War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 411
Obunachilar
-124 soatlar
+37 kun
+3430 kun
Postlar arxiv
2 412
ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەرفراوانی ئەمریکا لە ئێران ئەرکێکی خۆکوژییە؟
بۆ چەندین دەیەیە ئەمریکا پشتی بە باڵادەستی سەربازیی ڕەها بەستووە بۆ نیشاندانی هێزی خۆی لە دەرەوە، بەڵام مێژوو دەریخستووە کە تەنانەت بەهێزترین هێزەکانیش دەکرێت لەناو ململانێیە بێ کۆتایییەکاندا گیر بخۆن. ئێستا، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی فڕۆکەکانی A-10 Thunderbolt II لە یەکەکانی پاسەوانی نیشتمانی ئەمریکاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نیگەرانییەکان لەوە زیاد دەکەن کە ڕەنگە ئامادەکاری بێت هێرشی زەمینی، بەڵام هێرشێکی سنوردار نەک فراوان.
داگیرکردنی زەمینی ئێران هیچ ڕێگەیەکی ڕوون بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی ناداتە دەست، جەنگەکانی ڕابردوو ئەم مەترسییەیان سەلماندووە، لە ئەفغانستان ئەمریکا زیاتر لە 2.3 تریلیۆن دۆلاری خەرج کرد، نزیکەی 2400 سەربازی لەدەستدا و لە کۆتاییدا لە ساڵی 2021 دوای ئاگربەست لەگەڵ تاڵیبان کشایەوە، لە عێراق نزیکەی 3 تریلیۆن دۆلار خەرج کرا و نزیکەی 4400 سەرباز کوژران.
تۆپۆگرافیای ئێران بە شێوەیەکی بنەڕەتی گۆڕەپانی جەنگەکە دەگۆڕێت، زنجیرە چیا سەختەکان، بیابانە پان و بەرینەکان، شارە چڕەکان و تۆڕە شاردراوەکانی تونێل، ئامڕازێکی لەبار بۆ بۆسە و جەنگی بەرگری دروست دەکەن. ستراتیژیی سەربازیی ئێران لەسەر بنەمای لامەرکەزییەت داڕێژراوە، تەنانەت ئەگەر پێکهاتەکانی فەرماندەیی ناوەندیش لێیان بدرێت، یەکە نیمچە سەربەخۆکان دەتوانن بەردەوام بن لە کارەکانیان، ئەمە هەر داگیرکارییەک دەگۆڕێت بۆ یاخیبوونێکی درێژخایەن و فرە بەرە، کە تەنها بە هێرشی ئاسمانی دانامرکێتەوە.
جەنگی سەردەم بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەکارهێنانی درۆن، مەترسییەکانی هێرشی زەمینی زیاتر کردووە، تەکنیکەکانی هێرشی بەکۆمەڵی درۆنەکان دەتوانن سیستەمە باوەکانی بەرگری ئاسمانی پەکبخەن، هەروەها ناوەند و پێگەسەربازییەکان و کەشتیەکان بکەنە ئامانج. هەروەها گروپ و میلیشیا سەربازییەکانی ناوچەکە، هەر هێرشێکی زەمینی بۆ سەر ئێران، تەنها لە سنوورەکانی ئەو وڵاتەدا نامێنێتەوە، ئێران خاوەنی تۆڕێکی فراوانە لە گرووپە چەکدارەکان لە لوبنان، عێراق، سووریا و یەمەن، ئەم هێزانە دەتوانن بەرەی نوێ لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە تەواوی ناوچەکەدا بکەنەوە، کە ئەمەش هێزی سەربازی ئەمریکا لە یەک خاڵدا پەرت دەکات و دەبێتە هۆی ناسەقامگیرییەکی گشتگیر، بەم بارودۆخەی ئێستا کە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی ئامادەنین بێنە جەنگەوە.
