uz
Feedback
مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ

مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ

Kanalga Telegram’da o‘tish

الله اکبر

Ko'proq ko'rsatish
618
Obunachilar
-124 soatlar
-27 kunlar
-430 kunlar
Postlar arxiv
سەرفرازی بۆ کەسێک ئەمڕۆ دۆعاکانی قبوڵ بووەو الله عز وجل ـی لەخۆی ڕازی کردووە و گەردنی لە ئاگر ڕزگار کردووە...

= ﴿تکبیر کردن ودوعا کردن لەڕۆژی عەڕەفەدا ...﴾ ٥٦٣١ - حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ قَالَ: حَدَّثَنَا حُسَيْنُ بْنُ عَلِيٍّ عَنْ زَائِدَة عَنْ عَاصِم عَنْ شَقِيقٍ وَعَنْ عَلِيِ بْنِ عَبْدِ الْأعْلَى عَنْ أَبِي عَبْدِ الرَّحْمَنِ عَنْ عَلِيٍّ «أَنَّهُ كَانَ يُكَبِّرُ بَعْدَ صَلَاةِ الْفَجْرِ يَوْمَ عَرَفَة إِلَى صَلَاةِ الْعَصْرِ مِنْ آخِرِ أَيَّامِ التَّشْرِيقِ وَيُكَبِّرُ بَعْدَ الْعَصْرِ» علي بن أبي طالب رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ تەکبیراتی دەکرد لە دوای نوێژی بەیانی ڕۆژی عەرەفەوە هەتا نوێژی عەسر له کۆتا ڕۆژی أيام التشريق وە تەکبیراتی دەکرد دوای عەسر. ٥٦٣٣ - حَدَّثَنَا أَبُو الْأَحْوَصِ عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنِ الْأَسْوَد قَالَ:كَانَ عَبْدُ اللَّهِ، يُكَبِّرُ مِنْ صَلَاة الْفَجْرِ يَوْمَ عَرَفَةَ، إِلَى صَلَاةِ الْعَصْرِ مِنَ النَّحْرِ يَقُولُ«اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، وَلِلَّهِ الْحَمْدُ» عبد️اللّٰه بن مسعود رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ تەکبیراتی دەکرد لە نوێژی بەیانی ڕۆژی عەرەفەوە ، هەتا نوێژی عەسر لە ڕۆژی قوربان ، وە دەیوت :« اللە اکبر،اللە اکبر. اللە اکبر لا إِله إلا الله، وَالله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد» ٥٦٣٥ - حَدَّثَنَا أَبو أُسَامَةَ، عَنْ أَبِي عَوَانَةَ، عَنْ حَجَّاجٍ عَنْ عَطَاءٍعَنْ عُبَيْدِ بْن عُمَيْرٍ، عَنْ عُمَرَ «أَنَّهُ كَانَ يُكبِّرُ مِنْ صَلَاةِ الْغَدَاةِ يَوْمَ عَرَفَةَ إِلَى صَلَاةِ الظُّهْرِ مِنْ آخِرِ أَيَّامِ التَّشْرِيقِ» عومەری کوڕی خطاب رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ تەکبیراتی دەکرد لە نوێژی بەیانی ڕۆژی عەرەفەوە هەتا نوێژی عەسر لە کۆتا ڕۆژی أيام التشريق. ٥٦٣٩ - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ عَنْ شَرِيكٍ عَنْ خُصَيْفٍ عَنْ عِكْرِمَةَ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ «أَنَّهُ كَانَ يُكَبِّر مِنْ صَلَةِ الظُّهْرِ يوْمَ النَّحْرِإِلَى صَلَاةِ الْعَصْرِ مِنْ آخِرِ أَيَّامِ التَّشْرِيقِ» ابن عباس تەکبیراتی دەکرد لە نوێژی نیوەڕۆی ڕۆژی قوربانیەوە ، هەتا نوێژی عەسر لە کۆتا ڕۆژی أيام التشريق. . 📖|مُصنف ابن ابي شیبة| حَدَّثَنِي أَبُو عَبْدِ اللَّهِ السُّلَمِيُّ، حَدَّثَنَا ضَمْرَةُ، عَنْ عُمَرَ بْنِ الْوَرْدِ قَالَ: قَالَ لِي عَطَاء «إِنْ اسْتَطَعتَ أَنْ تَخْلوَ بِنَفْسِكَ عَشِيَّةَ عَرَفَةَ فَافْعَلْ. عمر بن الورد دەڵێ تابعي عطاء پێی وتم ئەگەر توانای ئەوەت هەیە ئێوارەی ڕۆژی عەرەفە بە تەنیابیت [خەریکی زیکر و دوعابیت] ئەوە ئەنجامی بدە. 📖الزهدللإمام أحمد|٢٢١١| كَانَ حَكِيمُ بْنُ حِزَامٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْه يَقِفُ بِعَرَفَةَ وَمَعَهُ مِائَةُ بَدَنَةٍ مُقَلَّدَةٍ وَمِائَةُ رَقَبَةٍ فَيَعْتِقُ رَقِيقَهُ فَيَضِجُّ النَّاسُ بِالْبُكَاءِ وَالدُّعَاءِ وَيَقولُونَ: رَبَّنا هَذَا عَبْدُكَ قَدْ أَعْتَقَ عَبِيدَهُ، وَنَحْن عَبِيدُكَ فَأَعْتِقْنَا. هاوەڵی بەڕێز «حەکیمی کوڕی حیزام   لە چیای عەرەفە دەوەستا و سەد وشتری قوربانی نیشانەکراوـ تایبەت بەقوربانی ـ و سەد بەندەوکۆیلەی لەگەڵ بوو، پاشان بەندەکانی ئازاد دەکرد. خەڵکیش بە کوڵ دەگریان و دوعایان دەکرد و دەیانگوت: پەروەردگارمان ئەمە بەندەی تۆیە و بەندەکانی خۆی ئازاد کرد، ئێمەش هەر بەندەی تۆین، کەواتە ئازادمان بکە لەئاگری دۆزەخ. 📖|لطائف المعارف| حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ، قَالَ: جِئْتُ إلَى سُفْيَانَ عَشِيَّة عَرَفَةَ وَهُوَ جَاثٍ عَلَى رُكْبَتَيْهِ وَعَيْنَاهُ تَهْمِلَانِ فَبَكَيْتُ فَالْتَفَتَ إِلَيَّ فَقَالَ: مَا شَأْنُكَ؟ فَقُلْتُ: مَنْ أَسْوَأُ هَذَا الْجَمْعِ حَالًا؟ قَالَ: الَّذِي يَظُنُّ أَنَّ اللَّهُ عَزَّ وَجَلّ لَا يُغْفَرَ لَهُمْ . عبداللەی کوڕی موبارەک دەفەرموێت : ڕۆشتم بۆ لای سوفیانی ثەوری ئێوارەی عەرەفە دانیشتبوو لەسەر ئەژنۆ چاوەکانی فرمێسکی دەڕشت ڕووی تێکردم. پێم وت:خراپترینی خەڵکی کێیه ؟فەرمووی:ئەوکەسەی وا گومان دەکات کەاللّٰه لێی خۆش نابێت. 📖حسن الظن لابن أبي الدنيا:٧٨| حَدَّثنا عَبْدُ اللَّهِ حَدَّثَنَا أَبِي حَدَّثَنَا عَبْدُ الْوَهَّابِ، عَنْ إِسْحَاقَ عَنْ مُطَرِّفٍ قَالَ: «تَذَكَّرْتُ مَا جِمَاعُ الْخَيرِ؟ فَإِذَا الْخَيْرُ كَثِير:الصَّوْم وَالصّلاةُ، وَإِذَا هُوَ فِي يَدِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ، وَإِذَا أَنْتَ لَا تَقْدِرُ عَلَى مَا فِي يَدِ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ إِلّا أَنْ تَسْأَلهُ فَيُعْطِيَكَ، فَإِذَا جِمَاعُ الْخَيْر الدُّعَاء» ‏ تابعي مطرف کوڕی عبدالله دەڵێت : بیرم کردەوە چی کۆکەرەوەی هەموو خێرەکانە، لە کاتێکدا خێرەکان زۆرن، ڕۆژوو و نوێژ وە لە کاتێکدا ئەوانە لەدەستی الله دان عز وجل، وە تۆ توانات نییە بەسەر شتێکدا کە لەدەست اللە دا بێت ئیلا مەگەر داوای لێ بکەیت ئەویش پێت ببەخشێت کەواتە کۆکەرەوی هەموو خێرەکان دوعا و پاڕانەوەیە. 📖الزهدللٕامام ٲحمد|۱۳٤٤|

