📚 کتێبفرۆشیی هێڤی
Kanalga Telegram’da o‘tish
🌱 | کتابفروشی هێڤی(هیوی) - کوردی و فارسی 📍 | مهاباد، خیابان صلاحالدین غربی، روبروی آزمایشگاه مهر، ساختمان عربی، زیرزمین 📭 | ارسال به سراسر ایران 📤 | فروش بصورت حضوری و آنلاین 🌐 | Hevibook.com 🛒 | @Hevibookadmin 📞 | 09104403251 ☎️ | 04442239368
Ko'proq ko'rsatish1 620
Obunachilar
-124 soatlar
-47 kun
+3230 kun
Postlar arxiv
1 620
📚 | @Hevibook
جەمال نەبەز هۆشیارانە و هەستیارانە و بە شێوازێکی مۆدێرن، بیری نەتەوەخوازی لە زەینی مرۆڤی کورددا چەسپاند و بناخەی بیری نەتەوەیی کوردی پتەو کرد و ئەو ئەندێشەی بە شێوەی زانستییانە و سەردەمیانە بۆ ئێستا و بەرەی داهاتوو، بە دەروەستییەکەی کەموێنەوە خەمڵاند.
📕 کتێب: خەباتی کورد
✍️ نووسەر: جەمال نەبەز
✒️ وەرگێڕ: کامیل شەریفپوور
🖨️ بڵاوکراوەی: دەزگای جەمال نەبەز
📌 بابەت: لێکۆڵینەوە
🗒️ لاپەڕە: 65، شوومیز
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
📚 | @Hevibook
ئەم پەرتووکە لێکدانەوەیەکی بابەتییانە و بوێرانەی ڕوانگە و بیروبۆچوونی پارت و ڕێکخراوە عەرەبی و کوردییەکانە لەمەڕ پرسی کورد لە ڕێگەی تێڕامان لە دەربڕین و باسەکانیانەوە، شیکارییەکی زانستی و ورد و مووقڵەشێنە لە مێژووی نەتەوەی کورد لە درێژایی سەدەکان و بەرەکاندا و هەروەها، کورتە لێدوانەیەکیشە لەسەر فەلسەفەی هێزە نەتەوەییەکانی کوردستان.
📕 کتێب: سەبارەت بە کێشەی کورد
✍️ نووسەر: جەمال نەبەز
✒️ وەرگێڕ: حیسامەددین خاکپوور
🖨️ بڵاوکراوەی: دەزگای جەمال نەبەز
📌 بابەت: لێکۆڵینەوە
🗒️ لاپەڕە: 155، شوومیز
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
📚 | @Hevibook
بە گشتی ئەم کۆوتاره خوێندنەوەیەکی زانستی و تیۆریکه لەسەر ناسیۆناڵیزم و بێدەوڵەتی و هەندێک بابەتی پەیوەندیدار بەوانەوە. بە باوەڕی ئێمه هەر هەموویشیان زەروورەتی تایبەتیی خۆیان له ڕوونکردنەوەی دۆخی تایبەتی گەمارۆدراوی کورددا هەیە. دیارە لەم کتێبەدا پاڕادایمی ناسیۆناڵیزم داگر و بەرگر و بەرفراوانتر لە ئایین و مارکسیزم و... گریمان کراوە و زۆر جار له بەستێن و مێژووی جۆراوجۆردا، ناسیۆناڵیزم چەمێندراوەتەوە و خوێندنەوەی جیاوازیان بۆ کراوە. لە ڕوویەکی دیکەوە، ئەم باسانه تەنیا باسێکی ئاکادمیک و زەینی ڕووتوقووت نین و گرینگایەتی تایبەتیشیان هەیە بۆ ژیانی ڕۆژانەی ئێستای مرۆڤی کورد؛ چونکه، خوازراو یان نەخوازراو، ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەو مژارانه دەستەویەخەیە.
