uz
Feedback

Firibgarlarga uchmang! Telemetrio bunday kanallarni topadi va belgilaydi 👉 Belgini ko‘rmoqchi bo‘lsangiz, obuna bo‘ling

ریـــسالـــە 🖤

ریـــسالـــە 🖤

Kanalga Telegram’da o‘tish

تەنهایی واتە لەگەڵ خودا نەبون 🖤

Ko'proq ko'rsatish
812
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-47 kun
-730 kun
Postlar arxiv
چی ئەگەر لە شەوی قەدردا خودا بڕیاری دابێ « ڪُنْ فَڪُونُ » بۆ دوعاڪەت بفەرموێ …؟؟؟

با لەناو دوعاکانی شەوانی قەدرتاندابین🥺🖤🤲🏻 با یەكتـــر لە بیر نەكەین 🖤

ڕەمەزان و قەدر و هەینی و بەهار و باران هەمووی ئاوێـــتەی یەك بــــــووە مەگەر هەیە لەمە جـــوانتر 🥺🖤

تەنانەت ئەگەر هیچ توانایەكیشت نەما بۆ ئەوەی دوعا بكەیت، تەنها دەست بخەرە سەر دڵت و بڵێ پەروەردگارا، تۆ خۆت باش لێم تێئەگەی یارمەتیم بدە دڵنیابە ئەو بێ ئومێدت ناكات .. بـێـگـومــان بــــە لــەوە🖤

لە ‌باشترین کارەکانی نێو مانگی ڕەمەزان، زیندووکـــردنەوەی دە شەوەکــەی کــۆتاییـە بەباشترین شێــوە. بەشێوەیەک عیبادەتێکــی زۆری تێدا ئەنجام بدرێت، قورئان و زیکر و سەدەقەی زۆری تێدابکرێت. تا دەتوانن دوعا و پاڕانەوەی تێدا ئەنجامبدەن، چونکە فرسەتی عومرە، ڕەنگە ساڵێکی دیکە بەقسمەتت نەبێت.! ‌ اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ كَرِيمٌ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🖤

ئەگەر شەوی هەینی بەر شەوێکی تاکی قەدر کـەوت، ئومێدی زۆرە شەوی قەدر بێت، چونکە فەزڵەکان یەک بگرن پاداشتیان زیاتر دەبێت🖤

اللهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🖤

ئـیدی ڕۆژێک دێت خوودا گیان دەفەرموێت ڪۆتایی هــات ئارامگرتنەڪەت ، دەی پیــرۆزت بـێت ئەم دڵخۆشـییە ئەبەدییه 🖤

+2
IMG_7071.MP43.39 MB

نامەیەك بۆ قوڵایی دڵە جوانەکەت🖤😍 بێ ئومێد و دڵتەنگ مەبە گەر خوای گەورە ئەوانەی لێت سەندەوە کە خۆشت دەویستن ، وە دڵتەنگ مەبە گەر ژیانێکت بەسەربرد کە پڕبوون لە ئازار ...!! بەڵکو پێبکەنە و گەشبین بە چونکە خوای گەورە دەفەرموێت :- لەوانەیە شتانێکتان پێخۆش بێ کەچی شەڕ لەوەدایە ، لەوانەیە ڕۆژانی داهاتووت کە دێت .... وەك سوود و بەدەستھێنانەکانی پێغەمبەر یوسف بێت لەدوای هیلاکیەکی زۆر ...! وەك ئارامی پێغەمبەر ئەیوب بێت لەدوای چاوەڕوانییەکی زۆر ...! لەبیرت بێت نەکەی بێ ئومێد بیت هەموو ئەوانەی سەبریان گرت و لە چاوەڕوانییدا بوون سەرکەوتن 🖤

زاناکە گوتی: سوێند بە خوا بە هۆی ئەو خۆشەویستیەوە دڵ هەمیشە زیندوو دەبێت و هەرگیز نامرێت خۆشەویستی خودا..🖤

مردنیش تێدەپەڕێت ناو گۆڕیش دەبینین دەگەینـــە قیامەتیـــش تەنهـــا پەشیـــمانی ئەمێنێتەوە بۆ كەسێك كە خودای لە خۆ ڕازی نەكرد 🖤

ئەوە ســـەیر نییە كە من تۆم خۆشدەوێت.. سەیر ئەوەیە تۆ مـــنت خۆشدەوێ مـــن بەندە و تۆ خودا 🖤

ئەوە ســـەیر نییە كە من تۆم خۆشدەوێت.. سەیر ئەوەیە تۆ مـــنت خۆشدەوێ مـــن بەندە و تۆ خودا 🖤

هیچ شتێک "مەحاڵ" نییـە کاتێک خودا وتوویەتی "سەبر" بگرە🖤

#نزای_ڕۆژی_شانزەی_ڕەمەزان🖤🌙 اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِـي كُلَّهُ دِقَّهُ وَجِلَّهُ وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ خوایە لە هەموو تاوانەكانم خۆشبە ، بچوك و گەورەی ، ئەوەڵا و ئەخیری ، ئاشكرا و نهێنیی 🖤

گەیشتینە نیوەی ڕەمەزان ئیلاهی وا ڕەمەزان کۆتایی پێ دێـت پەروەردگارا بمانگەینە بەو شتەی دەمێکە هیوای بۆ دەخوازین وەڵامی دوعاکانمان بدەوە بمانگەینە بە موعجیزەیەك کە تەسەورمان نەکربێ🖤🌙🤲🏻

خودا چارەی دەکا، ئەوەی بێ چارەیە ئارامبن🖤

یەکێک لە جوانیەکانی ڕەمەزان ئەوەیـە، هەموو کاتێکی بۆ ئەوە دەبـێت سەرەتایەکی نوێ بـێت، بۆ ئەوەی دەرگایەکی فراوانی بەهەشت بێـت... تەماشای دواوە مەکە و مەڵێ دواکەوتوم، هێشتا کات ماوە، دەست پێ بکە🖤

#نزای_ڕۆژی_پانزەی_ڕەمەزان🖤🌙 اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَمِلْتُ ، وَمِنْ شَرِّ مَا لَـمْ أَعْمَل خوایە من پەنات پێدەگرم لە خراپەی ئەو كردەوانەی وا كردوومن ، وە لە خراپەی ئەو كردەوانەش وا نەمكردوون 🖤