= ﴿دابەزینی اللە تعالی لەڕۆژی عەڕەفە بۆ ئاسمانی دونیا ...﴾ قَالَتْ عَائِشَةُ : إِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : «مَا مِنْ يَوْمٍ أَكْثَرَ مِنْ أَنْ يُعْتِقَ اللَّهُ فِيهِ عَبْدًا مِنَ النَّارِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَإِنَّهُ لَيَدْنُو، ثُمَّ يُبَاهِي بِهِمُ الْمَلَائِكَةَ، فَيَقُولُ : مَا أَرَادَ هَؤُلَاءِ». دایکی ئیمانداران عائشة - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْها - دەفەرموێت: رسول اللّٰه ﷺ فه‌رمویه‌تی:هیچ ڕۆژێک نیه‌‌️ اللّٰه تعالی زیاتر‌ به‌نده‌ی تێدا ئازاد بکات له‌ ئاگری دۆزه‌خ وەک لەڕۆژی عەرەفە، له‌و ڕۆژه‌دا ﷲتعالی نزیک ده‌بێته‌وه‌و دادەبەزێت شانازی ده‌کات به‌وانه‌وه‌ لای مەلائیکەتەکان و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وانه‌ چییان ده‌وێت ؟! 📖صحیح مسلم |١٣٤٨| حَدَّثَنَا يَزْادَادُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ الْكَاتِبُ، ثنا أَبُو سَعِيدٍ الْأَشَجُّ، أنا عُقْبَةُ بْنُ خَالِدٍ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ أَبِي صَالِحٍ، عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ قَالَتْ: «نِعْمَ الْيَوْمُ يَوْمُ يَنْزِلُ اللَّهُ فِيهِ إِلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا. قَالُوا: يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ وَأَيُّ يَوْمٍ هُوَ؟ قَالَتْ: يَوْمُ عَرَفَةَ» ٲم سلمة دەفەرموێت: باشترین ڕۆژ ئەو ڕۆژەیە کە اللە تێیدا دادەبەزێتە ئاسمانی دنیا، وتیان: ئەی دایکی ئیمانداران کام ڕۆژەیە؟ فەرمووی: ڕۆژی عەرەفە. 📖النزول للدارقطني|٩٦| وَكُلُّ مَا سَمِعْتَ مِنَ الْآثَارِ شَيْئًا مِمَّا لَمْ يَبْلُغْهُ عَقْلُكَ، نَحْوَ قَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: (قُلُوبُ الْعِبَادِ بَيْنَ أَصْبُعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ عَزَّ وَجَلَّ). وَقَوْلِهِ: (إِنَّ اللَّهَ يَنْزِلَ إِلَى الْسَّمَاءِ الدُّنْيَا، وَيَنْزِلُ يَوْمَ عَرَفَةَ، وَيَنْزِلُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، وَإِنَّ جَهَنَّمَ لا يَزَالُ يَطْرَحُ فِيهَا حَتَّى يَضَعَ عَلَيْهَا قَدَمَهُ جَلَّ ثَنَاؤُهُ)، وَقَوْلِ اللَّهِ تَعَالَى لِلعَبْدِ: (إِنْ مَشَيْتَ إِلَيَّ هَرْوَلْتُ إِلَيْكَ)، وَقَوْلِهِ: (خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ)، وَقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: (رَأَيْتُ رَبِّي فِي أَحْسَنِ صُورَةٍ). وَقَوْلِهِ: (إِنَّ اللَّهَ تَبارَكَ وتَعالَى يَنْزِلَ يَوْمَ عَرَفَةَ)وَأَشْبَاءِ هَذِهِ الْأَحَادِيثِ، فَعَلَيْكَ بِالتَّسْلِيمِ وَالتَّصْدِيقِ وَالتَّفْوِيضِ وَالرُّضَا، وَلَا تُفَسِّرْ شَيْئًا مِن هَذِهِ بِهَوَاكَ، فَإِنَّ الإِيْمَانَ بِهَذَا وَاجِبٌ، فَمَن فَسَّرَ شَيْئًا مِن هَذَا بِهَوَاهُ وَرَدَّهُ فَهُوَ جَهْمِيٌّ. ئیمامی بەربەهاری رحمە️ اللّٰه ئەڵێت : وە هەر شتێک کە بیستووتە لە ئاثار عەقڵت بڕی ناکات، وەک فەرموودەی رسول️ اللّٰه ﷺ: دڵی بەندەکان لە نێوان دوو پەنجەیە لە پەنجەکانی الرحمن ـە عز وجل،وە فەرموودەی:️ اللّٰه دائەبەزێتە ئاسمانی دونیا، وە دادەبەزێت لە ڕۆژی عەرەفە و دادەبەزێت لە ڕۆژی قیامەتدا، وە دۆزەخ بە بەردەوامی خەڵکی تێ دەکرێت تاکو️ اللّٰه پێی خۆی دەخاتە سەری جل ثناؤُه، وە فەرموودەی️ اللّٰه تعالی بۆ بەندەکانی: ئەی بەندەکەم ئەگەر بەڕێکردنەوە بێیت بۆ لام بە هرولة دێم بۆ لات [هرولة ڕۆشتنێك لە بەینی ڕاکردن و ڕۆشتنی ئاسایی پێی دەوترێ هرولة] وە فەرموودەی :️ اللّٰه آدم ـی دروستکردووە لەسەر شێوەی خۆی. وە فەرموودەی️ رسول اللّٰه ﷺ : پەروەردگارم بینی لە جوانترین شێوە و وێنەدا. وە فەرموودەی :️ اللّٰه تعالی دادەبەزێت لە ڕۆژی عەرەفەدا. وە هاوشێوەی ئەم فەرموودانە، پێویستە لەسەرت تەسلیم بیت بۆی و بەڕاستی بزانیت وە چۆنیەتیەکەی بگەڕێنیتەوە بۆ زانستی️ اللّٰه وە ڕازی بیت پێی، وە هیچی شتێکی بە هەواو ئارەزوی خۆت تەفسیر نەکەیت، لەبەر ئەوەی باوەڕ بوون بە ئەوانە واجبە، جا هەر کەسێک شتێ لەمانە بە ئارەزوی خۆی تەفسیر بکات و ڕەدی بکاتەوە ئەوا ئەو کەسە جەهمیە[کافرە]. 📖شرح السنة بربهاري|٥٣| =

