cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە. https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
11 456
Obunachilar
+2624 soatlar
-167 kunlar
+11430 kunlar
Post vaqtlarining boʻlagichi

Ma'lumot yuklanmoqda...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Nashrni tahlil qilish
PostlarKo'rishlar
Ulashishlar
Ko'rish dinamikasi
01
تەواوکەری وانەی حەفتا و یەک 🟡هاوەڵناوی لێکدراو: لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی واتادار یان زیاتر پێک دێت. نموونە👇👇👇👇 1⃣(چاوکاڵ، بەژنچنار) 2⃣(گوڵبەدەم، ڕووبەخاڵ، دەستبەسەر) 3⃣(دووڕوو، دووزمان، دوودڵ) 4⃣(بۆرەهەژار، پاکوخاوێن) 5⃣(ڕەشئەسمەر، تازەپێگەتشتوو) 6⃣(بەدبەخت، خۆشباوەڕ) 7⃣(ڕۆژنامەنووس، قورئانخوێن) 8⃣(جلشۆر، ڕاوکەر، خەباتکەر، ڕەنجدەر) 9⃣(ڕەشپۆش، گەشبین، خۆشنووس) تێبینی/یاسای وانەی ڕابردوو سەرەتا ڕەگی کار، (دە...م) بۆ زیاد بکەن ئەگەر وەری گرت، ڕەگی کارە. لێکدانەوەی نموونەکان. 1⃣:چاو+باز، بەژن+چنار. بە یاسای (ناو+ناو) 2⃣:گوڵبەدەم، ڕووبەخاڵ، دەستبەسەر. بە یاسای(ناو+ئامرازی ناوبەندی"بە"+ناو) 3⃣:دوو+ڕوو، دوو+زمان، دوو+دڵ. گوتمان هەموو ژمارەکان هاوەڵناون. کەواتە: بە یاسای(هاوەڵناو+ناو) 4⃣:بۆر+ە+هەژار، پاک+و+خاوێن. بە یاسای (هاوەڵناو+ناوبەند+هاوەڵناو ) 5⃣:ڕەش+ئەسمەر، تازە+پێگەیشتوو. بە یاسای(هاوەڵناو+هاوەڵناو) 6⃣:خۆش+باوەڕ، بەد+بەخت. بە یاسای(هاوەڵناو+ناو) 7⃣:قورئان+خوێن، ڕۆژنامە+نووس. بە یاسای(ناو+ڕەگی کار) 8⃣:خەبات+کە+ر، ڕەنج+دە+ر، جل+شۆ+ر. بە یاسای(ناو+ڕەگی کار+پاشگر) 9⃣:ڕەش+پۆش، گەش+بین، خۆش+نووس. بە یاسای(هاوەڵناو+ڕەگی کار) ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
8803Loading...
02
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : دووشـەمـمـە 📅 ۲۸ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۸ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱۱ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۷ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌بازنەی بوونت جیهان لەئامێز دەگرێت. "ئەحمەد شاملوو" https://t.me/fergay_kurdi
9434Loading...
03
🌙 جەژنی قوربانتان پيرۆز. بەبۆنەى ھاتنى جەژنى پيرۆزى قوربان، جوانترين پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرجەم موسڵمانانی جيھان و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکەین. داواكارين لە خواى گەورە ئەم جەژنە بكاتە مايەیى خێر و خۆشى و تەندروستی بۆ ھەموو جیهان بەتایبەت بۆ خەڵکی بەڕێزی کوردستان. "بەڕێوەبەرایەتی فێرگەی زمانی کوردی" https://t.me/fergay_kurdi
1 43119Loading...
04
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : یـەکـشـەمـمـە 📅 ۲۷ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۷ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱۰ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱٦ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌لەناو ئامێزت هێواش هێواش لەبیر دەچێت ئەم دنیایی وەڕەزە. https://t.me/fergay_kurdi
1 4116Loading...
05
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟ ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
5781Loading...
06
🌐 وشـــە #کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ دووبارە، دووپاتە، چەندبارە، چەندپاتە، چەندبارە، دووپاتەکراو، دووپاتەوەبوو = مکرر ⚜ پەیتاپەیتا، چەندپاتەیی، پەستاپەستا، چەندجارەیی، پەسایپەس = مکررا ⚜ سەرچاوەی داهات = منبع درآمد ⚜ زۆر، فراوان، فرە، زەبەند(زەوەند) = وافر ⚜ زیرەکی، ژیری، بیرتیژی = کیاست ⚜ پڕ، لێواولێو، لێوانلێو، پڕاوپڕ، تەژی، لیپاولیپ = مملو ⚜ نەهێڵراو، نەهێشتراو، ڕێگەپێنەدراو = مَنهی ⚜ پێشپێگرتن، بەرگرتن، نەهێڵان، نەهێشتن، ڕێگەندان، بەرلێگرتن، ڕێنەدان، پێشگرتن = نهی کردن ⚜ بەشداری، هاوبەشی، هاوکاری، شەریکی = مشارکت ⚜ هاوبەش، هاوپشک، بەشدار، پشکدار = مشترک(سهیم) ⚜ بەش، پشک = سهم ⚜ وڵاتە هاوبەرژەوەندەکان، وڵاتانی هاوبەرژەوەند = کشورهای مشترک المنافع ⚜ بەشگە/هاوبەشگە/بەشدارگەی هەرەوەزی = شرکت تعاونی 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی. https://t.me/fergay_kurdi
1 3849Loading...
