cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

توێشووی قیامەت

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganDin & Maʼnaviyat78 111
Reklama postlari
827
Obunachilar
-124 soatlar
-47 kunlar
-430 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

طائفة المنصورة ئەهلی علم و حدیثن ️ رسول اللّٰه ️صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێ : بەردەوام کۆمەڵێك لە ئوممەتەکەم لەسەر حەقن یان دەمێنن لەسەر حەق یان دەجەنگن لەپێناو حەق ، وە ئەوانەی دژایەتیان دەکەن هیچ زیانێکیان پێناگەیەنن تا هەڵسانی قیامەت بەردەوامن . (١) ئەم فەرموودەیە کۆمەڵێك هاوەڵ ڕیوایەتیان کردووە ئەوانیش : ( المغیرة بن شعبة ، جابر بن سمرة ، عقبة بن عامر ، عمران بن حصین ، عمر بن الخطاب ) رضي اللە عنهم ، کە بەچەند لفظ ـێکی جیاواز هاتووە. ( مەبەست لەوەیە گەرچی دژایەتیەکی زۆر بکرێن بەڵام ئەوان هەر کۆڵنادەن و بەردەوام دەبن ) . دەڵێم : مەبەست لەو کۆمەڵە کێن و کێ دەچێتە چوار چێوەی : ١- قَالَ الترمذي : قَالَ مُحَمَّدُ بنُ إِسمَاعِیلَ : قَالَ عَلِيُّ بنُ المَدِینِيِّ : ( هُمْ أَصْحَابُ الْحَدِیثِ ) . (٢) واتە : ئیمامی ( الترمذي ) دەڵێ : ئیمامی ( البخاري ) ئەویش لە ( علي ابن المدیني ) ـیەوە گوتوویەتی : مەبەست بەو فەرموودەیە ( هاوەڵانی فەرموودەن )، واتە : زاناکانی حدیث . ٢- ( یزید بن هارون ) دەڵێ : ئەگەر هاوەڵانی فەرموودە نەبن نازانم کێن ، واتە زاناکانی حدیث . (٣) ٣- ( عبدالله بن المبارك ) دەڵێ : ئەوان لای من هاوەڵانی فەرموودەن ، واتە زانایانی فەرموودە . (٤) ٤- ( خطیب ) هێناویەتی لە ( الفضل بن زیاد ) : سمعت ( أحمد بن حنبل )، وذکر حدیث : « لا تزال طائفة من أمتي ظاهرین علی الحق » ، فقال : ( ان لم یکونوا أصحاب الحدیث فلا أدري من هم ؟ ) . واتە : ئیمامی ( أحمد ) لەبارەی ئەو فەرموودەیە دەڵێ : ئەگەر هاوەڵانی فەرموودە نەبن ئیدی نازانم کێن ؟ (٥) ٥- ( أحمد بن سنان ) دەڵێ : ئەوان لای من ئەهلی علم و ئەثەرن ، واتە : زاناکانن . (٦) ٦- محمد بن اسماعیل البخاري دەڵێ : ئەوان ئەهلی فەرموودەن ، واتە : زانایان . (٧) کەواتە : بە گەڕانەوەمان بۆ تەفسیر و لێکدانەوەی گەورە پێشەوایانی سەلەف ئەوەمان بۆ ڕوون بوویەوە زاناکان و هەڵگرانی علم ـن ، ئەوەشیان یەکێکە لەو پلەو تایبەتمەندیانەی کەوا بە فەرموودەی ڕاستەوخۆ دراوە بە هەڵگرانی علم و حدیث و پێشەوایانی ئوممەت لە سەلەف تاوەکو پێش قیامەت ــــــــــــــــــــــــــــــــ (١) البخاري (٣١١٦)، ومسلم (١٠٣٧)، وابن ماجە (٢٢١)، والموطأ (٢٦٢٧)، وابن حبان في کتاب العلم (٦٩)، والخطیب في شرف أصحاب الحدیث، والطبراني (٩٩٥/٢٠ – ٩٦٠)، والفقیه والمتفقە للخطیب (١١٥) . (٢) سنن الترمذي (٢١٩٢) . (٣) شرف أصحاب الحدیث للخطیب، باب قولە️ ﷺ : لا تزال طائفة من أمتي ظاهرین علی الحق ، لا یضرهم من خذلهم » .