= ﴿دەربارەی بەڕۆژووبوونی ڕۆژی عەڕەفە...﴾ ٩٧١٣ - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنِ ابْنِ أَبِي لَيْلَى، عَنْ عَطَاءٍ، عَنْ أَبِي الْخَلِيلِ، عَنْ أَبِي قَتَادَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " صَوْمُ عَرَفَةَ كَفَّارَةُ سَنَتَيْنِ: سَنَةٍ مَاضِيَةٍ، وَسَنَةٍ مُسْتَقْبَلَةٍ. أبي قتادة- رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عەرەفە من ئومێدم هەیە لای️ اللّٰه کە ببێتە کەفارەتی تاوانی دوو ساڵ : ساڵێك لە پێش خۆیەوە ڕابردووی وە ساڵێك كە لە دوایەوە دێت لە داهاتوو. ٩٧١٥ - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنْ شُعْبَةَ، عَنْ أَبِي قَيْسٍ، عَنْ هُزَيْلٍ، عَنْ مَسْرُوقٍ، عَنْ عَائِشَةَ؛ أَنَّهَا كَانَتْ تَصُومُ عَرَفَةَ‏. مَسْرُوقٍ دەگێڕێتەوە کە دایکمان عائیشە - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْها- ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بووە . ‏٩٧١٦ - حَدَّثَنَا غُنْدَرٌ، عَنْ شُعْبَةَ، عَنْ أَبِي قَيْسٍ، عَنْ هُزَيْلٍ، عَنْ مَسْرُوق، عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ‏:‏ مَا مِنَ السَّنَةِ يَوْمٌ أَحَبُّ إلَيَّ أَنْ أَصُومَهُ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ‏. دایکمان عائیشە - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْها- دەفەرموێت: هیچ ڕۆژێك نیە لە ساڵەکەدا خۆشەویستتر بێت بەلامەوە کە ڕۆژووی تێدا بگرم لە ڕۆژی عەرەفە . ٩٧١٧ - حَدَّثَنَا مُعَاوِيَةُ بْنُ هِشَامٍ، عَنْ أَبِي حَفْصٍ الطَّائِفِيِّ، عَنْ أَبِي حَازِمٍ، عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «صَوْمُ عَرَفَةَ كَفَّارَةُ سَنَتَيْن». پێغەمبەر️ ﷺ دەفەرموێت : ڕۆژووی عەڕەفە کەفارەتی دوو ساڵە. ٩٧١٨ - حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنْ شُعْبَةَ، عَنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الْقَاسِمِ، عَنْ أَبِيهِ، أَنَّهُ كَانَ يَصُومُ عَرَفَةَ‏. عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ الْقَاسِمِ دەگێڕێتەوە لە باوکیەوە کە ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بووە. ٩٧٢٢ - حَدَّثَنَا يَزِيدُ بْنُ هَارُونَ، قَالَ‏:‏ أَخْبَرَنَا حُمَيْدٌ الطَّوِيلُ، قَالَ‏:‏ ذُكِرَ عِنْدَ الْحَسَنِ أَنَّ صِيَامَ عَرَفَةَ يَعْدِلُ صِيَامَ سَنَةٍ، فَقَالَ الْحَسَنُ‏:‏ مَا أَعْلَمُ لِيَوْمٍ فَضْلاً عَلَى يَوْمٍ، وَلاَ لِلَيْلَةٍ عَلَى لَيْلَةٍ، إِلاَّ لَيْلَةَ الْقَدْرِ فَإِنَّهَا خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ، وَلَقَدْ رَأَيْتُ عُثْمَانَ بْنَ أَبِي الْعَاصِ صَامَ يَوْمَ عَرَفَةَ، يَرُشُّ عَلَيْهِ الْمَاءَ مِنْ إدَاوَةٍ مَعَهُ، يَتَبَرَّدُ بِهِ‏. حميد الطويل دەڵێ: باسی ئەوە کرا لای حەسەنی بەصری کە ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە یەکسانە بە ڕۆژووی ساڵێك  حەسەنی بەصری فەرمووی: نازانم ڕۆژێك هەبێت باشتربێت و فەزڵی زیاتر بێت بەسەر ئەم ڕۆژە  وە هیچ شەوێك فەزڵی زیاتر بێت بەسەر شەوی عەرەفە تەنها شەوی قەدر نەبێت چونکە شەوی قەدر خێری هەزار مانگی هەیە وە بینیومە عُثْمَانَ بْنَ أَبِي الْعَاصِ رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بووە  ئاوی بە سەردا ئەپرژێنرا لەو جامەی یان ئەو سوراحیەی لەگەڵی بوو تا پێی فێنك بێتەوە [ دیارە ڕۆژەکەی زۆر گەرم بووە و بە ڕۆژووش بووە لەبەر گەورەیی ڕۆژەکە] 📖|مُصنف ابن ابي شیبة| عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ يُقَالُ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ: بِكُلِّ يَوْم أَلْفٌ وَيَوْمُ عَرَفَةَ عَشَرَةُ آلَافِ يَوْمٍ يَعْنِي فِي الْفَضْلِ. هاوەڵی بەڕێز أنس رضي الله عنه دەڵێت:دەوترا: دەربارەی دە ڕۆژی ذي الحجة کە هەر ڕۆژێکی بە هەزار ڕۆژە، وە ڕۆژی عەرەفەش بە دە هەزار ڕۆژە، واتە لە فەزڵ و پلەو پایەدا . 📖|شعب الإيمان| «عَطَاءٌ قَالَ: مَنْ صَامَ يَوْمَ عَرَفَةَ كَانَ لَهُ كَأَجْرِ أَلْفَيْ يَوْمٍ». تابعي عەطا کوڕی رباح : فەرموویەتی: هەر کەسێک ڕۆژی عەرەفە بە ڕۆژوو بێت، وەک ئەوە وایە پاداشتی دوو هەزار ڕۆژی بۆ هەبێت. 📖|لطائف المعارف‌| قَالَ الْإِمَامُ الشَّافِعِيُّ وَالْأَصْحَابُ: «يُسْتَحَبُّ صَوْمُ يَوْم عَرَفَةَ لِغَيْرِ مَنْ هُوە بِعَرَفَةَ» ئیمامی شافعی و هاوەڵەکانی دەڵێن: «سوننەتە بەرۆژوو بوونی ڕۆژی عەرەفە بۆ هەموو کەسێک جگە لەو کەسەی لەسەر چیای عەڕەفەیە» 📖المجموع شرح المهذب |٦ /٣٨٠| عَنِ ابْنِ عُيَيْنَةَ، عَنْ جَعْفَرِ بْنِ مُحَمَّدٍ، عَنْ أَبِيهِ، أَنَّ رَجُلًا أَتَى حَسَنًاوَحُسَيْنًا يَوْمَ عَرَفَةَ، فَوَجَدَ أَحَدَهُمَا صَائِمًاوَالْآخَرَ مُفْطِرًا قَالَ: لَقَدْ جِئْتُ أَسْأَلُكُمَا عَنْ أَمْرٍ اخْتَلَفْتُمَا فِيهِ فَقَالَا: «مَا اخْتَلَفْنَا، مَنْ صَامَ فَحَسَنٌ، وَمَنْ لَمْ يَصُمْ فَلَا بَأْسَ» محمد کوڕی علي کوڕی الحسين ئەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای الحسن و الحسین لەڕۆژی عەرەفەدا، بینی یەکێکیان بەڕۆژوە و ئەوی تریان بەڕۆژوو نیە، فەرموی هاتوم پرسیارتان لێبکەم دەربارە شتێک کە جیاوازن تیایدا، فەرموویان: «جیاوازیمان نیە هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت کارێکی چاکە و هەرکەسێک بەڕۆژوو نەبێت ئاساییە» 📖المصنف عبد الرزاق|۷۹۷۱| =

= ﴿وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ﴾ [الفجر: ٣] ٨٢٩٥٨ - عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ -مِنْ طَرِيقِ عِكْرِمَةَ- {وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ}، قَالَ: الشَّفْعُ: يَوْمُ النَّحْرِ، وَالْوَتْرُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٩٧١ - عَنِ الضَّحَّاكِ بْنِ مُزَاحِمٍ -مِنْ طَرِيقِ أَبِي سِنَانٍ- قَالَ: {وَلَيَالٍ عَشْرٍ وَالشَّفْعِ وَالْوَتْرِ}، الشَّفْعُ: يَوْمُ النَّحْرِ، وَالْوَتْرُ: يَوْمُ عَرَفَةَ، أَقْسَمَ بِهِمَا رَبُّهُمَا لِفَضْلِهِمَا عَلَى الْعَشْرِ. ٨٢٩٧٢ - عَنْ عِكْرِمَةَ مَوْلَى ابْنِ عَبَّاسٍ -مِنْ طَرِيقِ إِسْمَاعِيلَ بْنِ شَرُوسَ- قَالَ: عَرَفَةُ وِتْرٌ، وَيَوْمُ النَّحْرِ شَفْعٌ؛ عَرَفَةُ يَوْمُ التَّاسِعِ، وَالنَّحْرُ يَوْمُ الْعَاشِرِ. لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا ﴿وَٱلشَّفْعِ وَٱلْوَتْرِ﴾ هەر یەک لە :ابن عباس، وعكرمة، والضحاك دەفەرموون: وَٱلشَّفْعِ: واتە ڕۆژی قوربانی کردن (ڕۆژی دەی ذي الحجة - جەژنی قوربان). وَٱلْوَتْرِ: واتە ڕۆژی عەرەفە (ڕۆژی نۆی ذي الحجة). موسوعة التفسير المأثور:|٢٣ / ١٨٧| حَدَّثَنَا الْحَسَنُ بْنُ الصَّبَّاحِ ، سَمِعَ جَعْفَرَ بْنَ عَوْنٍ ، حَدَّثَنَا أَبُو الْعُمَيْسِ ، أَخْبَرَنَا قَيْسُ بْنُ مُسْلِمٍ ، عَنْ طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ ، عَنْ عُمَرَ بْنِ الْخَطَّابِ أَنَّ رَجُلًا مِنَ الْيَهُودِ قَالَ لَهُ : يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ، آيَةٌ فِي كِتَابِكُمْ تَقْرَءُونَهَا لَوْ عَلَيْنَا مَعْشَرَ - الْيَهُودِ - نَزَلَتْ لَاتَّخَذْنَا ذَلِكَ الْيَوْمَ عِيدًا، قَالَ : أَيُّ آيَةٍ ؟ قَالَ : ﴿ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ﴾. قَالَ عُمَرُ : قَدْ عَرَفْنَا ذَلِكَ الْيَوْمَ وَالْمَكَانَ الَّذِي نَزَلَتْ فِيهِ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : وَهُوَ قَائِمٌ بِعَرَفَةَ يَوْمَ جُمُعَةٍ. طَارِقِ بْنِ شِهَابٍ دەگێڕێتەوە کە پیاوێك لە جوولەکەکان بە عومەری کوڕی خطابی ووت: ئەی ئەمیری ئیمانداران ئایەتێك لە کتابەکەتان هەیە دەیخوێننەوە ئەگەر لەسەر ئێمەی جوولەکەکان دابەزیایە ئەوها وازمان لێ نەدەهێناو ئەو ڕۆژەمان دەکرد بە جەژن ، ئیمامی عمر - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ- فەرمووی: کام ئایەتەیە ؟ جوولەکەکە ووتی: ﴿ الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ﴾ [ المائدة: ٣ ] واتە: ئه‌مڕۆ ئایینه‌که‌تانم ته‌واو[کامڵ] کردووه‌ بۆتان و چاکه‌و به‌هره‌ی خۆم به‌ ته‌واوی ڕشتووه‌ به‌سه‌رتاندا و ڕازی بووم که‌ ئیسلام ئایینتان بێت . ئیمامی عومەر - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ-  فەرمووی: من دەزانم ئەو ڕۆژە کەی بوو وە شوێنەکەی کە لێی دابەزی بۆ سەر پێغەمبەر️ ﷺ کەی بوو : پێغەمبەر ﷺ وەستابوو لە عەرەفە ڕۆژی جومعەش بوو . صحیح البخاري |٤٥| حَدَّثَنَا وَكِيعٌ ، حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ عُلَيٍّ ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ : سَمِعْتُ عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " يَوْمُ عَرَفَةَ، وَيَوْمُ النَّحْرِ، وَأَيَّامُ التَّشْرِيقِ عِيدُنَا أَهْلَ الْإِسْلَامِ، وَهُنَّ أَيَّامُ أَكْلٍ وَشُرْبٍ . عُقْبَةَ بْنَ عَامِرٍ - رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ - ئەفەرموێ : پێغەمبەری️ اللّٰه ﷺ فەرموویەتی: ڕۆژی عەرەفە و ڕۆژی قوربانی و ڕۆژانی التَّشْرِيقِ [واتە سێ ڕۆژی دوای جەژنی قوربان ١١-١٢-١٣ ی ذي الحجة]جەژنی ئێمەی ئەهلی ئیسلامە ، وە ڕۆژانی جەژنی قوربان و ڕۆژانی التَّشْرِيقِ ڕۆژانی خواردن و خواردنەوەن . مسند الإمام أحمد :|١٧٣٧٩| =