📕 کتێب: ناسیۆنالیزم و بێدەوڵەتی
✍️ نووسەر: کۆمەڵەنووسەر
✒️ وەرگێڕ: حیسامەددین خاکپوور
🖨️ بڵاوکراوەی: سەردەم
📌 بابەت: کۆمەڵەوتار
🗒️ لاپەڕە: 202، شوومیز
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
📚 | @Hevibook ✅
ئەم کتێبە «کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان» دەیهەوێت سەربوردەی مرۆڤی کوردی ژێردەست و چەوساوە لە پەیوەند بە موسوڵمانانی سەردەستدا بەشێوەیەکی شیکاری-مێژوویی و بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەرەکییەکان بگێڕێتەوە و هەوڵ دەدات لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو زوڵم و زۆر و چەوساندنەوە، وا «برایانی موسوڵمان» دەرحەق بە مرۆڤی کورد کردوویانە، توێکارناسی بکات و لەقاوی بدات.
📕 کتێب: کوردانی چەوساوە و برا موسڵمانەکانیان
✍️ نووسەر: جەمال نەبەز
✒️ وەرگێڕ: حیسامەددین خاکپوور
🖨️ بڵاوکراوەی: ئینستیتیووی جەمال نەبەز
📌 بابەت: لێکۆڵینەوە، مێژوو
🗒️ لاپەڕە: 274، شوومیز
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەنیستیتۆی جەمال نەبەز لە بەرلینی ئاڵمانیا، کتێبی «کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان» لە نووسینی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز و پێشەکی و وەرگێڕانی حیسامەدین(هیوا) خاکپوور، بڵاو کردەوە.
کتێبی،«کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان»، دەپەرژێتە سەر یەکێک لە جیددیترین و پڕباسوخواسترین باسەکان، واتە مەسەلەی کورد و دۆخی مرۆڤی کورد لە بازنەی ئیسلام و جیهانی موسوڵماناندا. جەمال نەبەز وەک ناوێکی بەرچاوی بواری «کوردستانئەندێشی» و وەک نووسەرێکی خاوەن گوتاری تایبەت کە پتر لە شەست ساڵی تەمەنی بۆ مەسەلەی کورد تەرخان کردووە و ئاسەواری جۆراوجۆری لەپاش خۆی بەجێ هێشتووە، لەم کتێبەدا بە زمانێکی ڕەوانی وتاربێژیانە و بەشێوەی زانستی و بابەتیانە مەسەلەی دۆخی کورد و جیهانی ئیسلام لێک دەداتەوە. بەڵام بەهۆی گرینگیی لەڕادەبەدەری باسەکەوە، ڕوونکردنەوەیەکی تیۆریک و چەمکیانە و شرۆڤەیەکی کورت و پوختی چوارچێوەی ئەندێشەی نووسەر لەسەر مژاری کوردستان و کورد بەگشتی؛ و بەتایبەتی لەسەر بابەتی کتێبەکە بە پێویست زانرا. ئەم پێشەکییە بۆ ئەوەیە خوێنەر ئاسانتر و وردبینانەتر بچێتە نێو دڵی باسەکانەوە و تێگەیشتنی لەبابەت هێڵە فیکرییەکان ساناتر بێت و هاوکات لە خوێندنەوەی پێچوپەناکان و ئاڵۆزییەکان و هەوراز و نشێوەکانی باسەکەدا تووشی سادەسازیی داشکێنەرانە نەبێت. گەر لەم ڕێگایەشدا بە دەم خوێندنەوەی پێشەکییەکەوە؛ گوڵی پرسیار و ڕامانی زیاتریش لە مێشکیدا بپشکوێ، ئەوە خۆی لە خۆیدا بەهادارە، چونکە تەنیا خولقاندنی یەک پرسیاریش بە واتای گەیاندنی ئەمانەتەکەیە بەدەستی خوێنەر و ڕاپەڕاندنی ئەرک و ڕیسالەتە؛ بگرە بۆ بەرەکان و نەوەکانی داهاتووش.
