cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

دەریـایـەک لـە عـیـلـم

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته 🍁! -------- هەوڵەدەین ئەندامەکانی بەهەشت زیاد بکەین و دوور خستەوەی خەڵکی لە ئاگری دۆزەخ 🍂! -------- ئێمە لێرە پێکەوە حەق ئەگەێنین و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەرز ڕائەگرین 🖤! -------- ڕیکلام گۆڕینەوە← @MoHammAd_AlKurdi_BoT

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
2 695
Obunachilar
+724 soatlar
+317 kunlar
+6830 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

{ڕەتکردنەوەی حەق}
●ئیمامی ابن تيمية رحمه الله دەفەرمێت: ○ زۆرجار مرۆڤ هەقی بۆ ڕون دەبێتەوەو دەزانێت کەلەلای بەرامبەرەکەیەتی ○بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر دانی پێدا نانێت و قبوڵی ناکات ئەویش لەبەر چەند هۆیەک بۆنموونە ○بەغیلی بردن پێی وادەزانێ دان نانی ئەو بەو هەقەدا ئەو بەرزتر دەکاتەوە لە خۆی و خۆی نزمتر دەکاتەوە ○یاخود لەبەر خۆ بەگەورەزانینی و پلەو پێگەی ،کە پێویستە دڵنیابێت ئەو دژایەتی کردنی حەقە چروک وبێ ڕێزی دەکات ○ یاخود لەبەر هەواو ئارەزوی خۆی کەئەویش تائاستی بون بە ئاژەڵی دەبات و گومڕاتریش ○یاخود هەر پێی خۆشە توندبێت لەسەر کەسەکەو هەقەکەی لێ وەر نەگرێت ، بۆ ناڕەحەت کردنی ئەو خاوەن هەقە لە کاتێکدا دەبێت بزانێت بەوە تاوان بۆ خۆی و چاکە بۆ ئەو زیاد دەکات 📚«الفتاوى٧-١٩١»
Hammasini ko'rsatish...
❤‍🔥 9 1
بــــەداخـــەوە ‼️ 🔴شەڕی ڪرد بۆئەوەی نیقـاب بپۆشێت .. 🔴خۆی گرتەوە لە خواردنی خۆراك و دەرچوون لەماڵ لەپێـناو ئەوەی دایك و باوڪی ڕازی بڪات تا نیقـاب بپۆشێت .. 🔴زۆر هەوڵیدا لەپێناو ئەوەی نەفسی خۆی سەتر بـڪات لەئاست پیاوان ، وە وڵامی ئەوە بداتەوە ڪە خوا پێی خۆشە و پێی ڕازییە .. 🔴پـــــــــاشـــــــــان ..‼️ 🔴لەگەڵ یەڪەم ڕۆژی پۆشینی نیقابەڪەی چوو پێڵاوێڪی ڕەنگ جوان و بریسڪەدار و سەرنجڕاڪێشی ڪڕی .. 🔴وە دوو چاوی بە جوانی بەدەرخستوو ، وە وێنەی چاوی خۆی دەگرێت هەرجارە و بەشێوازێك .. 🔴دەستڪێشەڪانی لەدەست داڪەند ، بۆئەوەی ناسڪی دەستی بەدەرڪەوێت .. 🔴وە وێنەی خۆی لەسەر پڕۆفایل دانا هەر ڕۆژە و بە مۆدێلێك .. 🔴وە هەرجارە و بە شێوازو لەقتەیەك وێنە دەگرێت تابەو ڕێگە دەعوە بڪات .. 🔴وە وێنەی خۆی دەگرێت لەڪاتێك لە شوێنێڪی گشتییە یاخود لەسەرجۆلانەیەڪە تاوەڪو بەوە هەواڵمان بداتێ ڪە نیقاب ڕێگری ناڪات لەخۆشی ژیان ..
Hammasini ko'rsatish...
😭 8😢 5💔 5💯 2🥰 1
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر کەسێک پەیوەندی لەگەل پچراندی
Hammasini ko'rsatish...
