War News
Kanalga Telegram’da o‘tish
پێگەی War news تایبەت بەهەواڵە ناوخۆی و جیهانییەکان
Ko'proq ko'rsatish2 386
Obunachilar
+624 soatlar
+137 kun
+2930 kun
Postlar arxiv
2 386
ڕۆیتەرز :
بەهۆی پێکرانی دامەزروەکانی CIA لەلایەن ئێرانەوە ئەمریکا دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا ڕووسیا زانیاری هەواڵگری و یارمەتییەکانی تری پێشکەش بە ئێران کردووە یان نا .
2 386
بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی لە ناوچەکە دەکات، خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی لەناکاوی گەشتە ئاسمانییەکان و داخرانی هاتووچۆی دەریایی و ئاسمانی لە ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
2 386
کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل:
ئێران لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بەئامانجگرتن و تێکدانی کێبڵ و ڕیشاڵەکانی پەیوەندیی دەریایی لە کەنداو دەکات، بە مەبەستی دروستکردنی دۆخێکی ئاڵۆزی و پەکخستنی گشتگیری تۆڕەکان و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵی و داراییەکان لە وڵاتانی کەنداو.
2 386
قالیباف:
لەو ناوچەیەی کە ئێمە نەوتی تێیدا نافرۆشین، هیچ کەسێک ناتوانێت نەوتی خۆی بفرۆشێت.
2 386
ئەمشەو ئەگەری هەیە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان سعودیە و ئەمریکا واژۆ بکرێت..
بە ڕای من لەوانەیە ئەمریکا سعودیە و ئێرانی نوێ خاوەن یۆرانیۆمی ئاشتیانە بن، دەکرێت ببنە وڵاتی ئەتۆمییش ، بۆ ئەوەی ئیتر هیچ شەڕێکی گەورە لە ناوچەکە ڕوو نەدات، وەکو هیند و پاکستان
2 386
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلی:
ئیسرائیل خۆی بۆ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئامادە دەکات کە ڕەنگە فراوانتر بێت لە ئۆپەراسیۆنی «نەڕەی شێر»، شەڕی ٤٠ ڕۆژە،
ئیسرائیل کەوتە ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە بۆ بەرزترین ئاست بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ پەرەسەندنێکی ئەگەری لەگەڵ ئێران.
بەپێی سەرچاوەکە، ئامادەکارییەکان پێشبینیی هەڵدانی مووشەکیی بەکۆمەڵ و فراوان لەخۆ دەگرن.
2 386
کەناڵی کانی ئیسرائیل:
ئیسرائیل بە فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە ئاگادار کرایەوە لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی توندیی لێدان و بۆردومانەکان و پەرەسەندنی سەربازی لە ناو خاکی ئێراندا لە ڕۆژانی داهاتودا