ئەم کتێبە «کوردانی چەوساوە و برا موسوڵمانەکانیان» دەیهەوێت سەربوردەی مرۆڤی کوردی ژێردەست و چەوساوە لە پەیوەند بە موسوڵمانانی سەردەستدا بەشێوەیەکی شیکاری-مێژوویی و بە پشتبەستن بە سەرچاوە سەرەکییەکان بگێڕێتەوە و هەوڵ دەدات لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو زوڵم و زۆر و چەوساندنەوە، وا «برایانی موسوڵمان» دەرحەق بە مرۆڤی کورد کردوویانە، توێکارناسی بکات و لەقاوی بدات.
📚 | @Hevibook
🛒 | @Hevibookadmin
1 620
بیرەوەرییەکانی دوکتۆر مەحموود عوسمان پێشفرۆش دەکرێ و لە ئێستاوە دەتوانن داوای بکەن کە بەردەستی بکەین بۆتان، تکایە ئەو بەڕێزانەی دەیانهەوێ وشەی «بیرەوەری» بنێرێتە تاکەکەسیی کە ڕۆبات بۆخۆی نرخ و ژمارەکارت بنێرێتە خزمەتتان و ناونیشانەکەتان بنێرن بۆ تومار کردن.
@Hevibookadmin
1 620
🌱 | @Hevibook
کتاب «مارکسیسم و فمینیسم» با ویراستاری شهرزاد مجاب، اثری تحلیلی است که در پی پایهریزی یک پروژۀ فمینیستی انقلابی تدوین شده است. هدف کتاب، دستیابی به دانشی فمینیستی است که بهمثابۀ یک نیروی مخالفخوان عمل میکند؛ دانشی که جهانشمولی درهمتنیدۀ نظامهای پدرسالارانه و سرمایهداری نژادپرستانه را درک کرده و همزمان به ویژگیها و تکثرهای درونی این ساختارها توجه دارد. این اثر تلاش میکند شکلی از آگاهی فمینیستی را ارائه دهد که نه مرعوب ساختارهای فرهنگی غالب میشود، نه سیاست را به سطح فرهنگ تقلیل میدهد و نه فرهنگ را از دلالتهای سیاسیاش تهی میسازد. از این منظر، کتاب استدلال میکند که ایجاد یک سنتز نوین از تفکر مارکسیستی و فمینیستی، نهتنها امری ممکن، بلکه برای شکلدهی به مبارزهای موثر علیه تمامی اشکال ستم و استثمار، یک ضرورت است.
📕 کتاب: مارکسیسم و فمینیسم
✍️ نویسنده: شهرزاد مجاب
✒️ مترجم: مجموعەای از مترجمان
📇 نشر: اسطوره پرومته
🔖 موضوع: علوم سیاسی، زنان، فمینیسم، مارکسیسم
📖 صفحات: 558، شومیز، رقعی
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
🌱 | @Hevibook
راسکولینکوف، مردی مستأصل و بی چیز است که تنها در زاغه های شهر سن پترزبورگ می چرخد و در ذهنش، خود را ورای قوانین جامعه تصور می کند. اما زمانی که راسکولینکوف مرتکب قتلی می شود، فقط رنج و عذاب، برایش باقی می ماند. او که وارد بازی تعقیب و گریز خطرناکی با یک بازپرس پلیس شکاک شده، مجازات گناهش را بیش از هر وقت دیگری به خود نزدیک احساس می کند. با پیشروی داستان، زنی به نام سونیا وارد زندگی راسکولینکوف می شود که به نوعی تنها راه نجات شخصیت اصلی این رمان از رنج و عذاب است. داستایفسکی در رمان جنایت و مکافات، قصه ی ساده ی قتل یک پیرزن را به عمیق ترین و جذاب ترین رمان فلسفی قرن نوزدهم تبدیل کرده است.
📕 کتاب: جنایت و مکافات
✍️ نویسنده: فیودور داستایفسکی
🖊️ مترجم: مهری آهی
📇 نشر: خوارزمی
🔖 موضوع: رُمان، ادبیات روسیه
📖 صفحات: 777
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
✨🩶
تصمیم گرفتهام شما را فراموش کنم و
مطمئن باشید فراموش خواهم کرد.
