War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 343
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-57 kunlar
-3430 kunlar
Postlar arxiv
2 343
واشنتۆن پۆست:
دوو کەشتی چینی کە ماددەی پێویستیان بۆ دروستکردنی مووشەک هەڵگرتووە بەرەو ئێران دەچن و 7 هەزار کیلۆمەتر دوورن.
2 343
بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئێران:
بارودۆخی سنووری باکور و باکووری ڕۆژئاوا ئاساییە، ئێمەش چاودێری جموجۆڵەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەین.
تێوەگلانی واشنتۆن لە مەلەفی گروپە کوردییەکاندا شکستی سەربازی و کەمترین توانای ئەو گروپانە دەردەخات.
2 343
کەوتنی ئێران ، کەوتنی ٢ وڵاتی تری بە دوادا دێت، عێراق و قەتەر، بەڵام پێدەچێت عێراق پێش ئێران بکەوێت لە ڕێگەی کودەتایەکەوە
2 343
هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، زیانی مادی گەورەی هەبووە و هێندەی ٩ ڕۆژی ڕابردوو زیانی گیانی هەبووە
2 343
+2
هێزەکی گەورەی ئیسڕایل لەسەر سنوری لوبنان کۆبوونەتەوە بۆئەگەری ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی زەمینی فراوان لە باشووری ڕوباری لیتانی
2 343
Repost from بەرەی کورد - Kurdish Front
- لەسەر بابەتی هێرشی درۆن لەسەر هەرێمی کوردستان
- سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین هێزە کوردیەکان هیچ موشەکێکی بەرگری ئاسمانی یان سیستەمی جەنگی ئەلیکترۆنیان نیە کە ڕێگری لەدرۆن بکات، بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی درۆن یەک چارەسەر هەیە ئەویش : وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ هەستن بە دروستکردنی ناوەندێک ژوورێکی چالاکی وە چەند مەفرەزەیەکی گەڕۆک دروستبکەن کە چەکدار بن بە تفەنگی تەیار کراو بە دوربینی گەرمی، واباشترە چەکەکان عەیاری سوک بن وەک 5.56, 7.62.
لەڕووی زانیاری پێشوەختەوە دەبێت هەماهەنگیان هەبێت لەگەڵ خەڵکی ناوچەکانی سنوری ماددەی 140 و خەڵکی دەوروبەری جێگە هەستیارەکان، ئەم کەسانە دەبێت لایەنە ئەمنیەکان ئاگادار بکەنەوە لە هاتنی درۆن و ئاراستەی ڕۆشتنی پاشان مەفرەزە گەڕۆکەکان بەری لێبگرن واتا بۆسە بنێنەوە و هەوڵی خستنی بدەن.
@Kurdish_Front
2 343
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بۆ ئاژانسی فارس: لە ئەمشەوەوە هێرشە درۆنییەکانیان 20% و بەکارهێنانی مووشەکی ستراتیژی و ''زۆر قورس'' کە توانای هەڵگرتنی تەقەمەنیی زۆریان هەیە، تاوەکو 100% زیاتر دەکەن
2 343
جا تەبعەن ئەو خەڵکە هەر ڤیوی بۆ بێ تەواوە.
ئەمە کەناڵێکی لایەنگری ئێرانە کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بینەری هەیە، نوسیویەتی ئەو چەکدارانەی تەقە لە درۆنەکان دەکەن چەکی ئەمریکی بەکاردەهێنن...
من دەزانم ئەمە نابێتە بیانوو بۆ هێرش، بەڵام کاتێک لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەم زانیارییانە دەکرێت ئەو چەکە ئەمریکییە نەبینرایە بەدەست پێشمەرگەوە زۆر باشتربوو.
(بۆیە بۆ جاری سەدەهەم داوا دەکەین نە ڤیدۆ بکەن نە بڵاوی بکەنەوە، بەتایبەتی هێزی ئەمنی.)