💔 5❤‍🔥 2 2😭 2
#دوعـاء چییە..؟؟ ئادابەکانی #دوعـاء کردن چین..؟؟ لە چ کاتێك دا #دوعـاء قبوڵ دەبێ..؟؟ بۆ #دوعـاء کانمان قبوڵ نابێ..؟؟ چ #دوعـاء یەك قبوڵ نابێ..؟؟ 🔸گشتی لە کۆمێنتی ئەم پۆستە ڕوونکراوەتەوە ↓↓
Hammasini ko'rsatish...
5💯 2👍 1🥰 1👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
الرسول ـ ﷺ ـ على الدعاء، قال: “ما من مسلم يدعو الله بدعوة ليس فيها إثم ولا قطيعة رحم إلا أعطاه الله بها إحدى ثلاث: إما أن تعجل له دعوته، وإما أن يدخرها له في الآخرة، وإما أن يصرف عنه من السوء مثلها” . (حديث صحيح رواه أحمد)
Hammasini ko'rsatish...
بۆچى دوعا و نزا وپاڕانەوەكانمان وەڵام نادرێتەوە ؟! بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى. خەڵكى هەمان پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم ڕەحمەتى خواى لێ بێ : بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟! ئەویش وەڵامى دایەوە: چونكە: 1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن. 2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن. 3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون. 4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان ﷺ خۆش دەوێت كەچى ئێوە پشت لە سوننەتى هەڵدەكەن و گوێى نادەنێ. 5 ـ ئێوە خۆشەویستیتان بۆ بە هەشت پیشان دەدەن كەچى كارناكەن بۆ بەدەست هێنانى. 6 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە لەئاگرى دۆزەخ دەترسن كەچى ڕێگرى لە خۆتان ناكەن لە ئەنجام دانى گوناهەكان. 7 ـ ئێوە دەڵێن بەڕاستى مردن حەق و ڕاستە كەچى خۆتان بۆى ئامادە نەكردووە. 8 ـ ئێوە لەو شتانە دەخۆن كە خواى گەورە بۆتانى ئامادەكردووە كەچى سوپاسى ناكەن. 9 ـ ئێوە مردووى خۆتان دەنێژن كەچى سودى لێ وەرناگرن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆلاى پەروەردگارتان. کەواتە خۆمان خراپین و هەڵەمان زۆرە بۆیە وەڵام نادرێینەوە ، بۆیە پێویستە موحاسەبەیەکى خۆمان بکەین و بە خۆماندا بچینەوە و تەوبە لە تاوانەکانمان بکەین و گرنگى بە فەرزەکان بدەین و خواردن و خواردنەوە و جل و بەرگ و کارو کاسبیمان حەڵال بێت و خۆمان لە حەرامەکان بپارێزین بۆ ئەوەى خواى گەورەش وەڵاممان بداتەوە . ماوە👇
Hammasini ko'rsatish...
👍 1 1🥰 1
إن شاءاللە کورتەیەک ماوە دواتر دایئەنێم
Hammasini ko'rsatish...
1
00:24
Video unavailableShow in Telegram
اللە ئەو زاتەیە کە وەرگری دوعاو پاڕانەوەی عەبدەکەیەتی لەهەرکوێیەکی ئەم جیهانەبی هەر زمانێک بێ لەهەر هۆزو عەشیرەتێک بی تەنها مسوڵمانێکی یەکخوا پەرست بی ئەو اللە ئەو زاتەیە داواکانت وەرئەگرێ اللهم اغفر جميع ذنوبنا ربنا إننا ظلمنا انفسنا وان لم تغفر لنا وترحمنا لنكنن من الخاسرين
Hammasini ko'rsatish...
