cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

{ کازیوەی شێعر و گۆرانی }

کازیوەی شێعر و گۆرانی خۆشەویستان و لایەنگرانی ئەدەبیاتی کوردی بەخێرهاتن سڵاو و دروود بەخێرهاتن بۆ مەڵبەندی ئاواز شمشاڵ و شێعر و سروود @kaziveh2525

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
4 530
Obunachilar
+4024 soatlar
+1207 kunlar
+29830 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم کۆک و پۆشتە بم ڕووت و ڕەجاڵ بم کۆشکم دەقات بێ وێرانەماڵ بم ئازه و ڕزگار بم شادان و خەندان یان زنجیر لە مل لە سووچی زیندان ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێسوانان یان زار و نزار لە نەخۆشخـانان دانیشم لەسەر تەختی خوونکاری یان لە کۆڵانان بکەم هـــــــەژاری کوردم لە ڕێی کورد و کــــوردستان سەر لە پێناوم گیان لەسەر دەستان بەکوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەیدەم وەرامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دنیاش بۆ کورد تێهەڵدەچمەوە گەر تەڵقینم بە کوردیش نەدرێ یاخوا سەد هەزار نەحلەتم لێ بێ شێعر: #مامۆستا_عەبدوولڕەحمان #شەڕەفکەندی_هەژار" #کوردم_ولەڕێی_کوردستان. بەدەنگی: #فەتاح_خۆراسانەیی🎤 @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
شەهید_فەتاح_خۆراسانە،بە_دەربەدەری.mp34.01 MB
3
Photo unavailableShow in Telegram
كە مردم شين و گريانت به من چی؟ كه گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟   له سەر تەرمی منی عاشق به قوربان  ئيتر زولفی پەرێشانت به من چی؟  له هۆدەی ماتەم و غەمدا كه سووتام  سەفایی باغ و هەیوانت به من چی؟  كه هێلانەی شەهێنی دڵ خرا بوو قه‌دی سەروی گوڵستانت به من چی؟ به پاييز پووشی ويشكی تەن كه فەوتا  بەهاری لێوی خەندانت به من چی؟ كه مانگی بەختی من رووی نا له كەسری تريشکەی رۆژی كوڵمانت به من چی؟ به كاسی غەم دڵم شێواو و كاسه  شەڕابی سافی فينجانت به من چی؟   كه تووشی لەشكری دەرد و خەفەت بووم  دەوایی دەرد و دەرمانت به من چی؟ كه پەیدا بوو شەوی تاريكی دووريت  دەسی مووسایی عيمڕانت به من چی؟   لەشم گەر كەوته مەيدانی نەبوونی لە ئەودا باسی لوقمانت به من چی؟   كه بڕوا نووری بينایی له چاوم  جوانی ڕەنگی باغانت به من چی؟   له نێو چاڵی غەمی ‌تۆدا كه گيرام  جوانی دەشت و كێوانت به من چی؟ «فيدایی» گەر نەما، بۆ تەعزيەی ئەو دەم و لێوی غەزەلخوانت به من چی؟ مەلا کەریم فیدایی @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
👏 4
00:17
Video unavailableShow in Telegram
لە هیچ شتێک پەشیمان نیم تەنها لەو ڕۆژانە نەبێت کە لەترسی لۆمەی خەڵک بە دڵی خۆم نەژیام...! فەرهاد پیرباڵ @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
3.27 MB
14:58
Video unavailableShow in Telegram
ئەی وەتەن سماییل ئاغا و قادر مامەندی @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
36.63 MB
4
#تاقــــانە ئەی تاقانەکەی نێو شاری دڵم ئەی ئەوینەکەی مەزاروو گڵم ئەی خۆشەویستی تا دوا هەناسە ئەی خۆزگە و بریا ئەی حەز و تاسە سوێندت بۆ ئەخۆم هەتاکو ئەمرم ئاڵای عەشقی تۆ تا سەر هەڵئەگرم #هۆنراوە : #بێزار_موحەمەد #هونەرمەند : #ئەمین_فەلاحی🎤 #پێشکەش_بە_نیگای_جوانتان @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
Amin-Fallahi_Taghana[320] (1).mp39.94 MB
4👍 2
01:04
Video unavailableShow in Telegram
بۆو دەستە کە دیتم لە سەر ئەو سینە کەبابم پێم خۆشە وەک ئەنگوستیلە لەو پەنجەیە دابم زانستی دەوێ لێرەوە بدوێــــــــــم لە نیگارت هەر کاری خودایەو تووشی ئەو ئەستەمە نابم دوو چاوی خوماریت وەکوو ئەستێرەیی گەش بوون ئێستاکە لە من بوونە بە خەنجـــەر بۆ حەزابم شەڕیانە لە سەر تۆ دڵـــــــم و مێشک و هەناوم هەر یەک لە بەرەی خۆوە دەڵێن من بە فیدا بم نەقشێکی لە ڕووی ئەم زەوییە ڕووت مەهی تابان جێمکەیتەوە لەو وێنەیـــەدا وەک کوڕی شا بم بای سروەیە (هەڵوێستی)ی منی گۆڕیوە ئەم شەو لەو چۆڵگەوە بۆو شــــارە کە زوو هەستم وڕابم #مامۆستاجەعفەرشەمام #هەڵوێست سڵاو لە زێدە و جێگە و مەکانم سڵاوتان لێ بێت هاوزمانەکانم @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
10.07 MB
7
#کوێستـــانان_خاڵ_خاڵ #حەسەن_زیرەک @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
حەسەن_زیرەک_کوێستانان_خاڵخاڵ_لە_تەنیا_MP3_6382847_uVidBot.mp33.10 MB
8
00:07
Video unavailableShow in Telegram
#چــاوەڕێ ئەم دڵەم کەوتۆتە چاڵی دەردەوە باڵی دەوێ بۆ ورە و هێزێ چریکەی شاخ و لاپاڵی دەوێ چاوەڕێم دەنگی لە لای کۆسارەوە بانگم بکا بۆ وەڕێ کەوتن بەرە و خۆر, ئەم دڵەم حاڵی دەوێ خەم لە دڵ بارە بەقەد قەندیل و بێستوون و بەیان داخی ناخم کوا بە تۆزێ دەردەدڵ خاڵی دەوێ کوا کوڕێکی تر دەبێ شان داتە بەر داخی وەتەن؟ تاوەکوو خۆرێکی تر هەڵدێ هەزار ساڵی دەوێ بۆ هەتاوێکی لە غوربەت کەوتە دەریای خوێنەوە دەربڕینی ئەو خەمە هەستی دڵی ناڵیی دەوێ هێندە چاوانم لە ڕێگەی ڕوونی داهاتوو بڕی سیس بووە سۆمام تنۆکێ ڕۆندکی ئاڵی دەوێ #مامۆستا_ئەمین_گەردیگلانی @kaziveh2525
Hammasini ko'rsatish...
1.29 MB
8
😍تایبەت ترین کانالەکان دە ناو تێلێگرام دا بۆمان هێناون🌹👌 بۆ بەشداری لیست👇 @Ha_sa_niii
Hammasini ko'rsatish...
مامۆستا موحەمەد ماملێ🪕
هەستی دڵم 🫀 وشەکانی دڵم💭
فێرکاری زمانی کوردی📚
گۆرانی کوردی🎼
نووسەرەکانی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو 🖌
کازیوەی کوردستان❤️
شێعر و وشەی جوان📝
باغی گوڵان🌹
گۆرانی شاد و هەڵپەڕکە🎤
مامۆستا سەید محەممەد سەفایی🩶