07
Media files
1 5362Loading...
08
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : شـەمـمـە 📅 ۲٦ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲٦ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۹ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱٥ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌لای من هەموو ڕۆژەكان دووبارە دەبنەوە، بەیانی و ئەمڕۆ و دوێنێ‌ وەک یەكن، تەنها بە هاتنی تۆ ڕۆژێكی تازە دێت...! https://t.me/fergay_kurdi
1 3157Loading...
09
لە زمانی کوردیدا پیتی "آ "هیچکات لە سەرەتای وشە و بەتەنیایی نایەت بەڵکوو به یارمەتیی پیتی " ئــ" ئاوەڵبزوێن(هەمزە) دەنووسرێت؛ بۆ نموونە: ئـ +اڵا ◀️ئاڵا ◀️ آلا ئـ +الان ◀️ ئالان ◀️ آلان ئ +ازادی ◀️ئازادی ◀️ آزادی در زبان کوردی حرف "آ"در اول کلمە نمی آید بلکە همراە با حرف "ئـ" همزە نوشتە می شود. #ڕێنووسی_سەرەتایی
1 47311Loading...
10
🟣 ڕێنووسی سەرەتایی
1 4042Loading...
11
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : هـەیـنـے 📅 ۲٥ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲٥ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۸ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱٤ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌خۆشەویستی ئاوایە تۆ... قژت شانە ئەكەیت و خەمی من ئەوەرێت تۆ... چاوت دادەخەیت و ئاسمانی من تاریک دەبێ‌.!! "نەبەز گۆران" https://t.me/fergay_kurdi
1 6397Loading...
12
🌐 وشـــە #کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ وزەدەر، وزەپێدەر، وزەبەخش، هێزدەر = مقوی ⚜ خۆراکی سەرەکی، خواردنی زۆربەی خەڵک = قوت غالب ⚜ بژیوی ژیان، خۆراکی نەمرنەژی(بژی‌مەمر) = قوت لایموت ⚜ هاوپەیمانی، هاوبەندی = ائتلاف ⚜ دواماوە، دوامۆڵەت، ماوەی دیاریکراو، دیاریکردنی مۆڵەت، وادەی دیاریکراو = ضرب الاجل ⚜ ناچار، چاری ناچار، بەزۆری، دەستەوسان = لاجرم ⚜ جیاواز، بەجیا، بەتەنیا = علی حده ⚜ نیشانەکان، هێماکان = علائم ⚜ بەفیڕۆچوونی/لەدەستدانی/لەکیسدانی کات = اتلاف وقت ⚜ بێبەرانبەر، خۆڕایی، بەلاش = بلاعوض ⚜ ناکۆک، ناتەبا، ناسازگار، دژیەک، لێکدژ = متعارض ⚜ ناکۆکی، ناتەبایی، ناسازگاری، دژایەتی = تعاض ⚜ ناسراو، بەدناو، ناوزڕاو(کەسێک زیاتر بەهۆی خراپبوونەوە لەنێو خەڵکی ناسراوە) = معلوم الحال 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی. https://t.me/fergay_kurdi
1 6359Loading...
13
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : پێنجشـەمـمـە 📅 ۲٤ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲٤ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۷ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۳ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌تەنانەت تاریکترین شەویش کۆتایی پێ دێ و دواجار هەتاو سەر هەڵدێنێ.! https://t.me/fergay_kurdi
1 5869Loading...
14
بۆ ڕۆشنبیرانی کوردی، لەبەر کەمتەرخەمی سەبارەت بە زمانی کوردی، دیاکۆ هاشمی
1 2793Loading...
15
بۆ ڕۆشنبیرانی خۆشەویستی کورد لە ڕۆژهەڵات، لەبەر کەمتەرخەمی سەبارەت بە زمانی کوردی زمان، کێیەتی و کولتوورێکە کە ڕەگی قووڵی لە مێژوو و شارستانیەتی هەموو نەتەوەیەکدا هەیە. زمانی کوردی، خاوەنی مێژوویەکی دەوڵەمەند و میراتێکی بەنرخە، یەکێکە لە زمانە جوان و بەرهەمدارەکانی جیهان. بەم شێوەیە، ئێوە وەک ڕۆشنبیرانی کۆمەڵگەی کوردی، بەرپرسیارییەکی گەورەتان هەیە، ئەویش پاراستن و بەرەوپێشبردنی زمانی کوردییە، بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و ڕەسەن. پێویستە هەوڵی فێربوونی زمانی کوردیمان بە شێوەیەکی دروست بدەین و زمانێکی کوردیی ئەدەبی لە کاتی نووسین، قسەکردن، لێدوان یان چاوپێکەوتن بەکار بهێنین کە لە وشە و زاراوەی بێگانە دوور بێت. زمانەکەمان گەنجینەی وشە و دەربڕینی تێدایە کە جوانی و دەوڵەمەندیی دەربڕینەکەمان زیاد دەکات. زۆرێک لەو وشە بێگانانەی کە ڕۆژانە بەکاریان دەهێنین، هاوتای وردیان لە زمانی کوردیدا هەیە کە ڕەنگە هەندێ کەس پێی نەزانن. دەکرێت گرنگیی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ڕوانگەی زانستییەوە تاوتوێ بکرێت. توێژینەوەکان دەریان خستووە کە بەکارهێنانی زمانی هەر نەتەوەیەک لە پەروەردە و ڕاهێناندا پێشکەوتنێکی بەرچاو لە فێربوون و تێگەیشتن لە مادەکەدا دەهێنێت. هەروەها پاراستن و به کارهێنانی زمانی نەتەوە پێوەندییەکی قووڵی سۆزداری لەنێوان نەوە جیاوازەکاندا دروست دەکات و دەبێتە هۆی سەقامگیریی کولتووری و کێیەتیی کۆمەڵگە. با بە هەوڵ و تێکۆشانمان سوود لە دەوڵەمەندیی زمانی کوردی وەربگرین و بە کەڵکوەرگرتن لە تەواوی ئەو میراتە بەنرخە، کولتوور و کێیەتیی نەتەوەییی خۆمان بەرەوپێش ببەین. هەڵبژاردنی وردی وشە و دەستەواژەکان و دوورکەوتنەوە لە وشەی بێگانە، دەتوانێت لە بەرەوپێشبردنی ئاستی ئەدەب و زمانی کوردیدا، ڕۆڵێکی گرنگ ببینیت. بەم شێوەیە ئێمە نەک هەر هاوکاریی پاراستنی زمانی کوردیی خۆمان کە زمانی نەتەوەکەمانە، دەکەین، بەڵکوو ڕێگە بە نەوەکانی داهاتووش دەدەین کە سوود لە میراتی کولتووریمان وەربگرن. کێیەتی = ناسنامە، شوناس (هویت identity) چەند شوێنێکی گرنگ بۆ فێربوونی کوردییەکی باشتر: ١. پوختەی ڕێنووس و خاڵبەندی: http://diyako.yageyziman.com/wp-content/uploads/2024/05/Puxtey_Renus_U_Xallbendi_Weshani_2_Bo_Mallperr.pdf ٢. فەرهەنگی کوردی، ڤەژینلێکس: https://lex.vejin.net/ck/ ٣. کتێبەکانی قوتابخانە: http://diyako.yageyziman.com/%da%a9%d8%aa%db%8e%d8%a8%db%8c-%d9%82%d9%88%d8%aa%d8%a7%d8%a8%d8%ae%d8%a7%d9%86%db%95/20/11/2020/
1 7049Loading...
16
وانەی حەفتا و یەک. هاوەڵناو لە ڕووی پێکهاتەوە 🔴پێناسە.. هاوەڵناو: وشەیەکە وەسفی ناوێک یان جێناوک دەکات. نموونە:۱. کچەکە ژیرە. ۲. ئەو جوان بوو. سەرنج بدەن وەسفی ناو و جێناوی کرد. 🟣تێبینی/هاوەڵناو لە ڕستەدا چوار ئەرکی هەیە. ۱.دیارخەری ناو. مرۆڤی ڕاستگۆ سەردەکەوێت. ۲. دیارخەری جێناو. تۆی ڕاستگۆ سەردەکەویت. ۳.تەواوکەری کاری ناتەواو. ئەو پاکە. ٤.تەواوکەری هاوەڵناوێکی تر. کچێکی سپیی جوانم بینی. 🟠هاوەڵناو لە ڕووی دروستبوونەوە دەبێتە دوو جۆر. یەکەم: سادە: لە وشەیەکی واتاداری سەربەخۆ پێک دێت، پێشگر و پاشگری لەگەڵ نییە وەکوو(جوان، ژیر، سپی، یەک.... هتد) دووەم: ناسادە... (داڕێژراو، لێکدراوە). 🔵ناسینەوەی ناو. 1️⃣ئەندامانی لەشی مرۆڤ(سەر، دەست، دڵ، چاو... هتد) 2️⃣ئەندامانی خێزان(باوک، دایک، کچ، کوڕ، ژن، پیاو) 3️⃣شتەکانی دەوروبەر(دۆڵ، شاخ، دەشت، کێو، بەرد) 🟣ناسینەوەی هاوەڵناو. 