گەوھەر و گەنجینەکانی سوننەتی پێغەمبەر
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێشکەشکردنی گەوھەر و گەنجینەی بەنرخی زانستی فەرموودە بۆ خوازیاران و تامەزرۆیانی سالکی ئەم ئەم زانستە..
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganDin & Maʼnaviyat122 574
271
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-430 kun
Postlar arxiv
يَقولُ أنس-رَضِيَ اللهُ عنه- فَلَمَّا دُفِنَ النبيﷺ، قالَتْ فَاطِمَةُ عَلَيْهَا السَّلَامُ: يا أنَسُ، أطَابَتْ أنْفُسُكُمْ أنْ تَحْثُوا علَى رَسولِ اللَّهِﷺ التُّرَابَ؟!
ئەنەس -رَضِيَ اللهُ عنه-دەڵێ: کە پێغەمبەرمانﷺ ناشت و گەڕاینەوە، فاتیمەی کچی پێغەمبەرﷺ پێى گوتم:
ئەى ئەنەس! چۆن توانیتان و دەستان ڕۆیشت کە خۆڵ بکەن بەسەر لاشەى پێغەمبەرى خوادا ﷺ؟
ما الفرق في المعنى إذا قرئت كلمة (أهلكهم) في الحديث الشريف: ‘إِذَا قَالَ الرَّجُلُ : هَلَكَ النَّاسُ، فهو أهلكهم’ بالنصب (أَهْلَكَهُمْ) أو بالرفع (أَهْلَكُهُمْ)؟
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِذَا قَالَ الرَّجُلُ : هَلَكَ النَّاسُ. فَهُوَ أَهْلَكُهُمْ ".
" أَهْلَكَهُمْ " بِالنَّصْبِ، أَوْ " أَهْلَكُهُمْ " بِالرَّفْعِ.رواية رفع الكاف معناها: هو أشدهم هلاكاً، وأما رواية الفتح فمعناها: هو جعلهم هالكين، لا أنهم هلكوا في الحقيقة.
شرح صحيح مسلم للنووي رحمه الله"وشەی" أهلكهم" ئەگەر کافەکە بە فەتحە" َ" یان بە کەسرە" ِ" بخوێنیننەوە چ مانایەک دەبەخشێتە فەرموودەکە؟ پەیامبەری نازدارمان -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک بڵێت: خەڵکی فەوتاون و تیاچوون، ئەوا خۆی زیاتر لە هەموویان فەوتاو و تیاچووە». ڕیوایەتەکە ئەگەر کافەکە بە رفع الضمة" أَهْلَكُهُمْ" بخوێنیننەوە مانای ئەوھا لێدێ؛ ئەوا خۆی زیاتر لە ھەموویان فەوتاو و تیاچووە". ئەگەریش بە فتح الفتحة" أَهْلَكَهُمْ" بخوێنیننەوە مانای ئەوھا لێدێت؛ ئەو خۆی ھۆکاری تیاچوون و فەوتانیان بووە و ئەوانی فەوتاندوە، نەوەک ئەوان لە حەقیقەت و ڕاستیدا تیاچوو و فەوتاو بن.
ئایا باشترین صف، ڕیزی نوێژی ئافرەتان کۆتایەکەیەتی!؟
عن أبي هريرة- رضي الله عنه- قال: قال رسول اللهﷺ:«خَيْرُ صفوف الرِّجال أوَّلُها، وشرُّها آخرُها، وخَيْرُ صفوف النِّساء آخِرُها، وشَرُّها أولها».
رواه مسلم.پێغەمبەری ئازیزمانﷺ فەرموویەتی: باشترین صف، ڕیز بۆ نوێژی پیاوان ڕیزی یەکەمە و خراپترینیشیان کۆتا ڕیزە، ئەوەی ژنانیش باشترینیان کۆتا ڕیزە و خراپترینیشیان ڕیزی یەکەمە.. سەبارەت بەم فەرموودەییە زانایان فەرموویانە؛ مەبەست لەو شێوازەیە کەوا لەیەک مزگەوت و لەھەمان شوێن بن، وەک ئەمەی سەردەمی پێغەمبەری ئازیزمانﷺ کەوا ژنەکان لەدوای پیاوەکان دەوەستان و لەھەمان مزگەوت ونھۆمەوە بوون، وھیچ دیوار، بەربەستێک و چوارچێوەیەک نەبووە، بەڵام ئەگەر دیوارێک، چوارچێوەیەک و بەربەستێک ھەبوو بەشێوەیەک کە پیاوان ئافرەتان نەبینن، وەک ئەمەی ئێستا کەوا ئافرەتان لە نھۆمی دووەم یان لە نھۆمی زەمینەوە نوێژ دەکەن ئەوا ڕیزی یەکەمی ئافرەتان پاداشتیان زیاترە ئەمەشیان بەھۆی نەمانی ڕێگرەکەوەییە..
