cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

| سەلەفی ئوممەت |

قَالَ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ :(إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى، فَمَنْ كَانَتْ هِجْرَتُهُ إِلَى دُنْيَا يُصِيبُهَا أَوْ إِلَى امْرَأَةٍ يَنْكِحُهَا فَهِجْرَتُهُ إِلَى مَا هَاجَرَ إِلَيْه) @salafyummat_bot

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganDin & Maʼnaviyat40 736
Reklama postlari
2 106
Obunachilar
+524 soatlar
+647 kunlar
+13230 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
20240702_175501.jpg4.66 MB
20240702_175622.jpg4.78 MB
20240702_175819.jpg4.57 MB
20240702_180055.jpg4.59 MB
١٣٢٢ - یحیی بن سعید القطان ئەڵێت : (نەگەیشتووم بە هیچ یەکێک لە هاوەڵانمان و پێم نەگەیشتووە لێیانەوە ئیللا لەسەر الإستثناء بوون . وە سفیان الثوري پێی ناخۆش بوو بوترێت : من ئیماندارم) . ١٣٢٣ - الحسن البصري ئەڵێت : پیاوێک لەلای إبن مسعود ـدا رضي الله عنه وتی : من ئیماندارم . بە إبن مسعود وترا : ئەی إبن مسعود ئەمە ئەڵێت ئیماندارە؟! فەرمووی : (پرسیاری لێ بکەن : ئایا ئەچێتە بەهەشت یان جەهەننەم؟) . پرسیاریان لە پیاوەکە کرد، وتی : الله باشتر ئەزانێت . إبن مسعود فەرمووی : (ئەی ئەمەی دنیا بۆ ناگەڕێنیتەوە بۆ الله وەک چۆن ئەوەی قیامەتت گەڕاندەوە؟!) . ١٣٢٤ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (ئەگەر پێت وترا : ئایا تۆ ئیمانداری؟ بڵێ : هیوادارم) . ١٣٢٧ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (علقمة دراوسێیەکی خەواریجی هەبوو ئازاری ئەدا، علقمة پێی وت : | وَٱلَّذِینَ یُؤۡذُونَ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ وَٱلۡمُؤۡمِنَـٰتِ بِغَیۡرِ مَا ٱكۡتَسَبُوا۟ فَقَدِ ٱحۡتَمَلُوا۟ بُهۡتَـٰنࣰا وَإِثۡمࣰا مُّبِینࣰا | (الأَحۡزَاب : ٥٨) . پیاوە خەواریجەکە پێی وت : ئایا تۆ ئیمانداری؟ وتی : هیوادارم) . ١٣٢٨ - حماد بن زید وتی : أيوب السختیاني بۆی گێڕاینەوە وتی : (سعید بن جبیر پێی وتم : ئایا من تۆم لەگەڵ طَلق ـدا بینی؟ وتم : بەڵێ، بۆ چییەتی؟ وتی : لەگەڵی دامەنیشە، چونکە مورجیئەیە . أيوب وتی : ڕاوێژم پێ نەکردبوو دەربارەی، بەڵام حەقە لەسەر موسوڵمان ئەگەر شتێکی خراپی لە براکەی بینی فەرمان و ڕێگری لێ بکات) . ١٣٢٩ - إبن طاوس لە باوکیەوە ئەگێڕێتەوە کاتێک پێی وتراوە : ئایا تۆ ئیمانداری؟ وتوویەتی : (ئیمانم هێناوە بە الله و مەلائیکەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی)، لەوە زیاتری نەئەوت . ــــــــــــــ : سەلەف رحمهم الله پرسیاری کەسێک لە کەسێکی تر (ئایا تۆ ئیمانداری) ـتیان بە بیدعە زانیوە چونکە مورجیئەکان دایانهێنا بۆ سەرخستنی مەزهەبە بۆگەنەکەی خۆیان، دواترا زانایانی سەلەف کاتێک ئەم پرسیارەیان لێکراوە یان وەڵامیان نەداتەوە، یاخود وەڵامیان داوەتەوە، بەڵام لە وەڵامدانەوەکانیاندا بە موتڵەقی نەیاوتووە من ئیماندارم، بەڵکو بە موقەیەدی وتوویانە، واتە بەستوویانەتەوە بە شتێکی ترەوە، وەکو ئەم وتەیەی طاوس رحمه الله (ئیمانم هێناوە بە الله و مەلائیکەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی) . یان وەکو ئەو وتەیەی سفیان الثوري کە لە ئەثەری دواتردا دێت ئەڵێت : (خەڵکی لەلای ئێمە ئیماندارن لە حوکمەکان و میراتەکاندا) . ١٣٣١ - سفیان الثوري ئەڵێت : (خەڵکی لەلای ئێمە ئیماندارن لە حوکمەکان و میراتیدا، وە