1️⃣ژمارە(یەک، دوو، دە... هتد) 2️⃣ڕەنگ(سپی، سەوز، شین.. هتد) 3️⃣وەسف(پاک، خۆش، ڕاستگۆ.. هتد) 🔴ناسینەوەی ڕەگی کار. 1️⃣ئەگەر وشەکە.. دە... م، وەرگرت ئەوا ڕەگی کارە(زان، مر، کوژ، پۆش). 🟠ناسینەوەی قەدی چاوگ: دەبێ نوونی لێ کرابێتەوە.(شکا، کڕی، دزی، کەوت، برژا) تێبینی/وشەکانی(یار، نۆک، چی، وان، دار)دەبنە پاشگر، ئەگەر لەدوای وشەیەکەوە هاتن. وەکوو:(ترسنۆک، ڕاوچی، کڕیار.. هتد). تێبینی/ئەگەر(او، ەو، ە، و، بە)، بکەونە نێوان دوو وشە دەبنە ئامراز. وەکوو(دەستبەسەر) چۆنیەتی وشە لێکدانەوە. 1️⃣(نەمر، نەگۆڕ، نەزان) پێشگر+ڕەگی کار.... لە سەرەوە باسمان کرد دە... م.. بخەنە پێش کارەکان... وەری گرت ڕەگی کارە. 2️⃣(ناپاک، نەخۆش). پێشگر+هاوەڵناو... وەکوو دەبینن زیادەکان دەبنە پێشگر، وشەکانی دوای ئەویش دە... م، وەرناگرێت، کاری ناتەواوی(ە)بخەرە سەری وەری دەگرێت، پاکە،، خۆشە.. کەواتا هاوەڵناوە. 3️⃣(یەکەم، نەرمان، ڕووناک). هاوەڵناو+پاشگر. وشەکانی(یەک، نەرم، ڕوون)هاوەڵناون، بە یارمەتیی پاشگری(ەم، مان، اک)پاشگرن. 4️⃣(بەختیار، ئاسنگەر، زێڕین، دەشتەکی، گۆشتن) ناو+پاشگر، وشەکانی (بەخت، ئاسن، گۆشت، دەشت)ناون، بە یارمەتیی پاشگرەکانی(یار، گەر، ین، ن،) بوونەتە هاوەڵناو. ئەم بابەتە درێژەی هەیە. ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
1 6986Loading...
17
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : چوارشـەمـمـە 📅 ۲۳ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۳ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ٦ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۲ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌وەکوو زریان پشوو ئەدەم بەڵام نانووم وەکوو هەڵۆ هەڵەنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم... «شێرکۆ بێکەس» https://t.me/fergay_kurdi
1 8059Loading...
18
❀ بۆ کورد و بۆ کوردستان ❀ ❀ هاوڕێی هەمیشەیی ئێمە بن زۆر سپاس ❀
5142Loading...
19
چەند خاڵی گرینگ کە دەبێت لە بواری پیتە بزوێنەکان بزانین: ✅پیتی بزوێن چییە؟ بەو پیتانە کە دەبنە هۆی بزواندن ، یان بێژەکردنی پیتە نەبزوێنەکان، بزوێن دەوترێت. ✅هیچکات پیتە بزوێنەکان لە سەرەتای وشە نانووسرێن. ✅هیچکات دوو پیتی بزوێن نابێت پێکەوە بلکێن. ✅پیتە بزوێنەکان هەمووکات پیتی دووهەمی وشە یا بڕگەن. ✅هەر وشەیێک دەبێت لانی کەم یەک پیتی بزوێنی تێدا بێت. چند نکتە مهم کە باید دربارە حروف صدادار در زبان کوردی باید بدانیم: ✅حرف صدادار چیست ؟حروفی از الفبای کوردی کە سبب تلفظ کردن حروف بیصدا میشوند. ✅هیچوقت حروف صدادار در اول کلمە نوشتە نمیشود. ✅هیچوقت دو حرف صدادار بەهم نمی چسبند. ✅حروف صدادار همیشە حرف دوم کلمە یا هجا هستند. ✅هر کلمە حداقل باید یک حرف صدادار داشتە باشد. #ڕێنووسی_سەرەتایی
1 7937Loading...
20
🟣 ڕێنووسی سەرەتایی
1 5810Loading...
21
ئەمەش ژینگەی وانەکوتنەوەی #زمانی_کوردی کلیپێکی خۆش لە سات بە ساتی #بەڕێوەچوونی_پۆل فێرگەی زمانی کوردیی #بەیان #شاری_پیرانشار (هەر بژیین و بمێنن بۆم) 🌹🌹 https://t.me/f_z_k_pr
1 6472Loading...
22
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : سێشـەمـمـە 📅 ۲۲ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۲ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ٥ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۱ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌بەیانیت باش ئازیزەکەی ناو دڵی لەت. بەیانیت باش نازداری ناو ڕۆحی شەکەت. بەیانیت باش شای دڵڕەقان. بەیانیت باش ئەی بێخەبەر لە مەلیکی گشت هەستەکان. https://t.me/fergay_kurdi
1 80410Loading...
