cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

ماموستا کامه ران رحمه الله تعالی❤

ئەم کەناڵە تایبەتە بە وتارەکانی مامۆستا کامەران کریم و گەیاندنی ئیسلام وەکو خۆی و گەیاندنی حەق ، ئەو حەقەی کە مەلا گومڕاکەرەکان شاردوویانەتەوە لێتان و ئیسلامی ڕاستەقینەتان پێناڵێن

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
608
Obunachilar
-124 soatlar
+67 kunlar
+930 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

#التلبية و #تکبیرات ئێمە کە لە حەج نین (تکبیرات) ئەکەین نەک (التلبیة)، ووتنی التلبية تایبەتە بە حاجیان. #التلبية: بریتیە لە ووتنی (لبیك اللهم لبیك، لبیك لا شریك لك لبیك، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك). #ئەمەم_بۆیە_باسکرد نەوەک کەسانێک لەمڕۆدا لەگەڵ بینینی دیمەنەکانی عەرەفە و بیستنی التلبیة دووبارەی بکەنەوە و تەکبیرات واز لێ بهێنن، جا بۆیە خەریکی تەکبیرات بن، التلبية بۆ ئێمە نیە.
Hammasini ko'rsatish...
💯 1
Hammasini ko'rsatish...
ژیان نامەی رسول اللهﷺ

