ریـــسالـــە 🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
813
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
+17 kun
-530 kun
Postlar arxiv
ئەگەر تەواو دڵنیابوویت لەوەی کەخودا
جگە لە خێر هیچ شتێکی تر ناهێنێتە
ڕێگەت، ئەوا تۆ براوەیت
🖤
پیشــانی دام هیچ شــتێڪ لای ئەو ئەستەم نییە، پیشــانی دام لەهەر حاڵێڪدا بم هەمووی تێپەرئەڪات، پیشـانی دام ڪە ڪەسێڪ ئومێدی بەو هەبێ بۆ وەڵام دانەوە، وەڵامی دەداتەوە..
ڪەواتە خەم مەخۆن و پشت بە خــودا ببەستن.
🖤
هەموو پێویستیەکانت لەخـودا داواکردووە؟!
هەموو ئەوانەی لەدڵتـدایە بۆت باسکردووە؟!
ئەنجامی بدە،
ئەوان داوای هەموو شتێکیان لەخودا دەکرد،
تەنانەت خوێی خواردن و عەلەفی ئاژەڵەکانیان...
هەموو هەستەکــانت بۆ خودا باس بـکـە،
لەهەمووان میهرەبانتر و باشترە بۆ تۆ...
#شەونوێـــژونزاكانتان🤲🏻🖤
کەسێک دەڵێت:
نەریتێک هەیە زۆر خۆشمدەوێت و مەحاڵە وازی لێ بـهێنم،
هەر دەمێـک نەخۆشێک دەبینم دوعای شیفای بۆ دەکەم،
کە کەسێکی خەمبار دەبینم،
دوعای بۆ دەکەم خودا کاری بۆ ئاسان بکات و
خەمەکەی بڕەوێنێتەوە...
کە بەیانیان باوکێک دەبینم دەچێت بۆ سەرکارەکەی،
دوعا دەکەم خودا ڕۆزی بێ شومار بڕژێنێت بەسەریدا...
بەهۆی ئەمەوە وەڵڵاهی زۆربەی دوعاکانم گیرایە و
خودا وەڵامم دەداتەوە، خۆشەویست ﷺ فەرمووی:
" هەر موسڵمانێک لەپەنهانیدا دوعا بۆ براکەی بکات،
فریشتەیەک دەڵێت: بۆ تۆیش بەهەمان شـێوە..."
- ئەگەر دەتەوێت خودا وەڵامی دوعاکانت بداتەوە،
دوعا بۆ کەسانی تر بکە، دوعا بۆ ئەوانە بکە کە نایانناسیت، پشت بەخوا وەڵامی تۆیش دەدرێتەوە و
ژیانت پڕ بەرەکەت دەبـێت🤲🏻🖤
کاتێک ئەزانی خودا میهرەبانە
هەست بە ئارامی دەکەی
کاتێک دەزانی خودا بەهێز و توانایە
هەست بەترس دەکەی بەرامبەری
کاتێک دەزانی رزق و رۆزی بەدەست خوایە
ئارام دەبی داوای لێدەکەی
کاتێک مانای ناوەکانی خودا دەزانی زۆۆر ئارام دەبیەوە 🖤
« بـە دڵـێـڪی فــراوان »
چاࢪەنووسـتان قبوڵ بڪەن
چونڪە خـودا هەموو شتێڪ
دەزانێت و ئێوە هیچ شتێڪ نازانن 🖤
لەبەهەشتدا
گریان نییە و دڵتەنگی و ناڕەحەتی نییە
اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّة الْفِرْدَوْسَ. ❤️🩹🤲🏻
دەترسم بەهۆی تاوانێکەوە خودا سزام بدات ، لە شەونوێژ بێبەشم بکات ، بۆیە وامەزانە بە ویستی خۆت هەڵدەستی بۆ شەونوێژ بەڵکو خودا هەڵیبژاردووی
#شەونوێژونزاكانتـــان🤲🏻🖤
قال الله تعالى :-
{وما يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل
حتى أحبه}
{بەردەوام بەندەکەم لێم نزیک دەبێتەوە بە سوننەتەکان هەتا خۆشم دەوێ}
[ صحيح البخاري ح ١١١٢]
ئهو نوێژه سوننهتانهی ڪه پێغهمبهر ﷺ بهبهردهوامی ڪردونی....
#نــــوێـــــژە سونەتەکان (رەواتبەکان)⬇
❶ نوێژی بهیانی :⬇
🔹پێش نوێژ ( ۲ رڪاعهت )
🔸دوای نوێژ ( هیچ ناڪهیت)
❷ نوێژی نیوهڕۆ :
🔹پێش نوێژ ( ۲ رڪاعهت )+( ۲ رڪاعهت )
🔸دوای نوێژ ( ۲ رڪاعهت )
❸ نوێژی عهسر :
🔹پێش نوێژ ( هیچ ناڪهیت )
🔸دوای نوێژ ( هیچ ناڪهیت )
❹ نوێژی ئێواره :
🔹پێش نوێژ ( هیچ ناڪهیت)
🔸دوای نوێژ ( ۲ رڪاعهت )
❺ نوێژی شێوان :
🔹پێش نوێژ ( هیچ ناڪهیت )
🔸دوای نوێژ ( ۲ رڪاعهت )
⚠ ئهو نوێژه سوننهتانهیه ڪه پێغهمبهر ﷺ بهبهردهوامی ڪردونی ....🖤
َسوپاس بۆ ئەو خوایەی
کە نیعمەتی شەونوێژی فێرکردین..
وە ژیربووین بەوەی کە پشت بەستن بە غەیری
خۆی شکان و شکستەو.. خواگیان تاکە ئارامییە
لەم گەردوونەدا..🖤
#شەونوێـــژونزاكانتان🖤🤲🏻
« ئێمە لەخێری پەروەردگارێک بێ ئومێدنین کەپێدەکەنێ مادام پێدەکەنێ کەواتە پێشبینی خێری لێدەکرێ خوای پەروەردگارمان پێکەنیوە بەهۆی بێ ئومێدی عەبدەکانی لەگەڵ نزیکی گۆڕانکاری بەسەر داهێنانی »
« سَيَجْعَلُ اللَّهُ بَعْدَ عُسْرٍ يُسْرًا »🖤🥹
بـە «دڵ» بڵێ ئەگەر خـەم و پـەژارەی
زیاد بوو خاوەنی ئاسمانەڪان وەڵامی
ئەداتەوە . . .🖤