23
وانەی حەفتایەمینی ڕێزمان 🔴مۆرفیمی(یش) یەکێک لەو مۆرفیمانەی زۆر چالاکە لە زمانی کوردیدا. لێرە باسی کۆمەڵێک هەڵە دەکەین، کە زۆر کەس هەستی پێ ناکەن، کاتێک مۆرفیمی(یش) دەچێتە سەر وشەکە جاری وا هەیە پێویستی بە دوو(ی) دەبێت چونکە مانای وشەکە دەگۆڕێت ئەم دوو(ی)یەش، ئێمەی زیادی ناکەین، بەڵکوو خۆی پێکهاتەی وشەکە دوو (ی) هەیە، بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەین. 🟣لە خوارەوە چەند نموونەیەک دەنووسین بۆ ئەوەی ئیتر نەکەوینە ئەو هەڵەیەوە. نموونە: 1️⃣(بەیانیش کچێکی باشە.) (بەیانییش باران دەبارێت.) سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(بەیانیش و بەیانییش)، دەبینن هەردووکیان واتایان جیاوازە(بەیان)ی یەکەم ناوی کەسێکە،(بەیانی)ی دووەمیش باسی کات دەکات، هەروەها خۆشی دوو (ی) گرت. 2️⃣(کوردیش میللەتێکی مەردە.) (کوردییش زمانێکی دەوڵەمەندە.) سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(کوردیش، کوردییش)پێکهاتەی یەکەم لە (کورد)ەوە هاتووە، باسی نەتەوە دەکات، یەک (ی)دەگرێت. بەڵام وشەی(کوردییش) خۆی لە (کوردی)ەوە هاتووە، کە باسی زمان دەکات. 3️⃣(هەژاریش نەهاتووە بۆ فێرگە.) (هەژارییش دەردێکی کوشندەیە.) سەرنج بدەنە هەردوو وشەی(هەژاریش و هەژارییش)، پێکهاتەی هەردووکیان جیایە، یەکەمیان (هەژار)، هاوەڵناوە، مۆرفیمی (یش) دەچێتە سەری کردوویەتی بە ناو، بەڵام (هەژاری) ناوی واتایییە، مۆرفیمی (یش)دەچێتە سەری بە واتای هەژاری دێت. بۆمان دەرکەوت بە لابردنی یەک(ی) تەواوی واتاکەی دەگۆڕێت. ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری. @Fergyrezmanikurdi63
1 86310Loading...
24
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : دووشـەمـمـە 📅 ۲۱ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۱ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ٤ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۰ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌بەیانیت باش، ئەمشەو هەتا بەیان سەیرم کردووی هەتاوەکوو بەرەبەیان لەناو دڵما هەر بەچرپە ماچم کردووی https://t.me/fergay_kurdi
1 6798Loading...
25
🌐 وشــــە ♻️ پەڕتووک: کتاب ♻️ لاپەڕە، پەڕە: صفحە ♻️ زانستە ئەزموونییەکان: علوم تجربی ♻️ ئابووری: اقتصاد ♻️ بیرکاری: ریاضی ♻️ مێژوو، ڕێکەوت: تاریخ ♻️ نووسین: نگارش ♻️ ڕێزمان: دستور زبان ♻️ دەروونزانی: روانشناسی ♻️ زەویزانی: زمین شناسی ♻️ زیندەوەرزانی: زیسشناسی ♻️ ئەندازە: هندسە ♻️ کیمیا: شیمی ♻️ فیزیا: فیزیک ♻️ تاقیگه: آزمایشگاه ♻️ مرۆڤ و ژینگه: انسان و محیط زیست ♻️ بیرکردنەوە و شێوازی ژیان: تفکر و سبک زندگی ♻️ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی: مطالعات اجتماعی ♻️ ئامادەییی بەرگری: آمادگی دفاعی ♻️ کار و تەکنەلۆجیا: کار و فناوری ♻️ قوتابی: دانش آموز وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی. https://t.me/fergay_kurdi
2 00224Loading...
26
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : یەکـشـەمـمـە 📅 ۲۰ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۰ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۹ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ مـن بەڵێنت دەدەمێ دڵ لە بەری ڕانەچەنێ «هێدی» https://t.me/fergay_kurdi
1 7185Loading...
27
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟ ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
6891Loading...
28
چەند خاڵی گرینگ کە دەبێت لە بواری پیتە بزوێنەکان بزانین: ✅پیتی بزوێن چییە؟ بەو پیتانە کە دەبنە هۆی بزواندن ، یان بێژەکردنی پیتە نەبزوێنەکان، بزوێن دەوترێت. ✅هیچکات پیتە بزوێنەکان لە سەرەتای وشە نانووسرێن. ✅هیچکات دوو پیتی بزوێن نابێت پێکەوە بلکێن. ✅پیتە بزوێنەکان هەمووکات پیتی دووهەمی وشە یا بڕگەن. ✅هەر وشەیێک دەبێت لانی کەم یەک پیتی بزوێنی تێدا بێت. چند نکتە مهم کە باید دربارە حروف صدادار در زبان کوردی باید بدانیم: ✅حرف صدادار چیست ؟حروفی از الفبای کوردی کە سبب تلفظ کردن حروف بیصدا میشوند. ✅هیچوقت حروف صدادار در اول کلمە نوشتە نمیشود. ✅هیچوقت دو حرف صدادار بەهم نمی چسبند. ✅حروف صدادار همیشە حرف دوم کلمە یا هجا هستند. ✅هر کلمە حداقل باید یک حرف صدادار داشتە باشد. #ڕێنووسی_سەرەتایی
1 8399Loading...