هیوادارین کە وا بین، وە نازانین حاڵمان لەلای الله چۆنە) . ١٣٣٥ - عطاء بن السائب وتی : سعید بن جبیر بە ذر ـی وت : (ئەم بۆچوونە چییە دوای من داتهێنا؟) . ـــــــــــ : ذر الهمداني مورجیئە بوو، وە دامەزرێنەری ئیرجائە . ١٣٤٠ - سلمة ئەڵێت : (الضحاک المشرقي و بکیر الطائي و میسرة و أبو البختري کۆبوونەوە، کۆدەنگ بوون لەسەر ئەوەی الشهادة بیدعەیە، وە البراءة بیدعەیە، وە الولایة بیدعەیە، وە الإرجاء بیدعەیە) . ١٣٤١ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (لەلای من فیتنەی مورجیئە مەترسیدارترە لەسەر ئەم ئوممەتە لە فیتنەی الأزارقة ـکان) . ــــــــــــــ : الأزارقة ـکان یەکێکن لە خراپترین جۆرەکانی خەواریج . ١٣٤٢ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (مورجیئەکان وایان کرد ئەم دینە تەنکتر بێت لە قوماشی سابري - قوماشێکی تەنکە - ) . ١٣٤٤ - عبدالله بن عون وتی : (إبراهیم النخعي ذر ـی عەیبدار ئەکرد لەبەر ئەو قسەیەی لە ئیرجاء ـدا کردی) . ١٣٤٥ - العلاء بن عبدالله بن رافع وتی : ڕۆژێکیان ذر هات بۆ لای سعید بن جبیر لەبەر پێویستیەک، سعید وتی : نەخێر، هەتا پێم نەڵێیت ئەمڕۆ لەسەر چ دینێکیت، چونکە تۆ تا ئێستا بەدوای دینێکەوەیت کە ونت کردووە، عەیب ناکەیت لە بۆچوونێک کە تۆ لەو گەورەتریت؟ - واتە داهێنراوە - ) . ١٣٥٢ - المسور وتی : (من و إبن عباس ڕۆیشتین بۆ لای عمر رضي الله عنه کاتێک بە چەقۆ لێی درا، پێمان وت : نوێژ . فەرمووی : (هیچ بەشێک لە ئیسلام بۆ ئەو کەسە نییە کە نوێژ ئەفەوتێنێت) . نوێژی کرد و برینەکەی خوێنی لێئەچۆڕا) . ١٣٥٣ - الحسن البصري وتی : (پێم گەیشتووە کە هاوەڵانی رسول الله ﷺ ئەیانفەرموو : نێوان بەندە و نێوان ئەوەی شیرک ئەنجامبدات و پێی کافر بێت ئەوەیە واز لە نوێژ بهێنێت بەبێ هەبوونی عوذر) . 📚 #السنة_للخلال (٤٨) @salafyummat
Hammasini ko'rsatish...
- | إِن تَسۡتَفۡتِحُوا۟ فَقَدۡ جَاۤءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَیۡرࣱ لَّكُمۡۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدۡ وَلَن تُغۡنِیَ عَنكُمۡ فِئَتُكُمۡ شَیۡـࣰٔا وَلَوۡ كَثُرَتۡ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُؤۡمِنِینَ | (الأَنفَال : ١٩) . | إِن تَسۡتَفۡتِحُوا۟ فَقَدۡ جَاۤءَكُمُ ٱلۡفَتۡحُۖ | : (سەرکەوتن بۆ محمد ﷺ و هاوەڵەکانیەتی بەسەرتاندا - ئەی موشریکەکان -، ئەبو جەهل دوعای کرد پێش شەڕ و دۆڕانەکەیان و وتی : (ئەی پەروەردگارم باشترین و بەڕێزترینی دوو دینەکە و ئەوەی بەلاوە خۆشەویسترە سەربخە) . ئیتر الله وەڵامی دوعاکەی دایەوە و محمد ﷺ و هاوەڵانی سەرخست بەسەریاندا . - | إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَاۤبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلۡبُكۡمُ ٱلَّذِینَ لَا یَعۡقِلُونَ * وَلَوۡ عَلِمَ ٱللَّهُ فِیهِمۡ خَیۡرࣰا لَّأَسۡمَعَهُمۡۖ وَلَوۡ أَسۡمَعَهُمۡ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ | (الأَنفَال : ٢٢ - ٢٣) . | إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَاۤبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلۡبُكۡمُ ٱلَّذِینَ لَا یَعۡقِلُونَ | : (خراپترین دروستکراوەکان لەلای الله ئەوانەن کەڕ و کوێرن لە ئاست حەق و لە تەوحیدی الله تێناگەن) . | وَلَوۡ عَلِمَ ٱللَّهُ فِیهِمۡ خَیۡرࣰا لَّأَسۡمَعَهُمۡۖ وَلَوۡ أَسۡمَعَهُمۡ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعۡرِضُونَ | : (ئەگەر ئەوان شایەتومانیان بهێنایە الله ڕێزداری ئەکردن بە ئیمان، وە ئەگەر وای لێ بکردنایە ئیمان ببیستن ئەوە پشتیان تێ ئەکرد و بەدرۆیان ئەخستەوە، الله ـش ئەزانێت وا ئەکەن) . - | وَإِذۡ یَمۡكُرُ بِكَ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لِیُثۡبِتُوكَ أَوۡ یَقۡتُلُوكَ أَوۡ یُخۡرِجُوكَۚ وَیَمۡكُرُونَ وَیَمۡكُرُ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَیۡرُ ٱلۡمَـٰكِرِینَ | (الأَنفَال : ٣٠) . | وَإِذۡ یَمۡكُرُ بِكَ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ لِیُثۡبِتُوكَ أَوۡ یَقۡتُلُوكَ أَوۡ یُخۡرِجُوكَۚ | : (ئەبو جەهل و هاوەڵانی لە دار الندوة پیلانی زیندانی کردنی تۆیان - واتە پێغەمبەر ﷺ - دانا، ئەوەش قسەی عمرو بن هشام بوو، یان پلانی کوشتنت بە هەموویان، ئەوەش قسەی ئەبو جەهل بوو، یاخود وەدەرتنێن، ئەوەش قسەی أبو البحتري بوو) . | وَیَمۡكُرُونَ وَیَمۡكُرُ ٱللَّهُۖ وَٱللَّهُ خَیۡرُ ٱلۡمَـٰكِرِینَ | : (پلانی کوشتن و لەناوبردنت دائەنێن ئەی محمد ﷺ، وە الله ـش ئەیەوێت ڕۆژی بەدر لەناویان ببات و الله باشترینی پلاندانەرانە) . - | إِنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ یُنفِقُونَ أَمۡوَ ٰ⁠لَهُمۡ لِیَصُدُّوا۟ عَن سَبِیلِ ٱللَّهِۚ فَسَیُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَیۡهِمۡ حَسۡرَةࣰ ثُمَّ یُغۡلَبُونَۗ وَٱلَّذِینَ كَفَرُوۤا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ یُحۡشَرُونَ | (الأَنفَال : ٣٦) . | إِنَّ ٱلَّذِینَ كَفَرُوا۟ یُنفِقُونَ أَمۡوَ ٰ⁠لَهُمۡ لِیَصُدُّوا۟ عَن سَبِیلِ ٱللَّهِۚ فَسَیُنفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَیۡهِمۡ حَسۡرَةࣰ | : (ئەوانەی کە ڕۆژی بەدر کوژران، ئەبو جەهل و هاوەڵانی کە ١٣ کەس بوون، پارە سەرف ئەکەن بۆ لادانی خەڵکی لە دین و ڕێچکە و گوێڕایەڵی الله لە دنیادا، پاشان ئەوە ئەبێت بە پەشیمانی بۆیان لە قیامەتدا) . - | وَقَـٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةࣱ وَیَكُونَ ٱلدِّینُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ فَإِنِ ٱنتَهَوۡا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِمَا یَعۡمَلُونَ بَصِیرࣱ | (الأَنفَال : ٣٩) . | وَقَـٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةࣱ وَیَكُونَ ٱلدِّینُ كُلُّهُۥ لِلَّهِۚ | : (بجەنگن لەگەڵ کافرەکانی ئەهلی مەککە هەتا شیرک و کوفر و پەرستنی بتەکان نەمێنێت، وە هەتا ئەوکاتەی پەرستن تەنها بۆ الله ئەبێت و تەنها دینی ئیسلام ئەمێنێتەوە) . 📚 #تفسیر_إبن_وهب (٥٤) @salafyummat
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
20240701_200900.jpg5.10 MB
20240701_201052.jpg5.13 MB
20240701_201213.jpg5.14 MB
20240701_201329.jpg5.10 MB
20240701_201438.jpg5.05 MB
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
١٢٨٠ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (جوێندان بە موسوڵمان فیسقە، وە شەڕ لەگەڵکردنی کوفرە) . ١٢٨٤ - أبو هریرة رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (هەرکەسێک بڕواتە لای ئافرەتێک یان پیاوێک لە کۆمیەوە ئەوە کافر بووە) . ١٢٨٧ - أبو البختري ئەڵێت : پرسیار کرا لە حذیفة رضي الله عنه دەربارەی فەرمایشتی الله عز وجل : | ٱتَّخَذُوۤا۟ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَـٰنَهُمۡ أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِ | (التَّوۡبَة : ٣١) وتیان : ئایا ئەیانپەرستن؟ فەرمووی : (نەخێر، بەڵکو ئەگەر شتێکیان بۆ حەڵاڵ بکردنایە حەڵاڵیان ئەکرد، وە ئەگەر شتێکیان بۆ حەرام بکردنایە حەرامیان ئەکرد) . ١٢٨٨ - طارق بن شهاب ئەڵێت : پرسیار لە حذيفة رضي الله عنه کرا : ئایا بەنی ئیسرائیل لە یەک ڕۆژدا وازیان لە دینەکەیان هێنا؟ فەرمووی : (نەخێر، بەڵکو کاتێک فەرمانیان بە شتێک پێ بکرایە وازیان لێ ئەهێنا، وە ئەگەر ڕێگریان لێ بکرایە لە شتێک ئەنجامیان ئەدا، هەتا دینەکەیان لێ داماڵدرا وەک چۆن پیاو کراسەکەی لەبەر دائەکەندرێت) . ١٢٨٩ - عبدالله بن عمرو رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (سەردەمێک دێت بەسەر خەڵکیدا هیچ ئیماندارێک نییە ئیللا خۆی ئەگەیەنێتە شام، وە سەردەمێک بەسەر خەڵکیدا دێت کۆئەبنەوە لە مزگەوتەکان و ئیماندارێکیان تێدا نییە) . ١٢٩٠ - سلیک بن مسحل ئەڵێت : حذيفة رضي الله عنه هاتە لامان و ئێمەش قسەمان ئەکرد . فەرمووی : (ئێوە قسەی وا ئەکەن ئێمە لە سەردەمی رسول الله ـدا ﷺ لە دووڕوویی هەژمارمان ئەکرد) . ١٢٩٥ - خیثمة ئەڵێت : عبدالله بن عمرو رضي الله عنه دەربارەی شەراب فەرمووی : (بەیانی نایخواتەوە ئیللا شەو بە موشریکی ئەکاتەوە، وە شەو نایخواتەوە ئیللا بەیانی بە موشریکی ئەکاتەوە) . ـــــــــــــ : چونکە کە شەرابی خوارد سەرخۆش ئەبێت، کە سەرخۆش بوو نوێژ ناکات، کە نوێژی نەکرد کافر ئەبێت . ١٢٩٦ - جریر رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (بەیعەتم دا بە رسول الله ﷺ لەسەر نوێژکردن، وە زەکاتدان، وە دڵسۆزی بۆ هەموو موسوڵمانێک، وە جیابوونەوە لە موشریکەکان) . ١٣٠٠ - عمر بن عبدالعزیز بە پەیامبەرێکی خۆی وت : (ئەمڕۆ ڕۆژی جومعەیە، دەرمەچۆ بۆ گەشتەکەت هەتا نوێژی جومعە نەکەیت، ئێمە تۆمان ناردووە بۆ کارێک لە کاروباری موسوڵمانان، جا ئەم پەلە پەلەمان وات لێ نەکات نوێژ لە کاتی خۆی دوابخەیت، چونکە بەبێ گومانی ئەبێت ئەنجامی بدەیت، وە الله عز وجل باسی قەومێکی کرد فەرمووی : | أَضَاعُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ | (مَرۡيَم : ٥٩) . لەدەستدانەکەیان وازهێنان نەبوو لە نوێژ، بەڵکو کاتەکانیان لەدەستدا - واتە لە کاتی خۆیدا نەیانئەکرد - ) . ١٣٠٣ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (هەرکەسێک ڕەحم بە خەڵکی نەکات الله ڕەحمی پێ ناکات) . ١٣٠٦ - عبدالله بن مسعود رضي الله عنه ئەفەرمووێت : (ڕیبا شەست و ئەوەندە بەشە، وە شیرکیش نزیکەی ئەوەندەیە) . ١٣١١ - رسول الله ﷺ ئەفەرمووێت : (گرێکانی ئیسلام گرێ بە گرێ هەڵئەوەشێنەوە، هەرکاتێک گرێیەک هەڵوەشایەوە خەڵکی پڕئەدەنە ئەوەی دواتر، یەکەم دانەیان کە هەڵئەوەشێتەوە حوکم ـە، کۆتایەمیشیان نوێژە) . ١٣١٦ - محمد بن سیرین وتی : ئەگەر پێت وترا ئایا تۆ ئیمانداریت؟ بڵێ : | ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَمَاۤ أُنزِلَ إِلَیۡنَا وَمَاۤ أُنزِلَ إِلَىٰۤ إِبۡرَ ٰ⁠هِـۧمَ وَإِسۡمَـٰعِیلَ وَإِسۡحَـٰقَ | (البَقَرَة : ١٣٦) . ١٣١٨ - إبراهیم النخعي ئەڵێت : (پرسیارکردنی کەسێک لە کەسێکی تر : ئایا تۆ ئیمانداری؟ بیدعەیە) . ١٣٢٠ - علقمة وتی : پیاوێک لەپاڵ عبدالله بن مسعود ـدا رضي الله عنه وتی : من ئیماندارم . فەرمووی : (بڵێ من لە بەهەشتدام!، بەڵکو ئێمە ئیمانمان هێناوە بە الله و فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی) . 📚 #السنة_للخلال (٤٧) @salafyummat
Hammasini ko'rsatish...
