cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

ئاونگ

در جست‌وجوی صلح، تعالی و حقیقت

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
269
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-230 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Photo unavailableShow in Telegram
1
🔐✍ جانم مَلول گشت ز فرعون و ظلمِ او آن نورِ رویِ موسیِ عِمرانم آرزوست (مولوی، دیوان شمس، غزل شمارهٔ ۴۴۱) @aveng_53
Hammasini ko'rsatish...
مستان سلامت می‌کنند 🎵🎵 #مولانا #شجریان @aveng_53
Hammasini ko'rsatish...
Rendane_Mast.mp35.67 MB
3
شەو کڵافێکی ڕەش و شێواوە بۆم هەڵناکرێ زوڵمەتێکی قووڵە ئاسان ناڕەوێ، تێک نادرێ من ڕێبواری بیابانی ژیانی سەخڵەتم ڕێ دەپێوم لەم کڕێوە و تۆفەدا بۆ ئاگرێ مامۆستا مەلەکشا https://t.me/aveng_53
Hammasini ko'rsatish...
ئاونگ

در جست‌وجوی صلح، تعالی و حقیقت

3
انبار دەزانێ که پرسیارگەلێکی لێکردووە کە ئەم وڵامی نەزانیون و چاوەڕوانیی ئەوەی هەیە کە لە نیمرەکەی کەم نەکرێتەوە! نەریتی باو: مامۆستا گوێی بە ناڕەحەتبوونی لەیلا نەدا و پێی گووت: «هیچکام لە ئەرکەکانت نەنووسیوە، ئەوەش لە بارودۆخی دەرس خوێندنت، نیمرەی پۆلت سفر بۆ دادەنێم و ئەم نیمرەیەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کارنامەی مانگانەت دادەنێ. لەمەر نەنووسینی ئەرکەکانت، بنەماڵەت ئاگادار دەکەمەوە. ئەگەر ئەم ڕووداوە. دووپات بێتەوە. لە پۆل دەتکەمە دەرەوە.» لەم مامەڵەیەدا لەیلا به هیچ کلووجێک خۆی هەڵناسەنگێنێ بەڵکوو هەست بە قوربانیبوون دەکا و تووڕەبوونی تەمای هەوڵی دووبارە و مەودای نوێ لەناو دەبا. شایەد ئاوا باشتر بێ: مامۆستا لە نارەحەتبوونی لەیلا تێدەگەیشت و داوای لێکرد کە جارێک به ڕەوتی ئامادەبوونی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمڕۆدا بچێتەوە. مامۆستا لە لەیلای پرسیار کرد: «لەیلا گیان بۆ هەڵسەنگاندنی ئەمڕۆ چەندە هەوڵت داوە؟ ئایا ئیشی پێویستت بۆ سەرکەوتن لە تاقیکاریی ئەمڕۆدا کردووە؟ ئەگەر ئەرکەکانت نووسیبا ئایا دەیتوانی سەرکەوتنت لە هەڵسەنگاندنی ئەمڕۆدا مسۆگەر کا؟ بە ڕای تۆ گریان و زویر بوون و دژایەتی دەربڕین، کردارێکی کاریگەرە و دەبێتە هۆکاری قەرەبووکردنەوەی نیمرەی تۆ؟ بە ڕای تۆ چ ئیشێک بکەی تاکوو نیمرەکەت قەرەبوو بێتەوە؟ من ئەو هەلە بۆ تۆ دەرەخسێنم تا وەکوو خۆت بۆ کەڕەتێکی دیکە بتوانی خۆت ئامادە بکەی و نیمرەکەت قەرەبوو بکەیتەوە.» ئەم مامۆستایە بەم پرسیارانەوە وا لە لەیلا دەکا کە خۆهەڵسەنگاندن بکا. لەیلا بەرپرسیاریەتیی ئەو ڕووداوەی ڕوویدا وەردەگرێ و دەرەنجامەکەشی قوبوڵ دەکا و بڕیار دەدا لەجیاتی خۆ ناڕەحەتکردن، ڕەفتارێکی کاریگەر هەڵبژێرێ و بۆ خۆ هەڵسەنگاندنی داهاتوو خۆی ئامادە بکا. بەشێوەیەکی گشتی لە شێوەی بەدیهێنانی خۆهەڵسەنگاندنی قوتابیاندا، زۆر گرنگە مامۆستا لەباتی ئامۆژگاری و