Hammasini ko'rsatish...
2👍 1🔥 1🕊 1
Photo unavailableShow in Telegram
قَالَ وَهْبُ بنُ مُنَبِّهٍ رحمەاللە. "ئەگەر گوێبیستی کەسێك بووی مدح و ستایشت بکات بە شتێك کە تێتدانیە ، ئەوا لێی دڵنیا مەبە بەوەی زەمت بکات بەو شتەی کە لەسەرت نیە " {ابن عساكر 17 / 481 ب، وانظر عيون الاخبار 1 / 275، 276، سیر ٲعلام } ڕێك نموونەی زۆرینەی خەڵکی ئەم سەردەمەیە.
Hammasini ko'rsatish...
😢 4👍 1🔥 1
عَنْ عَبْدِاللهِ بْنَ عَمْرو بْنِ الْعَاصِ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ قَالَ : سَمِعتُ️ رَسولَ اللّٰهِ ️ﷺ یَقُولُ : ( إنَّ اللهَ لا يقبضُ العلمَ انتزاعًا ينتزعُهُ منَ النَّاسِ ، ولَكن يقبضُ العلمَ بقبضِ العُلماءِ ، حتَّى إذا لم يترُك عالمًا اتَّخذَ النَّاسُ رؤوسًا جُهَّالًا ، فسُئلوا فأفتوا بغيرِ عِلمٍ فضلُّوا وأضلُّوا ) . واتە : عبداللەی کوڕی عمرو کوڕی عاص اللە لێی ڕازی بێت دەفەرمووێ : بیستومە لە️ رسول اللّٰه ﷺ دەیفەرموو : بەڕاستی الله تعالی علم و زانیاری لەخەڵکی وەرناگرێتەوە بەوەرگرتنەوە ، بەڵکو علم و زانیاری وەردەگرێتەوە بە وەرگرتنی زانایان ، واتە بەمراندنیان ئەگەر زانا نەما ئەوا خەڵکی چەند سەرۆکێکی نەزان هەڵدەبژێرن بۆخۆیان ، پرسیاریان لێدەکەن ئەوانیش فتوا دەدەن بەبێ علم و زانیاری ، خۆیان گومڕا دەبن و خەڵکیش گومڕا دەکەن .
| البخاري : ١٠٠، ومسلم : ٢٦٧٣، والترمذي : ٢٦٥٢، وابن ماجة ٥٢، والدارمي ٢٤٥، وأحمد ٦٥١١، وأخلاق العلماء للآجري ص : ٣٣، وفرض طلب العلم للآجري ٥٦,٥٧,٥٨ |
وە لەڕیوایەتێك دەڵێت : تاوەکو هیچ زانایەك نامێنێت ، ئینجا خەڵکی کەسانی جاهل دەکەن بەڕێنیشاندەر و پێشەوای خۆیان خۆیان گومڕان خەڵکیش گومڕا دەکەن ، بۆیە هاوەڵی بەڕێز عبداللە بن مسعود رضي اللە عنە دەفەرمووێت : وای لێدێ لە قەومێك یان عەشیرەتێك تەنها دوو زانا دەبێت ، یەکێکیان دەمرێ ، نیوەی زانستەکەی لەگەڵ خۆی دەبات ، ئەویتریان دەمرێت و زانستەکەی هەمووی لەگەڵ خۆی دەبات .