29
🟣 ڕێنووسی سەرەتایی
1 6530Loading...
30
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : شـەمـمـە 📅 ۱۹ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱۹ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۸ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌لە دنیادا چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟ «پەشێو» https://t.me/fergay_kurdi
2 1528Loading...
31
Media files
1 9514Loading...
32
#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ #کۆرسی_ڕەخنەی_ئەدەبی #بابەت_ڕەگەزی_زاڵ #وانەبێژ_دوکتور_ڕەهبەر_مەحموودزادە #۱٦ی_جۆزەردانی_۱٤۰۳ ✅ https://youtube.com/@dr.rehber ✅ https://t.me/dr_rehber
1 7212Loading...
33
https://www.instagram.com/reel/C7yak5KoyLJ/?igsh= Y2dvOGpybjRpandz لاپەڕەی فەرمی فێرکاری کورمانجی سەروو لە(instagram) https://www.instagram.com/ziman5964?igsh=cncwNjA5d2t4bGwx تکایە بەشدار ببن و بیناسێنن. https://t.me/fergay_kurdi
1 9164Loading...
34
🌐 وشـــــە #کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ زاڵی، باڵادەستی، سەردەستی = استیلا ⚜ زاڵ، باڵادەست، سەردەست، سوار، دەستڕۆیشتوو = مستولی ⚜ شاراوە، نادیار، داپۆشراو، پۆشراو، ڤەشارتی = مستور ⚜ شاردنەوە، داپۆشین، حەشاردان، داشاردن، ڤەشارتن/ڤەشاردن = مستور داشتن ⚜ شوکرانەبژێر، شوکرکەر، سوپاسکار، شوکرانەبێژ، پێزان = شاکر ⚜ سپاسگۆیی، شوکرانەبژێری، سوپاسکاری، سپاسگوزاری، پێزانی = شکرگزاری، سپاسگزاری ⚜ پێکهاتە، بنەما = شاکِلە ⚜ خڕ، گرد، بازنەیی، گلۆڤەر(گرۆڤەر)، جەغزی = مدور ⚜ دەستگێڕ(دەزگێڕ)، دەستفرۆش، چەرچی، دێوەرە، وردەواڵەفرۆش، گەڕیدە = دورەگرد ⚜ خولی فێرکاری/ڕاهێنان = دورە آموزشی ⚜ خول، گەڕ، چەرخ، سووڕ، سەردەم، چاخ، ڕۆژگار = دورە ⚜ زاڵبوون بەسەر = مشرف بودن بر ⚜ لەقەڵەمدراو، ژمێردراو، ڕەچاوکراو،   بەحیسابهاتوو،حیسابکراو = محسوب ⚜ گۆڕان، گۆڕین = تغییر ⚜ گۆڕاو، بگۆڕ، زووگۆڕ، گۆڕدراو = متغیر ⚜ جێگیر، جێگرتوو، سەقامگیر، دامەزراو، گیرساو، نیشتەجی = مستقر ⚜ جێگیری، سەقامگیری، سەقامگرتوویی، نیشتەجێیی، گیرساوی، دامەزراوی = استقرار 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی. https://t.me/fergay_kurdi
2 0159Loading...
35
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : هـەیـنـے 📅 ۱۸ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱۸ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲۹ے زولقعدەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۷ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌کە ویستت دڵی جوانێک ڕابگری دەبێ بۆی بژیی، نابێ بۆی بمری «هێمن» https://t.me/fergay_kurdi
1 8998Loading...
36
🔔ئاگاداری ئاگاداری‼️ سڵاو هاوڕێیان کاناڵە کوردی و جوانەکانی تێلێگرام گوڵبژێر‌ کران و بۆم لەو پێرستە کۆ کردوونەتەوە پێویستە هەموو کوردێک ئەو کاناڵانەی هەبن ئەگەر کوردی فەرموون بەشدار ببە.👇👇👇
3041Loading...
37
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : پێنجشـەمـمـە 📅 ۱۷ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱۷ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲۸ے زولقعدەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ٦ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم نەماوە ئاشنا، بۆ کوێ نەزەر کەم؟ «جەلال مەلەکشا» https://t.me/fergay_kurdi
2 1458Loading...
38
Media files
2 2684Loading...
