عبدالله پشیو // فرهاد پیربال
گۆچانێک ئەکڕم... چون ئەزانم خەیاڵی ئازادی پیرم ئەکات.! هەموو بەرهەمەکانی دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ و دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو کتێب 📗 فیلم 🎬 وێنە🎨 مووزیک 🎻
Ko'proq ko'rsatish5 133
Obunachilar
-824 soatlar
+137 kunlar
+6330 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
تۆ بڵێی ئەو خەوە هەستانی بێ
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
#سوارە_ئیلخانیزادە
👏 9❤ 6
مرۆڤ نە گۆشتی دەخورێت، نە پێستی بەکەڵک دێت....
جا ئەگەر زمانێکی شیرین و ڕوویەکی خۆشی نەبێت، بەکەڵکی چی دێت؟؟؟!
👏 21❤ 3👍 2
📚هەسپم هەورە و ڕکێفم چیا
📚نووسەر: #عەبدوڵڵا_پەشێو
📚زمان: #کوردی
👍 5👏 2
⬛ شێرکۆی مەزن بۆ شەهیدانی سێدارە
▪ئەوەی ناتوانن لە سێدارەی بدەن، ئایندەیە و ئازادی
🌷 #فرزاد_کمانگر
🌷 #شیرین_علم_هولی
🌷 #فرهاد_وکیلی
🌷 #مهدی_اسلامیان
🌷 #علی_حیدریان
❤ 12💔 4👍 3
من به جای میهن
در دل دختری
گور کوچکی برای خودم برگزیدم...
فرهاد پیربال
برگردان؛داریوش
😍 6👍 1❤ 1
#نازنینم
🌹با صدای شهید فرزاد کمانگر
💔 12😭 5
🎼مامۆستای قوتابخانە
#فرزاد_کمانگر
❤ 27💔 6❤🔥 3😡 1
https://t.me/Farhad_pirbal_official
فڕێم مەدە...من یاری تۆم
لە ناخۆشی و دەردەکان من چاری تۆم!
لەو شەوانەیی بۆم دەگریایی لەلام بایی؛
قوربانی دڵ، قوربانی گوڵ، باڵات بام!
بەو شەوانەیی بۆت دەگریام لەلات بام؛
حەزم دەکرد بەڵاگێڕی باڵام بایی!
گەر بزربووی...بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست...بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بوویت...بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمه کێ تۆبتەوێت؛ بەس بتەوێت
تەنیا تکام؛ فڕێم مەدە
لەوەرزە سەختەکاندا من بەهاری تۆم
ئایا بێ مروەتم؟ بێ منەتم؟ وەفام نیە؟
کەم لەگەڵتم؟ جەفام هەیە، سەفام نیە؟
بیرت بێتەو بگەڕێوە؛ من هێلانە،
هەمدیار و هەواری تۆم!
بیرتچۆوە ئێوارانێ وەکو سێبەر شوێنم دەکەوتی
بیرت بێتە ئەو جێیەیی تەنیا لەوێ دەستم دەکەوتی!
فڕێم مەدە؛ ڕۆژێک دادێ وەک لەناو زبڵ بەدوایی پاکەتی دەرمانێک فڕێت دابێت ، دێی دەگەڕێی بەدوایی مندا
منێک کە دەردەداری تۆم!
فەرهاد پیرباڵ
https://t.me/Farhad_pirbal_official
عبدالله پشیو // فرهاد پیربال
گۆچانێک ئەکڕم... چون ئەزانم خەیاڵی ئازادی پیرم ئەکات.! هەموو بەرهەمەکانی دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ و دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو کتێب 📗 فیلم 🎬 وێنە🎨 مووزیک 🎻
💔 9❤ 6
وانه‌ى نۆيه‌م:
مناڵه‌كان!
ئه‌وه‌ى ده‌نكه گه‌نمێكى چاند ـ
گوڵه‌گه‌نمى دروێنه كرد
ئه‌وه‌ى دڵۆپێك خوێنى چاند ـ
تابلۆيه‌كى بۆخۆى نه‌خشاند.
ئه‌وه‌ى ته‌نيا هاوارێكى له‌ده‌م ده‌رچوو ـ
گوێى له سه‌داى ده‌نگى خۆى بوو.
كه‌چى، ئێمه
كاسه‌سه‌ر و چاو ده‌چێنين،
بارانى خوێن به‌سه‌ريانا ده‌بارێنين،
هێشتا وه‌رزى دروێنه‌شمان ديار نييه.
تا گوڵه‌گه‌نمێكى كێڵگه‌ى
ئه‌و خوێنه‌شمان ديار نييه
* * *
مناڵه‌كان!
با ئه‌و جۆگه‌يه بگۆڕين
كه خوێنمان پێدا ده‌ڕوات
با ئه‌و زه‌مينه‌ش بگۆڕين
كه چاو و كاسه‌سه‌ر ده‌خوات
ئه‌وجا كێڵگه‌ى ڕووناكيتان نيشان ده‌ده‌م
ئه‌وجا وه‌رزى دروێنه‌تان بۆ ڕست ده‌كه‌م
عبدالله پشیو // فرهاد پیربال
گۆچانێک ئەکڕم... چون ئەزانم خەیاڵی ئازادی پیرم ئەکات.! هەموو بەرهەمەکانی دوکتۆر فەرهاد پیرباڵ و دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو کتێب 📗 فیلم 🎬 وێنە🎨 مووزیک 🎻
💔 9👏 2❤ 1
وانه‌ى هه‌شته‌م:
مناڵه‌كان!
ئه‌ى برسييه ژين تاڵه‌كان،
له‌سه‌ر سنگه نه‌وتاوييه‌كه‌ى بابه‌گوڕگوڕ،
نێزيك تاڤگه‌ى سه‌ره‌وژوورى زێڕينى گڕ،
گڵكۆيه‌كى بچكۆله‌م دى.
لێى نووسرابوو:
" ئالێره‌دا مناڵێكى چاوگه‌شى كورد
له‌برسان مرد! "
🥰 6💔 4👏 1