Kurdistanregion
Kanalga Telegram’da o‘tish
The official account of the Kurdistan region presidency- iraq
Ko'proq ko'rsatish4 227
Obunachilar
+124 soatlar
+37 kunlar
+3230 kunlar
Postlar arxiv
4 228
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد..
4 228
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات
نیوهڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارێکدا که بەڕێز د. ئەحمەد ئهنوهر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان ئامادهی بوو، بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی سەربەخۆییی دامەزراوەکانی دەستپاکی و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی سەروەریی یاسادا کردەوە.
بهڕێز سهرۆکی ههرێمی کوردستانی جهختی کردهوه که ههرێمی کوردستان ئامادهی ههموو هاوکاری و ههماههنگییهکه لهگهڵ دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و ههموو لایهنهکانی دادوهری لهپێناو پاراستنی یاسا و سهربهخۆییی دامهزراوهکان و دهسهڵاتی دادوهریدا.
لای خۆیەوە، بەڕێز سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ هاوکاریی بەردەوام و بەرهەمداریان لەگەڵ دەستەکە و لایەنە پەیوەندیدارە فیدراڵییەکاندا.
4 228
سەرۆکی نووسینگە و کونسوڵی گشتیی تورکیا پەیوەندییەکان و دۆخی گشتی تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26 بەڕێز د. نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا خرایە بەر باس و وێڕای جەختکردنەوە لە پێویستیی پەرەپێدانیان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان، بیروڕا سەبارەت بە هەنگاونان لەو پێناوەدا، ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەری ناوخۆدا، پەرەسەندنە سیاسییەکان لەسەر هەردوو ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران، لەمبارەیەوە، یەکهەڵوێستیی هەموو لایەنەکان لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانیدا، بە ئامانجی سەرخستنی پرۆسە سیاسییەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکە، دووپات کرایەوە.
هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی هەرێمی، خستنەڕووی گۆڕانکارییەکان و لێکەوتەکانیان بەسەر کایە جیاجیاکانی ناوچەکەوە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
4 228
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، پێشوازیی لە قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد..
4 228
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سوپاسی ئەڵمانیا دەكات
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز قاسم تاهیر ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا سەر بە لیستی پارتی سەوز، كرد.
لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پشتگیریی پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتە سەختەكاندا بەرز نرخاند، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا، ههروهها حهوانهوه و هاوكاریكردنی ئاوارە ئێزدییەكان لەو وڵاتە.
دوا پێشهاتەكانی دۆخی ناوچەكە و پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا لە هەموو بوارەكاندا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
4 228
پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە یادی ئەنفالی بادیناندا:
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani/110726/
4 228
پەیامی سەرۆکی ههرێمی کوردستان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا (د.خ):
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani/110722/
4 228
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک مهسعوود بارزانی دەکات:
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani/110718/
4 228
ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە:
https://presidency.gov.krd/president-nechirvan-barzani/110710/