@sirarasulbot

هەندێڪ لەسیفەتەڪانی پێشەوا محمد صلی الله و علیە وسلم رسول اللهﷺ ئازاترینی کەس بوە علی ڪوڕی أبی طالب  دەفەرمووێت  ئێمە ڪە لەشەڕێڪی گەڕم و ببوینایە  ڪاتێڪ  دوو قەوم شەڕیان بڪردایە ئەوە خۆمان ئەخستە پشتی رسول الله
رواە الشیخ فی اخلاق النبی بەپەڕەی 58
وەرسول اللهﷺ بەخشندە ترین ڪەس بوە هەرڪەسێڪ داوای شتێڪی لێ بکردایە نەیەوت نەخێر  وە ئارامترین ڪەس بوە 
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 6033 وەلە مسلم 2311،2312
وە زۆربە حەیا و بەحیشمەت بوە هەروەڪ چۆن ڪچێڪ واشوی نەڪردوە   و لەژوورەوەیە !
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 3562ومسلم بە2320
وە رسول اللهﷺ سێری ناو چاوی ڪەسی نەئەکرد تەنها لێیەڕوانی  وەهەرگیز لەبەر نەفسی خۆی  توڕە نەبوە حەقی نەئەکردەووە لەبەر نەفسی   تەنها لەڪتێڪا توڕەئەبوو سنورەڪانی الله ببەزێنرایە  تۆڕەیەڪ توڕەئەبوو کەس بەرگەی نەئەگرت ! وە فەقیر و بەهێز و لاواز لەلا وەک یەک بو  وەکو یەک حەقی پێیان ئەدا وەئەگەر حەزی بەخواردنێڪ  نەبوایە قسەی نەئەکرد و نەیەخوارد  وەئەگەریش حەزی لێ بوایە ئەیخوارد
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 5409ومسلم 2064
وەهەرگیز بەشان دانەوە واتا پاڵکەوتنەوە نانی نەئەخوارد وەهەرگیز موباحی لەخۆی قەدەغە نەئەڪرد  ئەگەر خورمایەڪ بوایە ئەیخوارد وەئەگەر نانێڪ بوایە ئەیخوارد وە شیریەخوارد ئەگەر ببوایە  وەنانی جۆش وە  شوتی یان ڪاڵەڪ ی ئەخوارد   لەگەڵ خورما 
رواە الترمذی 1844 وە رواە ابو داود فی سننە 3836
وەحەزی  لە الحلواء والعسل  لەشەرحەکەیا ئەڵێ حەلوا  هەمووشتێک  ئەگڕێتەوە  
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 5268مسلم 1474  رواە الترمذی 1832
ئەبو هوریرە  ئەفەرمووێت  پێغەمبەر ﷺ دونیای جێهێشت  وەفاتی کردوە تێر سکی خۆی نانی نەخواردوە
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 5414مسلم 2976 لەفزەکە هی بوخاریە
وەبەدوو مانگ  ئاگر لەماڵی رسول الله ﷺ    نەئەڪراوەتەوە لەماڵیشیا تەنها  ئاو خورما  هەبوە 
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 6458 مسلم2972
وەدیاری وەرەگرت  وە سەدەقەی وەر نەئەگرت  وەدیاریشی ئەدا بەو کەسەی کەدیاری پێداوە
سێری صحیحی بوخاری بکە بەژمارە 2585 وسنن ٲبي داود 3536
Hammasini ko'rsatish...
ته‌كبیر كردن تا كۆتا ڕۆژی جه‌ژن 💌🍬 سونه‌تی ته‌كبیر كردن زیندوو بكه‌نه‌وه‌ و ماڵه‌كانتان به‌ زیكری الله‌ بڕازێننه‌وه‌ به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژانه‌ گه‌وره‌ترین ڕۆژه‌كانی ساڵن ◽شێوازی ته‌كبیرات كردنه‌كه‌: اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، اللَّهُ أَكْبَرُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، واللَّهُ أَكْبَرُ،اللَّهُ أَكْبَرُ وللَّهِ الحمدُ حەسەنی بەصری رحمە اللە دەیفەرموو: ◽”ڕۆژووی یەڪ ڕۆژ لەم دە ڕۆژەی سەرەتای مانگی ذی الحجە یەڪسانە بە ڕۆژووی دوو مانگ لەسەر یەڪ “. ▪️المصنف لعبدالرزاق | ٨١٢٦ ♻️تەکبیر وبەرزکردنەوەی دەنگی "الله أكبر" لەم نۆ ڕۆژە بەڕەهایی بێ پەیوەستبوون بە کاتیکی دیاری کراو، وە لە دوای نویژی بەیانی ڕۆژی عەرەفە لەدوای هەموو نوێژەکان -بەبێ دیاری کردنی ژمارەیەکی نەگۆڕ- هەتا نویژی عەسری کۆتا رۆژی جەژن سوننەتە وسەلەف ئەنجامیان داوە.
Hammasini ko'rsatish...
👍 2
تكبيرات لە مانگی ذو الحجة دوو جۆرە : ➊-تەکبیری مطلق ➋-تەکبیری مقيد ➊-تەکبیری مطلق: واتە بە ڕەهایی تكبيرات دەکرێت ، پەیوەست نیە بە کات و شوێنێکی دیاریکراوەوە. لە هەموو کاتێکدا دروستە بیکەیت لە شەو و ڕۆژدا. دەستپێکردنی تەکبیری مطلق: هەر لەگەڵ ئاوابوونی خۆری کۆتا ڕۆژی مانگی ذو القعدة ، واتە لە شەوی یەکەمی مانگی ذو الحجة دەست پێدەکات ، دوای بانگی مەغریب. کۆتایی هاتنی تەکبیری مطلق: لەگەڵ ئاوا بوونی خۆری چوارەم ڕۆژی جەژن ، واتە لە بانگی مەغریبی ◗١٣◖ ـی ذو الحجة بەکۆتا دێت. ➋-تەکبیری مقيد: واتە تەکبیرەکە پەیوەست کراوە و بە ڕەهایی تكبيرات