ریـــسالـــە 🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
812
Obunachilar
-324 soatlar
-47 kun
-730 kun
Postlar arxiv
ئەی خوای من،
من دێمە لات لە کاتێکدا باری شانم زۆر قورسەو ماندووم دەکەن
هەردێم ودێم گـەرچی بەشەرمیشەوە بەرەو لات دێم، بەڵام ئیتر تۆ خاوەنی منی خوایە،منیش بەندەی تۆم، خەمی سەرشانم هەڵگرە نەبادا بەرگەنەگرێ...🖤!
ئەڵێ: براکەمم بینی لە سوجدەدا دوعای دەکرد
دوعایەکی سەیر
دەیگوت: خوایە
ئەو مەسەلەی دوێنێ بۆم باسکردی چی لێهاتەوە!؟
گاڵتەئامێز دەردەکەوێ
بەڵام دونیایەک مانای بەندایەتی لەخۆگرتووە🖤!
دڵە غەمبارەکەت خۆش دەبێــت
گیانە شەکەتەکەت پشوو دەدات
جەنجاڵی مێشکت ئارام ئەبێتەوە
فرمێسکە ڕژاوەکانت دەوەستن
چونکە دەسەڵاتدارەکەت خوایە کەس لە بیر ناکا
ھەموو شت باش دەبێت..🖤!
﴿فَلَا تَحزَن فَاللَّهُ لَا يَأتِي إِلَّا بِالخَيرِِ﴾
"خـەمـبـار مـەبـە چونڪە "الله" هـیـچ شتێڪ ناڪات خـێـری تـێـدا نـەبـێـت"🖤
لەخۆم ڕازیم ....
ئەو کاتەی دڵی کەس ناشکێنم
لەخۆم ڕازیم.
ئەو کاتەی ناحەقیم بەرامبەر ئەکرێ و تۆڵە ئەسپێرم بە خودا..
ئەوکاتەی ئەتوانم زوڵم بکەم و نایکەم..
ئەوکاتەی نیگا و خەندە بۆ منداڵێکی بچوک ئەکەم.
ئەوکاتەی دەستی بەتەمەنێک ماچ ئەکەم.
ئەوکاتەی توڕەیم ئەخۆمەوە.
ئەوکاتەی لەپێناو خودا هەموو کەسم خۆش ئەوێت...
بەڵێ من لەخۆم ڕازیم.....
خودایە تۆش لێمـان ڕازی بــە🖤
ئەو خودایەی
کە هەر لە سەرەتاوە ئەم ڕێگایەی بۆ هەڵبژاردیت
لەناوەڕاستی ڕێگاکە بەوون بووی بەجێت ناهێڵێت...!!
لەبەر ئەوە دڵت ئارام بکەوە🖤!
