War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 379
Obunachilar
+424 soatlar
+177 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
2 379
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا:
هێرشی حوسییەکانی یەمەن بۆ سەر سعودییە ئیدانە دەکەین، ئەم هێرشانە بێ بەرهەمن.
2 379
ئەنقەرە کار لەسەر نێوەندگیرییەک دەکات بۆ لێک نزیککردنەوەی حزبوڵا و حکومەتی جۆلانی و لە ئێستادا تورکیا دژی چەککردنی حزبوڵایە.
تورکەکان لەسەر هێڵێکی تەریب کاردەکەن، لەسەر ئەو بنەمایەی ئەنقەرە پێی وایە ئاسایشی سوریا لە ئاسایشی لوبناندایە و ئاسایشی تورکیاش لە ئاسایشی سوریادایە، تورکیا سوورە لەسەر هەڵوێستێک کە داوای کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل دەکات لە باشووری لوبنان.
بۆچوونێک هەیە دەڵێت ئەمریکا و بەریتانیا بەرەیەکی سونی دروست دەکەن بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بەرەی مقاومە، هەروەها بۆ رێگرتن لە فراوانخوازی زیاتری ئیسرائیل لە ناوچەکە.
2 379
ئەمڕۆ كاروانێکی تری ئاوارەكانی سەرێكانی دەگەڕێنەوە، كە 700 خانەوادەیە و نزیكەی 7 هەزار كەسن.
2 379
هارێتز:
هەفتەیەک پێش 7ی ئۆکتۆبەر سەرۆکی ئیمارات ناتانیاهۆی ئاگادارکردەوە کە حەماس دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام پشتگوێی خست.
2 379
وەزیری دارایی ئیسرائیل:
ئەمشەو باڵیۆزی بەریتانیا دەربکەن.
ئێمە نابینە پارچە فەرشێک بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتێکی دژە سامییەوە پێشێل بکرێین، لە وڵاتێکدا کە لەلایەن ئیسلامی ڕادیکاڵەوە داگیرکراوە و هەوڵدەدات خۆی لە داڕمانی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕزگار بکات بە هێرشکردنە سەر جولەکەکان و دەوڵەتی ئیسرائیل.
فەرمانڕەوایی بەریتانیا لە خاکی ئیسرائیل کۆتایی پێهاتووە.
2 379
پەیوەندی بەریتانیا و ئیسرائیل ئاڵۆزتر دەبێت، بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ڕۆژی سێشەممە کۆتوبەندی ئابووری بەرفراوان بەسەر نیشتەجێ ئیسرائیلییەکانی کەرتی ڕۆژئاوادا بسەپێنێت، لەوانەش سەپاندنی قەدەغەکردنی بازرگانی لەسەر ئەو کەلوپەلانەی لە نیشتەجێگەکاندا بەرهەم دەهێنرێن و سزای ئەگەری بۆ سەر ئەو قەوارە کۆمپانیایانەی بەشدارن لە دروستکردنیاندا.
2 379
+2
ناتانیاهۆ لە کتێبی شەڕی تیرۆر کە لەساڵی 1995 نوسیویەتی دەربارەی تورکیا دەڵێت:
تورکیا هاوشێوەی وڵاتانی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا دیموکراتیە کە دژ بە گروپە مارکسیەکان و یەکێتی سۆڤیەت شەریان کردووە. مافی خۆیەتی دژی یاخیبوونی ناوخۆی و گروپە رادیکاڵەکان (مەبەست لە پەکەکە) بوەستێتەوە و تورکیا بە هاوپەیمانی ستراتیژی ناودەبات.
"لەدوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەردۆغان، ناتانیاهۆ 180 پلە بۆچوونەکانی گۆڕاوە و ئێستا تورکیا بە مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت."