ناکرێت. بەڵکو تەنها لەدوای نوێژە فەرزەکان دەکرێت. دەستپێکردنی تەکبیری مقيد: لەدوای تەواو بوونی نوێژی بەیانی ڕۆژی عەڕەفە دەست پێدەکات. کۆتایی هاتنی تەکبیری مقيد: لەدوای تەواو بوونی نوێژی عەسری کۆتا ڕۆژی جەژن ، واتە ◗١٣◖ ـی ذو الحجة بەکۆتا دێت. صيغة ـی ووتنی تەکبیری مطلق و مقيد هەمان شتن و جیاوازیان نیە ، بەم شێوەیە دەوترێن: الله أكبر الله أكبر لا إله الا الله الله أكبر الله أكبر ولله الحمد دروستە جاری یەکەم ◗٣◖ الله أكبر بکرێت وە جاری دووەم ◗٢◖ جار. هەردوو صيغة ـکە وارد بوون و هەردووکی دروستن ، والله أعلم. با لەم ◗١٣◖ ڕۆژەدا بەتایبەتی ◗١٠◖ ڕۆژی سەرەتا زمانمان پاراو بێت بەم زیکرە. ـــــــــــــــــــــــ تێبینی: تكبيرات ـی جەژنی ڕەمەزان جیاوازە وەك لە جەژنی قوربان. تكبيرات ـی جەژنی ڕەمەزان دوای بانگی مەغریبی کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان دەست پێدەکات وە لەگەڵ هاتنی ئیمام بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن بەکۆتا دێت. نــ : داستان محمد #عشر_أيام_ذي_الحجة
Hammasini ko'rsatish...
2👍 1
ئافرەت بێ مەحڕەم بۆی نیه بچێتە حەج پێغەمبەری ﷲﷺ فەرمووی: ئافرەت نابێ سەفەر بکات ئیلا گەر مەحرەمی لەگەڵ بێت، وە پیاویش ناچێتە لای ئیلا گەر مەحرەمی لەگەڵی بێت ( واتا لە مالێک بەتەنھا بێ نابێ پیاوێک بێگانەش لەو ماڵە بێ یان بێتە ئەو ماڵە بەبێ ھەبوونی مەحرەمی ئافرەتەکە لەو ماڵە پیاوێک بە پێغەمبەر ﷺ ووت: ئەی پێغەمبەری ﷲ من دەمەوێ دەربچم بۆ جیھاد و ئەوھا و ئەوھا، ئافرەتەکەشم دەیەوێت حەج بکات، پێغەمبەری ﷲﷺ پێی فەرموو: لەگەڵی بچۆ( واتا حەج لەگەڵ خێزانەکەت بکە . قالَ النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ: لا تُسَافِرِ المَرْأَةُ إلَّا مع ذِي مَحْرَمٍ، ولَا يَدْخُلُ عَلَيْهَا رَجُلٌ إلَّا ومعهَا مَحْرَمٌ، فَقالَ رَجُلٌ: يا رَسولَ اللَّهِ إنِّي أُرِيدُ أنْ أخْرُجَ في جَيْشِ كَذَا وكَذَا، وامْرَأَتي تُرِيدُ الحَجَّ، فَقالَ: اخْرُجْ معهَا. عرض مختصر.. الراوي : عبدالله بن عباس المحدث : البخاري المصدر : صحيح البخاري الصفحة أو الرقم : 1862 خلاصة حكم المحدث : صحيح
Hammasini ko'rsatish...
💯 1
لە چ تەمەنێکەوە ئافرەت ئەبێ ئیتر مەحرەمی هەبێت بۆ سەفەر و چوونە دەرەوە ؟ قال ابن هانئ : سألته عن الجارية متى يجب عليها ألا تسافر إلّا مع ذي محرم ؟ قال أبو عبد اللَّه: إذا ڪانت بنت تسع ابن هانئ تەلەبەی ئیمام ٲحمدی کوڕی حنبل ئەفەرموێ : پرسیارم لێ کرد #واتە : لە ٲحمدی کوڕی حنبل دەربارەی کچ کە لە چ کاتێک ئیتر واجب ئەبێت لەسەری بەبێ مەحرەم سەفەر نەکات ؟ ئیمام ٲحمدیش فەرمووی: کە بوو بە ٩ ساڵ 📚 مسائل ابن هانئ ١٨٤٣
Hammasini ko'rsatish...
💯 2
تەمەنی ئەو ئاژەڵانەی بۆ قووربانیڪردن ئەبێت #حوشتر دەبێ پێنج ساڵی تەواو ڪردبێ ، وە #مانگا دەبێ دەبێ دوو ساڵی تەواو ڪردبێ ، وە #بزن دەبێ ساڵێڪی تەواو ڪردبێ ، وە #مەڕ و #بەرخ دەبێ شەش مانگی تەواو ڪردبێ.
📚 •المغني لابن قدامة
Hammasini ko'rsatish...
👍 1
تەمەنی ئەو ئاژەڵانەی بۆ قووربانیڪردن ئەبێت حوشتر دەبێ پێنج ساڵی تەواو ڪردبێ ، وە مانگا دەبێ دەبێ دوو ساڵی تەواو ڪردبێ ، وە بزن دەبێ ساڵێڪی تەواو ڪردبێ ، وە مەڕو بەرخ دەبێ شەش مانگی تەواو ڪردبێ.
📚 •المغني لابن قدامة
Hammasini ko'rsatish...
باشترین زیکر حَدَّثَنَا أَبُو أَحْمَدَ ، قال حدثنا أَحْمَدُ بْنُ عَلِيِّ بْنِ الْجَارُودِ ، قال حدثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ سَعِيدٍ الْكِنْدِيُّ ، قال حدثنا أَبُو خَالِدٍ الْأَحْمَرُ ، قَالَ : سَمِعْتُ سُفْيَانَ ، يَقُولُ : أَفْضَلُ الذِّكْرِ تِلَاوَةُ الْقُرْآنِ فِي الصَّلَاةِ , ثُمَّ تِلَاوَةُ الْقُرْآنِ فِي غَيْرِ الصَّلَاةِ , ثُمَّ الصَّوْمُ , ثُمَّ الذِّكْرُ.
پێشەوا سفیانی ثەوری ئەڵێ :
باشترین زیکر خوێندنەوەی قورئانە لەنوێژا, پاشان خوێندنەوەی قورئان لەغەیری نوێژا, پاشان ڕۆژووگرتن, پاشان زیکر.
📚 •«حلیة الأولیاء :٩٨٩١»
Hammasini ko'rsatish...
1