مەبەست و مانای "خراپترین ڕیزیش" لە ھەردووکی وەک ئیمام نەوەوی لە شەرحی سەحیحی موسلم فەرموویەتی؛ خراپترین ڕیز لەوەی پیاوان و ئافرەتانیش لەڕووی فەزڵ ئەجر و پاداشتە واتە کەمتر پاداشتی ھەیە.
فَقَالَ مُعَاوِيَةُ: سَمِعْتُ
رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَيَقُولُ "الْمُؤَذِّنُونَ أَطْوَلُ النَّاسِ أَعْنَاقًا يَوْمَ القيامة". (أطول الناس أعناقاً) واختلف السلف والخلف في معناه، وقال النضر بن شمل: إذا ألجم الناس بالعرق يوم القيامة طالت أعناقهم لئلَّا ينالهم ذلك الكرب والعرق, وقيل: معناه اكثر الناس تشوُّفاً إلى رحمة الله تعالى، لأنَّ المتشوِّف يطيل عنقه إلى ما يتطلع إليه، فمعناه كثرة ما يرونه من الثواب.ومنهم من قال: أن ذلك لشرف مكانتهم، ورفيع منزلتهم، فإن العرب تقول للسيد: طويل العنق -يصفون السادة بذلك- فقالوا: أطول الناس أعناقًا يوم القيامة، يعني: أنهم أصحاب الشرف والمنزلة والمحل والمكانة الرفيعة، فهم أطول الناس أعناقًا بهذا الاعتبار. لە حەزرەتی موعاویەوە -
ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە نێو خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا». (درێژترین گەردەنیان ھەیە لە نێو خەڵکیدا) زانایان یەکدەنگ نین سەبارەت بە ماناى -گەردن:مل- لێرەدا، النضر بن شمل، فەرموویەتی: ئەمە ملی ئەوانە لە ڕاستیدا درێژ دەبێتەوە، واتا ئەگەر خەڵکی نقوم بن لە ئارەقەکانیان لە ڕۆژی قیامەتدا؛ گەردنی بانگبێژەکان درێژ دەبێتەوە بۆئەوەی تووشی ناڕەحەتی وئارەقی لاشەیان نەبن. وتراوە: لەو کەسانەن کە لە هەمووی خەڵکێکی تر زیاتر تاسە وخولیای ڕەحمەتی خواى گەورەن چونکە ئەو کەسەی تاسەی ڕەحمەتی خواى گەورە بێت گەردنی درێژ دەبێتەوە بۆ سەیرکردن وداواکردنی ئەو پاداشتەی پێی دەدرێت. وتراوە: ئەوان گەورە وبەرزترن لە خەڵکی تر، وعەرەب زۆر جار گەورەکان بە گەردن درێژ بانگدەکەن.
"الوفاء بأسماء النِّساء"
Al-Muhaddithat: The Woman Scholars in Islam.
لە زانستی فەرموودە زانستێک ھەیە مشھورە و پێی دەگوترێ"عِلم الِّرجال, رواة الحديث" واتە؛ زانستیی پیاوان، گێڕەڕەوانی فەرموودە"
دەپرسن، بۆچی ئەمەیان تایبەت کراوە و ناوی پیاوانی لێنراوە!؟
لە وەڵامدا دەڵێین ئەمەیان لە "باب التغليب"ـە واتە: بەشی زۆرینەی، لەزمانی عەرەبی نموونەی وەک ئەمە زۆرە وەک" قمران ، الأبوان، المشرقان، البحران.." واتە ھەردووکی لەژێر خۆی کۆ دەکاتەوە.
چونکە پیاو زیاتر لەئافرەت خەریک بووە، بۆیە ناوی چویتە سەر ئەوانەوە..
بەڵام ئەمەیان مانای ئەوە ناگەێنێ کەوا ژمارەی ئافرەت کەم بووە.
ئەمەوێ ئەم کتێبە و گەوھەرەتان پێ بناسێنم، ئەویش کتێبی زانای فەرموودەناسی ھاوچەرخی ھیندییە، لەساڵی 1964 لەدایک بووە، لە ساڵی 2013وە وەک ڕاگری کاروباری پەروەردەیی و پرۆفیسۆر لە کۆلێژی ئیسلامی کامبریج کار دەکات، هەروەها مامۆستایە لە پەیمانگای ئاشتی لە ئۆکسفۆرد و لەندەن..
قوتابی شێخ عبدالفتاح أبو غدة و یوسف قەرزاوی و أبو الحسن الندوي بووە..
Al-Muhaddithat: The Woman Scholars in Islam.
