War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 342
Obunachilar
-124 soatlar
-47 kunlar
-3730 kunlar
Postlar arxiv
2 341
تڕەمپ:
ئەوان ڕازی بوون بە چوارقاتکردنی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی, بەوپێیەی دەمانەوێت لە زووترین کاتدا بگەینە بەرزترین ئاستی بڕ و چەندایەتی، فراوانکردنەکە سێ مانگ پێش کۆبوونەوەکە دەستی پێکردووە، و کارگەکان و بەرهەمهێنانی زۆربەی ئەم چەکانە لە ئێستاوە لە کاردان.
2 341
تڕەمپ:
ئێستا کۆتاییمان هێنا بە کۆبوونەوەیەکی زۆر باش لەگەڵ گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی بەرگریی ئەمریکا، کە تێیدا تاوتوێی بەرهەمهێنان و خشتەکانی بەرهەمهێنانمان کرد.
2 341
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا لەنێو خاکی وڵاتانی عەرەبی هێرش دەکاتە سەرمان
2 341
جۆش کیریاکاو ئەو ئەفسەرەی پێشووی سی ئای ئەی کە هەفتەیەک پێش جەنگ وتی ترەمپ بڕیاری خۆیداوەو بەم نزیکانە هێرش دەکات
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دەڵێت ئەگەری ئەوەی کوردەکان شەڕ دەستپێ بکەن دژی ئێران سەد لە سەدە!!!
بێژەرەکەی فۆکس لە گەرمەی قسەکان ڤیدیۆی مەشقی پێشمەرگە دەبینێت و پێکەنینی پێ دێت و دەڵێت هەرگیز شتی وام نەبینیوە!
2 341
بلومبێرگ:
سعودییە بە پاڵپشتی وڵاتانی ناوچەکە و ئەوروپا کەناڵێکی ڕاستەوخۆی پەیوەندی لەگەڵ ئێران کردۆتەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
2 341
بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکان، پێویستە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە بکەن و لە ڕووماڵکردنی شوێنی ڕووداوەکان خۆیان بپارێزن، چونکە دەبێتە هۆکاری گردبونەوەی هاوڵاتیان و دروست بونی جەنجاڵی و ڕێگر دەبن لە بەردەم کاری تیمەکانمان لە شوێنی ڕووداو.
هەر کەناڵێکی ڕاگەیاندن پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٦ ی ئازاری ٢٠٢٦
……
2 341
حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی سانسۆر بۆ وێنەگرتن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەسەپێنێت
2 341
دەنگی تەقینەوە لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق
هێرشەکە کۆمپانیای KBRی ئەمریکی کردە ئامانج
2 341
ئێران ڕەتی کردەوە پزیشکان تیرۆر کرابێت لە هێرشەکەی ئەمڕۆ، دەڵێت ئەمشەو لەگەڵ پۆتین بە تەلەفۆن قسەی کردوە
2 341
میدیا و پەیجەکانی کوردیش بوونە بە سەرچاوە بۆ میدیاکانی دوژمن !
هیوادارین وەزارەتی ناوەخۆ کارێک بکاتن.
2 341
ئەمڕۆ بەسیجەکان لە ترسی هاتنی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی بارەگاکانیان بە ڕاکردن جێهێشت...
هاوار دەکەن : ڕاکەن... ڕاکەن ... ڕاکەن
2 341
یەدوعوت ئەحرۆنۆت:
موجتەبا خامنەیی و مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە بنکەرێکی ژێرزەمینی ژێر شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی خامنەیی ئامادە بوون کاتێک لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کرایە ئامانج.
2 341
موجتەبا خامنەیی کوڕی خامنەیی و جێگرەوەی رێبەری باڵا لە هێرشەکەی دوێنێی سەر تاران کە بنکەی نهێنی خامنەیی کرایە ئامانج کوژراوە