﴿فەزڵ و گەورەیی ڕۆژی عەڕەفە وبەڕۆژووبوون تیایدا ... ﴾ ﴿وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ﴾ [البروج: ٣] ٨٢٣٨١ - عَنْ أَبِي مَالِكٍ الْأَشْعَرِيِّ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -: «الْيَوْمُ الْمَوْعُودُ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، وَالشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ، وَيَوْمُ الْجُمُعَةِ ذَخَرَهُ اللهُ لَنَا، وَالصَّلَاةُ الْوُسْطَى: صَلَاةُ الْعَصْرِ». ٨٢٣٨٣ - عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - فِي قَوْلِهِ تَعَالَى: {وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ}، قَالَ: «الشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ». ٨٢٣٨٤ - عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ = ٨٢٣٨٥ - وَأَبِي هُرَيْرَةَ، مَوْقُوفًا، مِثْلَهُ. ٨٢٣٨٦ - عَنْ سَعِيدِ بْنِ الْمُسَيَّبِ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -: «إِنَّ سَيِّدَ الْأَيَّامِ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَهُوَ الشَّاهِدُ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ». ٨٢٣٨٧ - عَنْ عَلِيِّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ -مِنْ طَرِيقِ الْحَارِثِ- فِي قَوْلِهِ: {وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ}، قَالَ: الشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٣٩٥ - عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَبَّاسٍ، فِي قَوْلِ اللهِ: {وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ}، قَالَ: الْيَوْمُ الْمَوْعُودُ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، وَالشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ، وَهُوَ الْحَجُّ الْأَكْبَرُ، فَيَوْمُ الْجُمُعَةِ جَعَلَهُ اللهُ عِيدًا لِمُحَمَّدٍ وَأُمَّتِهِ، وَفَضَّلَهُمْ بِهَا عَلَى الْخَلْقِ أَجْمَعِينَ، وَهُوَ سَيِّدُ الْأَيَّامِ عِنْدَ اللهِ، وَأَحَبُّ الْأَعْمَالِ فِيهِ إِلَى اللهِ، وَفِيهِ سَاعَةٌ لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ يُصَلِّي يَسْأَلُ اللهَ فِيهَا خَيْرًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ. ٨٢٣٩٧ - قَالَ أَبُو هُرَيْرَةَ -مِنْ طَرِيقِ عَمَّارٍ-: الْيَوْمُ الْمَوْعُودُ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، وَالشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٤٠٥ - قَالَ سَعِيدُ بْنُ الْمُسَيَّبِ: الشَّاهِدُ: يَوْمُ التَّرْوِيَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٤١٤ - عَنْ عِكْرِمَةَ مَوْلَى ابْنِ عَبَّاسٍ -مِنْ طَرِيقِ عَمْرِو بْنِ دِينَارٍ- الشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٤١٦ - عَنْ قَتَادَةَ بْنِ دِعَامَةَ، فِي قَوْلِهِ: {وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ} قَالَ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، {وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ} قَالَ: يَوْمَانِ عَظِيمَانِ عَظَّمَهُمَا اللهُ مِنْ أَيَّامِ الدُّنْيَا، كُنَّا نُحَدَّثُ أَنَّ الشَّاهِدَ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، وَأَنَّ الْمَشْهُودَ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٤١٧ - عَنْ قَتَادَةَ بْنِ دِعَامَةَ -مِنْ طَرِيقِ مَعْمَرٍ- فِي قَوْلِهِ: {وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ}، قَالَ: الشَّاهِدُ: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، وَالْمَشْهُودُ: يَوْمُ عَرَفَةَ. ٨٢٤٢٣ - قَالَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ زَيْدِ بْنِ أَسْلَمَ -مِنْ طَرِيقِ ابْنِ وَهْبٍ-: الْيَوْمُ الْمَوْعُودُ: يَوْمُ الْقِيَامَةِ، {وَشَاهِدٍ}: يَوْمُ الْجُمُعَةِ، {وَمَشْهُودٍ}: يَوْمُ عَرَفَةَ. ئەم هاوەڵە بەڕێزانە:أبو هریرة علي بن أبي طالب، وعبد الله بن عمر، عبداللە بن عباس دەربارەی ئایەتەکە دەڵێن: وَشَاهِدٍ : ڕۆژی جومعەیە و وَمَشْهُودٍ ڕۆژی عەرەفەیە. ئەم تابعییانە:عكرمة وقتادةوسعید بن مسیب دەربارەی وَمَشْهُودٍ دەڵێن: ڕۆژی عەرەفەیە. لە ئەتباعی تابعینیش: عبدالرحمان بن زید بن اسلم بە هەمان شێوە هاتووە. 📖موسوعةالتفسیرالمأثور:مـ|‌۲۳| هەروەها خیلاف هەیە دەربارەی ﴿وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ﴾ لەچەندین ڕووەوە بەمانای جیاوازتریش هاتوە بەڵام ئەوەی لێرە مەبەستمان  بوو ئەم قەولانەی هێنامان لەهاوەڵان و تابعین لەتەفسیری  ﴿وَمَشْهُودٍ﴾ئەڵێن ڕۆژی عەڕەفەیە ، واللە تعالی واعلم . =

«مَنْ لَمْ يَسْتَطِعِ الْوُقُوفَ بِعَرَفَةَ، فَلْيَقِفْ عِنْدَ حُدُودِ اللهِ الَّذِي عَرَّفَهُ». ٳبن رجب دەڵێت :هەرکەسێک نەیتوانی لەسەر عەڕەفە بوەستێت، ئەوە با لە سەر سنوورەکانی اللە تعالی بوەستێت، کە دەیزانێت و نەیبەزێنێت، «وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعِ الْمَبِيتَ بِمُزْدَلِفَةَ، فَلْيَبِتْ عَلَى طَاعَةِ اللهِ لِيُقَرِّبَهُ وَيُزْلِفَهُ». وە هەرکەسێک  نەیتوانی بمێنێتەوە لە موزدەلیفە، ئەوە با هیممەتی ئامادە بکات بۆ مانەوە لەسەر طاعەتی خوای گەورە، تا لە خوای گەورەی نزیک بکاتەوە، «وَمَنْ لَمْ يَقْدِرْ عَلَى ذَبْحِ هَدْيِهِ بِمِنَى، فَلْيَذْبَحْ هَوَاهُ هُنَا لِيَبْلُغَ بِهِ الْمُنَى». وە هەرکەسێک نەیتوانی قوربانی سەر ببڕێت لە مینا، ئەوە با هەوا و ئارەزووەکانی لێرە سەر ببڕێت، تا بگات بە ئاواتەکانی. «وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعِ الْوُصُولَ لِلْبَيْتِ لِأَنَّهُ بَعِيدٌ، فَلْيَقْصِدْ رَبَّ الْبَيْتِ فَإِنَّهُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ». وە هەرکەسێک نەیتوانی بگات بە ماڵی خودا (کەعبە) چونکە دوورە لێی، ئەوە با ڕووبکاتە خوای کعبە چونکە لە شادەماری ملی نزیکترە لێی بەعیلم و زانستی خۆی . #لطائف_المعارف #عشر_ذي_الحجة

