ریـــسالـــە 🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
812
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-730 kun
Postlar arxiv
دڵتەنگیت؟
بێزاریت؟
ماندوویت؟
سەختە بۆت؟
♡ تەنها بیر لەوە بکەرەوە هێزی هەموو گەردوون ئاگای لە هەموو هەستەکانتە
ئیتر خەندەیەک بکە 🥺🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
ئیلاهــی ....
هیچ شتێکی ڕوونم نەدۆزیوەتەوە هەتا بانگت بکەم متمانەم پێتە بەڵام شتەکان باش نین تەنها سەیرم بکە و بمبینە چونکە تەنها تۆ پڕم دەکەیت لەو ئارامییەی کە شایەنمە، تۆ ڕێگا دوورەکەت بینوە دەبینی چەند پڕم لەخەم ئەمما بڕوام بە قەرەبووی تۆ هەیە وونم مەکە خودایە پەروەرێنم دەبینی چەند جوان ئومێدم پێتە دەردەدڵت بۆ دەکەم… خۆ دەزانی کاتێك لەوپەڕی دڵتەنگیم بە زیکر و یاد و ناو و بیرکرنەوە لەتۆ ئارام دەبمەوە هەمیشە پشت و پەنام بویت و یارمەتیت داوم لە ناڕەحەترین کاتدا خۆشیت هێناوە بۆم پەروەردگارا ئێستاش پێویستیم پێتە هیچ کەس نیە وەک تۆ برینەکانم تیمار بکات لەدەسەڵاتی تۆ بێبەرە بەندەکەت بەبێ دڵخۆشی و بێ ئومێدی بگەڕێنیتەوە ئیلا بەختەوەری دەکەیت و ژیانی دەگەشێنیتەوە ئەی مەگەر نەتفەرموو دێم بە هاناو وەڵامی داواکاریەکانتانەوە🖤
بیرت بێت ئازیزم
{ يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِّمَّا أُخِذَ مِنكُمْ}
خودا لەوە باشترتان بۆ دێنێ لەوەی کە لێتانی بردووە🖤
" ئەو دەمەی دوای دابڕانـێکی زۆر،
نوێژی ویتر ئەنجام دەدەیـت،
دوو پاداشتت بۆ هەیە،
یەکەمیان ئەنجامدانی سوننەت،
دووەمیش زیندوکردنەوەی ئەو سوننەتە"🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
هیچ شتێ بێ هۆکار ڕوونادات لەناو هەر قەدەرێك نهێنییەك هەیە کە ڕێگایەکی نوێ دەکاتەوە🖤
︎︎ ❞ چ فەزڵێڪە خودا ❝
بخـەوی و خـەوەکەت بە عیبادەت بۆ
بنوسرێ تەنها بە ئەنجامدانی ڕکاتـێ نوێژی ویتر و نوستن بەنیەتی ئەوەی
بنووی و بەیانی هەستی بۆ عیبـادەت
خودا دەزانم دەزانی بەڵام دەمەوێ دووبـارە بـیڵێمەوە خۆشـم ئەوێـی
چونکە خـودای چونکە مـیهرەبانی.
شەوگارتان پڕ نوری ئیلاهی بێ
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
دەستی ڕاستت بخە سەر دڵت و پێی بڵێ :
ئارام بەوە ئەی دڵ ،
ئەوەی خودا ویستی لێبێت دەبێت و
ئەوەی ویستی لێ نەبێت نابێت 🖤
ھەموو ئەو کەس و شتانەی لە دەوروبەرمانن، یان بەجێمان دەھێڵن یان بەجێیان دەھێڵین، تەنها ئەوە خودای میهرەبانە: کاتێک ڕووی تێدەکەین بەرزمان دەکاتەوە، کاتێکیش جێی دەهێڵین بانگمان دەکاتەوە🖤
لەوەتەی شەونوێژ دەکەیت چ لەژیانت گۆڕاوە؟
- منداڵێکی ساوابـووم نەمدەزانی بەرەو لای خودا ڕێ بکەم،
هەتا شەونوێژم ناسی،
ئێستا بەهەڵەداوان بەرەو لای خودا دەچم...
چ شتێک بۆ شەونوێژ هەڵتدەسێنێت؟
- بە ڕۆژ زۆر ماندوو دەبم،
کە دەخەوم چێژ لەنەرمی جێگاکەم دەبەم،
بەڵام هەمیشە ئەوە دەهێنمە یادی خۆم،
کە جێگاکانی بەهەشت نەرمتر و خۆشترە..
هەربۆیە هەڵدەستم و شەونوێژ دەکەم🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
شەونوێژ زمانی دڵە کە لەگەڵ خودای گەورە قسەی پێدەکرێت، بچۆرە حزوری و دوعا لەشەوێکی تاریکدا بۆ ڕۆژێکی ڕووناک بکە🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