کتێبێکی ئەکڕەم نەدەوییە ، لە سەرەتادا لە ساڵی 2007 بڵاوکراوەتەوە، ئەم بەرهەمە وەک پێشەکییەکی ئینگلیزی بۆ بڵاوکراوە عەرەبییەکەی"الوفاء بأسماء النِّساء"، کە دار المنھاج چاپی کردوە، لە 43 بەرگ پێکهاتووە و تیشک دەخاتە سەر بیبلۆگرافیای ژیاننامەی ژنانی فەرموودەناس، نەدەوی ماوەی 15 ساڵ کاری لەسەر کردووە، نەدەوی لەژێر ڕۆشنایی ئایەتی: قال الله تعالى: { يَاأَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاءً }،
ڕۆشنایی ئەم فەرموودە شیرینە، وقال رسول الله :«إنما النساء شقائق الرجال» واتە؛ پێغەمبەر- سەلامی خوای لێبێت- فەرموویەتی؛ ئافرەتان هاوتای پیاوانن. ھەستاوە بە دانان و ڕێکخستنی ئەم فەرھەنگە زانیارییە و ئینسایکلۆپیدیایە کە دابەشی کردوە بەسەر دە بەش.
ئەم ئینسایکلۆپیدیایە کە زیاتر لە(9000)نۆ هەزار ترجمە و ژیاننامەی ژنانی فەرموودەناسی بە درێژایی مێژووی ئیسلامی لەخۆگرتووە.
م.ح
قال النبيﷺ: وإن امرؤٌ شتمك وعيَّرك بأمرٍ ليس هو فيك فلا تُعيِّرهُ بأمرٍ هو فيه، ودَعْه يكونُ وبالُه عليه وأجرُه لك
(رواه ابن حبان، والطيالسي، وأبو داود والترمذي وأحمد باختلاف يسير)پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت: ئەگەر کەسێک جوێنی پێدایت وعەیبەی لێگرتیت بەو شتەی لەتۆدا نیە؛ ئەوا تۆ عەیبەی لێمەگرە بەو شتەی لەودا ھەیە، وازی لێبێنە با گوناھ و ئۆبالی گوناھەکە لەسەر ئەو بێت و پاداشتەکەش بۆتۆ..
عيدكم مبارك اعاده الله علينا وعليكم بالخير والبركة.
جەژنتان پیرۆز بێت و ھەموو کاتەکتان ھەر جەژن و شادی بێت.
Bayramınız mübarek olsun hayırlı bayramlar diliyorum Allah tekrarını göstersin.
قيل له لماذا؟ قال: لأن الله يقول: إِنَّمَا يَتَقَبَّلُ اللَّهُ مِنَ الْمُتَّقِينَ (المائدة (٥): ٢٧). واتە: دەگێڕنەوە کەوا ئیمامی عەلی- خوای لێ ڕازی بێت- دەیفەرموو؛ ئەگەر بمزانیبا، تەنھا یەک نوێژیشم لێ قبوڵ بووە، ئەوە ھیچی ترم لا گرنگ نەدەبوو، فەرموویان بۆچی؟ فەرمووی؛ چونکە خودا فەرموویەتی: خودا هەر لەو کەسەی قبووڵ دەکا کە تەقوای خوای گەورە بکات.
ئەگەر ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە دەبێتە کەفارەتی دوو ساڵ(ساڵی ڕابردوو و ساڵی داھاتوو)، بۆچی دەبێت ھەموو ساڵێك بەڕۆژی بین!؟
ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە نۆیەمینی حاجیان، ڕۆژی نۆیەمی مانگی ذي الحجةیە، سوونەتە بەڕۆژوو بوون تێیدا، ھەر وەک فەرموودەی دروست و صحيحی لەسەر ھاتووە، پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت: صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ، وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ. رواه مسلم. واتە؛ ھەرکەسێک ڕۆژی عەرەفە بەڕۆژوو بێت، ئومێدم وایە خوای گەورە بیکاتە کەفارەتی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داھاتوو..
ئەگەر کەسێک ئەم ساڵ بەڕۆژوو بێت، نابێت بڵێت ساڵی داھاتوو بەڕۆژوو نابم، چونکە ئەو ڕۆژەی گرتوومە لەجیاتی ساڵی داھاتووشمە، ئەمەشیان لەبەر ئەم پێنج خاڵەی خوارەوە:
یەکەمیان: لە شەریعەتی ئیسڵام ئەم پاداشتانە، لەکاتێکدایە کەوا کەسەکە بەتەواوی جێبەجێی بکات، واتە تەواو حەقی بدات، چونکە پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت: رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ. رواه ابن ماجه، واتا: چەندین کەس ھەیە بەڕۆژوو دەبێت لەکاتێکدا تەنھا برسی بوونی بۆ دەمێنێتەوە.
وە پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت؛ مَنْ لَمْ يَدَعْ قَوْلَ الزُّورِ وَالْعَمَلَ بِهِ وَالْجَهْلَ، فَلَيْسَ لِلَّهِ حَاجَةٌ أَنْ يَدَعَ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ. رواه البخاري.