= إِنْ كُنْتَ تَطْمَعُ فِي الْعِتْقِ فَاشْتَرِ نَفْسَكَ مِنَ اللَّهِ: ﴿إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ﴾ [التَّوْبَةِ: ١١١]. مَنْ كَرُمَتْ عَلَيْهِ نَفْسُهُ هَانَ عَلَيْهِ كُلُّ مَا يُبْذَلُ فِي افْتِكَاكِهَا مِنَ النَّارِ. اشْتَرَى بَعْضُ السَّلَفِ نَفْسَهُ مِنَ اللَّهِ ثَلَاثَ مِرَارٍ أَوْ أَرْبَعاً يَتَصَدَّقُ كُلَّ مَرَّةٍ بِوَزْنِ نَفْسِهِ فِضَّةً. وَاشْتَرَى عَامِرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ الزُّبَيْرِ نَفْسَهُ مِنَ اللَّهِ بِدِيَتِهِ سِتَّ مَرَّاتٍ تَصَدَّقَ بِهَا. وَاشْتَرَى حَبِيبٌ الْعَجَمِيُّ نَفْسَهُ مِنَ اللَّهِ بِأَرْبَعِينَ أَلْفَ دِرْهَمٍ تَصَدَّقَ بِهَا. وَكَانَ أَبُو هُرَيْرَةَ يُسَبِّحُ كُلَّ يَوْمٍ اثْنَيْ عَشَرَ أَلْفَ تَسْبِيحَةٍ بِقَدْرِ دِيَتِهِ يَفْتَكُّ بِذَلِكَ نَفْسَهُ. بَيْتٌ [الْكَامِلُ الْأَحَدُّ]: بِدَمِ الْمُحِبِّ يُبَاعُ وَصْلُهُمُ ... فَمَنِ الَّذِي يَبْتَاعُ فِي الثَّمَنِ ، مَنْ عَرَفَ مَا يَطْلُبُ هَانَ عَلَيْهِ كُلُّ مَا يُبْذَلُ. وَيْحَكَ قَدْ رَضِينَا مِنْكَ فِي فِكَاكِ نَفْسِكَ بِالنَّدَمِ وَقَنَعْنَا مِنْكَ فِي ثَمَنِهَا بِالتَّوْبَةِ وَالْحُزْنِ وَفِي هَذَا الْمَوْسِمِ قَدْ رَخُصَ السِّعْرُ، مَنْ مَلَكَ سَمْعَهُ وَبَصَرَهُ وَلِسَانَهُ غُفِرَ لَهُ. مُدَّ إِلَيْهِ يَدَ الِاعْتِذَارِ، وَقُمْ عَلَى بَابِهِ بِالذُّلِّ وَالِانْكِسَارِ، وَارْفَعْ قِصَّةَ نَدَمِكَ مَرْقُومَةً عَلَى صَحِيفَةِ خَدِّكَ بِمِدَادِ الدُّمُوعِ الْغِزَارِ، وَقُلْ: ﴿رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ [الْأَعْرَافِ: ٢٣]. قَالَ يَحْيَى بْنُ مَعَاذٍ: الْعَبْدُ يُوحِشُ مَا بَيْنَهُ وَبَيْنَ سَيِّدِهِ بِالْمُخَالَفَاتِ وَلَا يُفَارِقُ بَابَهُ بِحَالٍ لِعِلْمِهِ بِأَنَّ عِزَّ الْعَبِيدِ فِي ظِلِّ مَوَالِيهِمْ.» ئەگەر تۆ تەماحت لە ئازادبوون لەئاگری دۆزەخ هەیە، کەواتە نەفسی خۆت لە خودا بکڕەوە: ﴿إِنَّ اللَّهَ اشْتَرَى مِنَ الْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ بِأَنَّ لَهُمُ الْجَنَّةَ﴾ [التَّوْبَةِ: ١١١]﴿بەڕاستی خودا لە بڕواداران گیانیان و ماڵیان کڕیوە بەرامبەر بەوەی کە بەهەشتیان بۆ بێت﴾ [التوبة: ١١١]. هەر کەسێک نەفسی  خۆی لا بەڕێز و بەقەدربێت  ئەوا هەموو ئەو شتانەی لا ئاسان دەبێت کە دەیبەخشێت لەپێناویدا بۆ ڕزگارکردنی نەفسی لە ئاگر ی دۆزەخ . هەندێک لە پێشینان  سێ یان چوار جار نەفسی خۆیان لە خودا کڕیوەتەوە، بەجۆرێک هەر جارێک بە کێشی خۆی زیوی کردۆتە خێر. عامری کوڕی عبداللە کوڕی الزبیر شەش جار نەفسی خۆی لە خودا کڕیوەتەوە بەوەی کە بە ئەندازەی خوێن‌ بایی خۆی خێری کردووە. حبیب العجمي بە چل هەزار درهەم نەفسی خۆی لە خودا کڕیوەتەوە و کردوویەتییە خێر. ٲبو هریرة هەموو ڕۆژێک دوانزە هەزار جار تەسبیحات ـی دەکرد بە ئەندازەی خوێن‌باییەکەی خۆی، تا بەوە گیانی خۆی لە ئاگر  ڕزگار بکات. بِدَمِ الْمُحِبِّ يُبَاعُ وَصْلُهُمُ ... فَمَنِ الَّذِي يَبْتَاعُ فِي الثَّمَنِ   هەر کەسێک بزانێت چی دەوێت، ئەوا هەموو شتێکی لا ئاسان دەبێت کە لەو پێناوەدا دەیبەخشێت . هاوار بۆ تۆ! ئێمە بەڕاستی بۆڕزگار کردنی گیانت تەنها، بەپەشیمانی  ڕازی بووین ،وەک نرخێکیش بۆکڕینەوەی خۆت تەنها بە تەوبە و دڵتەنگی ڕازیبووین وە لەم کاتەدا ـ دەڕۆژی ذي الحجة و مەوسیمی حەج ـ بەڕاستی  نرخەکەی زۆر دابەزیوە و هەرزان بووە؛ هەر کەسێک چاو و گوێ و زمانی خۆی بپارێزێت لێی خۆش دەبن. دەستی داوای لێبووردن بۆ خودا  درێژ بکە، و بە زەلیلی و دڵشکاوییەوە لەبەردەم دەرگاکەیدا بوەستە، و چیرۆکی پەشیمانیت بە نووسراوی لەسەر پەڕەی ڕوومەتت بە مەرەکەبی فرمێسکی  زۆر و بەخوڕ بەرز بکەرەوە، و بڵێ:﴿رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ﴾ ﴿پەروەردگارا ئێمە زوڵممان لە نەفسی خۆمان کرد، وە ئەگەر لێمان خۆشنەبیت و ڕەحممان پێ نەکەیت، ئەوا بەڕاستی لە زەرەرمەندا دەبین﴾ یەحیی  ـی کوڕی معاذ فەرموویەتی: "بەندە بەهۆی سەرپێچییەکانەوە نێوانی خۆی و گەورەکەی تێکدەدات بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەرگاکەی جێناهێڵێت، چونکە دەزانێت عیزەت و شکۆی بەندەکان  تەنها لە ژێر سێبەری  گەورەکانیاندایە» #لطائف_المعارف #عشر_ذي_الحجة

= ٳبن رجب دەڵێت : یەکێک لەوانە (لەم دەڕۆژەدا و بەتایبەتتر عەڕەفە) زۆر دوعا کردنە بە لێخۆشبوون و ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخ، چونکە بەڕاستی ئومێدی وەڵامدانەوەی دوعا دەکرێت لەو ڕۆژەدا ـ ڕۆژی عەرەفە ـ . ابن ابي الذنیا  بە سەنەدی خۆی لە ئیمامی علي رضي الله عنه دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: لەسەر زەویداهیچ ڕۆژێک نییە ئیللا خودا تێیدا کۆمەڵێک کەس لە ئاگر ئازاد دەکات، وە هیچ ڕۆژێکیش نییە کە تێیدا هێندەی ڕۆژی عەرەفە گەردنەکان لە ئاگر ئازاد بکرێن، کەواتە لەو ڕۆژەدا زۆر ئەمە بڵێ: خودایە! گەردنم لە ئاگر ئازاد بکە، و ڕزقێکی حەڵاڵم بۆ فراوان بکە، و خراپەکاری جنۆکە و مرۆڤەکانم لێ دووربخەرەوە)، چونکە ئەمە زۆربەی  دوعای منە لەم ڕۆژەدا. وە با مرۆڤ ئاگاداری ئەو گوناھانە بێت کە ڕێگرن لە لێخۆشبوون و ئازادکردن لە ئاگر، لەوانە: کیبرو  خۆبەگەورەزانین؛ لە فەرموودەی جابیر ـەوە لە پێغەمبەرەوە ﷺ بۆمان گێڕدراوەتەوە کە فەرموویەتی : هیچ ڕۆژێک نییە کە تێیدا هێندەی ڕۆژی عەرەفە پیاوان و ئافرەتان لە ئاگر ئازاد بکرێن، بەڵام خودا تێیدا لە کەسی لووتبەرز خۆش نابێت" - ئەمەیان بەزار و طەبەراني و غەیری ئەوانیش گێڕاویانەتەوە. (مُختال) واتە ئەو کەسەی لە ناخی  خۆییدا خۆی بە گەورە دادەنێت و تەکبور دەکات. خودای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ﴾ [الحديد: ٢٣]  هەروەها پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: "بەڕاستی خوای گەورە سەیری ئەو کەسە ناکات کە لە بەر لووتبەرزی و فیز جلەکەی بە زەویدا دەخشێنێت. هەروەها یەکێکی تر لە ڕێگرەکان: بەردەوامبوونە لەسەر گوناه وتاوانە گەورەکان جعفر السَّرَّاجُ بەسەنەدی خۆی لە يُونُسَ کوڕی عَبْدِالْأَعْلَى دەگێڕێتەوە کە ساڵێک حەجی کردووە، ئەمیری حاجیانی لە خەودا بینیوە کە خودا لە هەموو ئەهلی وەستاوانی عەڕەفە خۆش بووە تەنها پیاوێک نەبێت کە کارێکی نادروستی (نێربازی) ئەنجام داوە، فەرمانی کرد کە بانگەواز لەناو حاجیاندا بکرێت بۆ ئەو مەبەستە. ابن ابي الدنیا و غەیری ئەویش دەیگێڕنەوە کە پیاوێک لە خەویدا بینیویەتی کە خودا لە هەموو ئەهلی  عەرەفە خۆش بووە تەنها پیاوێک نەبێت خەڵکی شاری بەڵخ، بۆیە سۆراغی کرد تا دۆزییەوە و پرسیاری حاڵی لێکرد، ئەویش باسی ئەوەی کرد کە ئاڵوودەی خواردنەوەی مەی بووە، شەوێکیان بە سەرخۆشی هاتەوە و دایکی لۆمەی کرد لە کاتێک دا دایکی تەنوری گەرمکردەکرد  ئەویش (لەبەر سەرخۆشی ئاگای لەخۆی نەبوو) دایکی هەڵگرت و فڕێی دایە ناو تەنوورەکەوە تا سووتا. ئەی ئەو کەسەی تەماحت لە ئازادبوون هەیە لە ئاگری دۆزەخ، پاشان خۆت بێبەش دەکەیت لە ڕەحمەت بەهۆی بەردەوامبوونت لەسەر گوناه و تاوانە گەورەکان و بارە قورسەکان. سوێند بە خودا  دڵسۆزیی خۆت نەبوویت ، و کەس جگە لە خۆت نەوستاوە لەسەر ڕێگەکەت ، خۆت بە گوناه وتاوانەکان لەناو دەبەیت، جا کاتێک لە لێخۆشبوون بێبەش کرایت  دەڵێیت: ئەمە چۆن و بۆچی وایلێهات ؟! بڵێ: ئەوە لەلایەن نەفسی خۆتانەوەیە . (لۆمەی خۆت بکە و لۆمەی  ئامرازەکان مەکە... وە لە خەفەتدا بمرە چونکە هیچ عوزرو پاساوێکت نییە). =

