همایش بین المللی هورامان. دانشگاه کردستان
🔹کانال اطلاع رسانی اخبار نخستین همایش بین المللی هورامان 🔹 کاناڵەو ئاگادارکەردەی و وەڵاوەکەردەی هەواڵەکاو یەکۆمین هەمامەو بەین نەتەوەئی هەورامانی 🔹 کاناڵی ئاگادارکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بە یەکەمین کۆنفرانسی نێۆنەتەوەیی هەورامان
Ko'proq ko'rsatish226
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
Photo unavailableShow in Telegram
"تاقمەو پێوەنیه گردٚینەکێ کۆنفرانسی""
سپاس پەی هامکاری و مانیائیتا
03:49
Video unavailableShow in Telegram
SANIAN.mp4582.14 MB
✳️بەرهەمێوی شاز و ئێژا جە لایەنۆ تاقمەو "پەپولەکانی هەورامان" کە جە یەکۆمین کۆنفرانسوو بەیننەتەوئی هەورامانی پەخش کریاوە.
◀️گۆرانی : هەورامان
◀️واتەی: وارا موحەمەد
◀️ئاواز وسپۆنسەر: "باباصنعان"
◀️ڕاوەبەر: ژیوار موحەمەد
◀️وێنەومۆنتاژ : موختار حەبیب
◀️موزیک: خالید هەڵەبجەیی
◀️تێکست: یاوەر هەورامی
بەڕێزان
سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی زانکۆی کوردستان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی هەورامانناسی:
سڵاوی زانست و خەبات
زۆر شەرفەمەند بووین، جارێکی تر زانکۆی کوردستانی شاری سنەی خۆشەویست، ئامێزی پڕسۆز و میهرەبانیان بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی هەورامانناسی کردەوە. کارکردن و ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی و نێودەوڵەتی وەها، بە پێشکەشکردنی (٩٣) توێژینەوە لە ماوەی (٢) ڕۆژدا، کارێکی سەخت بوو، کە ئەنجامدانی و بەڕێکردنی بە هەموو کەس و زانکۆیەک نەدەکرا. هەروەها کۆکردنەوەی پۆلێک ئاکادیمی توێژەر لە چەندین زانکۆ و وڵاتی جیاواز، لەلایەن زانکۆی کوردستانی شاری سنە، ئەرکێکی قورس و تاقەت پڕوکێن بوو، کە تەنیا ئەو زانکۆیە دەیتوانی خۆی لێ بدات. ئەمەو جگە لەو پێشوازی و میواندارییە پڕشکۆیەی زانکۆکە لەگەڵ پۆلێک مامۆستای خەمخۆری، هاوتەریب بوو لەگەڵ ئاستی باڵای زانستی زانکۆکە و مێژووی میواندۆستی شاری سنەی ئازیز و پارێزگای کوردستانی وڵاتی ئێران. لەناخی دڵمانە سوپاسی یەکە بە یەکەی ئێۆەی بەڕێز و هەموو ئەو ئازیزانە دەکەین، کە ڕۆڵیان لە سەرخستنی ئەو کۆنفڕانسە هەبوو. هەروەها نابێت ئەوەش لەیاد بکەین، کە دڵسۆزی و میهرەبانی و خەمخۆری سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکانی کۆنفڕانس، بە زمانە شیرین و زەدەخەنە جوانییەکانیان، هەر هەڵە و کەموکوڕییەک، کە کەوتبێتە نێو کۆنفڕانسەکە، لەبیر هەمووانیان بردەوە.
لەخوای گەورە داواکارم: تەمەنیان درێژ و خەرمانی زانستیان پڕ بەرەکەت و ئایندەیان درەوشاوە بکات. خودا بۆ ئێمە و ئێران و کورد و کوردستان و ناوچەی هەورامانیان بهێڵێت.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێز و حورمەتمان
پ.د.کەیوان ئازاد ئەنوەر
سولەیمانی-هەرێمی کوردستانی ئێراق
٧ی مایسی٢٠٢٣زایینی
١٧ئوردیبهێشتی١٤٠٢کۆچی هەتاوی
١٧ی گوڵانی٢٧٢٣ کوردی
بەڕێزان لیژنەى ئامادەکارو زانستى و بەڕێوەبەرانى کۆنگرەى هەورامانناسی لە زانکۆى کوردستان
دواى سڵاو و دەستخۆشى زۆر
کۆنگرەکەتان کە لە ڕۆژانى ٣و٤ى٥/٢٠٢٣ بەڕێوەچوو، هەتا ئاستێکى زۆر سەرکەوتووبوو، جێگەى دەستخۆشیە کە توانیوتانە ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆو توێژەران و نووسەران لە دەورى کۆنفراسەکەتان کۆبکەنەوەو بە توێژینەوەى زانستى بەشدارى بکەن، ئەو ژمارە زۆرە لە توێژینەوەو توێژەر خاڵى یەکەمى سەرکەوتنى کۆنگرەیە.
لە ڕووى کارگێڕى و دابەشکردنى بابەتەکان و بەڕێوەچوونى پانێڵەکانى کۆنگرە لە چەند هۆڵێکى جیاداو ئامادەبوونى گوێگرى زۆرو بەشدارییان بە تێچێن و تێبینیەکانیان جێگەى دڵخۆشى هەموان بوو.
لەڕووى کارگێڕى و ئامادەکردنى شوێنى حەوانەوەو هاتوچۆوە، ئامادەکارى زۆرتان کردبوو، ئەمەش خاڵێکى زۆر بەهێزى سەرکەوتنى کۆنگرەکەتان بوو.
هەروەها بەشدارى بە چالاکى هونەرى و کورتە فیلم، زیاتر کەشى کۆنگرەى زیندووکردەوە، سازکردنى ئاهەنگى کۆتایی و ئاهەنگى کۆتا شەوى کۆشکى خەسرەوئاواو ماڵى مەستورە، هەموانى دڵخۆش کردوو ماندووبوونى کۆنگرەو ڕیگایان لەبیرچووەوە.
هیوادارین توێژینەوەکان چاپ بکرێن و بگاتە دەستى توێژەران و نووسەران ڕۆشنبیران، بەو هیوایەى بەردەوامبن لە کۆنگرەى زانستى لەسەر جوگرافیاو میژوو و کەلتورى ناوچە جیاوازەکانى تر..
دەستخۆشى زۆرمان بۆ لیژنەکانى کۆنگرەو توێژەران و هونەرمەندان و بەشداران، دەستى هەموان خۆش و سەلامەت.
پ.د.ئاراس محمد صالح
زانکۆى سلێمانى
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.