واتە: خودای گەورە پێویستی بە ڕۆژووی کەسێک نیە کەوا وازی لە خواردن و خواردنەوە ھێناوە، بەڵام بەردەوامە و وازی لە درۆکردن و جەھالەت و کارکردن پێی نەھێنا بێت.
کەواتە کەسێک کەم و کورتی ھەبوو دەتوانێ لەساڵی داھاتوو بۆی پڕکاتەوە.
دووەمیان: ئەگەر وای دابنێین بەشێوەیەکی سەدا سەد جێبەجێبەجێی کردوە، و لێی قبوڵ کراوە، ئەوە تایبەتە بە گوناھە بچووکەکان نەوەک گەورەکان و حەق و مافی خەڵک.
ئەمەشیان زانایان بەچەندین شێوە ڕوونیان کردۆتەوە و تأويلیان کردوە، ئیمامی نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێبێ- لە مجموع-دا ڕا و بۆچوونەکانی ھێناوە، لەباسی ئەم فەرموودەیەی کەفارەتی دوو ساڵی ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفەدا، ئیمامی ماوەردی لە کتێبی الحاوي-دا فەرموویەتی دوو تأويلی ھەیە:
یەکەم: خوای گەورە لە گوناھی ھەردوو ساڵەکەی لێ خۆش دەبێت.
دووەم: خودا دەیپارێزێ لەکردنی گوناھ لەماوەی ئەو دوو ساڵە.
سەبارەت بە ووشەی(دەبێتە کەفارەتی ساڵی داھاتووی) ھەندێک لە زانایان فەرموویانە: ئەو ڕۆژی کە گرتوویەتی بۆی دەبێتە کەفارەتی گوناھی.
خاوەنی کتێبی العدة فەرموویەتی ئەمە دوو مانای لێ فام دەکرێ و ھەڵدەگرێ:
یەکەم: مەبەستی ساڵی پێشووترە واتە دەبێتە کەفارەتی دوو ساڵی ڕابردووی!
دووەم: ئەمەیان تایبەتە بە پێغەمبەر.
ئیمامی حەرەمەیین جويني دەفەرمووێت: ئەمەیان تایبەتە بە گوناھە بچووکەکان. بە بەڵگەی فەرموودەی کەوا پێغەمبەرﷺفەرموویەتی: "ما منْ امْرِئٍ مسلم تَحْضُرُهُ صلاة مكتوبة فَيُحْسِنُ وضوءها؛ وخشوعها، وركوعها، إلا كانت كفَّارة لما قبلها من الذنوب ما لم تُؤتَ كبيرة، وذلك الدهر كلَّه" رواه مسلم.
واتە: هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، لە نوێژەکەیدا خشوعی هەبێت، وبەجوانى وڕێکی ڕکوع ببات؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە.
لەگەڵ بەڵگەی فەرموودەی کە لە صحیح مسلم ھاتووە پێغەمبەرﷺفەرموویەتی؛ الصَّلَوَاتُ الْخَمْسُ، وَالْجُمْعَةُ إِلَى الْجُمْعَةِ، وَرَمَضَانُ إِلَى رَمَضَانَ مُكَفِّرَاتٌ مَا بَيْنَهُنَّ إِذَا اجْتَنَبَ الْكَبَائِرَ "رواه مسلم، نێوان پێنج نوێژەکە و جومعە و ڕەمەزان دەبنە کەفارەتی گوناھە بچووکەکان ئەگەر خۆی لە گوناھە گەورەکان بەدوور گرت.
ئیمامی نەوەوی دەفەرمووێت: لەمانای ئەم جۆرە فەرموودانە دوو شت ھەڵدەگرێ و تائویلی بۆ دەکرێت:
یەکەم: دەبێتە کەفارەتی گوناھە بچووکەکان بەمەرجێک گوناھی گەورەی نەبێت، چونکە گوناھی گەورەی ھەبێت نابێتە کەفارەت بۆ ھیچ کامیان.
دووەم: کەوا قسە و ڕای ھەڵبژێردراو و دروستترینە، دەبێتە کەفارەتی ھەموو گوناھە بچووکەکان.
ھەروەھا ئیمام قاضی عیاض دەفەرمووێت: ئەم جۆرە وشانەی لە فەرموودە ھاتوون کەوا دەبنە کەفارەتی تاوان، بەپێی مەزھەبی ئەھلی سوونە مەبەستی گوناھە بچووکەکانە، چونکە گوناھە گەورەکان بە تەوبە یان ڕەحمەتی خوداوە پەیوەستن.