مەوعیزە، تەنیا بە شیوەیەکی گونجاو و دۆستانە چەند پرسیاری کاریگەر لە قوتابی بپرسێ و ئەوەندە بێدەنگی بپارێزێ تاوەکوو قوتابی وڵامی پرسیارەکانی بداتەوە. کەڵک وەرگرتن لە پێوەندی چاوی و قسەیی گونجاو لەنێوان مامۆستا و قوتابیدا و ڕەفتارکردنی دۆستانە بەجێی تەفتیش و یان قامک لەسەر تاوان دانان، گرنگییەکی تایبەتی هەیە. خۆهەڵسەنگاندن: ئێوە تا چ ڕادەیەک قوتابیان ڕادەنێن کە خۆهەڵسەنگاندن بکەن؟ ئایا مۆڵەتی وەرگرتنی بەرپرسیاریەتیی لەحاند ئەنجامی کرداری خۆیان پێدەدەن؟ بۆ هەڵسوکەوت لەگەڵ قوتابییەک که بەرپرسیاریەتیی رەفتاری ناکاریگەری خۆی وەئەستۆ گرتووە، چ پلانێکتان هەیە؟ بۆ داواکردن لە قوتابیان بۆ خۆهەڵسەنگاندن و قوبووڵی بەرپرسیاریەتی چ پلانێکتان هەیە؟
Hammasini ko'rsatish...
خۆهەڵسەنگاندن و هەست بە بەرپرسیارێتیی قوتابی لە پۆلی وانەدا وەرگێڕ: مەولوود بەهرامیان بە گوێرەی تیۆری هەڵبژاردن، هەر شتێک کە لە مرۆڤ ڕوو دەدا، کردارێکە که بۆ دابینکردنی پێداویسییەک یان چەند پێداویستیی خۆی، هەڵیبژاردووە. دەکرێ ئەم کردارە، کاریگەری هەبێ یا خوود نەیبێ. تیۆری هەڵبژاردن لەسەر ئەو باوەڕەیە که باشترین هەڵبژاردن بەواتای کاریگەرترین هەڵبژاردنی تاکەکان نییە؛ بۆ نموونە قوتابییەک کە به هۆی تووڕەبوونەوە کرداێک هەڵدەبژێرێ کە خەسارێک به خۆی یان لە ئەوانیدی، دەگەینێ وەکوو شەڕ کردن، بە مست لە شت ڕاکێشان و... بەڵام هەر ئەو کەسە لە جێگەیەکی وێکچووی دیکەدا، لەباتی هەڵبژاردنی ڕەفتارەکەی پێشوو کە بوو به هۆی خەسارگەیاندن به خۆی، کردارێکی نوێ هەلدەبژێرێ وەک پیاسەکردن، بەجێهێشتنی دۆخەکە یان قسە کردن لەگەڵ دۆستێک یان ڕاوێژکاری قوتابخانە و... چ ڕووی دا که تاک رەفتارەکەی لە دۆخی دووهەمدا گۆڕی و ڕەفتارێکی نوێی هەڵبژارد؟ بەشێوەیەکی سرووشتی ئەو هەست‌وسۆزانەی که پاش کردنی هەرکام لەو کردارانە بۆ قوتابییەکە بەدی دێن، جیاوازن. لەم نموونەیەدا شەرکردن یان بە مست لە شت دان مومکینە باشترین هەڵبژاردنێک بێ که به بیرو زەینی ئەو گەیشتبێ و هەڵیبژاردبێ، بەڵام کاریگەرترین هەڵبژداردن نەبووە. چوونکە دەرنجامەکان و دەراویشتەکانی ئەو خەسارە بۆ خوودی کەسەکە و بۆ ئەوانیدی بووە. لەوانەیە نەتوانێ ئەو دەرەنجامە قوبووڵ بکا و تێچوویەکی قورسی بەسەردا داسەپێنێ. لەهەمانکاتدا هەڵبژاردنی رەفتارەکانی دۆخی دووهەم وەک پیاسەکردن، بەجێهێشتنی شوێنەکە و قسە لەگەڵ هاوڕێ یان ڕواێژکار، کردارگەلێکی کاریگەرترن کە قوتابی دەرنجامی ئەوان، ڕەحەتتر قوبوڵ دەکا. کاریگەربوون یا نەبوونی کردارەکان بە لەبەرچاوگرتنی نیزیکبوون یان دووربوونەوە لە ویست و داخوازییەکانمان دیاری دەدەن. ئەوەیکه ئاخۆ ئەو ڕەفتارەی ئێستا ئەنجامی دەدەین لەپێناو گەیشتن بەو شتەیە که دەمانهەویست؟ پڕۆسەی گەیشتن بەو وڵامی ئەم پرسیارە و پرسیارەکانی هاوشێوە لە خۆمان کە ئێمە بۆ هەڵسەنگاندن و تێڕوانینی دۆخی ئەو شتانەی که هەمانن و کۆی ئەو داخوازییەکانمان و هەروەها کاریگەربوون یا کاریگەرنەبوونی ڕەفتارەکانمان خۆهەڵسەنگاندنی پێدەگوترێ. هەر مامۆستا یان قوتابییەک لە هەر قۆناغێک و پاش هەر رەفتارێک دەتوانێ خۆهەڵسەنگاندن بکا و پرسێکی گرنگ کە دوای هەلسەنگاندن دێتە پێش ئەوەیە که ئاخۆ ئەگەر ڕەفتاری خۆی پێ ناکاریگەر بووم بەرپرسیاریەتیی ئەو لە ئەستۆ دەگرێ؟ یان باشتر بڵێین ئایا دەرەنجامەکەی قوبوڵ دەکا؟ ئایا بۆ گوڕینی به ڕەفتارێکی کاریگەر پلانێکی هەیە؟ لەم قۆناغەدا، هێزی داهێنان بۆ تاکەکان، گەورە‌ترین یارمەتیدەرە کە ڕەفتاری ئەلتڕناتیڤیان پێ پێشان دەدا. یەکێ دیکە لە خاڵە هەر گرنگەکانی تیۆری هەڵبژاردن، هەست بە بەرپرسیاریەتییە؛ واته تاک بەرپرسیاریەتی و دەرنجامی رەفتارێک کە هەڵیبژاردووە وەئەستۆ بگرێ و تێچووی کارەکەی، نەخاته سەر شانی ئەوانیدی. هەروەک لە ناوی ئەم تیۆرەدا دیارە، تاکەکان ئەو کردارانەی ئەنجامیان دەدەن، هەڵیاندەبژێرن. بۆیە سروشتییە که بەرپرسیاریەتییان لە ئەستۆ بگرن. تاکوو ئێستا لە پۆلی وانە، قوتابییەکان بەگوێرەی عادەت یان ئەوانیدیان خستۆتە بەر دادوەری و هەڵسەنگاندن یان لەلایەن ئەوانی دیکەوە خۆیان دادوەری و هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە؛ بەڵام لە قوتابخانەی کەیفیدا، قوتابیان، خۆیان هەڵدەسەنگێنن و فێر دەبن کە بەرپرسیاریەتی و دەراویشتەکانی کرداریان قوبوڵ بکەن؛ واته فێر دەبن کە ڕەفتاری خۆیان هەلسەنگێنن و دیاری بکەن کە ئاخۆ ئەم رەفتارە ئەوان بە ویستەکانیان دەگەینێ؟ ئایا ئەم ڕەفتارە، کردارێکی کاریگەرە؟ بەرپرسیارێتی ئەم ڕەفتارەی ئەو هەڵیبژاردووە لە ئەستۆی کێیە؟ ئەرکی فێرکاری، خۆهەڵسەنگاندن و قوبووڵی بەرپرسیاریەتیی رەفتار بە قوتانیان یان مامۆستای ڕێبەرە. مامۆستای ڕیبەر لە پۆلی وانەدا، ڕێسا و یاساگەلێک بەیارمەتیی قوتابییەکان دیاری دەکا و دەرەنجام و دەراویشتەش بۆ ئاکارەکە لەبەرچاو دەگرن. دوای هەر هەر کردارێک کە قوتابیان دەیکەن، دەبێ بۆ شیکاریی ئەو، خۆهەڵسەنگاندن بکەن و لە کاتێکدا کرادارەکەی خۆیان ناکاریگەر و ناتەبا لەگەڵ ویستەکانی خۆیان و ئەوانیدی، بەدی کرد؛ دەبێ بەرپرسیارییەتیی ئەو لەخۆ بگرن و پاشان بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی داهێنانی خۆی و ڕاوێژ و پێشنیارەکانی مامۆستا، کردارێکی نوێ هەڵبژێرن. نموونەیەکی کۆنکرێت: لەیلا قوتابی پۆلی شەشەمی سەرەتایییە. مامۆستا حەوتووی ڕابردوو ئەرکگەلێکی لە وانەی نوێ دیاریکرد و بە قوتابییەکانی گووت کە حەوتووی داهاتوو لە وانەی نوێ، پرسیار دەکا و داوای لە ئەوان کرد حەتمەن ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی ورد ئەنجام بدەن تاکوو بتوانن لە هەڵسەنگاندن و نرخاندنی ئەم حەوتوویەدا سەرکەوتوو بن. لەیلا لەبیری چوو ئەرکەکانی بەجێ بگەینێ و لە هەڵسەنگاندنی پۆلدا، نیمرەیەکی باشی بەدەست نەهێنا. ئەو لەو ڕووداوە زۆر ناڕەحەت بوو و مامۆستاکەی بە تاو
Hammasini ko'rsatish...
