1 641
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kun
-1830 kun
Postlar arxiv
1 641
چەند سەیرە كە ئیتر من و تۆ بەیەكەوە نادوێین،
ئیتر لە ڕۆژانەی یەك ئاگادارنین
ئیتر بەیانیەكان بە هیوای بینینی نامەی تۆ سەیری موبایل ناكەم
ئیتر شەوەكان بێ شەوشادی تۆ ئەخەوم
ئیتر تا ئەبەد قسمەتی من لەتۆ دڵتەنگیەكی قوڵە..
لە سەرووی ئەمانەشەوە من لە نەبوونیتا خیانەتم نەكردوە و لەم تەنهاییەشمدا پەنام بۆ هیچ كەس نەبردوە..
1 641
تۆ لە ئێسکی پەراسوی من بووی . بۆیە کە شکایت ئەوەی ورد بوو ڕوحی من بوو’ ڕوحی ڕەوانم🖤.
1 641
ئێوارەیەک دادەنیشم و سەیری ئەو ڕێگایانە دەکەم کە پێکەوە پێیاندا تێپەڕین، سەیری ئەو خەونانە دەکەم کە بە نیوچڵی جێمان هێشتن، و پرسیار لە خۆم دەکەم: ئایا هەموو ئەوانە تەنها یارییەک بوون؟ ئایا دەکرێت مرۆڤ لە یەک چرکەدا بڕیاری لەبیرکردنی کەسێک بدات کە دوێنێ هەموو دنیای بوو؟ ئێستا ئیتر ناچارت ناکەم، گلەیی لە تۆ ناکەم و بەرۆکی بەختی ڕەشیم خۆشم ناگرم، چونکە چاک دەزانم خۆشەویستی بە پاراڵەوە، بە تکا، بە جەنگ و بە زۆرترکردنی ئازارەکان نابێت، بەڵکو خۆشەویستی شتێکە ئەگەر لە دڵدا نەبێت، بە هیچ هێزێک دروست نابێتەوە. بڕۆ، ڕێگاکەت سپی و ئاسمانت بێ هەور بێت، بەڵام تەنها ئەم ڕاستییە تا ئەبەد لەگەڵ خۆت ببێچەوە؛ لەم جیهانە بەرڵاودا، هیچ کەسێک وەک من بەم پاکییە، بەم بێمەبەستییە و بەم ڕاستگۆییەوە خۆشی نەویستوویت. من ئەو کەسە بووم کە ئامادە بووم خۆم بڕوخێنم و ببم بە خۆڵەمێش، تەنها بۆ ئەوەی تۆ لە ناو سێبەری مندا ئاوەدان بڵێیتەوە، کەچی لە کۆتاییدا بووم بە غەریبەیەک لە ژیانتدا کە تەنها شایەنی ماڵئاواییەکی ڕاستەقینەش نەبووم. تۆ ڕۆشتی و منیش لە دوای تۆ بووم بە وێنەیەکی ڕوخاو...
1 641
شەش ترامادۆڵ و بتڵێک ڤۆدکا و ١٠ باڵۆن و جگەرەیەکی حەشیش ئەو وەزحە ئارام ناکاتەوە🖤.
1 641
دووری نێوانمان تەنها مەودایەکە و هیچی تر، خودا دەزانێ چەند لە دڵم نزیکی چەند لە فکر و هۆشمدایت’ کات لەم دوورییەدا وەستاوە و من لێرەدا خەریکی ژماردنی ئەو ڕۆژانەم کە بگەڕێیتەوە...
