cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

| همام الأثري |

البويطي ئەڵێت : بە الشافعی ـم وت : زۆر خۆت ماندوو ئەکەیت بە نووسینەوەی کتێب، وە خەڵک سەیری کتێبەکانت و نووسینەکانت ناکەن. وتی: ڕۆڵەکەم، ئەمە حەقە، وە حەقیش نافەوتێت.

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
784
Obunachilar
-124 soatlar
+197 kunlar
+11530 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Photo unavailableShow in Telegram
٢٢٤ - عروة بن الزبیر ئەڵێت : (زوو کە گوێبیستی فەرموودە ئەبووم ئەمنووسیەوە، هەتا وای لێ هات زانستێکی زۆرم نووسیەوە، جا گوێبیستی ئەوە بووم کەسانێک حەزیان لە نووسینەوە نییە، منیش کتێبەکانی خۆمم شۆردەوە بە ئاو، دوای ئەوە زۆر پەشیمان بوومەوە لە کارەکەم، هەتا وام لێ هات هیواخوازبووم خێزان و سامانم بکردایە بە قوربانی بەڵام نەمسڕیایەتەوە) . ٢٢٦ - یحیی بن أبي كثير ئەڵێت : عبدالله بن عباس رضي الله عنه فەرمووی : (زانست بپارێزن) . پێی وترا : چۆن ئەپارێزرێت؟ فەرمووی : (بە نووسینەوەی) . ٢٢٧ - أبي السلام ئەڵێت : فەرموودەیەکم بۆ عمر بن عبدالعزیز گێڕایەوە، وتی : (بینووسەرەوە) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
ان شاءالله بۆ ناردنی هاوکاریەکانتان لە ڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیا بینێرن بۆ ئەم دوو ژمارەیە کۆڕەك : ٠٧٥١٧٨٤٩٨٠٩ ئاسیا : ٠٧٧٦٤٦٣٩١٠٢
Hammasini ko'rsatish...
زیادی بکەن، بارک الله فینا و فیکم : @hanifyat
Hammasini ko'rsatish...
زیادیان بکەن، بارک الله فینا و فیکم : @salaff_0 . @Al_Sun4
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
٢٢١ - أبو هریرة رضي الله عنه ئەڵێت : پیاوێکی ئەنساڕی لەلای رسول ﷺ دائەنیشت و فەرموودەی لێیەوە ئەبیست، فەرموودەکانی بەلاوە گرنگ بوو بەڵام لەبەری نەئەکرد، ئەو بابەتەی بە رسول الله ﷺ ڕاگەیاند، ئەویش فەرمووی : (یارمەتی لە دەستی ڕاستت وەربگرە) وە بە دەستی ئاماژەی کرد بۆ نووسین . ٢٢٢ - طارق بن شهاب وتی : علي بن أبي طالب رضي الله عنه لەسەر مینبەر فەرمووی : (هیچ کتێبێک نییە لەلامان بەسەرتاندا بیخوێنینەوە ئیللا قورئان و ئەم چەند لاپەڕەیە نەبێت، لە رسول الله ـم ﷺ وەرگرت، باسی میرات و زەکاتی تێدایە) وە هەڵیواسیبوو بە شمشێرەکەیدا . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
٢٠٩ - الحسن البصري ئەڵێت : (لە زانست نەماوەتەوە تەنها شتێکی کەم نەبێت، لەناو هەڵگرانێکی خراپدا، جا بزانن لە کێ دینەکەتان وەرئەگرن) . ٢١١ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (ئەم زانستە لە هەر پاشینێک کەسە عەدلەکانیان هەڵیئەگرن، لادانی زیادەڕەوەکان و خۆدانەپاڵی درۆزنەکان و لێکدانەوەی نەزانەکانی لێ دوور ئەخەنەوە) . ٢١٢ - أبو إسماعیل الکوفي ئەڵێت : پرسیارم کرد لە عطاء بن أبي رباح دەربارەی شتێک، جا وەڵامی دامەوە، منیش پێم وت : ئەمە لە کێوە؟ وتی : (ئەگەر بابەتێک خەڵکی و جەماعەت لەسەری کۆبوونەوە ئەوە لەلامان بەهێزترە لە سەنەد) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
- مسروق بن الأجدع ئەڵێت : (هێندە زانست بۆ مرۆڤ بەسە وای لێ بکات لە الله بترسێت، وە هێندە جەهل و نەزانی بۆ مرۆڤ بەسە وای لێ بکات سەرسام بێت بە زانستەکەی) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس : ٢٠٦ @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
٢٠٤ - کثير بن مرة الحضرمي ئەڵێت : (زانست مەگرەرەوە لە کەسانی شایستە بەهۆیەوە تاوانبار بیت، وە مەیدە بە کەسانێکی ناشایستە بەهۆیەوە نەزان و جاهیل بیت، وە لەلای نەزانەکان بە حیکمەت قسە مەکە بەهۆیەوە بەدرۆت بخەنەوە، زانستەکەت حەقی بەسەرتەوە هەیە وەک چۆن پارەکەت حەقی بەسەرتەوە هەیە) . ـــــــــــ : واتە چۆن ئەبێت بزانیت پارەکەت لە چیدا سەرف ئەکەیت بە هەمان شێوە ئەبێت بزانیت زانستەکەت بە کێ ئەڵێیت . ٢٠٥ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (قسە بۆ ئەو کەسە بکە کە پێی خۆشە) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
٢٠٢ - عبدالله بن عباس رضي الله عنهما ئەڵێت : عیسی بن مریم علیه السلام لەناو بەنی ئیسرائیل ـدا هەستا و فەرمووی : (ئەی بەنی ئیسرائیل، لەلای نەزانەکان باسی حیکمەت مەکەن زوڵم بکەن لە حیکمەتەکە، وە لە کەسانی شایستەی مەگرنەوە زوڵمیان لێ بکەن) . ٢٠٣ - أبو فروة ئەڵێت : عیسی بن مریم علیه السلام فەرمووی : (زانست لە کەسانی شایستە مەگرەرەوە تاوانبار بیت، وە لەلای کەسانی ناشایستە بڵاوی مەکەرەوە ببیت بە کەسێکی نەزان) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Photo unavailableShow in Telegram
١٩٩ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (زانست زۆر فێر ببن، وە مەیدەن ئیللا بە کەسانی شایستە نەبێت، چونکە پێدانی بە کەسی ناشایستە وەکو ئەوە وایە مرواری بدەیت بە بەراز) . ٢٠٠ - سعید المقبري ئەڵێت : (ئەوترا : هەرکەسێک حیکمەت پێشکەشی کەسانێکی ناشایستە بکات وەکو ئەو کەسە وایە کە یاقوت پێشکەشی بەراز ئەکات) . 📚 العلم والحلم لـ آدم بن أبي إیاس @Hamam_alathari
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.