بۆ داگیرکارییەکی زەمینی، ئەمریکا پێویستی بە گواستنەوەی سەدان هەزار سەرباز و هەزاران تانک و زرێپۆش هەیە، بە پێچەوانەی عێراق کە زۆربەی دەشتایی بوو، ئێران وڵاتێکی زۆر گەورەترە، دابینکردنی سووتەمەنی، خواردن و تەقەمەنی بۆ سوپایەک کە لە ناو جەرگەی چیاکانی زاگرۆسدا شەڕ دەکات، کابوسێکی گەورەی لۆجستییە و هێڵەکانی گەیاندن دەبنە نێچیرێکی ئاسان بۆ شەڕی پارتیزانی.
2 412
بەریتانیا ئەم وڵاتانەی بانگهێشت نەکردووە:
تورکیا، کوەیت، سعودییە، قەتەر، پاکستان، عومان.
2 412
بەریتانیا میوانداری کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ ئەم وڵاتانەی خوارەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی گەرووی هورمز:
ئەلبانیا، ئوسترالیا، بەحرەین، بولگاریا، کەنەدا، چیلی، کرواتیا، چیک، دانیمارک، ئەستۆنیا، فینلەندا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، کۆسۆڤۆ، لاتڤیا، لیتوانیا، دوورگەکانی مارشاڵ، مۆڵدۆڤا، مۆنتینیگرۆ، نیوزلەندا، نایجیریا، مەکدۆنیای باکوور، نەرویج، پەنەما، پورتوگال، کۆریای باشوور، ڕۆمانیا، سلۆڤینیا، سوید، هۆڵەندا، ترینیداد و تۆباگۆ، ئیمارات.
"بەبێ ئەمریکا"
2 412
تڕەمپ:
ئەگەر ڕێککەوتنەکەی ئێران ڕووی نەدا، خەتای جەی دی ڤانس دەگرم، ئەگەر ڕووشیدا، هەموو فەزڵ و دەستخۆشییەک بۆ خۆم دەبەم.
!!!
2 412
تڕەمپ:
ئێستا لە هەموو لایەک خەریکی دروستکردنی تەقەمەنین، چونکە پێویستمان پێیەتی، لەبەر ئەوەی ئەو هەمووەی دا بە ئۆکرانیا، کۆگاکانی بەتاڵ کرد.
2 412
تڕەمپ:
سەرۆکێکمان هەبوو کە کەسێکی گەمژەیە، 350 ملیار دۆلاری پێدان، هیچی لەبەرامبەردا دەست نەکەوت.
2 412
تڕەمپ:
پێویست نەبوو بچینە ناو ئۆکرانیاوە. ئۆکرانیا هەزاران میل لەو بەری زەریاکەوە دوورە.
2 412
تڕەمپ:
پەیوەندیم کرد بە فەڕەنساوە، ماکرۆن کە هاوسەرەکەی زۆر بە خراپی مامەڵەی لەگەڵ دەکات و هێشتا خەریکی چاکبوونەوەیە لەو مشتەی کە بەر چەناگەی کەوت.
2 412
کەمال خەرازی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئێران، لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر چەند باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە تاران بریندار بوو.
خەرازی کە کەسایەتییەکی باڵای داڕشتنی سیاسەت و سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێرانە، خەریکی هەماهەنگی بوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پاکستان، وەک ئامادەکارییەک بۆ کۆبوونەوەیەکی ئەگەری لەگەڵ جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، بەرپرسانی ئێران ئەم هێرشە وەک هەوڵێک بۆ تێکدانی دیپلۆماسی دەبینن.
2 412
سەیری کەناڵی ئیسرائیڵ و ئەمریکا ئەکەم ئەڵێن ئێران تەواوو بوو .
سەیری کەناڵەکانی ئێران ئەکەم ئەڵێن ئەمریکا و ئیسرائیڵ لەناوچەکە تەواوو بوون
"نازانم کامە درۆ ئەکەن؟"
2 412
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆی ئەمریکی: چاوەڕوان دەکرێت ترامپ ئەمشەو بە فەرمی کۆتاییهاتنی جەنگ لە ئێران و بەدیهاتنی تەواوی ئامانجەکان ڕابگەیەنێت.