به عقیده و فکرِ شما
بیاندازه اهمیت میدادم
ولی بیثباتیِ آن، بر من ثابت شد.
دنیا خیلی بزرگ است.
من اگر شما را که صورتِ امیال و باطنم بودید، از دست دادهام،
مسلما در این دنیای بزرگ
کسی را پیدا خواهم کرد
که به عواطف و احساساتم
بیاعتنا نباشد و
قدر من را بداند؛ و به علاوه
اگر من شما را از دست دادهام،
شما هم در عوض دلی را از دست دادهاید
که تپشهای عاشقانهی آن را
در هیچ جای دیگر نخواهید یافت.
از نامههای فروغ فرخزاد به پرویز شاپور📚 | @Hevibook
1 620
Repost from Radyo kîteb| ڕادیۆ کتێب
🎙️پادکەستی ڕادیۆ کتێب
ئەڵقەی 34: ئۆدیب پاشا
ئەم ئەڵقەیە تایبەتە بە شانۆی ئۆدیب پاشا
________
Radyokiteb
1 620
🌱 | @Hevibook
لە پشت پێکەنینێکی سادەوە، ڕەخنەیەکی قووڵ لە کۆمەڵگە و سیستەمی دەسەڵات دەکات. نەسین «گێل» وەک کەسێکی لاواز نیشان نادات؛ بەڵکوو ئەوە دەخاتەڕوو کە لە کۆمەڵگەیەکی پڕ لە ڕیا و فەریبدا، ڕاستگۆترین مرۆڤ زۆرجار بە گێل ناسێنراوە. پێکەنین لەم بەرهەمەدا تەنها ئامانج نییە، بەڵکوو ئامرازێکە بۆ ئاشکراکردنی ئەو نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەی کە لە ژێر ڕووپۆشی ئاسایی ژیاندا شاردراوەتەوە. عەزیز نەسین بە زمانی سادە، تەوس و توانج، ڕەخنە لە دەسەڵات، کۆنەپەرستی و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییە چەوتەکان دەگرێت.
📕 کتێب: گێلەپیاو
✍️ نووسەر: عەزیز نەسین
🖊️ وەرگێڕ: عەبدوڵا حەسەنزادە
🖨️ بڵاوکراوەی: ڕۆژهەڵات
📌 بابەت: ڕۆمان
🗒️ لاپەڕە: 303، گالینگۆر
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی خۆکوشتنی محەمەد عومەر عوسمانە. خەڵکی لەم کاتانە دەکەونە باسکردنی هاتنی پایز، بەڵام من بیر لە حەمە عومەر عوسمان ئەکەمەوە. پیاوێک بوو ڕاوەستان و جگەرەکێشانەکەی، قژە سپییە درێژەکەی و سیما پڕ لە حەسرەتەکەی قەت لەبەر چاوم لاناچێت. لە دنیادا زۆر کەس هەن شاعێرن، بەڵام کەمترین کەس هەن شاعێر بن و شاعێرانە بژیین و شاعێرانەش بمرن. یادی بەخێر تێکەڵەیەکی سەیر بوو لە فەلسەفەی هیندی و ئەدەبیاتی ڕووسی. درۆ نییە بڵێین سێرگێی یێسەنی ئێمە بوو، بەڵام مەرگی محەمەد عومەر عوسمان، مەرگێکی تراژیدیکی شاعێرێک نەبوو بەتەنها، بەڵکوو وەستانی بەشێکی جەستەی شارێک بوو کە سلێمانییە. سلێمانی بەبێ ئەو هەرگیز وەک سلێمانی نییە لەباوەشی ئەو! بەڵێ، ئەوە ئەو بوو سلێمانی لەباوەشگرتبوو نەک بە پێچەوانەوە و لەوەتەی ئەو خۆی کوشتووە، سلێمانی بێ باوەشە!