وَمِنْهَا: كَثْرَةُ الدُّعَاءِ بِالْمَغْفِرَةِ وَالْعِتْقِ فَإِنَّهُ يُرْجَى إِجَابَةُ الدُّعَاءِ فِيهِ. رَوَى ابْنُ أَبِي الدُّنْيَا بِإِسْنَادِهِ عَنْ عَلِيٍّ قَالَ: لَيْسَ فِي الْأَرْضِ يَوْمٌ إِلَّا لِلَّهِ فِيهِ عُتَقَاءُ مِنَ النَّارِ وَلَيْسَ يَوْمٌ أَكْثَرَ فِيهِ عِتْقاً لِلرِّقَابِ مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ فَأكْثِرْ فِيهِ أَنْ تَقُولَ: اللَّهُمَّ أَعْتِقْ رَقَبَتِي مِنَ النَّارِ وَأَوْسِعْ لِي مِنَ الرِّزْقِ الْحَلَالِ وَاصْرِفْ عَنِّي فَسَقَةَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ فَإِنَّهُ عَامَّةُ دُعَائِي الْيَوْمَ. وَلْيَحْذَرْ مِنَ الذُّنُوبِ الَّتِي تَمْنَعُ الْمَغْفِرَةَ وَالْعِتْقَ، فَمِنْهَا: الِاخْتِيَالُ، رُوِينَا مِنْ حَدِيثِ جَابِرٍ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «مَا يُرَى يَوْمٌ أَكْثَرَ عَتِيقاً وَلَا عَتِيقَةً مِنْ يَوْمِ عَرَفَةَ لَا يَغْفِرُ اللَّهُ فِيهِ لِمُخْتَالٍ» وَخَرَّجَهُ الْبَزَّارُ وَالطَّبَرَانِيُّ وَغَيْرُهُمَا، وَالْمُخْتَالُ هُوَ الْمُتَعَاظِمُ فِي نَفْسِهِ الْمُتَكَبِّرُ. قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: ﴿وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ﴾ [الحديد: ٢٣]. وَقَالَ النَّبِيُّ ﷺ: «إِنَّ اللَّهَ لَا يَنْظُرُ إِلَى مَنْ جَرَّ ثَوْبَهُ خُيَلَاءَ». وَمِنْهَا: الْإِصْرَارُ عَلَى الْكَبَائِرِ. رَوَى جَعْفَرٌ السَّرَّاجُ بِإِسْنَادِهِ عَنْ يُونُسَ بْنِ عَبْدِالْأَعْلَى أَنَّهُ حَجَّ سَنَةً فَرَأَى أَمِيرُ الْحَاجِّ فِي مَنَامِهِ أَنَّ اللَّهَ قَدْ غَفَرَ لِأَهْلِ الْمَوْسِمِ سِوَى رَجُلٍ فَسَقَ بِغُلَامٍ فَأَمَرَ بِالنِّدَاءِ بِذَلِكَ فِي الْمَوْسِمِ. وَرَوَى ابْنُ أَبِي الدُّنْيَا وَغَيْرُهُ أَنَّ رَجُلاً رَأَى فِي مَنَامِهِ أَنَّ اللَّهَ قَدْ غَفَرَ لِأَهْلِ الْمَوْقِفِ كُلِّهِمْ إِلَّا رَجُلاً مِنْ أَهْلِ بَلْخَ فَسَأَلَ عَنْهُ حَتَّى وَقَعَ عَلَيْهِ فَسَأَلَهُ عَنْ حَالِهِ فَذَكَرَ أَنَّهُ كَانَ مُدْمِناً لِشُرْبِ الْخَمْرِ فَجَاءَ لَيْلَةً وَهُوَ سَكْرَانُ فَعَاتَبَتْهُ أُمُّهُ وَهِيَ تَسْجُرُ تَنُّوراً فَاحْتَمَلَهَا فَأَلْقَاهَا فِيهِ حَتَّى احْتَرَقَتْ. يَا مَنْ يَطْمَعُ فِي الْعِتْقِ مِنَ النَّارِ، ثُمَّ يَمْنَعُ نَفْسَهُ الرَّحْمَةَ بِالْإِصْرَارِ عَلَى كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْأَوْزَارِ، تَاللَّهِ مَا نَصَحْتَ نَفْسَكَ وَلَا وَقَفَ فِي طَرِيقِكَ غَيْرُكَ، تُوبِقُ نَفْسَكَ بِالْمَعَاصِي فَإِذَا حُرِمْتَ الْمَغْفِرَةَ قُلْتَ: أَنَّى هَذَا قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ. بَيْتٌ[الْوَافِرُ]: فَنَفْسَكَ لُمْ وَلَا تَلُمِ الْمَطَايَا ... وَمُتْ كَمَداً فَلَيْسَ لَكَ اعْتِذَارُ » =

﴿اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، وَلِلَّهِ الْحَمْدُ﴾ عَنْ مُجَاهِدِ بْنِ جَبْرٍ قَالَ: كَانَ أَبُو هُرَيْرَةَ وَابْنُ عُمَرَ يَخْرُجَانِ أَيَّامَ الْعَشْرِ إِلَى السُّوقِ فَيُكَبِّرَانِ فَيُكَبِّرُ النَّاسُ مَعَهُمَا، لَا يَأْتِيَانِ السُّوقَ إِلَّا لِذَلِكَ. تابعي مجاهد بن جبر دەڵێت : أبُو هُرَيْرَةَ و ابْنُ عُمَرَ « لە دە ڕۆژەکەدا دەچوونە بازاڕ و تەکبیریان دەکرد، خەڵکیش لەگەڵ تەکبیری ئەواندا تەکبیریان دەکرد؛ ئەوان تەنها بۆ تەکبیرکردن دەچوونە بازاڕ». 📖|أخبار مكة للفاكهي| عَنْ يَزِيدَ بْنِ أَبِي زِيَادٍ قَالَ: رَأَيْتُ سَعِيدَ بْنَ جُبَيْرٍ وَمُجَاهِدًا وَعَبْدَالرَّحْمَنِ بْنَ أَبِي لَيْلَى أَوِ اثْنَيْنِ مِنْ هَؤُلَاءِ الثَّلَاثَةِ وَمَنْ رَأَيْنَا مِنْ فُقَهَاءِ النَّاسِ يَقُولُونَ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ: «اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ.. وَاللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، وَلِلَّهِ الْحَمْدُ». يزيد بن أبي زياد دەڵێت: سَعِيدَ بْنَ جُبَيْرٍ وَمُجَاهِدًا وَعَبْدَالرَّحْمَنِ بْنَ أَبِي لَيْلَى بینی - یان دووان لەو سێ کەسە- و ئەو فقهایانەی کە بینیومانن لە دە ڕۆژەکەدا دەیانوت: اللهُ أكْبَرُ، اللهُ أكْبَرُ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ .. وَاللهُ أكْبَرُ، اللهُ أكْبَرُ، وَللهِ الحَمْدُ». 📖|أحكام العيدين للفريابي| عَنْ مِسْكِينِ بْنِ دِينَارٍ قَالَ: سَمِعْتُ مُجَاهِدًا وَكَبَّرَ رَجُلٌ أَيَّامَ الْعَشْرِ فَقَالَ مُجَاهِدٌ: أَفَلَا رَفَعَ صَوْتَهُ؟؛ فَلَقَدْ أَدْرَكْتُهُمْ وَإِنَّ الرَّجُلَ لَيُكَبِّرُ فِي الْمَسْجِدِ فَيَرْتَجُّ بِهَا أَهْلُ الْمَسْجِدِ ثُمَّ يَخْرُجُ الصَّوْتُ إِلَى أَهْلِ الْوَادِي حَتَّى يَبْلُغَ الْأَبْطَحَ فَيَرْتَجُّ بِهَا أَهْلُ الْأَبْطَحِ وَإِنَّمَا أَصْلُهَا مِنْ رَجُلٍ وَاحِدٍ. لە مسکین کوڕی دینار ـەوە دەگێڕدرێتەوە کەدەڵێت گوێم مجاهد  بوو کاتێک پیاوێک لە دە ڕۆژەکەی (ذي الحجة)دا تەکبیری کرد، موجاهید گوتی:«بۆچی دەنگی بەرز ناکاتەوە؟ من گەیشتووم بەوان (هاوەڵان) کە پیاوێک لە مزگەوتدا تەکبیری دەکرد، بەو تەکبیرە ئەهلی مزگەوتەکە دەهەژان (هەموو پێکەوە تەکبیریان دەکرد و دەنگیان دەدایەوە)، پاشان دەنگەکە دەچوو بۆ ئەهلی دۆڵەکە تا دەگەیشتە ناوچەی (الْأَبْطَحَ) ئیدی ئەهلی الْأَبْطَحَ ـش بەو دەنگە دەهەژان و تەکبیریان دەکرد، لە کاتێکدا لە بنەڕەتدا تەنها یەک پیاو دەستی پێ کردبوو. 📖|مصنف ابن أبي شيبة| رَوَى الْمَرْوَزِيُّ عَنْ مَيْمُونِ بْنِ مِهْرَانَ قَالَ: «أَدْرَكْتُ النَّاسَ وَإِنَّهُمْ لَيُكَبِّرُونَ فِي الْعَشْرِ حَتَّى كُنْتُ أُشَبِّهُهُ بِالْأَمْوَاجِ مِنْ كَثْرَتِهَا». وَيَقُولُ: «إِنَّ النَّاسَ قَدْ نَقَصُوا فِي تَرْكِهِمُ التَّكْبِيرَ». وَهُوَ مَذْهَبُ أَحْمَدَ، وَنَصَّ عَلَى أَنَّهُ يُجْهَرُ بِهِ. تابعي مَيْمُونِ بْنِ مِهْرَانَ فەرمویەتی: «گەیشتمە خەڵکانێک کە لە دە ڕۆژەکەدا (دە ڕۆژی یەکەمی ذي الحجة) ئەوەندە تەکبیریان دەکرد، لەبەر زۆریی دەنگی تەکبیرەکان بە شەپۆلەکانی دەریام دەشوبهاند.» هەروەها دەڵێت: «بەڕاستی خەڵکی (پاداشتی خۆیان) کەم کردووەتەوە بەهۆی وازهێنانیان لە تەکبیرکردن ئەمەش مەزهەبی ئیمام ئەحمەدە، و جەختی کردووەتەوە کە دەبێت تەکبیرەکان بە دەنگی بەرز و ئاشکرا بوترێن. 📖|شرح صحيح البخاري لابن رجب| عَنِ ابْنِ عُمَرَ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «مَا مِنْ أَيَّامٍ أَعْظَمَ عِنْدَ اللَّهِ وَلَا أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنَ الْعَمَلِ فِيهِنَّ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ الْعَشْرِ فَأَكْثِرُوا فِيهِنَّ مِنَ التَّهْلِيلِ وَالتَّكْبِيرِ وَالتَّحْمِيدِ». لەابن عمر "رضي اللّٰه عنهما" لە پێغەمبەر ﷺ ئەیفەرموو: هیچ ڕۆژێك باشتر و خۆشەویست تر نیە لای اللّٰه کەموسڵمان کاروکردەوەی تێدا بکات وەکو ئەم ١٠ ڕۆژەی مانگی ذي الحجة بۆیە زۆر تحمید( ‌الْحَمْدُ لِلّٰه)، تهلیل (لا الە الا اللّٰه)، تکبیر (اللّٰهُ ‌أَكْبَر) بکەن. 📖|رواه أحمد بسند صحيح|. #عشر_ذي_الحجة