رو سر بِنِه به بالین، تنها مرا رها کن تَرک من خراب شب‌گرد مبتلا کن ماییم و موج سودا، شب تا به روز تنها خواهی بیا ببخشا، خواهی برو جفا کن از من گریز تا تو هم در بلا نیفتی بگزین ره سلامت، ترک ره بلا کن ماییم و آب دیده، در کنج غم خزیده بر آب دیدهٔ ما، صد جای آسیا کن خیره‌کُشی است ما را، دارد دلی چو خارا بُکْشد، کسش نگوید، تدبیر خون‌بها کن بر شاه خوب‌رویان، واجب وفا نباشد ای زردروی عاشق، تو صبر کن وفا کن دردی است غیر مردن، آن را دوا نباشد پس من چگونه گویم، کاین درد را دوا کن در خواب دوش پیری، در کوی عشق دیدم با دست اشارتم کرد، که عزم سوی ما کن گر اژدهاست بر ره، عشقی است چون زمرّد از برقِ این زمرّد هین دفع اژدها کن بس کن که بی‌خودم من، ور تو هنرفزایی تاریخ بوعلی گو، تنبیه بوالعلا کن #مولانا #شجریان @aveng_53
Hammasini ko'rsatish...
Shajarian_Ro_sar_beneh_be_balin.mp39.71 MB
فۆمۆی هامستر و تەسبیحی سەرمایەداری کەریم خزری ئەو ڕۆژانە زۆر کەس دەبینی کە بە دوو قامک و سێ قامک خەریکی زیکردن لە ئایینی سەرمایەدارین. کاتی خۆی واڵتر بێنامین بیرمەندی بەنێوبانگی مەکتەبی فرانکفۆرت باسی لەوە کردبوو کە سەرمایەداری جۆرێک ئایین و دینێکی تایبەتە. دیارە ناوبراو تایبەتمەندییەکانی ئەو ئایینەش باس لێدەکات کە بەڕاستی جێگای سەرنجن. تێلگرام دوای ئەوە کە بە هۆی بنیات نانی نات کوین بڕە پارەیەکی بە ئەندامانی ئەو توکێنە بەخشی، زەمینە و بەستێنی بۆ لەخۆهەڵکێشانی ئەندامان لەبار کرد. واتە لەسەرەتاوە پڕۆپاگەندایەکی ئەوتۆی بۆ نات کوین نەدەکرد و دوای ئەوە کە نات کوین لیستکراو پارەیەکی بە ئەندامان بەخشییەوە لەناکاو هەموو خەڵکی توشی دیاردەی فۆمۆ (FOMO) کرد. فۆمۆ لە زانستی ئابووریدا بڕیتییە لە سازکردنی کەشێک کە لەو کەشەدا خەڵک تووشی ترس لە بەجێمان دەبیت. واتە ئەگەر زوو هەوڵ نەدەی لە ئاپۆرەی خەڵک بەجێ دەمێنی و واباشە خۆت لەو ڕەوەندە مەزنە دوور نەخەیتەوە. بە گشتی فۆمۆ ترس لە بەجێمانە. دوای ئەوە کە تێلگرام خەڵکی بەهۆی نات کوین تووشی فۆمۆ کرد ئێنجا لە گەڵاڵەیەکی تۆکمەدا هامستر و تاپ سواپ و ...لە گەرمەی بازاڕدا هێنایە ئاراوەو بەوجۆرە خەڵکی سەرقاڵی ئەو بەرنامانە کردووە. دەسکەوتی هەرە مەزنی تێلگرام لەو کارە  ڕاکێشانی بەربڵاو و هەراوی ئەندامان بۆ لای خۆی بوو و هەر کە تێلگڕام دەکەیەوە بە لێشاو نێوی تازەی پێوە زیاد دەکرێ. بێگومان لەو کارەش بەهرەی ئابووری زۆر باش بەتایبەتی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی زیاتر و بردنەسەری ڕادەی ئیعتباری خۆی بەدەست دێنیت. خەساری جیدی ئاپۆرەی خەڵک لەو بەستێنەدا جودا لەباری دەروونی و سەرقاڵی بەردەوام و فۆمۆی زێاتر لەدەستدانی هەزینەی دەرفەتە. تێچوو