سێیەمیان: دەبێتە ھۆی پلە بەرزبوونەوەت، وەک نوێژ و ڕۆژووی پەیامبەران- سەلامی خوایان لێبێت- کە لەکاتێکدا ئەوان گوناھیان نییە، بەڵام بۆیان دەبێتە پلە بەرز بوونەوە و ھی ئێمەش ئاوایە.
چوارەمیان: ئەگەر کەسێکیش تەنھا تاوانە گەورەکانی ھەبوون، ئینشائەڵلا دەبێتە ھۆی تەخفیف و سووک بوونی تاوانە گەورەکانی.
پێنجەمیان: خودا نەبێ ھیچ کەس نازانێ کەوا ئایا قبوڵ بووە یان نا، قيل أن الإمام علي- رضي الله عنه-قال؛ لو علمتُ أنه قُبِلَتْ مني صلاةٌ واحدة لما اهتَمَمت! يعني لما اهتممتُ لأي شيء بعد.
"المسلمون كالجسد الواحد"
قَالَ رَسُولُ اللَّهِﷺ:" مَثَلُ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ وَتَعَاطُفِهِمْ، مَثَلُ الْجَسَدِ، إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ، تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ".
"موسڵمانان وەک یەک جەستەن"
پێغەمبەرﷺدەفەرمووێت: موسڵمانان لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر وەک یەک جەستەن، ئەگەر ئەندامێکی ئازاری پێ گەیشت و ھێشا، ئەوە ئەندامەکانی تریش ھەموویان ھەست بەم ئێش و ئازارە دەکەن، ودەناڵێنن بەهۆی شەونخونی و تا».
سەبارەت بەو دوو وشەی لە فەرموودەکەدا ھاتوون، بِالسَّهَرِ و وَالْحُمَّى:
بِالسَّهَرِ: چونکە ئازاری دەبێت، خەوی لێ دەتۆرێنن و ناتوانێ بخەوێت.
وَالْحُمَّى: ئەمشیان نەنووستن و بێداری کاریگەری لەسەر دروست دەکات و توشی نەخۆشی و تا دەبێت.
کەواتە با لەخۆمان بپرسین،
ئێستا و زیاتر لەچەند سەدەیەکە حاڵی ئومەت و موسلمانن ئاوایە، ئایا تا چەند نەمانتوانیووە خەومان لێبکەوێ و دڵمان لەگەڵ براکانمانە!؟
https://youtu.be/YvRPlh0x76U?si=8tAW9jNlH9fSaGjt
ئەڵقەی دووەم: جەنابیان باسی حەدیسی سەحیح کەوا مەرجی اتصال، نەپچڕانی تێدا نەمابێت. ئایا کاری پێدەکرێت یان نا!؟
پاشان باسی ڕاجیای زانایان لەسەر فەرموودەی مرسل، و مەترسی قسەکردن لەسەر زانستیی جەرح و تعدیل دەکات.
پاشان باسی ئەوانە دەکات کەوا بەناوی قورئان و سوونەت، تقلید ڕەدد دەکەنەوە، لەکاتێکا خۆشیان ھەست بەخۆیان ناکەن کەوا ئەوانیش تەقلید دەکەنەوە!
پێیان دەڵێت؛ کاتێک تۆ حەدیسێک بە سەحیح دادەنێی، لەسەر چ بنەمایەک بەسەحیحی دادەنێی!؟
تەبعەن لەسەر بنەمای ئەوەی کەوا ئیمام ئەحمەد یان ابن معین یان ابن مدینی، رجالی فەرموودەکە بە سەحیح دەزانن، ئێ ئەوکات تۆش دەبیتە مقلیدی ئەوان. ئەگەر ئەوھایە، بۆچی ڕێگە بە خۆت دەدەیت کەوا تقلیدی ئەوانە بکەی لە تەوثیق و تەضعیفی رجالی فەرموودە بەڵام ڕێگە نادەیت بە تقلیدی ئیجیھاداتی شافعی و ئەبو حەنیفە و مالک لە فیقھـدا، و دەڵێی ئەمە تقلیدە و نابێت!
پاشان باسی ئەوە دەکاتن کەوا فەرموودەی ضعیف، لاواز لەسەدەی دووەم تاکوو ناوەڕاستی سەدەی دوانزەدا، لەبابەتی فضائل الاعمال زانایان و فەقیھ وفەرموودەناسان کۆدەنگ بوونە لەسەر ئەوەی نەوەک تەنھا دروستە، بەڵکوو موستحبە کار بەفەرموودەی ضعیف، لاواز بکرێت.
سەبارەت بە کارکردن بە فەرموودەی ضعيف، لاواز لە بابەتی ئەحکامیش، ئاماژە بە کتێبی نوکەتی ئیمامی زەرکەشی لەسەر مقدمەی شێخی شارەزووری دەکاتن، کەوا لە ھەندێک حالەتی ئیستثنائی فەرموویەتی؛ ھەندەک لەزانایان پێیان وابووە کەوا دروستە کاری پێبکرێت.