Hammasini ko'rsatish...
20240630_204905.jpg4.63 MB
20240630_205054.jpg4.54 MB
20240630_205259.jpg4.63 MB
20240630_205428.jpg4.54 MB
▫️هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر فەرموودەی رسول الله ﷺ إبن سماک بن الفضل الشهابي ئەڵێت : إبن أبي ذئب فەرموودەیەکی بۆ گێڕامەوە لە رسول الله ـەوە ﷺ، پێم وت : ئەی أبا الحارث، ئایا کار بەم فەرموودەیە ئەکەیت؟ جا دای بەسەر سنگمدا، وە هاوارێکی زۆری بەسەردا کردم و لێیدام، وە وتی : (من فەرموودەت بۆ ئەگێڕمەوە لە رسول الله ــەوە ﷺ تۆش ئەڵێیت کاری پێ ئەکەیت؟ بەڵێ کاری پێ ئەکەم، وە ئەوەش فەرزە لەسەر من و ئەوەشی گوێی لە فەرموودەکە بووە، الله تبارک و تعالی محمد ـی ﷺ هەڵبژارد لە خەڵکی و بەهۆیەوە و لەسەر دەستی هیدایەتی دان، وە ئەوەی بۆ هەڵبژاردن کە لەسەر زمانی ئەو بۆی هەڵبژاردن، جا لەسەر هەموو دروستکراوەکان واجبە شوێنی بکەون پێیان خۆش بێت یان پێیان ناخۆش بێت) . إبن سماک ئەڵێت : بێندەگ نەبوو هەر قسەی کرد هەتا هیوام ئەخواست بێدەنگ بووایە . 📚 الحجة في بیان المحجة : (١٠٤) - محمد بن إسحاق بن خزیمة ئەڵێت : (لەلای أحمد بن نصر باسی فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ کرا، منیش پێم وت : ' ئایا فەرموودەکە وەرئەگریت؟ ' . وتی : ' ئایا ئەبینی زُنّار ـم لە ناوقەدم بەستبێت؟ دەربارەی فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ مەڵێ : ئایا وەری ئەگریت؟، بەڵکو بڵێ : ئایا صحیح ـە؟ چونکە ئەگەر فەرموودەیەک صحیح بێت لە پێغەمبەرەوە ﷺ ئەوە وەری ئەگرم بمەوێت یان نەمەوێت) . ــــــــــــــــــــ : (زُنّار) پارچە جلێکە یەهودیەکان ئەیبەستن لە ناوقەدیان، مانای قسەکەی ئەوەیە : خۆ یەهوودی نیم چۆن فەرموودەی رسول الله ﷺ وەرناگرم ! - الربیع بن سلیمان ئەڵێت : (گوێم لە الشافعي بوو فەرموودەیەکی گێڕایەوە، پیاوێک پێی وت : ' ئەی باوکی عبدالله کاری پێ ئەکەیت؟ ' . الشافعي وتی : ' من کەی فەرموودەیەکی رسول الله ـم ﷺ گێڕاوەتەوە و کارم پێ نەکردووە؟ ئەگەر وا بووبێت ئێوە شایەت بن من شێت بووم و عەقڵم نەماوە ' بە دەستی ئاماژەی کرد بۆ سەریان) . 📚 ذم الکلام وأهله : (٣٣٠ - ٣٩٨) @salafyummat
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.