39
وانەی شەست و نۆیەمینی ڕێزمان پرسیاری فێرخوازان ئایە(بە) و (بن)لە کۆتاییدا دەلکێن یان جیا دەنووسرێن؟ 🔴پێش وەڵامدانەوە دەبێت بزانین.. ئەوە (بە)و (بن) نیین... (ببە)(ببن) کورت کراوەنەتەوە. چۆن (بە) نییە، (ببە)؟ وەڵام/ هەموو ئەو کارانەی کۆتایییەکەیان (بە) لە چاوگی (بوون)ەوە وەرگیراون. نموونە: چاوگی (بەردەوامبوون) دەیخەینە دۆخی داخوازی. یاسای داخوازی(ب+ڕەگی کار+ە یان ن) بەردەوام ببە... بەردەوام ببن. بەڵام چونکە لە دەم خۆش نییە، دەربڕینی تۆزێک قورسە، (ب) دەقرتێنین ئەمەش شتێکی ئاسایییە لە هەموو زمانێک قرتان هەیە، بەڵام نەبێتە هۆی تێکدانی وشەکە. 🟤نموونەی دووەم: (ئاگاداربوون) بەپێی یاسا. بۆ تاک... ئاگادار ببە. بۆ کۆ... ئاگادار ببن. کورتکراو...ئاگادار بە. ئاگادار بن. تێبینی/ ئەو (ب)کە دەقرتێ هیی ڕەگی کاری بوون... نییە، هیی ڕێژەی داخوازییە، کە لە زۆر کات دەقرتێ و کێشە بۆ وشەکە دروست ناکات. وەکوو: ڕاکە، ڕابکە. 🟣لە کۆتاییدا بۆمان دەرکەوت هەمیشە(بە) و (بن)جیا دەنووسرێن. وریا بە✅... نەک وریابە.❌ ئازا بە✅.... نەک ئازابە.❌ ئارام بن✅... نەک ئارامبن.❌ سوور بن✅... نەک سووربن.❌ ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
2 2206Loading...
40
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : چـوارشـەمـمـە 📅 ۱٦ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۱٦ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۲۷ے زولقعدەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ٥ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 📍کێڵگەی شیلەک 🔖 ‌دەمەوێ هەمیشە نزیک بم لە تۆ تەنانەت ئەگەر بکرێ غەمێک بم لە سینگی تۆدا...! https://t.me/fergay_kurdi
1 9438Loading...
تەواوکەری وانەی حەفتا و یەک 🟡هاوەڵناوی لێکدراو: لە ناوەکەی دیارە لە دوو وشەی واتادار یان زیاتر پێک دێت. نموونە👇👇👇👇 1⃣(چاوکاڵ، بەژنچنار) 2⃣(گوڵبەدەم، ڕووبەخاڵ، دەستبەسەر) 3⃣(دووڕوو، دووزمان، دوودڵ) 4⃣(بۆرەهەژار، پاکوخاوێن) 5⃣(ڕەشئەسمەر، تازەپێگەتشتوو) 6⃣(بەدبەخت، خۆشباوەڕ) 7⃣(ڕۆژنامەنووس، قورئانخوێن) 8⃣(جلشۆر، ڕاوکەر، خەباتکەر، ڕەنجدەر) 9⃣(ڕەشپۆش، گەشبین، خۆشنووس) تێبینی/یاسای وانەی ڕابردوو سەرەتا ڕەگی کار، (دە...م) بۆ زیاد بکەن ئەگەر وەری گرت، ڕەگی کارە. لێکدانەوەی نموونەکان. 1⃣:چاو+باز، بەژن+چنار. بە یاسای (ناو+ناو) 2⃣:گوڵبەدەم، ڕووبەخاڵ، دەستبەسەر. بە یاسای(ناو+ئامرازی ناوبەندی"بە"+ناو) 3⃣:دوو+ڕوو، دوو+زمان، دوو+دڵ. گوتمان هەموو ژمارەکان هاوەڵناون. کەواتە: بە یاسای(هاوەڵناو+ناو) 4⃣:بۆر+ە+هەژار، پاک+و+خاوێن. بە یاسای (هاوەڵناو+ناوبەند+هاوەڵناو ) 5⃣:ڕەش+ئەسمەر، تازە+پێگەیشتوو. بە یاسای(هاوەڵناو+هاوەڵناو) 6⃣:خۆش+باوەڕ، بەد+بەخت. بە یاسای(هاوەڵناو+ناو) 7⃣:قورئان+خوێن، ڕۆژنامە+نووس. بە یاسای(ناو+ڕەگی کار) 8⃣:خەبات+کە+ر، ڕەنج+دە+ر، جل+شۆ+ر. بە یاسای(ناو+ڕەگی کار+پاشگر) 9⃣:ڕەش+پۆش، گەش+بین، خۆش+نووس. بە یاسای(هاوەڵناو+ڕەگی کار) ئامادەکردنی:ئازاد هەولێری @Fergyrezmanikurdi63
Hammasini ko'rsatish...
👍 5 2
Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : دووشـەمـمـە 📅 ۲۸ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۸ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱۱ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱۷ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌بازنەی بوونت جیهان لەئامێز دەگرێت. "ئەحمەد شاملوو" https://t.me/fergay_kurdi
Hammasini ko'rsatish...
