گوڵبژێر@goolbzher
✅بژاردەی #ڕەسەنترین_ئاواز #ڕاسترین_هەواڵ #جوانترین_تکست_وێنە #شیرینترین_وتار #بنەما: خۆشەویستی بۆ زمان و وێژەی کوردی #ریشه داریم...و این را هر طوفان وتندبادی درک نکرد! https://t.me/+ic8RE05Z9UBkYWNk بەڕێوبەر fayagh_karimi@
Ko'proq ko'rsatishMamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganToif belgilanmagan
665
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
مافی قایم بەزاتی کورد
واتە:
۱- کورد مادام مرۆڤە، یەکێک لە سیفاتی مرۆڤیش ناتقی و قسەکردنە، کەوایە قسەکردن و خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی، مافی قایم بە بوون و زاتی کوردە.
۲- کورد وەک هەموو نەتەوەکانی سەرتۆپی ئەم عەرزە ئازاد بەدونیا هاتووە، کەوایە دەبێ ئازاد بێت و بە ئازادیش بژیت، بۆیە مافی ئازادی، مافی قایم بەزاتی کوردە.
۳- کوردیش بۆ ئەوەی ئازاد بێت و بە ئازادیش بژیت، نابێ کۆیلە و یەخسیر و ژێر چەپۆکی هیچ کەس و لایەنێک بێت، بەڵکوو دەبێ سەربەست بێت، کەوایە کورد وەک مرۆف کاتێک ئازاد و سەربەستە کە خاوەنی مافی قایم بەزاتی حاکمیەت و خۆبەڕێوەبەری و سەروەری سیاسی و نەتەوەیی بێت، وەک هەموو نەتەوەکانی تر.
کۆبەندی:
۱- مافی قسەکردن و نووسین و خوێندن بە زمانی کوردی
۲- مافی ئازادی پۆسیتیۆ و بە ئازادی ژیانکردنی گشت رەهەندی
۳- مافی سەربەستی و خۆبەرێوەبەری و سەروەری سیاسی/نەتەوەیی،
هەر سێکیان مافگەلی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤ،و سێ مافی سەرەکی و جەوهەری و قایم بەزاتی کوردن، واتە بوونی ووجودی کورد وەک ئەکتەرێکی خاوەن کەسایەتی حقوقی و سیاسی لەسەر ساحەی سیاسی و نێۆ کۆمەلگای سەربەستی گەلان لە جیهاندا، بە وەدیهاتنی ئەو سێ مافەوە پەیوەستە.
نەفسی مافی قایم بەزات خۆی هەڵگری هێزی دەسەڵاتسازە بۆ هەر نەتەوەیەک.
✍دوکتۆر مستەفای شەمامی دوکتۆرای زانستە سیاسییەکان و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
Photo unavailableShow in Telegram
بۆ مامۆستایانی بەهەڵوێست...
سی ساڵی تەمەن سووتا، سی باخی گرانبارم
چون مۆمی شەوی ژین بووم، ئێستاکە گڕەی دارم
ئەو وانە و ئەو زارەی، ناچاری مناڵم کرد،
کوا زاری گەلی خۆم بوو، ئای چەندە شەرم زارم!
چۆن ڕووم بێ لە ڕووی خەڵکی بێنازم سەرێ هەڵدەم
چون خزمەتگەری یاسای پڕ گەندەڵی ئەغیارم
باخێکی لە پێناوی کۆی ژین و ئەوینم چوو
خۆم بێبەر و بێ سێبەر، پەرژینی زیانکارم
پەروەردەیە کرمۆڵە، هەر نەنگە لە فەرهەنگا
زانامە لە سەر دارە، گەمژەی بووە سەردارم!
ساز و قەڵەمان بەندن، وەک بسکی گوڵی شەوپۆش
قانوونی قەمە و باتۆم، ئازادە لە ئازارم
ڕازی چییە ئەم خاکە، وا تۆوی دڕکبارە!
لاساری دەکا سالار، جەردەی بە ئەمیندارم!
مامۆستا کوا چارەت بۆ دەردی گەلی دیلت؟
بیردان و بژیو خاڵیت، وەک خوانی کرێکارم!
بێدەنگییە پێیداوی، ئەم ژانی بە ناو ژینە!
ڕزگارت دەبێ کاتێ، هاوڕابی بە هاوارم
ڕەحیم لوقمانی
وێنە: جەمشید فەرەجوەند
Photo unavailableShow in Telegram
با سلام
#اجاره یک هکتار #زمین_ابی به صورت بارانی و برق در روستای اغجری به مدت یک سال.
لازم به ذکر است زمین چند سالیست زیر کشت یونجه بوده و شخم نخورده.ضمنا چاه و اب زمین نوبطی و دو روز در هفته میباشد.
مناسب برای کشت محصولاتی چون لوبیا، سیب زمینی، کدو اجیلی و.... که هنوز مهلت کشت دارند.
تماس 09189867141
با تشکر
@goolbzher
در بیمارستان می فهمید هیچ چیزی
زیباتر از تندرستی نیست در زندان
می بینید که آزادی گرانبهاترین دارایی
شماست در قبر ستان درمی یابید که
زندگی هیچ ارزشی ندارد
زمینی که امروز روی آن قدم می زنیم
فردا سقف مان خواهد بود پس چه بهتر
که برای همه چیز فروتن و سپاسگزارم
باشیم......
Repost from N/a
Photo unavailableShow in Telegram
🌱لە #خەزێنەی_وشەکانم
وشەیێک ڕەنگی خودای پێوە دیارە..
وشەیێک دەس بە یەخەیە..!
من بکا بە خاک
تۆش بە باران
#بەهارێک هەڵوەڕێنێ...
سەر لە نوێ قامووسی عەشق و خۆشەویستی بنوسێتەوە ..
بەڵکوو
جێژنی نیشتمانێک وەحسێتەوە..
✍#ف_کەریمی
@goolbzher
🌺جێژن لە خۆتان و بنەماڵە پیرۆزە🌺
Photo unavailableShow in Telegram
باران
باران کاتێ دەباری
بە لەشما دێتە خوارێ
دڵم دەکا بە سەوزە
وەک هەواری بەهارێ
ئای چەندە خۆشە باران
خودا زوو زوو ببارێ
بەسەر گوڵزار و کوێستان
بەنێو دۆڵ و بنارێ
ئەمن دەڵێم گۆرانی
ئەویش دەبێ بە تارێ
#شـــــــــەماڵ_ئیسماعیلپوور