2 379
پاکستان بەفەرمی هاتۆتە هاوکێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشی سەرەکیشی دژی بەرژەوەندی ئیسرائیلە، هەرچەند هیندستان خۆی پلانی هێرشی سەرتاسەری بۆ سەر کشمیر داناوە، بەڵام ئێستا خواستەکە زیاتر ئەبێت و ئیسرائیل لەرێگەی هیندستانەوە گوێی پاکستان رادەکێشێت، کاتەکەشی بەئەگەری زۆر دەکەوێتە ساڵی داهاتوو، لەم ڕووبەروو بوونەوەش پاکستان بارودۆخی باش نابێت، چونکە وڵاتێکی داڕماو و دابەش بووە.
2 379
سعودییە و ئەفغانستان رێککەوتنێکی گەورەیان بەبەهایی 50 ملیار دۆلار لە کەرتی وزەی ئەفغانستان واژۆ کرد.
دوای رێککەوتنەکە سعودییە داوای لە ئەفغانستان کرد کردە تیرۆرستیەکانی رابگرێت دژ بە پاکستان.
2 379
یاریدەدەری وەزیری بەرگری یەمەن:
بریاری ئازادکردنی سەنعا دراوە.
کۆتایی بەو شەڕە دەهێنین کە حوسییەکان دەستیان پێکرد.
2 379
بەهۆی هێرشی ئاسمانی سعودیەوە بۆ سەر یەمەن ژمارەیەک سیڤیل کوژراون کە بەشێکیان ئافرەت و منداڵن.
2 379
فرۆکە جەنگییەکانی سعودییە یەمەن بۆردوومان دەکەن و پێکدادانی قورس لەنێوان حوسییەکان و هێزەکانی حکومەت هەیە.
2 379
+6
دیمەنی لێدان لە ناوەندی دابینکردنی پێداویستیەکانی سووپای حکومەتی یەمەن لە کەمپی وەدیعە لەلایەن حوسییەکانی یەمەن بە رۆکێت و مووشەکی بالیستی.
2 379
ئیسرائیل نیگەرانە لە هاوکارییە نهێنییەکانی نێوان سوریا و ئۆکرانیا...
دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ئۆکرانیا دەکەن لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا، کە بە هاوکاری تورکیا بەرەوپێش دەبرێت.
دیمەشق و کیێڤ ڕێککەوتنێکی نهێنییان بە نێوەندگیری ئەنقەرە ئیمزا کردووە، کە بەپێی ئەوە پسپۆڕانی ئۆکرانی مەشق بە کارمەندانی سەربازی سوریا دەکەن لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو بنکەی سەربازی سوریا ڕێکدەخرێنەوە بۆ ئەوەی وەک سەنتەری مەشق و ڕاهێنان بۆ بەکارهێنەرانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خزمەت بکەن، یەکێکیان لە نزیک گوندی یاپور لە پارێزگای دیمەشق و ئەوی دیکەیان لە شاری مەسیاف لە پارێزگای حەما.
ئیسرائیل ئەم هەنگاوانە وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەبینێت، بەتایبەتی لە ڕووی زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تورکیادا، پێیان وایە کە ئەنقەرە ڕەنگە خاکی سوریا وەک سەکۆیەک بەکاربهێنێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی سەربازی ئەگەریدا لەگەڵ ئیسرائیل و ڕەنگە سوپای سوریا وەک هێزێکی بریکار بەکاربهێنێت. لە ئێستادا مۆساد خەریکی داڕشتنی ڕێکاری خۆپارێزی و تێکدەرانەی ئەگەرییە دژ بە دامەزراندنی سەنتەرەکانی مەشقی سوپای سوریا و دژ بە گەیشتنی پسپۆڕانی ئۆکرانی بۆ ناو وڵاتەکە.
2 379
ئەنساروڵڵای یەمەن حوسیەکان، چەند جارێکی هۆشداری دەدەن چەکداری سوری لە بەرەکانی جەنگ دەکوژرێن وە هاتنی چەکدارەکان لەسەر داوای ڕیاز بوە لە دیمەشق بەرامبەر دارایی و کەرستەی سەربازی
2 379
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند هاوبەشیی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا گرنگە، بەڵام بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی کەنداو بەس نییە. ئەم لێدوانە دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هات. هێرشەکان نیشانیاندا کە واشنتۆن ناتوانێت ئاسایشی تەنانەت بارەگاکانی خۆشی بپارێزێت.