| فرض طلب العلم للآجري ٥٩، والطبراني في الکبیر ٨٩٩١/٩، وە الخطیب في الفقیە والمتفقە ١٤٧، وأخلاق العلماء للآجري ص : ٢٣، والعلم والحلم لآدم : ١١٠ |
( محمد بن الحسین الآجري ) دەفەرمووێ : ئەگەر گوترا مەبەست چییە لەو فەرموودەیە ؟ ئەوا پێیان دەڵێین والله أعلم . هەرکات سەردەمەکەی خراپ بوو ، وە خراپ بوونەکەشی مانای خراپ بوونی خەڵکەکەیەتی ، بەمەش خەڵکەکەی پشت لە فێربوونی علم دەکەن ، وە زانست لەنێویاندا کەم دەبێتەوە ، بەمەش ( زاناکانیان لەنێودا ناهێڵێت ) ئەو زانایانەی کەوا اللە تعالی سوودی پێگەیاندوون بە زانستیان ، وە حەقی خۆشیان پێداوە و بەو هۆیەوە️ اللّٰه ﷻ کردوونی بە هۆی سوود گەیاندن بە خەڵکانێکی زۆر ، وە کاتێك ئەو زانایانە نەمێنن .. کۆمەڵانێك کە لە زانست نازانن ، وە نەشیان پاراستووە و هیچ شتێك لە ئەحکام نازانن ، بە ڕووکەش خۆیان بە ئەهلی علم دادەنێن کە لە ڕاستیدا لە جەهل و نەزانی نزیکترن ، کاتێك یەکێکیان پرسیاری شتێکی لێ دەکرێت ئەویش نایزانێت ، بەڵام پێی شەرمە یان پێی ناخۆشە بڵێ ( نازانم ) چونکە پلەی لای خەڵکیدا کەم دەبێتەوە ، بۆیە بەبێ علم فتوا دەدات ، بەمەش حەڕامی اللە حەڵاڵ دەکات و بەپێچەوانەوە ، بەمەش لە ڕێگای ڕاست گومڕایان دەکات ، و ئەوەی شوێنی بکەوێت لەو شتەدا تێدەچێ...
| فرض طلب العلم للآجري |
Hammasini ko'rsatish...
👍 1 1🔥 1👏 1
00:33
Video unavailableShow in Telegram
ڕەچەڵەکی پێغەمبەر ‹ صلی اللە علیە وسلم ›
Hammasini ko'rsatish...
7.13 MB
2🔥 1🕊 1
بزانە رەحمەتی اللە تعالی ـت لێبێت زاناکان واتە ( علم ) زانست ، علمیش واتە دین !
Hammasini ko'rsatish...
4🔥 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
عن الْأَعْمَشِ عَنْ إسْمَاعِيلَ بْنِ رَجَاءٍ أَنَّهُ كَانَ يَأْتِي صِبْيَانَ الْكُتَّابِ فَيَعْرِضُ عَلَيْهِمْ حَدِيثَهُ كَيْ لَا يَنْسَى . لە الأعمش ـەوە دەڵێت : إسمالیل کوڕی رجاء دەڕۆیشت بۆلای منداڵانی فێرگە ، لەوێ دەستی دەکرد بە گێڕانەوەی حدیث بەسەر منداڵەکاندا بۆ ئەوەی ئەو حدیثانەی لە لایەتی لە بیری نەچێتەوە . | المصنف أبن أبی شیبة |
Hammasini ko'rsatish...
👍 2 2🔥 2😢 2🕊 2
﴿ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ﴾ [ فاطر : ٢٨ ]
دەڵێم : لە تێکڕایی ئەو ئایەتانەی باسمان کرد بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ باسی کەسی ( عالم ) دەکات و پێشەوایانی تەفسیریش بەو شێوەیان لێکداوەتەوە ، جگە لەو ئایەتانە چەندان ئایەتی ترمان هەیە بە ناڕاستەوخۆ باسی دەکات ، بەڵام بۆ خوێنەری موسڵمان ئەوە کافیە تاوەکو تێبگات زانای موسڵمانی مولتەزمی موتتەقی لە قورئاندا چۆن وەسف کراوە و چۆنیش پلەیان پێدراوە .
هاوکات خاڵێکی گرنگ : وەك لە پێشەوە باسمان کرد ئەو ئیمامانەی هەڵگری علمەکەیان بوون و کاریان پێ کرد نەك زانایەك کاری پێنەکردبێت .
Hammasini ko'rsatish...