یان هەزینەی دەرفەت لە زانستی ئابووری بڕیتییە لە لەدەستدانی دەرفەتی کارێک لەبۆ کارێکی دیکەیە. بۆ نموونە ئەوڕۆژانە بۆ کڕینی هێندێک کەلوپەلی ماڵێ رووم لە فرۆشگەیەکی ناو شار کرد. کابرای فرۆشار لەبەر هامستری هۆشی لە من نەبوو بۆیە فرۆشگەکەییم بەجێهێشت و ڕووم لە شوێنێکی تر کرد. دێمەوە سەر باسەکەی بێنیامین. دەمهەوێ شتێک بە تیۆرییەکەی بێنامین زیاد بکەم. دیاردەی نات کوین و هامستر و ...گووشی موبایلیان لە دەست خەڵکی تینووی پارە کردۆتە تەسبیحی زیکر کردنی خودای سەرمایەداری.واتە پوڵ. چۆن پێشتر جۆرجۆ ئاگامبێن بە لاتاو بە وتە بەنێوبانگەکەی نیچەی ئاوا ڕاگەیاندبوو کە خودا نەمردووە بەڵکوو بووتە پووڵ. ئێستا ئیماندارانی ئایینی سەرمایەداری شەو و ڕۆژ خەریکی زیکر کردن و تەسبیحاتن و سێ قامک و چوارقامک لە رووبەری گووشییەکانین دەکوتن. ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم. https://t.me/Aveng_53
Hammasini ko'rsatish...

👍 2
▫️ زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ وَالْأَنْعَامِ وَالْحَرْثِ ذَلِكَ مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاللَّهُ عِنْدَهُ حُسْنُ الْمَآبِ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُمْ بِخَيْرٍ مِنْ ذَلِكُمْ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا عِنْدَ رَبِّهِمْ جَنَّاتٌ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ وَرِضْوَانٌ مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ الَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا إِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ الصَّابِرِينَ وَالصَّادِقِينَ وَالْقَانِتِينَ وَالْمُنْفِقِينَ وَالْمُسْتَغْفِرِينَ بِالْأَسْحَارِ (سوره آل‌عمران، آیات ۱۴ تا۱۷) دوست داشتن خواستنی‌ها از [قبیل] زنان و فرزندان و دارایی‌های هنگفت از زر و سیم و اسبان نشاندار و چهارپایانِ دامی(گاو، گوسفند و شتر) و کشت و زرع، برای مردم آراسته شده است. اینها کالای زندگی دنیوی است. و خداست که نیک‌فرجامی نزد اوست. بگو آیا شما را به بهتر از اینها خبر دهم؟ برای پرواپیشگان، نزد پروردگارشان باغستان‌هایی است که از دامن آنها جوی‌ها روان است، که در آن جاودانه‌اند و همسران پاک و پیراسته و خشنودی‌ای از سوی خدا [دارند]. و خدا به [حالِ] بندگان بیناست. همانان که گویند: پروردگارا، بی‌گمان، ما ایمان آورده‌ایم، پس گناهان ما را بیامرز و از عذاب آتش دوزخ نگه‌مان دار. همان شکیبایان و راستگویان و فرمانبرداران و انفاق‌کنندگان و آمرزش‌خواهان در سحرگاهان. (ترجمه محمدعلی کوشا) ▫️
Hammasini ko'rsatish...
👍 1
فطوبی للغرباء ـ كاك ئەحمەد.mp31.71 MB
1