War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 348
Obunachilar
-124 soatlar
-67 kunlar
-2530 kunlar
Postlar arxiv
2 348
حزبوڵا دیمەنی بەئامانجگرتنی پێنج تانکی مێرکاڤای سوپای ئیسرائیلی بڵاوکردەوە کە بەرەو باشووری لوبنان بەڕێوەبوون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا، لانی کەم ٣ تانک بە تەواوی تێکشکێندران.
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان دەسووتێن و سەربازە ئیسرائیلییەکانیش دوای پێکانەکان لە شوێنەکە ڕادەکەن.
2 348
واینەی مانگی دەسکرد دەریدەخەن کە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بنکەیەکی بەرگری ئاسمانیی ئەمریکییان داوە لە بەحرەین.
دوو کۆگای پێکراون یەکێکیان بە تەواوی وێران بووە و ئەوی تریان تەنها زیانی پێگەیشتووە.
ئەم کۆگایانە شوێنی هەڵگرتنی مووشەکهاوێژەکان، ڕادارەکان، یان کۆگای مووشەکی پاتریۆت بوون.
ئەمەش واتای ئەوەیە کە توانای بەرگریی ئەو پاتریۆتە بە توندی دابەزیوە و ئیفلیج بووە.
2 348
شەش دەوڵەت بە فەرمی بەیاننامەی دروستکردنی هاوپەیمانێتیەکیان بۆ پاراستن و کردنەوەی گەروی هورمز ڕاگەیاند، هەواڵەکە ئێستا لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی بەریتانیا بڵاوکراویەوە
2 348
Repost from War News
هاوڵاتیانی ئازیز تکایە دوور بکەونەوە ، لە وێنە و ڤیدیۆ گرتن ، ئەم وڵاتانەی وەک کوەیت و بەحرەین و دووبەی و سعودیە و ئیسرائیڵ و ئوردن ئەکرێنە ئامانج بەزۆر وێنە و ڤیدیۆ پەیا ئەبێ بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیان کەچی لەنێوو کورد دەنگێک نایەتن هەزار میدیا دەهۆڵ دەکوتن و هەزار خەڵکیش مۆبایڵ حازر ئەکاتن تکایە ئاگاداربن چیتر مەبن بە سەرچاوە بۆ دوژمن
2 348
عەراقچی:
ئەگەر هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەمان بەردەوام بێت، ئیتر هیچ دانبەخۆداگرتنێک لە لایەن ئێمەوە نابێت.
وەڵامەکەی دوێنێمان بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل تەنها بەشێکی زۆر بچووک و کەم بوو لەو هێزە گەورەیەی کە هەمانە.
تاکە هۆکارێک کە وای کردووە تا ئێستا وەڵامی توندتر نەدەینەوە، تەنها ڕێزگرتن بووە لەو داواکارییانەی کە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە لێمان کراوە.
هەر ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە، دەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بگرێتەوە کە بەر ئامانجە مەدەنییەکان کەوتوون.
2 348
جەژنی ڕەمەزان لەهەمووتان پیرۆزبێ ان شالله خوا تاعەت و عیبادەی هەموو لایەکی قبوڵ کردبێ و بەهیوای هەموو ڕۆژێکتان خۆشی و جەژن بێ 🖤
2 348
واڵستریت جۆڕناڵ:
سەرکردەکانی وڵاتانی کەنداو زۆر توڕەن لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و لێدرانەوەیان لەلایەن ئێرانەوە، ئەوان بە ئەمریکایان ڕاگەیاندووە کە نابێت هەرگیز هێرشێکی تری لەو شێوازە بۆسەر ئێران دووبارە بکەنەوە، ئەوان پێ یان وایە ئەوان باجەکەی دەدەن کۆتا هێرشیش ئەوان باجیانداوە.
2 348
+1
بە نمونە
بەشێکی زۆری فڕۆکە چینی و ڕوسییەکان ئامادە کراون بەم جۆرە هەستەوەرە گەرمییە کە پێی
دەوترێ IRST seeker
و بە شێوەیەکی نەزەڕی دەتوانێت فڕۆکەی F-35 و F-22 ئاشکرا بکات بە ئاسمانەوە ئەمەش شتێکی زۆر مەترسیدارە و دەکرێت وابکات کە هەرەشە لەسەر ئەم فڕۆکانە دروست بکات
بەڵام بۆ ئەوەی زانیارییەکەشتان بە تەواوەتی پێ بڵێین دەبێت بزانن کە ئەم هەستەوەرە لە هەموو بارودۆخێک و کەشوهەوایەکدا ئیش ناکات بەتایبەت لە کەشوهەوای تەم و مژ و خۆڵبارین و باران بۆیە ناکرێت بە تەواوەتی جێگرەوەی ڕادار بێت و %100 پشتی پێ ببەسترێت
2 348
ئەمەی توشی فڕۆکە F-35 کە بووە
شتێکە کە هەموو فڕۆکەیەکی جیلی پێنجەم دەکرێت وایان لێبێت
ئەم فرۆکانە بە دیزاینێک دروست کراون کە شەپۆلی ڕادار پەرشووبڵاو دەکەنەوە و بەشێکی هەڵدەمژن و ناهێڵن بگەڕێتەوە بۆ ڕادارەکە هەتاوەکوو ئاشکرا نەبێت
بەڵام ئەمە تەنها بۆ شەپۆلی ڕادارە !
هیچ فڕۆکەیەک لە ئێستادا ناتوانێت کە خۆی لە هەستەوەری گەرمی بدزێتەوە چونکە هەموو تەنێک پلەی گەرمییەکەی هەرچەندێک بێت
تیشکی ژێر سور دەردەدات و لەلایەن کامێرای حەراریەوە ئاشکرا دەکرێت
ئەمەش شتێکی تازە نییە و زۆر وڵات بەمجۆرە خۆیان ئامادەکردوە بۆ ڕوبەرووبونەوەی هەر فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی جیلی پێنجەم
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
