زماندرێژیەکەت بدۆزەرەوە، یاخود ئەو کوڕەی هاتە داوات ڕاستیەکەی پێ بڵێ، بڵێ : (ڕاستە من جوانم و لە ڕووی دین و ئەخلاقەوە منت بەدڵە، بەس من خۆم بە تەبیعەت زمانم درێژە و خۆم ناگرم قسە نەکەم)، چونکە ئەگەر وا نەڵێیت ئەوە دوای ماوەیەکی تر لە هاوسەرگیریتان لە بچووکترین ناکۆکیدا پیاوەکەت بۆی دەرئەکەوێت کە زماندرێژیت . هەموو کوڕ و کچێک (وە بە تایبەتی کچان) دوودڵ ئەبن لەکاتی خوازبێنیدا، نازانن ئەو کەسەی بەرامبەریان لە ڕاستیدا کێیە؟ چونکە هەموو کەسێک لەوکاتەدا خۆی بە کەسێکی زۆر باش پیشان ئەدات، بەڵام بە گشتی مرۆڤەکان ئەو ئەنداسەیە باش نین کە خۆیان پیشان ئەدەن . وە تاکە چارەسەریش بریتیە لە (ڕاستگۆبوون لە کاتی خوازبێنیدا)، بەشێوەیەک باسی خۆت بکە بەرامبەرەکەت بەتەواوی بۆی دەربکەوێت تۆ کێیت، با دوایی داماوە شۆک نەبێت . زۆر ئاشکرایە ئەو خەڵکە جاهیلەی زەواج ئەکەن و پاش ماوەیەک جیا ئەبنەوە، یان ژیانێکی زۆر بێتام و ناخۆش بەڕێ ئەکەن هۆکاری سەرەکی ئەو ناخۆشی و جیابوونەوەیە خۆیانن، چونکە لە کاتی خوازبێنی و بەتایبەتی دەستگیرانیدا (ئەگەر پێشتر پەیوەندیەکی ناشەرعیشیان نەبووبێت) هەر بەدەم یەکەوە پێ ئەکەنن و بەقوربان و بەساقەی یەک ئەبن زۆر شت هەیە کە خۆیان قبووڵی ناکەن بەڵام لەوکاتەدا قبووڵی ئەکەن ئیتر بە هەر هۆکارێک بێت و تەنها یەک ڕووی خۆیان پیشان ئەدەن، بەڵام دواتر کە ئەڕۆنە ژیانە ڕاستەقینەکەوە کەسیان تاقەتی ئەو سیناریۆ کردن و ئەکتەریە درۆزنانەیان نامێنێت و ڕوو و کەسایەتی ڕاستیان دەرئەکەوێت بۆ یەکتری و تووشی شۆک ئەبن، چونکە ئەو کەسەی پێش خوازبێنی یان گواستنەوە ئەیانناسی لە زۆر شتدا جیاوازە لەو کەسەی پاش زەواج . هەربۆیە بارک الله فیک ئەو بابەتانە ئەبێت بە باشی قسەیان تێدا بکرێت، کە تۆ شتێکت پێ قبووڵ ناکرێت بە کەسی بەرامبەر بڵێ لەکاتی خوازبێنیدا . ئەم قسەیانە مانای ئەوە نییە ئەو دوو کەسە ناتوانن یەکتری قبووڵ بکەن و لەگەڵ یەکتردا ڕابێن، بەڵکو پێویستە بزانرێت هەردوولا بەشی خۆیان ئەبێت لەپێناو کەسی بەرامبەردا قوربانی بدەن و لەگەڵ یەک ڕابێن، مەبەستی ئێمە لەو قسەیانەی سەرەوە ڕاستگۆبوونە پێش زەواج، ئیتر دوای دەرکەوتنی ڕاستیەکان کەسەکان بڕیار ئەدەن ئاخۆ ژیان پێکئەهێنن لەگەڵ کەسی بەرامبەردا یان نا . @afratany_SU
Hammasini ko'rsatish...
ئەتوانن هەموو کەناڵەکانی سەلەفی ئوممەت لەلای خۆتان زیاد بکەن بە ئاسانی ⬇️، بارک الله فینا وفیکم : https://t.me/addlist/FC67nCdz4UczNGYy
Hammasini ko'rsatish...
سلف الأمة

ㅤ invites you to add the folder “سلف الأمة”, which includes 19 chats.

ئەتوانن هەموو کەناڵەکانی سەلەفی ئوممەت لەلای خۆتان زیاد بکەن بە ئاسانی ⬇️، بارک الله فینا وفیکم : https://t.me/addlist/FC67nCdz4UczNGYy
Hammasini ko'rsatish...
سلف الأمة

ㅤ invites you to add the folder “سلف الأمة”, which includes 19 chats.

● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی ئەوەی پیاو ژن ئەشوات و ژنیش پیاو ئەشوات) - عبدالعزیز ئەڵێت : ٨٦٨ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی حنبل ـدا ئەڵێت : (کێشە نییە ژن پیاوەکەی بشوات - واتە کاتێک مرد -، أسماء بن عمیس أبو بکر ــی شۆرد، وە پیاو خێزانەکەی ئەشوات، علي فاطمة ـی شۆرد، ئەمە بەسەر جلەوە ئەکرێت، عەورەتی نابینێت، دایئەپۆشێت، جابر بن زید ئەم کارەی کردووە) . ٨٦٩ - وە لە ڕیوایەتی المیموني ـدا ئەڵێت : (ئافرەت هاوسەرەکەی ئەشوات، أسماء أبو بکر الصدیق ـی شۆرد رضي الله عنه، وە أم عبدالله ـی خێزانی أبو موسی، أبو موسی ـی شۆرد) . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی ئەو ڕۆژووەوانەی جیماع ئەکات، یان ماچ ئەکات، یان مُبَاشَرة ئەکات و مَذي یان مَني ـی دێتەوە جا بە ئەنقەست بێت یان لەبیری چووبێت) - عبدالعزیز ئەڵێت : ١٠١٣ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی الأثرم ـدا ئەڵێت : (فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ، الزهري عن حمید عن أبي هریرة وتی : (دەشتەکیەک هات بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و وتی : تیاچووم! کۆبوومەوە لەگەڵ خێزانمدا - واتە لەکاتی بەڕۆژووبووندا - . جا پێغەمبەر ﷺ فەرمووی : کۆیلەیەک ئازاد بکە) . ڕووکەشەکەی وا دیارە کە لە کاتی نەزانین و لەبیرچوونەوەدا بووە، وە پێغەمبەر ﷺ پرسیاری لێ نەکرد بەڵکو بڕیاری دا لەسەر ڕووکەشی کردەوەکە، وە عطاء بن أبي رباح عوزری بە لەبیرچوونەوە نەئەدا و پێی وابوو کە کەفارەتی لەسەرە) . ـــــــــــــ : واتە کاتێک کەسێک بەڕۆژووە و لەگەڵ خێزانیدا کۆئەبێتەوە، ئەبێت کەفارەتی تاوانەکەی بدات و ڕۆژووەکەی بگرێتەوە، والله أعلم . ١٢٠٥ - وە لە ڕیوایەتی عبدالله ـدا ئەڵێت : (عن سعید بن المسیب عن عامر بن أبي أمية أخي أم سلمة عن أم سلمة : رسول الله ﷺ بەیانی ئەکردەوە بە لەشگرانی و بەڕۆژوو ئەبوو)، وە لە عائشة ـەوە بە هەمان شێوە) . ـــــــــــــ : واتە ئەگەر کەسێک شەو جیماع بکات و بیەوێت بەیانی بەڕۆژوو بێت، ئەوە ئەتوانێت دوای هاتنی کاتی نوێژی بەیانی هەستێت لە خەو و غوسل دەربکات و نوێژ بکات، وە بۆ بەیانەکەی بەڕۆژوو بێت، والله أعلم . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی واجبێتی ڕۆژووگرتن لەسەر کەسە مُكَلَف ـەکان) - عبدالعزیز ئەڵێت : ١٠٢٦ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی عبدالله ـدا ئەڵێت : (فەرمان ئەکرێت بە منداڵ بە ڕۆژوو گرتن ئەگەر توانی) . ١٠٢٧ - وە لە ڕیوایەتی أبو داود ـدا ئەڵێت : (فەرمان ئەکرێت بە منداڵ بە ڕۆژووگرتن ئەگەر توانی، ئەگەرچی باڵغیش نەبووبێت) . ـــــــــــــ : بە گشتی دایکان دڵیان نایەت ڕۆژوو بگرن بە منداڵەکانیان ئەگەر کاتیان نەهاتبێت، لەگەڵ ئەوەدا باشتر وایە ئەگەر منداڵەکە توانای هەبوو فەرمانی پێ بکرێت بە ڕۆژوو گرتن، چونکە هەم فێر ئەبێت، وە هەم چاکە و پاداشتە بۆ منداڵەکە و ئەو کەسەی فەرمانی پێ ئەکات، والله أعلم . ● (دەروازەی قسەکردن دەربارەی نەخۆش و ئافرەتی شیردەر و دووگیان و بەساڵاچوو) - عبدالعزیز ئەڵێت : ١٠٣٦ - أبو عبدالله لە ڕیوایەتی صالح ـدا ئەڵێت : (ئەو ئافرەتە شیردەر و دووگیانەی کە ئەترسێت لەسەر نەفسی خۆی، ئەوە ڕۆژوو ناگرێت و دواتر ئەیگرێتەوە و خواردن لە جێگەی ئەدات - وەکو فیدیە - ) . ١٠٤٢ - وە لە ڕیوایەتی حنبل ـدا ئەڵێت : (عن عبیدالله بن عبدالله بن عتبة عن إبن عباس دەربارەی گێڕانەوەی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان فەرموویەتی : (ڕۆژوو بگرە چۆن ئەتەوێت، الله تعالی ئەفەرمووێت : | فَعِدَّةࣱ مِّنۡ أَیَّامٍ أُخَرَۚ | (البَقَرَة : ١٨٤) . أبو عبدالله ئەڵێت : ڕۆژووی قەرزی مانگی ڕەمەزان ئەگرێتەوە هەرچۆنێک بیەوێت، ئەگەر ویستی لەدوای یەک بێت، یان نێوانیان تێدا بێت، هەرچۆن بۆی ئاسان بوو، ئەوە شتێکی دیاریکراو نییە، وە ئەوە قەرزێکە . عائشة رضي الله عنها ئەفەرمووێت : (ئەوەی کە لە ڕەمەزان لەسەرم مابوویەوە نەمئەگرتەوە ئیللا لە شعبان ـدا نەبێت) . أبو عبدالله وتی : ئەیانگرێتەوە هەرکاتێک ویستی هەتا ئەگات بە ڕەمەزان) . ـــــــــــــ : هەرکەسێک ڕۆژووی قەرزی مانگی ڕەمەزانی لەسەر مابێت ئەتوانێت بەسەریەکەوە بیانگرێتەوە، وە ئەشتوانێت نێوانیان تێ بکات هەرچەند ویستی لێبێت، بەڵام نابێت بگاتەوە بە ڕەمەزانی ساڵێکی تر، والله أعلم . 📚#زاد_المسافر_لغلام_الخلال : (٦) @afratany_SU
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.