پێشەوا احمد رحمه الله دەیفەرموو عوزوبە (کەسێک کە زەواج ناکات) پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە و موسوڵمانان دەبێت زەواج بکەن، رسول الله علیە الصلاة والسلام چواردە خێزانی هەبوو،کاتێک وەفاتی کرد نۆ خێزانی هەبوو، کات هەبوو نەبەشەوو نەبەڕۆژ هیچ شتێک بەردەست نەبوو لەهیچ کام لەماڵەکانیدا ،بەو شێوەیەش هانی گەنجانی دەدا بۆ ژن هێنان... وە دەیفەرموو خۆ گەر زەواج و نکاح نەبوایە چۆنچۆنی موسوڵمانان غەزاو جیهادیان دەکرو زۆر شتی تریش.. زۆرجاریش دەیفەرموو ئەگەر بشر (بشری کوڕی حارث الحافي رحمه الله)زەواجی بکردایە ئەوا کاری تەواو بوو (مەبەستی پێشەوا احمد ئەوەبوو بشر لەهەموو خەیرێکدا بوو بەڵام زەواجی نەکرد رحمه الله گەر ئەوەی بکردایە هەموو خەیرێکی تێدا کۆدەبووەوە)....

إِخْوَانُكُمْ فِي هَذِهِ الأَيَّامِ قَدْ عَقَدُوا الإِحْرَامَ وَقَصَدُوا البَيْتَ الحَرَامَ، وَمَلَأُوا الفَضَاءَ بِالتَّلْبِيَةِ وَالتَّكْبِيرِ وَالتَّهْلِيلِ وَالتَّحْمِيدِ وَالإِعْظَامِ، لَقَدْ سَارُوا وَقَعَدْنَا وَقَرُبُوا وَبَعُدْنَا فَإِنْ كَانَ لَنَا مَعَهُمْ نَصِيبٌ سَعِدْنَا. ابن رجب دەڵێت :«براکانتان لەم ڕۆژانەدا ئیحرامیان بەستووە و ڕوویان لە ماڵی خودا ـ‌کەعبە ـ کردووە، و بۆشای ئاسمانیان پڕکردووە لە تەلبیە ﴿لبيك اللهم لبيك  ...الخ﴾، و تەکبیر ﴿الله أكبر﴾و تەهلیل ﴿لا إله إلا الله﴾و تحمید ﴿الحمدللە﴾ و بە گەورە ڕاگرتنی اللە عزوجل . ئەوان کەوتنەڕێ و ڕۆیشتن و ئێمە لێرە ماینەوە، ئەوان (بە ڕۆیشتنیان بەرەو بیت اللە و جێبەجێکردنی  دروشمەکانی حەج ) لە اللە نزیک بوونەوە و ئێمە  دوور کەوتینەوە، ئەگەر بەشێکمان لەگەڵ ئەواندا هەبێت ، ئەوا بەختەوەر بووین.» #لطائف_المعارف

ختم القران خلال ٲیام عشر ذي الحجة

﴿فضل عشر ذي الحجة ...﴾ وَقالَ سُهَيْلُ بْنُ أَبِي صالِحٍ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ كَعْبٍ: قالَ: اخْتارَ اللهُ ،الزَّمانَ وَأَحَبُّ الزَّمانِ إِلَى اللهِ الأَشْهُرُ الحُرُمُ وَأَحَبُّ الأَشْهُرِ الحُرُمِ إِلَى اللهِ ،ذُو الحِجَّةِ وَأَحَبُّ ذِي الحِجَّةِ إِلَى اللهِ العَشْرُ الأَوَّلُ. کعب فەرموویەتی اللە عز وجل کات و زەمەنەکانی  هەڵبژاردووە، وە خۆشەویستترین کات لای خودا مانگە حەرامکراوەکانە،[ ذو القعدة ، ذوالحجة ، المحرم ،الرجب ] وە خۆشەویستترین مانگی حەرامکراو لای خودا مانگی ذو الحجة یە، وە خۆشەویستترین کاتەکانی مانگی ذو الحجة  لای خودا دە ڕۆژی یەکەمە. 📖لطائف المعارف:صـ|٤۲۰| عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ يُقَالُ فِي أَيَّامِ الْعَشْرِ: بِكُلِّ يَوْمٍ أَلْفٌ، وَيَوْمُ عَرَفَةَ عَشَرَةُ آلَافِ يَوْمٍ. يَعْنِي فِي الْفَضْلِ. هاوەڵی بەڕێز أنس رضي الله عنه دەڵێت:دەوترا: دەربارەی دە ڕۆژی ذي الحجة کە هەر ڕۆژێکی بە هەزار ڕۆژە، وە ڕۆژی عەرەفەش بە دە هەزار ڕۆژە، واتە لە فەزڵ و پلەو پایەدا . 📖|شعب الإيمان| أَخْبَرَنَا أَبُو عَبْدِ اللهِ الْحَافِظُ، وَمُحَمَّدُ بْنُ مُوسَى، قَالَا: حَدَّثَنَا أَبُو الْعَبَّاسِ الْأَصَمُّ، حَدَّثَنَا الْعَبَّاسُ بْنُ الْوَلِيدِ بْنِ مَزْيَدَ، أَخْبَرَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا الْأَوْزَاعِيُّ، قَالَ: " بَلَغَنِي أَنَّ الْعَمَلَ فِي الْيَوْمِ مِنْ أَيَّامِ الْعَشْرِ كَقَدْرِ غَزْوَةٍ فِي سَبِيلِ اللهِ، يُصَامُ نَهَارُهَا وَيُحْرَسُ لَيْلُهَا إِلَّا أَنْ يُخْتَصَّ امُرُؤٌ بِشَهَادَةٍ. اتباع تابعین ئەوزاعی فەرموویەتی : پێم گەیشتووە کە کار و کردەوە کردن لە رۆژێک لە دە رۆژەکە وەک جیهادکردنە لەپێناو خوای گەورە وە ، لە ڕۆژەکەی بە ڕۆژوو دەبێت و شەوەکەی پاسەوانی دەکا ئیلا کەسێک نەبێت کەتایبەتمەند کرابێت بە شەهیدبوون .ـ واتا ئەوەی لەم ڕۆژانە شەهید دەبێت پاداشتی زیاترە  ـ  📖|شعب الإيمان| حَدَّثَنَا حُسَيْنُ بْنُ عَلِيٍّ، عَنْ زَائِدَةَ، عَنْ لَيْثٍ، قَالَ: «كَانَ مُجَاهِدٌ يَصُومُ الْعَشْرَ» قَالَ: «وَكَانَ عَطَاءٌ، يَتَكَلَّفُهَا». تابعی بەڕێز موجاهید نۆ ڕۆژی ذي الحجة بەڕۆژوو دەبوو عطاء نۆ ڕۆژی ذي الحجة بەڕۆژوو دەبوو و زۆری لە خۆی دەكرد . 📖مصنف إبن أبي شیبة|٩٢٢٢| حَدَّثَنَا مُعَاذُ بْنُ مُعَاذٍ، عَنِ ابْنِ عَوْنٍ، قَالَ: كَانَ مُحَمَّدٌ يَصُومُ الْعَشْرَ عَشْرَ ذِي الْحِجَّةِ كُلِّهِ، فَإِذَا مَضَى الْعَشْرُ وَمَضَتْ أَيَّامُ التَّشْرِيقِ؟أَفْطَرَ تِسْعَةَ أَيَّامٍ مِثْلَ مَا صَامَ. تابعي محمدی کوری سیرین نۆمینەی حاجیان هەمووی بەڕۆژوو دەبوو ، کە ئەو رۆژانەش تەواو دەبوون دوای ڕۆژەکانی تەشریق (جەژن) نۆ ڕۆژ لەسەر یەک رۆژووی نەدەگرت هەروەک چۆن بەرۆژوو دەبوو. 📖مصنف إبن أبي شیبة|٩٢٢١| عَنْ جَعْفَرِ بْنِ سُلَيْمَانَ، عَنْ هِشَامٍ، عَنِ الْحَسَنِ قَالَ: صِيَامُ يَوْمٍ مِنَ الْعَشْرِ يَعْدِلُ شَهْرَيْنِ. تابعي حەسەنی بصري فەرموویەتی : ڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک لە دەڕۆژی ذي الحجة بەرامبەر خێری ڕۆژوو گرتنی دوو مانگە. 📖فضل عشرذي الحجةللطبراني:صـ|٤٢|