في الحلقة الأولى من برنامج أثر الحديث الشريف يتحدث فضيلة الشيخ العلامة محمد عوامة عن الفوضى العلمية المعاصرة التي دعته إلى تأليفه كتابه: "أثر الحديث الشريف في اختلاف الأئمة الفقهاء"
وأبان فضيلته أن من أسبابها: أخذ العلم عن غير طريقه، فمن ذلك: الاعتماد الكلي على كتب المصطلح التي أسست على وفق المذهب الشافعي، وتنزيل أقوالهم وتطبيقها على المذاهب الأخرى، وتكلم فضيلته عن عقبات تصحيح الحديث من حيث السند والمتن، ثم ختم كلامه بمفهوم العدالة عند جمهور العلماء وعند ابن حبان.
لمشاهدة الحلقة كاملة: https://youtu.be/qWR-FR3MvvQ?si=TYhKvJyllujMuSGxبەرنامەی؛ کاریگەری فەرموودەی پێغەمبەرﷺ، لەگەڵ زانای فەقیھ، ئەدیب و فەرموودەزانی ناوداری جیھانی ئیسلامی محمد عەوامە. ناونیشانی ئەڵقەی یەکەم: فەوزای زانستیی ھاوچەرخ و کاریگەرییەکانی. کە ئەمەش بوویتە ھۆکاری ئەوەی کتێبی(أثر الحديث الشريف في اختلاف الأئمة الفقهاء رضى الله عنهم) "کاریگەری فەرموودە لەسەر جیاوازی نێوان ئیمامە فەقیھەکان خوا لێیان ڕازی بێت" بنووسێت، وەک ڕوونیکردۆتەوە کە لە ھۆکارەکانی جیاوازیان: وەرنەگرتنیەتی لە شوێن خۆیدا، زانایان و فەقیھەکان مەنھەج و ئوسوڵی جیاوازیان ھەبووە، ئەمەش وەک؛ بەشێوەیەکی گشتی ئیعتماد، پشت بەستنە بە کتێبە زاراوەییەکانی کەوا بەپێی مەنھەج و میتۆدی مەزھەبی ئیمامی شافعی دامەزراون، و جێبەجێ کردنی ئەم مەنھەج و میتۆدە بەسەر مەزھەبەکانی ترە، وەک نموونەی فەرموودەی "مرسل" کەوا ئیمام ئەبو حەنیفە و مالك و ئەحمەد کاریان پێ کردووە و کێشەیان لەگەڵی نەبووە، بەڵام لەلای ئیمام شافعی ئیحتجاجی پێ ناکرێ و لاوازە. و بەربەستەکانی بە سەحیح دانانی فەرموودە بە پێی سەنەد و مەتن، پاشان چەمکی عەدالە لەلای جمھور و ئیبن حبان. ھیوادارم ھەم کتێبەکەی بخوێننەوە و ھەمیش سەیری ئەم ئەڵقەیە بکەن.
الفرق بين سبب ورود الحديث وبين سبب إيراد الحديث.
سبب ورود الحديث: هو الذي بسببه قال النبيﷺالحديث.
سبب إيراد الحديث: فهو الأسباب التي دعت الصحابي لذكر الحديث في مناسبة من المناسبات.
اعني؛ أن الأول خاص بالنبيﷺ، والثاني بغيرهﷺ.جیاوازی نێوان ھۆکاری ھاتنی فەرموودە و باسکردنی فەرموودە. ھۆکاری ھاتنی فەرموودە: بەھۆی ئەو پرسیار و ڕووداو و فاکتەرانەی پەیامبەرﷺفەرموودەکەی فەرمووە. ھۆکاری باسکردنی فەرموودە: ئەو ھۆکار و بۆنە و ڕووداوانەن کە وایان کردوە سەحابییەکە فەرموودەکە بھێنێتەوە و باسی بکات.
واتە: یەکەمیان تایبەتە بە پێغەمبەرەوەﷺ، بەڵام دووەم بۆ جگە لە پێغەمبەرەﷺ.
"والمسلمون لم يؤذوا من الأحاديث الموضوعة قدر ما أوذوا من الأحاديث التي أسيء فهمها" محمد الغزالي.
ئوممەتی ئیسلامی بە درێژایی مێژوو، بەئەندازەی
ھەڵە تێگەیشتن لە فەرموودە و شیکردنەوەی فەرموودە و، سوننەت زیانی بەرکەوتووە، ئەوەندە بەھۆی فەرموودەی (الموضوع)ھەڵبستراوەوە زیانی بەرنەکەوتووە.
محمد الغزالي، فقه السيرة، ص38
یەکێک لە مەرجەکانی ئیمامی بوخاری، مولازەمەی ڕاوی و گێڕەرەوەی فەرموودەیە لەگەڵ شێخەکەی.