یاد و بیرەوەرییەکانی ژەنڕاڵی پایز بۆ ئێمە و هەموو ئەوانەی خۆشیان ویست هەر بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
«بلیسه ئیسماعیل»
📚 | @Hevibook ✅
1 620
☕🫀
کە ماچت ئەکەم
دەمی هەنارێ ئاو ئەکا...
• قەسیدەی «بۆ قاوەکەت ناخۆیتەوە»
• شاعیر و بێژەر: جەمال خەمبار
1 620
📚 | @Hevibook ✅
ئۆسکار مان لە پێشەکیی کتێبەکەدا دەڵێ: کوردەکان نەتەوەیەکن کە مێژوو، دابونەریت و لە هەمووشیان گرنگتر، زمانی دایکی خۆیان لە ناو گۆرانی و بەیتە فۆلکلۆرییەکانیاندا پاراستووە، بەبێ بوونی ئەم مووزیک و ئەدەبیاتە زارەکییە، زمانی کوردی لە ژێر فشاری زمانە دەسەڵاتدارەکانی ناوچەکەدا وەک: فارسی، تورکی و عەرەبی، بەرەو کاڵبوونەوە دەچوو، بەڵام ئەم ئاواز و دەقە فۆلکلۆرییانە وەک قەڵایەکی بەهێز زمانەکەیان بە زیندوویی هێشتووەتەوە!
📕 کتێب: توحفەی موزەففەرییە
✍️ کۆکردنەوەی: ئۆسکار مان
✒️ وەرگێڕ: هێمن موکریانی
🖨️ بڵاوکراوەی: ڕێگا
📌 بابەت: بەیت و فۆلکلۆری کوردی
🗒️ لاپەڕە: 466، گالینگۆر
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
🌱 | @Hevibook
بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان یادداشتەکان و گێڕانەوەی سەفەری «ئێڵی بەنستێر سۆون»ی بەریتانیاییه که ساڵی 1909ی زایینی لە ئەستەمبوڵەوە، لە جلوبەرگی ناوچەکەدا و به ناوی ساختەی «میرزا غوڵامحوسێن شیرازی» ڕێ دەکەوێ و بەرەو بەیرووت و حەڵەب و پاشان به باکوور و باشووری کوردستاندا شار به شار منبج، حەسکێف، ئورفە، ئامەد، هەولێر، پردێ، کەرکووک و سلێمانی تێدەپەڕێنی و دەچێتە هەڵەبجە و لە ماڵی عادیلە خانم و عوسمان پاشای جاف دەمێنێتەوە و لەگەڵ تاهیربەگ ئاشنا دەبێ و کۆمەڵێک ڕووداو لەو ماوەیەدا ڕوو دەدەن. کتێبەکە کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت به کۆمەڵگەی ئەوکاتی شارە کوردستانییەکان، دابونەریت، جلوبەرگ، مەسیحییەکانی کوردستان و هەروەها شێوەی دەسەڵاتداریی عوسمانی لە خۆ دەگرێ.
📕 کتێب: بەرەو مێزۆپۆتامیا و کوردستان/ چاپی دووهەم
✍️ نووسەر: ئێڵی بەنستێر سۆون
🖊️ وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
🖨️ بڵاوکراوەی: داوا
📌 بابەت: سەفەرنامەی مێژوویی
🗒️ لاپەڕە: 592، گالینگۆر
🛒 | @Hevibookadmin
🌐 | Hevibook.com
1 620
پاییزە، دار و دەوەن بێبەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ
ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ
بە قسە خۆشە مەترسیی مردن
تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن
تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟
بۆ لەشی ساردەوەبوو تینێ بێ؟
تۆ بڵێی ئەو خەوە ھەستانی بێ؟
یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟
پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە
تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە
ھەر بڕۆم نابەڵەد و بێسەروشوێن
دیار نییە خێڵی ھەڵۆیان لە کوێن
«سوارە ئیلخانیزادە»
📚 | @Hevibook ✅