9❤‍🔥 5
🌙 جەژنی قوربانتان پيرۆز. بەبۆنەى ھاتنى جەژنى پيرۆزى قوربان، جوانترين پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرجەم موسڵمانانی جيھان و بەتایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکەین. داواكارين لە خواى گەورە ئەم جەژنە بكاتە مايەیى خێر و خۆشى و تەندروستی بۆ ھەموو جیهان بەتایبەت بۆ خەڵکی بەڕێزی کوردستان. "بەڕێوەبەرایەتی فێرگەی زمانی کوردی" https://t.me/fergay_kurdi
Hammasini ko'rsatish...
فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

18👏 2
Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : یـەکـشـەمـمـە 📅 ۲۷ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲۷ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۱۰ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱٦ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌لەناو ئامێزت هێواش هێواش لەبیر دەچێت ئەم دنیایی وەڕەزە. https://t.me/fergay_kurdi
Hammasini ko'rsatish...
9👍 1🕊 1
Repost from N/a
کوردی؟ هەستی کوردایەتیت هەیە؟ ئەگەر کوردن خۆتان لەو کاناڵانە بێبەش مەکەن پێویستە ئەو کاناڵانەتان هەبێت لە تێلێگرامەکەتاندا فەرموون بەشدار بن.👇👇👇👇
Hammasini ko'rsatish...
لە یەڵداوە تا 22ی پووشپەڕ
چێشتی مجێوری کوردستان
کۆماری کوردستان
ڕستەی جوان وتەی بەنرخ
پرۆکسی بەهێزی کوردی
هێزی نەتەوەیی کوردستان
محەممەد ماملێ
شەپوڵ دەریا
هێمن و هەژار موکریانی
ئاخا کوردستان
کۆمەڵگا
نەجمەدین غولامی
فێرگەی زمانی کوردی
سەید محەممەد سەفایی
چیرۆک و ڕۆمان
ملوانکەی شین
مەکۆی ئەدەبی کوردی
کاناڵی مامۆستایان قانع و پیرەمێرد
🌐 وشـــە #کەناڵی_وشەی_کوردی ⚜ دووبارە، دووپاتە، چەندبارە، چەندپاتە، چەندبارە، دووپاتەکراو، دووپاتەوەبوو = مکرر ⚜ پەیتاپەیتا، چەندپاتەیی، پەستاپەستا، چەندجارەیی، پەسایپەس = مکررا ⚜ سەرچاوەی داهات = منبع درآمد ⚜ زۆر، فراوان، فرە، زەبەند(زەوەند) = وافر ⚜ زیرەکی، ژیری، بیرتیژی = کیاست ⚜ پڕ، لێواولێو، لێوانلێو، پڕاوپڕ، تەژی، لیپاولیپ = مملو ⚜ نەهێڵراو، نەهێشتراو، ڕێگەپێنەدراو = مَنهی ⚜ پێشپێگرتن، بەرگرتن، نەهێڵان، نەهێشتن، ڕێگەندان، بەرلێگرتن، ڕێنەدان، پێشگرتن = نهی کردن ⚜ بەشداری، هاوبەشی، هاوکاری، شەریکی = مشارکت ⚜ هاوبەش، هاوپشک، بەشدار، پشکدار = مشترک(سهیم) ⚜ بەش، پشک = سهم ⚜ وڵاتە هاوبەرژەوەندەکان، وڵاتانی هاوبەرژەوەند = کشورهای مشترک المنافع ⚜ بەشگە/هاوبەشگە/بەشدارگەی هەرەوەزی = شرکت تعاونی 🕊 بە کوردی بدوێین 🕊 بە کوردی بخوێنینەوە 🕊 بە کوردی بنووسین وەرگیراو لە کەناڵی وشەی کوردی. https://t.me/fergay_kurdi
Hammasini ko'rsatish...
فێرگەی زمانی کوردی

ئەم کاناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە. تکایە گرێدەری کاناڵەکە بڵاو بکەنەوە.

https://t.me/joinchat/AAAAAFj_FZ5__jcB9x9EmA

👏 6👍 4
wataya vê peyvê bi soranî dibe çi?(neçûyî) واتای ئەم وشەیە بە سۆرانێ چییە؟(Neçûyî)Anonymous voting
  • نەچوونەتەوە
  • نەچوون
  • نەچووی
  • دەچوون
  • دەچین
  • دەچینەوە
0 votes
👍 7
Photo unavailableShow in Telegram
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️ 📅 ئەمڕۆ : شـەمـمـە 📅 ۲٦ے جۆزەردانے  ۲۷۲٤ے ڪوردے 📅 ۲٦ے خوردادے۱٤۰۳ے هەتاوے 📅 ۹ے زولحێججەے ۱٤٤٥ے مانگے 📅 ۱٥ے ژوئەنـے ٢٠۲٤ زایینے 🔖 ‌‌لای من هەموو ڕۆژەكان دووبارە دەبنەوە، بەیانی و ئەمڕۆ و دوێنێ‌ وەک یەكن، تەنها بە هاتنی تۆ ڕۆژێكی تازە دێت...! https://t.me/fergay_kurdi
Hammasini ko'rsatish...
16👍 3🔥 1🕊 1

0.68 KB
👍 14🔥 1
🟣 ڕێنووسی سەرەتایی
Hammasini ko'rsatish...