War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 343
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-37 kunlar
-2830 kunlar
Postlar arxiv
2 344
ئێران دیاریکردنی جێگری بۆ هەر پۆستێکی سەربازی بۆ ۷ کەس بەرزکردۆتەوە، ئەمەش بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامێتی لە سەرکردایەتیکردن و ئۆپەراسیۆە بەرگرییەکان لە ئەگەری کوژرانی فەرماندەکاندا.
2 344
ئەو کەشتیەی 2 هەزار سەربازی مارێنزی هەڵگرتووە لە سەنگاپور تێپەڕبووە و بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست لەرێگادایە.
2 344
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتارێکی پێشکەش کرد و وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانانی دایەوە.
پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان:
• خەڵکی ئێمە دڵنیا بن هەرچی پێمان بکرێت بۆ باشترکردنی دۆخەکە دەکەین.
• لە خۆشی و ناخۆشی بەیەکەوە دەبین و مان و مردنمان بەیەکەوە دەبێت، ئینشاڵڵا ئاسۆیەکی گەش و ئاشتی و سەقامگیری چاوەڕێی وڵاتەکەمان دەکات.
• دەمەوێت خەڵکی کوردستان دڵنیا بن کە ئێمە بە هەموو توانایەکی خۆمان هەوڵ دەدەین کوردستانمان و خەڵکی خۆمان پارێزراو بێت.
• ناوچەکە بە شەڕێکدا تێپەڕ دەبێت کە نە ئێمە دەستمان پێ کردووە و نە ئێمەش دەتوانین بیوەستێنین.
• ئێمە بەشێک نەبووین لەو شەڕە و دەمانەوێت کوردستانمان پارێزراو بێت.
• بەداخەوە پەلاماری کوردستان بە مووشەک و درۆن دراوە ئەمە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
• داوا لە کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی و حکومەتی فیدراڵی دەکەین ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.
• حکومەتی فیدراڵی بەرپرسە لە ڕاگرتنی هێرشی گرووپە لەیاسادەرچووەکان، چونکە بەشێکیان مووچەخۆری حکومەتی عێراقن.
• سوپاسێکی زۆری هاوپەیمانان دەکەین کە بەڕاستی ڕۆڵێکی زۆرباشیان هەیە لە خستنەخوارەوەی ئەو درۆن و مووشەکانەی بەتایبەتی ئاراستەی شاری هەولێر دەکرێن.
• سوپاسی پشتیوانیی هەموو دۆستەکانمان دەکەین لە لەگەڵمان وەستاون.
• بەردەوام دەبین لە پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
• سوپاسی ئارامگرتنی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.
• هێزە ئەمنییەکان بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە کردووە.
• ئێمە وەکوو هەرێمی کوردستان لە هەموو کەسێک زیاتر پەرۆشی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان و مووچە و بژێویی خەڵکی کوردستانین.
• دووپاتی دەکەینەوە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەیە نەوت هەناردە بکرێ.
• هەرێمی کوردستان ڕێگر نییە، تەنیا داوای ئەوەی کردووە گەرەنتی هەبێت و بتوانین لە کێڵگەکانی خۆشمان نەوت هەناردە بکەین.
• هێرشەکان هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانن.
• پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگرن.
• داوا لە هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ دەکەم پشتیوان و یەکڕیز بن، بۆ جارێکیش بێت هەستێکی نیشتمانپەروەرانەیان هەبێت تا هەموو بەیەکەوە بتوانین لەو قەیرانە دەرباز بین، بە قسە هیج شتێک چارەسەر نابێت دەبێت هەڵوێستی جیددییان هەبێت.
• هیوادارم هێزە سیاسییەکانی ناوخۆ بەرژەوەندیی باڵای وڵات و خەڵکی کوردستان بخە سەروو بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبییەوە.
• دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان دەدەم کە ئاسۆیەکی ڕوون لە پێشمانە.
• کێشەمان لەگەڵ سیستەمی ئەسیکۆدا نییە، بەڵکوو داوامان کردووە بە میکانیزمی خۆمان بێت.
• خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە تووشی کێشەی کەمیی خۆراک نابینەوە.
• هەرێمی کوردستان بە هیچ جۆرێک هەڕەشە نەبووە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
• پێویستە بەغدا مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بدات و ئەو ئابڵووقەیەی هەیە لایبدات.
2 344
نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر فڕۆکەیەکی بۆمبڕێژکەری جۆری B-1 لە ئاسمانی تەلئەبیبی ئیسرائیل بینرا.
2 344
فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا و ئیسرائیڵ لە ئاسمانی بەغدادن و هاوکات دەنگی تەقینەوەش بیستراوە
2 344
سەید مەجید مووسەوی لە پۆستێکی نوێدا ڕایگەیاند:
خولی خێرای لێدانە کاریگەر و تێکشکێنەرەکانی ڕۆڵەکانی گەلی ئێران لە سەرتاسەری ناوچەکەدا دژی دوژمنی ئەمریکی-سەهیۆنی دەستیپێکرد.
پشتی زلهێزەکان لە شەقام و مەیدانی جەنگدا دەشکێنرێت.
2 344
دۆناڵد تڕەمپ:
ئەمریکا پێویستی بە یارمەتی وڵاتانی تر نییە بەڵام ئێمە بوارمان دانێ شتێکمان پێشکەش بکن، چونکە ئێمە زۆرمان بۆ کردوون، بەڵام هاوپەیمانێتی ناتۆ یارمەتینەدانی ئەمریکای هەڵبژارد، ئەمە ژاپۆن و کۆریا و ئوسترالیاش دەگرێتەوە، ئەمریکا پێویستی بەوان نییە.
دۆناڵد تڕەمپ:
من پێم سەیر نییە ناتۆ هەمیشە ڕێگایەکی یەک ئاڕاستەبووە ئێمە یارمەتیمان داون و پاراستومانن بەڵام ئەوان نا.
دۆناڵد تڕەمپ:
گەر یامەتی ئێمە نەبوایەو نەبێ بۆ ناتۆ لە ئۆکرانیا ئەوا بە یەک ڕۆژ ئۆکرانیا دەکەوت، ئێمە یارمەتیماندان لە ئۆکرانیا بەڵام ئەوان یارمەتیان نەداین لە بابەتی ئێراندا.
دۆناڵد تڕەمپ:
بایدن ۳٠٠ بۆ ٤٠٠ ملیار دۆلار هاوکاری ئۆکرانیای کردووە دەبێت بزانین کوا ئەو پارانە.
دۆناڵد تڕەمپ:
ماکرۆن دەڵێت بەشداری ناکات فەڕەنسا لە بابەتی گەرووی هورمز، با باش بزانێت کاتێکی زۆری نەماوە وەکو سەرۆکی وڵات.