ئەگەر ئەم مەرجە لەسەر قوتابییەکانی ئیمامی زوھری جێبەجێ بکەین، دەبینین جیاوازن و ئاستیان جیایە، بۆیە بەسەر پێنج چین، ڕیز،و کۆمەڵەیان دابەش دەکەین، تاکو جوانتر ڕوون بێتەوە..
یەکەمیان: چین و کۆمەڵەی ھەرە بەرز، کەوا ھەموو کات و ساتەک مولازەمەی ئیمام زوھریان کردوە، و مەرجی عەدالەت و زەبتیشیان تێداییە. وەک: ئیمام مالک و سوفیانی کوڕی عيينة، شعيب بن أبي حمزة، يونس بن يزيد.
ئەمە ئەو چین و تەبەقەییە کەوا ئیمامی بوخاری زۆر ئیعتمادی لەسەر حەدیسەکانیانی کردوە..دووەم: ئەو چین و کۆمەڵەیە، مەرجی عەدالە و زەبتیشیان ھەیە، بەڵام مولازەمەی زۆری شێخەکەیان نەکردوە، وەک: ئیمامی ئەوزاعی و ليث بن سعد، ابن أبي ذئب.
ئەم چین و کۆمەڵەیەش، بەزۆری ئیمامی موسلم فەرموودەی ئەوانەی ڕیوایەت کردووە. بوخاریش بەشێوەی تعیلق لێی ڕیوایەت کردوون...سێیەم: ئەو چین و کۆمەڵەیە، مولازەمەی زۆری شێخیان کردوە، وەک کۆمەڵەی یەکەم بەڵام ئەمانە سەلامەت نەبوونە لە جەرحدا، ئەوانەن کەوا حەدیسەکانیان لەنێوان قبوڵ و رەتکردنەوەییە، وەک: جعفر بن برقان و عبدالله بن عمر ابن حفص العمري، و سفيان بن حسين.
ئیمامی موسلم ھەندەێک جار لەم چین و کۆمەڵەیەی ڕیوایەت کردوە.چوارەم: ئەو چین و کۆمەڵەیە، کۆکەرەوە و تێکەڵی تەبەقەی دووەم و سێیەمە کە باسمان کرد، مولازەمەی ئیمامی زوھریان نەکردوە و، بەڵام کەمێ گوێشیان لێی بووە، و ئەگەر کەمیش بێت لە جەرحدا سەلامەت نەبوونە، وەک: إسحاق بن أبي فروة المدني، إبراهيم بن يزيد المكي، المثنى بن الصباح.
ئیمامی ترمذي ڕیوایەتی ئەمانەی ھێناوە، ئەبو داودیش لەوانەی مەشھوری ئەم تەبەقەی ڕیوایەت کردوە..پێنجەم: ئەو چین و کۆمەڵەیە، پیاوانی لاواز و مەجھوڵ نادیاریان تێداییە. وەک: محمد بن سعيد المصلوب، عبد القدوس الدمشقي، الحكم الأيلي.
ڕیوایەتی ئەم چین و کۆمەڵەیە ھیچ یەکێ لەخاوەنی پێنج کتێبەکەی فەرموودەی نەھێناون و ڕیوایەتی نەکردوون مەگەر تەنھا بۆ استشھاد و اعتبار نەبێت.ئیمامی ئیبن حەجەر، فەرموویەتی: ئەمە قیاسی قوتابیەکانی نافع و ئەعمەش و قەتادەش دەکرێت.
شروط الأئمة الخمسة، ص٦١. هدي الساري، ص ١٠.
أجمل عبارة وتعريف سوء الظن.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِﷺ
فَإِنَّ الظَّنَّ أَكْذَبُ الْحَدِيثِ.
جوانترین دەستەواژە و پێناسەی گومانی خراپ.
پێغەمبەری ئازیزمانﷺ فەرموویەتی:
گومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە.
قَالَ يَزِيدُ بْنِ أَبِي زِيَادٍ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بن الْحَارِثِ قَالَ:
مَكَثَتْ فَاطِمَةُ بَعْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سِتَّةَ أَشْهُرٍ وَهِيَ تُذَوِّبُ(١). ثمّ ماتت..
فقدُ المُحبّين شَديد، وَلَوعتهُ علَى الأكبَاد مُرَّة!".
١: من الحزن.
(تاريخ الإسلام للذهبي؛ ٣/٤٧)
دوای کۆچی دوایی پێغەمبەری خوداﷺ، فاتیمە، خوا لێی ڕازی بێت، شەش مانگ مایەوە بەردەوام دەتوایەوە" لەبەر خەم و ئازاری لەدەستدانی خۆشەویستﷺ و پاشان وەفاتی کرد.
لەدەستدانی ئازیزان سەختە، و ئازارەکەی لەسەر جگەردا تاڵە!”
