ریـــسالـــە 🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
812
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-730 kun
Postlar arxiv
ئارامبە ، ئارامبە
ڕۆژێڪ مانگێڪ ساڵێڪ بەروارێڪ
هەیە ڪە خودای گەورە دڵخۆشیەڪی
ڕادە بـــــەدەری بــــۆ لـە قـەڵــــەم داوی🖤
جارێک تەمەڵیم کرد لە شەونوێژدا و خەوتم،
وتم دواتر کەی هەستام دەیکەم!
لە خەوەکەمدا پێیان وتم:
سوننەت تەنیا فەزیڵەتێک نییە،
بەڵکوو هۆکارە
بۆ سڕینەوەی تاوانەکانی پێشوت...
٭ شەونوێژ و عیبادەتە سوننەتەکان، هۆکارن بۆ سڕینەوەی ئەو تاوانانەی کردومانە و لەیادمان چووە،
ئەو تاوانانەی هیچ گوێمان پێی نەداوە...
خودایە ئەنجامدانی سوننەتەکانمان بۆ ئاسان بکە...
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
ئـــاگـــاداربــە...!!!!
مەژغەڵەتی ژیان زیندووڪردنەوەی شەونوێژەڪانت بیرنەباتەوە..! شەوانە شەونوێژەڪانت بڪە تەنانەت ئەگەر یەڪ ڕڪعاتیش بێت،
بیرت بێت ...
شەونوێژەڪانت وەسیلەن بۆ ئاسانڪردنی سەختی وەستانی قیامەتت، وە سیفاتی
شوێن ڪەوتەی سوننەتەڪانی پێغەمبەری
خواو عابیدە موتەقیەڪـانن ...!
سەبەبێکیشە بۆ خۆشەویستی خوا ...!
ڕابمێنە ...
هەرجارێ میوانێڪمان بێ هەوڵەدەین بەباشترین جۆر میوانداری بڪەین، ئەی چی سەبارەت بە خوا ڪە بە گەورەیی خۆی و جۆرێک لایەق بێ بە خۆی دائەبەزێتە
ئاسمان و چاوەڕێمان ئەڪات..
تیری شەونوێژ مەحاڵە هەدەف نەپڪێت🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
بڵاوکردنەوەی ئارامی و گەشبینی لە دەروونەکاندا،
لە ساتی ناڕەحەتی و دوودڵیدا، کاری پێغەمبەرانە...
خودا دەفەرموێت: ﴿ لَا تَقۡنَطُواْ ﴾ بێ ئومێد مەبەن.
پێغەمبەر یوسف بە براکەی وت:
﴿ فَلَا تَبۡتَئِسۡ﴾ خەمگین مەبە.
پێغەمبەر شوعەیب بە مووسای گوت: ﴿ لَا تَخَفۡۖ ﴾ مەترسە.
یەعقوب بە کوڕەکانی وت: ﴿ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ ﴾ نا ئومێد مەبن.
پێغەمبەری خودا ﷺ بە ئەبوبەكری فەرموو:
﴿ لَا تَحۡزَنۡ ﴾ خەمبارمەبە🖤
نهێنی بە نهێنی لادەچێت...
* ئەو نەخوشییەت کە کەس پێی نازانێت، تەنیا خودای گەورە نەبێت,خێرێک بکە بە پەنهانی با کەس پێی نەزانێت، تەنیا خودای گەورەنەبێت.
* ئەو خەم و خەفەتەی هەتە کەوا دڵتی تەنگ کردووە و کەس پێی نازانێت تەنیا خودای گەورە نەبێت،
تۆش بە نهێنی و شاراوەیی «أستغفرالله» بکە و با کەس پێی نەزانێت تهنیا خودای گهوره نهبێت.
* ئەو دوودڵی و دڵەڕاوکێیەی هەتە و تووشی بێتاقەتی کردووی و کەس پێی نازانێت تەنها خودای گەورە نەبێت، تۆش دوو ڕکات شەونوێژ بکە، کە کەس نەتبینێت تەنیا خودای گەورە نەبێت.
"ابن القیم" رحمة الله
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
لەوەتەی شەونوێژ دەکەیت چ لەژیانت گۆڕاوە؟
- منداڵێکی ساوابـووم نەمدەزانی بەرەو لای خودا ڕێ بکەم،
هەتا شەونوێژم ناسی،
ئێستا بەهەڵەداوان بەرەو لای خودا دەچم...
چ شتێک بۆ شەونوێژ هەڵتدەسێنێت؟
- بە ڕۆژ زۆر ماندوو دەبم،
کە دەخەوم چێژ لەنەرمی جێگاکەم دەبەم،
بەڵام هەمیشە ئەوە دەهێنمە یادی خۆم،
کە جێگاکانی بەهەشت نەرمتر و خۆشترە..
هەربۆیە هەڵدەستم و شەونوێژ دەکەم🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ🖤!
لـەو دەمــەی زۆر دووریـت لەخـودا،
ڕووداوێـکی سەخت دێـتە ڕێت
بۆ ئەوەی هاوسەنگیت بۆ بگەڕێتەوە،
جـا بە نەخۆشی بـێت یان لەدەستدانی هاوڕێیەک،
یاخود خیانەتی ئازیزێـک، بۆ ئەوەی سەرجەم فراوانیەکان لەبەرەدەمـتدا تەنگ ببنەوە و ڕوو بکەیـتە خودا و،
تەنیا ڕزگاربوون و فراوانیت لەلای ئەو دەست دەکەوێـت🖤
#شـــەونوێژ_نزاكانتان
#نوێـــژی_ویتر🖤