1.48 MB
❤‍🔥 3
لە ئادابەكانی دوعا و هۆكارەكانی گیرابوون و وەڵامدانەوەی 1- الإخلاص لله . ـ نیاز و مەبەست پاكی تێیدا بۆ خوا . 2-أن يبدأ بحمد الله والثناء عليه ثُمَّ بالصلاة على النبي (ﷺ) . ـ بە سوپاس و ستایش كردی خوا و ئەنجا صڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر (ﷺ) دەست پێ‌بكات ... 3-الـجزم في الدعاء واليقين بالإجابة . . ـ یەكلابوونەوە لە داواكردن و دڵنیابوون بە وەڵامدانەوەی . 4- الإلـحاح في الدعاء وعدم الاستعجال . ـ داكۆكی كردن لە پاڕانەوە و داواكردن و پەلە نەكردن . 5- حضور القلب في الدعاء . ـ ئامادەبوونی دڵ و بیروهۆش لە كاتی پاڕانەوەدا . 6- الدعاء في الرخاء والشدة . پاڕانەوە و دوعاكردن لە كاتی خۆشگوزرانی و تەنگانەدا . 7- لا يسأل إلَّا الله وحده . ـ داوا لە كەس نەكات جگە لە خوا نەبێت بەتەنها . 8- عدم الدعاء على الأهل ، والـمال ، والولد ، والنفس . ـ دوعا نەكات لە كەسوكار و ماڵ و منداڵ و خوودی خۆی . 9- خفض الصوت بالدعاء بين الـمخافتة والـجهر . ـ دەنگ نزمكردنەوە بە دوعاكردن لە نێوان شاردنەوە و ئاشكراكردندا (واتە ئەوەندە دەنگی دەردەبڕێت كە خۆی گوێ‌ی لـێ‌بێت) . 10-الاعتراف بالذنب والاستغفار منه، والاعتراف بالنعمة وشكر الله عليها . ـ داننان بە تاوان و داوای لێخۆشبوون لـێ‌ی ، وە داننان بە ناز و نیعمەتەكانی خوا و شوكر و سوپاس كردنی لەسەری . 11- التضرع والـخشوع والرغبة والرهبة . ـ مەلكەچی دەبڕین و خۆشكاندنەوە و ئارەزووكردنی خێر و تەرسان لە خراپە هاتنە ڕێ‌ . 12- رد الـمظالـم مع التوبة . ـ گێڕانەوەی شتە بەستەم براوەكان لە گەڵ تەوبە كردندا . 13- الدعاء ثلاثا . ـ پاڕانەوە سێ‌ جار سێ‌ جار . 14- استقبال القبلة . ـ ڕووكردن لە قیبلە . 15- رفع الأيدي في الدعاء . ـ بەرزكردنەوەی دەستەكان لە كاتی پاڕانەوەدا . 16- الوضوء قبل الدعاء إن تيسر . ـ دەستنوێژ گرتن لە پێش پاڕانەوە و دوعا كردن ئەگەر كرا . 17- أن لا يعتدي في الدعاء . ـ زیادەڕەووی نەكات لە پاڕانەوەدا . 18- أن يبدأ الداعي بنفسه إذا دعا لغيره . ـ دوعاكار لە خۆیەوە دەست پێ‌بكات ئەگەر بۆ جگە لە خۆی دوعای كرد . 19- أن يتوسل إلى الله بأسمائه الـحسنـى وصفاته العلى ، أو بعمل صالـح قام به الداعي نفسه ، أو بدعاء رجل صالـح حي حاضر له . ـ تكا كردن لە خوا بە خاتری ناوە چاكەكان و سیفاتە بەرزەكانی ، یان بە خاتری كردەوەیەكی چاك كە كەسی دوعاكار خۆی ئەنجامی دابێت ، یان بە پاڕانەوەی پیاو چاكێكی زیندووی ئامادە كە بۆی بپاڕێتەوە لە خوا . 20- أن يكون الـمطعم والـمشرب والـملبس من حلال . . ـ دەبێت خواردن و خواردنەوە و پۆشاكەكانی حڵاڵ بن . 21- لا يدعو بإثـم أو قطيعة رحم .. ـ پاڕانەوەكەی تاوان و بچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی تێدا نەبێت . 22- الابتعاد عن جميع الـمعاصي . . ـ دووركەوتنەوە لە هەموو تاوانەكان .
Hammasini ko'rsatish...
ببورن ئەمڕۆ کەمێ پۆستەکان زۆرن و دوورو درێژن بەڵام بابەتەکە لەسەر دوعاکردن و پاڕانەوەیە ئەمەوێ کەمێک باسی بکەم ببورن دووبارە بۆ زۆری پۆستەکان
Hammasini ko'rsatish...
1
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.