(تاريخ الإسلام للذهبي؛ ٣/٤٧)
الفرقة الناجية.قَالَ ابْنُ أَبِي مُلَيْكَةَ : أَدْرَكْتُ ثَلَاثِينَ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، كُلُّهُمْ يَخَافُ النِّفَاقَ عَلَى نَفْسِهِ.(1) هكذا كان حال أصحاب النبي ﷺ. والعجب كل العجب أننا قد نجد أشخاصاً، لا يخافون على أنفسهم، بل لا يخافون على فرقهم وجماعاتهم أيضًا. فيحكمون عليها بأنها هي الفرقة الناجية. ملاحظة: والصحابة الذين أدركهم ابن أبي مليكة من أجلهم عائشة وأختها أسماء، وأم سلمة، والعبادلة الأربعة، وأبو هريرة، وعقبة بن الحارث، والمسور بن مخرمة، فهؤلاء ممن سمع منهم، وقد أدرك بالسن جماعة أجل من هؤلاء كعلي بن أبي طالب وسعد بن أبي وقاص. رضي الله عنهم جميعًا.
کۆمەڵەی ڕزگاربوو.ئیبنو ئەبی مولەیکە، دەفەرمووێت: گەیشتووم بە سی ھاوەڵا و ئەصحابی پێغەمبەرﷺ، ھەموویان لە نیفاق و دووڕوویی لە خۆیان دەترسان. ئا ئەمە حاڵی ھاوەڵان و ئەصحابی پێغەمبەرﷺبوو. ئەوەی زۆر جێگەی سەرسوڕمانە، دەبینین کەسانێک ھەن، نەک تەنھا لەخودی خۆی ناترسێ، بەڵکوو بگرە لە فرقەکەی و تاقم و کۆمەڵەکەیشی ناترسێ و بریار لەسەر فرقە و کۆمەڵەکەی دەدا کە تەنھا ئەو فرقە و کۆمەڵەی ناجییە و ڕزگاربووە.. تێبینی: ئەو صەحابانە و هاوەڵانەی کە ئیبنو ئەبی مولەیکە، گەیشتووە پێیان بریتین: لە عائیشە و خوشکەکەی ئەسما، ئوم سەلەمە، چوار عبدالله-یەکە، ئەبو هورەیرە، عوقبەی کوڕی حارس، و میسوەری کوڕی مەخرەمە، ئەمانە ئەو کەسانەن کە گوێی لێیان بووە، بەپێی تەمەنیش گەیشتووە بە کۆمەڵێک کەسی دیارتر لەمانە، وەک: عەلی کوڕی ئەبی تالیب و سەعد کوڕی ئەبی وەقاس، ڕەزای خوا لە ھەموویان بێت.
(1)صحيح البخاري، بَابُ خَوْفِ الْمُؤْمِنِ مِنْ أَنْ يَحْبَطَ عَمَلُهُ وَهُوَ لَا يَشْعُرُ. 18/1.
صُورةٌ وحديث:سُراقة بن مالك بن جعشم رضي الله عنه الذي لحق النّبيّ ﷺ وأبا بكر في حادثة الهجرة العظيمة أنّه قال: "فَدَنَوْتُ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ وَهُوَ عَلَى نَاقَتِهِ، وَاَللَّهِ لَكَأَنِّي أَنْظُرُ إلَى سَاقِهِ فِي غَرْزِهِ كَأَنَّهَا جُمَّارَةٌ" والجمارة: هو قلب النّخلة وشحمتها، شبّه ساقه الشريفة ﷺ ببياضها. انظر: سيرة ابن هشام: 1/ 490، النهاية لابن الأثير: 1/ 294.
وێنەیەک و فەرموودەیەک:سوراقەی کوڕی مالکی کوڕی جوعشوم -خوا لێی ڕازی بێت-، کە لەکاتی (هجرة)کۆچکردندا گەیشتووە بە پێغەمبەرﷺو ئەبوبەکر -خوا لێی ڕازی بێت- فەرموویەتی: لە کاتێکدا پێغەمبەرﷺ لەسەر حوشترەکەی بوو، لێی نزیک بوومەوە، سوێند بە خودا کە سەیری قاچەکانیم دەکرد لەناو ڕکێبی(ئاوەزنگی)حوشترەکەی دا وەک جوممارە بوون. واتە ئەوەندە سپی بوون. جمارة: ناوخن و ناوکی دارخورما و چەورییەکەیەتی، قاچەکانی پێغەمبەرﷺ ئەوەندە سپی بوونە، سوڕاقە بە سپییەکەی ناوەخن و ناوکی دارخورمای چوواندووە. وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەمەیە جوممارە.. بڕوانە: (ژیاننامەی پێغەمبەرﷺ)ئیبن هیشام: 1/490. (النهاية) ئیبن الأثیر: 1/294.
