uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Kanalga Telegram’da o‘tish

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Ko'proq ko'rsatish
812
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-730 kun
Postlar arxiv
+3
IMG_6525.MP47.78 MB

الحمدالله ئیلاهی بۆ هەموو سەختیەڪان الحمدالله بۆ هەموو ناخۆشیەڪان الحمدالله بۆ هەموو ئەو ڪارانەی ڪه حیڪمەتێڪی تێدایە خودایە... « الحمدالله على ڪل حال »🖤

دوعای_شەشەم_ڕۆژی_مانگی_ڕەمەزان 🌙 “ اَللّهُمَّ لا تَخْذُلني فيهِ لِتَعَرُّضِ مَعصِيَتِكَ، وَ لا تَضرِبني بِسِياطِ نَقِمَتِكَ، وَ زَحْزِحني فيهِ مِن موُجِبات سَخَطِكَ بِمَنِّكَ وَ اَياديكَ يا مُنتَهى رَغْبَةِ الرّاغِبينَ “ “ خوایە ، لەو ڕۆژەدا بەهۆی تاوانەکانمەوە ڕیسوام مەکە و بە قامچی تووڕەبوونت لێم مەدە و دوورم بکەوە لەو شتانەی دەبنە هۆی تووڕەبوونت ، بە بەرەکەت و منەتی خۆت ئەی ئەوپەڕی ئارەزووی ئارەزوومەندان 🖤🌙

ژیـانـت زۆر جــوان ئەبێ ئەگەر هەر شـتـێــڪـت ڪـرد لە پـێـنــاو خــودا بیڪەی🖤

خودا خۆشی ده‌وێیت به‌قه‌د ئه‌و خه‌مه‌ی پێتی ده‌دات به‌ قه‌د فرمێسكه‌كان و ئه‌و ناخۆشیه‌ی تووشت ده‌كات , جا كه‌ هه‌ستت كرد به‌و خۆشه‌ویستیه‌ حه‌ز ده‌كه‌ی هه‌موو فرمێسكه‌كان له‌چاوی تۆ ببارێن وه‌ هه‌موو خه‌مه‌كان بێنه‌ سه‌ردڵت🖤

خودایە گیان هێزمان پێ ببەخشێت کە بە دڵسۆزیەوە لە تەراویح بوەستین و توانای هەڵمژینی حیکمەتی قورئان و نیعمەتەکانیمــان پێببەخشێت کە لەم ڕەمەزانەدا لە نێو ئەو کەسانەدا بین کە لە گوناهەکانیان خۆشبووە. پەروەردیـــگارا با ئەم شەوانە ببنە ئامرازێک بۆ نزیکبوونەوە لە تـــۆ دوعاکانمان قبوڵ بکە.. گوناهەکانمان بسڕەوە،دڵمان پڕ بکە لە ڕووناکی ڕەحمەتی خۆتـــ اللهم آمیــن اجمعين🖤

لەوپەڕی نائومێدی سەرهەڵبڕە بۆ ئاسمان و لێی بڕوانە، ئەوکات تێدەگەیت پەروەردگارت "زۆر گەورەترە" لە خەم و کێشەکانی تۆ. (أَمْ لِلْإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ) ئایا ئەوەی کە ئێوە خۆتان ئاواتی بۆ دەخوازن وا دەزانن ئەوە سوودتان پێدەگەیەنێت! نەخێر مەرج نییە وابێت، ئەو قەدەرەی خودا بۆی داناون قبوڵی بکەن بە دەروونێکــی ڕازییەوە، چونکە خودا دەزانێت ئێوە نایزانن🖤

تەنانەت لەرزینی دەنگیشت لە نزاڪانتدا خــودا   پێۍ دەزانێت و بێهودە ناڕوات🖤

5 | ڕەمەزان 🌙 ئێمە ئەوانەین کە هیچ کۆنتڕۆڵێکمان بەسەر بابەتەکەدا نییە، جگە لە پاڕانەوە ئەی خوایە بە نائومێدی مەمانێرەوە.🖤

ئەوەی مانگەکانی ساڵ لە ڕۆحی بارگرانی ئێمەدا خراپیان کردووە، ڕۆژانی ڕەمەزان چاکی دەکەنەوە... ان شاءالله 🖤

-ئێستا دەزانیت بۆچی هەندێك جار حاڵمان پەرێشان دەبێت؟ *هەر لەبەر ئەوەیە لە دڵدا خۆشەویستی، متمانە، پشت بەستن، ترس، ئومێدبوونمان بەخودا دێتە خوار🖤

ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ ئەوەی کێشت بۆ قیامەت زیاد بکەیت نەک کێشت لە دونیادا زیاد بـکات🖤

چوار ڕۆژی مانگــی (ڕەمەزان) کۆتایی هات: قورئانت خوێند؟! زیکری بەیانیان و ئێوارانت خوێـند؟! ئەی نوێژەسوننەتەکان؟! ڕۆژەکـەت وەک ڕۆژانی پێشووتر وابوو؟! وازت لە غەیبەت هێنا؟! بڕوانە، تۆ لە باشترین ڕۆژەکانی دونیادایـت، ئاگاداری خۆت بە و غافـڵ مەبە، لەم ڕۆژانـەدا زۆرترین عیبادەت ئەنجام بـدە🖤

ماندووبوونی عیبادەت ئەڕوات و پاداشتەڪەی ئەمێنێتەوە .. وە لــەزەتی تـــاوانیش ئەڕوات و سزاڪەی ئەمێنێتەوە 🖤

IMG_6498.MP47.35 MB

ئەی بەندە تۆ بەس بۆ پەرستنی خوای گەورە درووست کراویت بۆیە هیچ شتێکی ترت بەلاوە گرینگ نەبێت و بەس خوات لەبیر بێت🖤

ڕۆژی چوارەم؛ ئیلاهی ڕەحمم پێبڪە لە ڕۆژێك، کە نوێژێڪم لەسەر دەکرێت نە ڕڪوعی ھەیە نە سجود 🖤🤲🏻

نییەتی باش جوانترین قەدەر بۆ خاوەنەکەی ڕێک دەخات ... نییەت پاک بە 🖤

سوپاس بۆ خودا کە چەند کاتژمێرێک بە ڕۆژوو دەبین و لە تاوانی چەندین ساڵمان خۆشدەبێت🖤 و: ئەیاد فەهمی

ئەو کەسەی پێویستیەکت هەیە، ئاممان ڕەمەزان نەڕوات و پێویستیەکەت جێبەجێ نەبووبێت، ڕەمەزان باشترین دەرفەتە، دوعابکە، داوبکە، وڕک بگرە، زۆر دوعا بکە، مژدەت لێ بێت بە وەڵامدانەوە، با دروشمەکەت ئەمە بێت: ﴿لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ﴾ هه‌ر ده‌ڕۆم و کۆڵ نادەم هه‌تا ده‌گه‌م🖤