4👍 1
﴿ وَلَٰكِن كُونُوا رَبَّانِيِّينَ ﴾ لەتەفسیری ئەو ئایەتەدا پێشەوایانی تەفسیر دەڵێن : واتای ﴿ رَبَّانِيِّينَ ﴾ واتە : فقهاء یان علماء ، بەم شێوەیە : هەریەك لە ( ابن جریر ) و ( ابن ابي حاتم ) هێناویەتی لە ( الضحاك ) لە ( ابن عباس ) رضي اللە عنهما دەفەرمووی : ﴿ رَبَّانِيِّينَ ﴾ : ( علماء ، فقهاء ) هەروەها بەهەمان شێوە ( ابن أبي حاتم ) هێناویەتی لە ( سعید بن جبیر ) لە هاوەڵی بەڕێز ( ابن عباس ) رضي اللە عنهما لەبارەی ئەم ئایەتەدا : ﴿ رَبَّانِيِّينَ ﴾ دەڵێ : واتە : ( فقهاء معلمین ) هەروەها هەریەك لە ( ابن جریر ) و ( ابن منذر ) و ( ابن أبي حاتم ) هێناویانە لە ڕێگای ( عکرمة ) لە ( ابن عباس ) رضي اللە عنهما لەبارەیی ئەو ئایەتەدا ﴿ رَبَّانِيِّينَ ﴾ دەفەرمووێ : ( حلماء ، علماء ، فقهاء ) . ( لێرەدا ماناکەی فراونتر بوو ) ، هەروەها ( ابن منذر ) هێناویەتی لە هاوەڵی بەڕێز ( ابن مسعود ) رضي اللە عنە لەبارەی ئەو ئایەتە ﴿ رَبَّانِيِّينَ ﴾ دەفەرمووێ : ( حکماء ، علماء ) | تەخریجی تەفسیری ئەو وشە لەو ئایەتە بوو لە سوڕەتی ( آل عمران : ٧٩ ) لە ( الدرر المنثور للسیوطي ) | بەهەمان شێوە ئیمامی ( ابن جریر ) لە تەفسیر لەبارەی ئەم ئایەتە هێناویەتی لە هەریەك لە : ( أبي رزین ، الحسن البصري ، مجاهد بن جبر ، قتادة بن دعامة ، السدي ، الضحاك ، یحیی بن عقیل ) دەڵێن : واتای ( فقهاء ، وعلماء ، وحکماء ) لەهەموو حاڵەکاندا ، وەك ( ابن جریر )ـیش هەڵیبژاردووە ، ئەو کەسانە دەگرێتەوە کەوا ئیصلاحی خەڵك دەکەن لە ( ولاة الأمور ) و ( فقهاء ) و ( علماء ) . جا وەك معلومە زانایان ئەو چینەن کەوا بەهۆی زانستەکەیان خەڵکی جاهل لە تاریکی جەهل ڕزگار دەکەن ، وە فقهاء ـیش بەهەمان شێوە .
Hammasini ko'rsatish...
👏 3🏆 1
﴿ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ ﴾ [ العنکبوت : ٤٣ ] ئیمامی ( ابن أبي حاتم ) لە تەفسیر هێناویەتی : لە ( عمرو بن مرة ) دەفەرمووێ : بەلای هەر ئایەتێك لە قورئانی پیرۆزدا تێپەڕ بووبم و لێی تێنەگەیشتبم یان نەمزانیبێت ئیللا دڵتەنگی و خەم دایگرتووم ، چونکە️ اللّٰه ﷻ دەفەرمووێ : ﴿ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ ﴾
Hammasini ko'rsatish...
😢 4🕊 2🏆 1
﴿ ‌‏يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ﴾ [ المجادلة : ١١ ] لەتەفسیری ئەو ئایەتەدا هاوەڵی بەڕێز حبر البحر ( عبداللە بن عباس ) رضي اللە عنە دەفەرمووێ : قال الدارمي أَخْبَرَنَا عَبْدُاللەِ بْنُ یَزِیدَ ، حَدَّثَنَا حَیْوَةُ ، قَالَ : أَخْبَرَنِي السَّکَنُ بْنُ أَبِي کَرِیمَةَ ، عَنْ عِکْرِمَةَ مَوْلَی ابْنِ عَبَّاسٍ ، عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ : ﴿ ‌‏يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ ﴾ قَالَ : ( یَرْفَعُ اللەُ الَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ عَلَی الَّذِینَ آمَنُوا بِدَرَجَاتٍ ) ، واتە : اللّٰه ﷻ پلەی ئەوانەی خاوەن علم و شارەزان بە دین لەسەر ئیمانداران بەرزتر دەکاتەوە ( بەچەندان پلە ) . | مقدمة سنن الدارمي : ٣٦٣ |
دەڵێم : واتە ( عالم ) چونکە تەنها کەسی زانا ،️ اللّٰه ﷻ فەزڵی پێداوە لە زانست و زانیاریدا .
Hammasini ko'rsatish...
🏆 2🕊 1
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.