ریـــسالـــە 🖤
Kanalga Telegram’da o‘tish
812
Obunachilar
-124 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kun
-630 kun
Postlar arxiv
سبەینێ ئەو ڕۆژەیە کە خودای گەورە
زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار
دەکات.
(ما مِن يَومٍ أَكْثَرَ مِن أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ
فيه عَبْدًا مِنَ النَّارِ، مِن يَومِ عَرَفَةَ)
رواه مسلم
♥️
- بە پــیاو چاڪێڪیان وت :
لای تــۆ « صبر »واتای چییە ؟
+ وتی : ئەوەیە تاقیدەڪرێیتەوە و
دڵت هەر دەڵێت (الحمدلله ) ♥️
هەر ماڵێك شەو نوێژی تێدا بكرێت ،، ئەو ماڵە ڕووناكی لێنابڕێت.
پێغەمبەری نازدار️ (ﷺ) فەرموویەتی باشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکان شەونوێژە
♥️
هێـــشتا دڵت پەلەیەتی و چاوت لەڕێیەو
مێشكت مەشغوڵە بەداوایەكەوە كەلە خوات ویستووە و جارێ نەهاتۆتەدی و بێ ئومێد نەبوویتە،ئەوا تـــۆ لە حاڵەتی جوانترین پەرستشای ئەویش بریتیە لە گومان باشـــی بەخودا.!!
هێشتا تۆ شتێكت هەیە و لەخودا بەتواناترت نیە داوای لێبكەیت،
ئەوا مژدەت لێبێت تۆ زۆر نزیكی هێشتا خودا نەیداویتە دەستی خۆت♥️
خوا گیان
جێیەکی عەجیب خاڵی لە دڵماندا
هەست پێ دەکەین
گومان دەکەم جێی ئارامی بێت
بۆمان بگەڕێنەوە قوربانت بم ...♥️
درەنگانی شەوەو و ڕۆژەکەت ماندوی کردوی...
دەستنوێژ ئەگریت و ئەچیتە سوجدە
دەست بە گریانێکی زۆر ئەکەیت و
دوایی ماوەیەک بێ ئەوەی
هیچ بڵێیت ئارام بویتەوە
چونکە ئەو خودایە
ئەو لە دڵت،لەناخت،لەبێدەنگیت،تێئەگات..!
#شەونوێژەكانتان
#دوعـــا♥️
ئەو کاتەی واتزانی هەموو شتێک خراپ دەبێت ئەوا سوجدەیەک ببەو لەناخی دڵتەوە بە خودای بسپێرە
♥️
لە نێوان ئێمە و پەرەوەردگار دەست نوێژێک وە نوێژێک ھەیە .
شەوتان پڕنوری ئیلاهی بێت دۆستانم
#شەونوێـــژەكانتان
#دوعـــا♥️🤲🏻
تەنها خودا ئاگاداری ئازارەکانی دڵتە
خودایە خۆت بە هانای ئەو دڵنەوە بێ
کە هیچ کەس ئاگاداریان نیە
♥️
پێویستە مرۆڤ،
لە کۆتایی شەودا کاتێکی هەبێت بۆ شەونوێژ و
بە کەمی نەزانێت،
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی:
خۆشەویسترین کردەوە لەلای خودا
بەردەوامەکەیەتی گەرچی کەمیش بێت...
ئەگەر دەتوانیت نیو کاتژمێری شەوەکەت
تەرخان بکە
بۆ شەونوێژ و بە نوێژی ویتر کۆتایی
پێ بهێنـە،
ئەمە خێرێکی زۆر زۆری تێدایە...
- شێـخ عوسەیمین
#شەونوێژەكانتان
#دوعـــا♥️
ئەگەر دونیا ئاسان بوایە،
صــبـر کلیلی بەهەشت نەدەبوو،
یەکێک لە چاکەکاران وتی صەبرێکی جوان کامەیە؟
وتی : کاتێک ئازارو ناڕەحەتیت هەیە دڵت دەڵێت:
الحمدللە.🤲🏻♥️