sticker.webp0.11 KB

ئەمە نمونەیەکە لە لادان و انحراف لە مەنهەجی پێشەوایان، دیققەت بدەن اهلی علم تعامول و حوکمیان چۆن بووە و لەگەڵ خەڵکانێکی لادەرو گومڕا ئەم جۆرانەش تعامول و حوکمیان چۆنە ، هەڵبەتە خۆشیان دەزانن کە ئەم جۆرە تعامولە هەڵەیە و لەمەنهەجی ئەوان نییە ،بەڵام وەک چۆن الذهبي خۆی دانی پێدا دەنێت مەنهەجی موتەقەددیمین مەنهەجێکی قورس و گرانە(تەبعەن بەفیکری ئەو)و پەیڕەوکردنی قورسە لەسەر زانایانی پاشین(ئەمە لەتەعقیبی لەسەر قسەیەکی ابن خزیمەدا دەڵێت)... بەڵام ئایا ئەمە دلیلە لەسەر چەوتی مەنهەجی ئەمان و ڕاستی ڕێبازی پێشەوایان یاخود بەپێچەوانەوە...

الذهبي لە سیردا دەڵێت ابو سهلی صعلوكي باسی تەفسیری قفالی دەکرد(القفال الكبير أبوبكر الشاشي)، دەیوت تەفسیرەکەی لە هەندێک شوێندا زۆر جوانە و هەندێک شوێنیشی ناشرین کردووە بەهۆی ئارائی ئیعتیزالەوە.... لەتەعقیبی بۆ قسەکەی ابو سهل لەسەر قفال و حاڵی عەقیدەیی دەڵێت: زانایان بەزۆری فەزیلەت و پلەو پایەیان مەدح دەکرێن نەوەک بەهەڵەیەک کەپێ دەچێت لێشی پەشیمان بوبێتەوە، وە پێدەچێت خوا لێی خۆش بێت بەهۆی ئەوەی هەوڵی دۆزینەوەی حەقی داوە و ئەوەی لەتوانایدا هەبووە کردویەتی!!!! وإنما يمدح العالم بكثرة ما له من الفضائل ، فلا تدفن المحاسن لورطة ، ولعله رجع عنها . وقد يغفر له باستفراغه الوسع في طلب الحق ولا قوة إلا بالله .

پێشەوایانی سلف رحمهم الله مەنهەجیان بۆ جرحی ئەئیمەی مونحەریف و لادەر مەنهەجێکی ڕوون و ڕاشکاو بووە بەجۆرێک قەبووڵی هیچ لادان و فەسادێکی عەقەدی و بیروباوەڕیان لەهیچ کەسێک نەکردووە ئەگەر چی ئەو کەسە لە پلەیەکی بەرزی عیلمی تەنانەت وەرەع و تەقواشدا بوبێت، بەپێچەوانەی موتەئەخخیرینەوە کە پەیڕەوی مەنهەجێکی فراوانی عوزر و بیانوهێنانەوەیان کردووە و هەربەو هۆیەشەوە حەق و بەتاڵ بەجۆرێک تێک ئاڵاون لەدێر زەمانەوە کە جیاکردنەوەیان قورس بووە و ناسینەوەیان نارەحەت بووە... تەبعەن مەنهەجی تەحزیر کردن لە لادانی لادەران و ڕونکردنەوەی نەهج و بیر فیکریان بۆ ئەوە بووە کە خەڵکی نەکەونە داوی هیچ بیروفیکرێکەوە کە نامۆیە بەدین و لێکترازان و تەفرەقە دروست نەبێت لەنێویاندا ، لەهەموشی گرنگتر پاراستنی مەشخەڵەکانی دین و شەریعەتە لەکزبون و کوژانەوە و لەوێشەوە سەرگەردانی و لەبەریەک هەڵوەشانی ئوممەتی ئیسلامی... محمدی کوڕی بندار لەخزمەتی پێشەوا احمدا بوو رحمه الله وتی من زۆر لەسەرم قورسە بڵێم فڵانە درۆزنە و فڵان لادەرە و ئەم زەعیفە و ئەو بەو شێوەیە! پێشەوا احمد بەتورەییەوە فەرمووی گەر تۆ بێدەنگ بیت و من بێدەنگ بم خەڵکێکی جاهیل و نەزان چۆن چاک و خراپ لەیەک جیا بکەنەوە... مەبەستی ئەوەیە اهلی علم دەمسپی و دەمڕاستی خەڵکین و پێویستە لەسەریان ...

أبو إسحاقي شيرازي ئەشعەری شافعی مەزهەب خاوەنی دوو لەداندراوە موعتەمەدەکان ، یەکێکیان التنبیهە ئەوی دی المهذبە، کتێبی المهذب النووی شەرحی کردووە بەناونیشانی المجموع و کەم کەس هەیە نەيبستبێت یاخود نەزانێت، ابو اسحاق ئەشعەرییەکی موتەعەصب بووە و لەفیتنەی القشیریشدا دەستی باڵای ھەبووە کە لەنێوان حەنابلەی ئەوکات و ئەشاعرە ڕویدا و لە مەزهەبیشدا یەکێکە لە سەرانی مەزهەب و پێشەوایانی شافعییان... لەکتێبی المهذبدا كاتێک باس لە حوکمی تاریکی نوێژ دەکات بەڕونی بێ پەردە تەرجیحی ئەوەی کەوا نوێژنەکەر بەکافر نازانن بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کەوا کوفر لای ئەوان پەیوەستە بە اعتقادەوە ، بەو مانایەی نوێژ بابەتێکی کردەییە و ناچێتە قاڵبی ئیمانەوە ، بەتەرککردنیشی ئیمان هەڵناوەشێتەوە چون لای ئەشاعرە ئیمان بریتییە لە تەصدیق و تەصدیقیش لەدڵدایە و تەنانەت پێویستی بە زمان و دەربڕینیش نییە،بەڵکو دەربڕینی بۆ اجرای ئەحکامی دونیایە و بەس... دەڵێت: ولا يكفر بترك الصلاة لأن الكفر بالاعتقاد واعتقاده صحيح فلم يحكم بكفره ومن أصحابنا من قال يكفر بتركها لقوله ﷺ: «بين العبد والكفر ترك الصلاة فمن تركها فقد كفر» والمذهب الأول والخبر متأول. دەڵێت هەندێ لە هاوەڵانمان وتوویانە کافر دەبێت بەتەرک کردنی نوێژ ئەویش بەبەڵگەی ئەو حەدیسە، بەڵام مەزهەب و بۆچونی ئێمە ئەوەی یەکەمە واتا کافر نابێت ، حدیسەکە تەئویل دەکرێت واتا ئەو مانایە نادات بەدەستەوە... لەمەوە ڕون دەبێتەوە کەوا ئەوەی کە باسدەکرێت و دەدرێتە پاڵ پێشەوامان الشافعی رحمه الله گوایە نوێژ نەکەری بە موسوڵمان زانیبێت هیچ بنچینەو ئەساسێکی نییە و ئەوەی وایکردووە خەڵکی بەگشتی ئەو تێگەیشتنەی بۆ دروست بێت تقریرات و بەلاڕێدابردنی پێشەوایانی مەزهەبی موتەئەخیرینی شافعی مەزهەبە خودی الشافعی رحمه الله بەرییە لێی....