کانال ته سه ووف
لا إلە إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين🤲 بۆ ئازارەکان قورئان هەیە...💚 بۆ خەمەکان نوێژ هەیە...🕋 بۆ دڵتەنگی استغفراللە هەیە...📿 بۆ هیواکان نزا هەیە...🤲
Ko'proq ko'rsatish2 894
Obunachilar
-4824 soatlar
-6347 kunlar
+88730 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
ئەمۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٦_ئەی کوڕی شیرینم ، بەڕاستی دونیا دەریایەکی قوڵە و خەڵکانێکی زۆر تێیدا خنکان ، کەشتیەکەشت تیایدا تەقوای خودات کردوە چاکە و ئو تێشوەت بێت کە ھەڵی دەگریت ، ھەوڵ بدە با تیایدا قازانج بکەی ڕۆژەکانی شەپۆڵی دەریاکەن و کتێبەکەی خودا ڕێ نیشاندەرە گێڕانەوەی نەفس لە ئارەزوو حەبلەکانیەتی و مردنیش کەنارەکەیەتی وە قیامەتیش سەختە تۆ دەچیت بۆ ئەوێ فەرمان ڕەواش لەوێ ھەر خودایە .
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٤_ ئەی کوڕی شیرینم ، لەگەڵ کۆمەڵێک دامەنیشە کە یادی خودا ناکەن چونکە ئەگەر نەزان بیت ئەوا زیاتر نەزانت دەکەن ، خۆ ئەگەریش زانا بیت ئەوا زانستەکەت سودت پێ ناگەیەنێ ئەگەر نەفرەتی خودا یان توڕەی خودا داباری بەسەریاندا ئەوا تۆش بەشدار دەبی تیایدا .
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٨ _ ئەگەر ویستت ھاوڕێیەتی کەسێک بکەی سەرەتا توڕەی بکە ئەگەر لەکاتی توڕەییەکەیدا ئارامی گرت ئەوا باشە ئەگەریش نا ئەوا ھاوڕێیەتی مەکە
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٥ _ ئەی کوڕی خۆم سوپاسی کەسێک بکە کە چاکەت لەگەڵ دەکات و چاکەش لەگەڵ کەسێک بکە کە چاکەت لەگەڵ دەکات چونکە نیعمەت بەھۆی سپڵەییەوە لەناو دەچێت و بەھۆی سوپاس کردنیشەوە دەمێنێتەوە
🙂بۆیە کەسێک چاکەیەکی لەگەڵت کرد پێی بڵێ ( جزاک اللە خیرا ، یان ، بارک اللە فیک ، یان شتێک لەو بابەتانە بەکار بھێنە ھەم سوپاسکردنە ھەم دوعاکردنە وە خێری زیاتر ......... )
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٣٠ _ ئەی کوڕی خۆم ، خۆت لە قەرز کردن بپارێزە چونکە دەبێتە ھۆی زەلیلی ڕۆژ و خەفەتی شەو
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٧ _ ئەی کوڕی شیرینم ، تەوبەکردن دوامەخە چونکە لەپڕ مردن یەخەت پێ دەکرێ .
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٣ _ ئەی کوڕی خۆم ، لەگەر کۆمەڵێک دانیشە کە یادی خودا بکات ، چونکە ئەگەر زانابیت ئەوا زانستەکەت سودت پێ دەگەیەنێ ، خۆ ئەگەر نەزانیش بیت فێری شتت دەکەن ئەگەر بەزەی خودا یان ڕۆزی خودا داباری بەسەریاندا ئەوا تۆش بەشدار دەبیت تێیدا .
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢٢_ ئەی کوڕی خۆم ، ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکانت لە ھەموو شتێک چاکترە
🕌:https://t.me/arfantasof1
کانال ته سه ووف
لا إلە إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين🤲 بۆ ئازارەکان قورئان هەیە...💚 بۆ خەمەکان نوێژ هەیە...🕋 بۆ دڵتەنگی استغفراللە هەیە...📿 بۆ هیواکان نزا هەیە...🤲
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
١٩_ کوڕی شیرینم ، ماڵەکەت بە فیڕۆمەدە خەڵکیش بەچاک مەزانە ، ماڵی خۆت ئەۆ ماڵەیە کە لە پێش خۆتدا بەڕێ دەکەی ماڵی خەڵکیش ئەو ماڵەیە دوای مردن بەجێی دەھێڵیت
🕌:https://t.me/arfantasof1
ئامۆژگاری لوقمانی حەکیم بۆ کوڕەکەی
٢١ _ ئەی کوڕی خۆم ، ھەر کاتێک خودای گەورە نیعمەتێکی پێت بەخشی با شوێنەواری نیعمەتەکەی بە سوپاس گوزاریت بۆی و خۆبەکەم زانیت بەرامبەری و چاکە کردن لەگەڵ خەڵکی دا ببینێت بەسەرتەوە ھەموو شتێک بەڵای خۆی ھەیە بەڵام کردەوەی چاکیش لە خۆ ڕازیبونە
🕌:https://t.me/arfantasof1