cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mawlewy #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

Ko'proq ko'rsatish
Eron119 592Til belgilanmaganKitoblar13 060
Reklama postlari
1 110
Obunachilar
-124 soatlar
+47 kunlar
-130 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

🔳 غەریبوونەوە و بێجیهانی ✍د. عرفان_مستەفا هەر مرۆڤێك لە ناو دنیایەكدا لەدایك دەبێت، ئەو دنیایە دنیای نەتەوەیەكە، ئەو نەتەوەیە زمانێكی پێدەدات بۆ وتن، هونەرێكی پێدەدات بۆ ئاوەدانی دڵ، روحانیەتێكی پێدەدات بۆ گەشانەوەی روح، ئەدەبیاتێكی پێدەدات بۆ خەون و خەیاڵەكانی. نەتەوە ئەو جیهانەیە كە روحی نەتەوە بۆ تاكەكانی دایمەزراندووە. مرۆۆڤ كاتێك لەو جیهانە نەتەوەییە دادەبڕێت و دەچێتە ناو جیهانێكەوە كە جیهانەكەی خۆی نییە، ئەگەر زمانی ئەو جیهانەش فێرببێت هەر ئەوەی كە لە دڵیدا گینگڵ دەدات ناتوانێت بیڵێت، گەر شادی لە هونەری ئەو جیهانەش ببینێت، ئەو شادییە ناگاتە قوڵایی دڵی، ئەگەر بە شیعر و رومان و ئەدەبیاتەكەشیان ئاشنا ببێت، ئەو خەونەی كە لە قوڵایی خەیاڵیدایە ناتوانێت بیبینێت، ئەگەر بە روحانییەتی ئەو جیهانەش روحی بفڕیت هەرگیز روحی ناگاتە ئەو قوڵاییەی كە تێیدا ئارامدەگرێت. لەم حاڵەتەشدا ئەو مرۆڤ لە ناخیدا غەریبە و لە هەموو ساتێكدا هەست بەو غەریبییە دەكات،بەبێ ئەوەی كەسەكانی دەوربەری هەست بە غەریبییەكەی بكەن. غەریبوون رۆشتن لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتەوە بۆ جیهانێكی نەتەوەیی تر دروستی دەكات، بۆیە بە گەڕانەوەت بۆ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت ئەو غەریبییە لە ناوتدا دەڕەوێتەوە. لێرەدا مرۆڤ جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیی گۆڕیوە. ئەی ئەو كاتەی كە مرۆڤ لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام ئەوە گۆڕاوە نیشتمانەكەی نییە، بەڵكو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا، ئەو كاتە چی روودەدات؟ چی روودەدات كاتێك لە ناو جیهانە نەتەوەییەكەی خۆتدایت و بەڵام دەبینیت زەمانی جیهانەكەت زەمانی جیهانە نەتەوەییەكانی تر جێگەیان پێ لەقكردووە، چی روودەدات كاتێك هونەرەكەت هونەری جیهانە نەتەوەییەكانی تر پەراوێزیان خستووە، چی روودەدات كاتێك روحانییەكەت لەلایەن روحانییەتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە خزێنراوەتە ناو كونجی فەرامۆشییەوە، چی روودەدات  كاتێك شیعر و ئەدەبیاتەكەت بە هۆی گۆڕانی میزاجی ئەدبیتەوە  لەلایەن شیعر و ئەدەبیاتی جیهانە نەتەوەییەكانی ترەوە بووە بە كۆمەڵە تێكستێك كە جار جارە لە بۆنەكاندا وەك یادەوەرییەكی كۆن دهێنرێتە گۆ ، چێ روودەدات كاتێك لە سەردەمێكدایت لە بری ئەوەی روحی نەتەوەكەت جیهانەكەت بۆ نوێبكاتەوە، جیهانەكەت دەبێت بە ئاوێنەیە بۆ نواندنەوە جیهانی نەتەوەكانی تر؟ لەم دۆخەدا ئەو مرۆڤەی سەر بە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیەتی نابێت بە كەسێكی غەریب، بەڵكو غەریبدەبێتەوە، ئەو لە نیشتمانەكەی خۆیدایە، بەڵام لە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆیدا نییە، بە زمانەكەی خۆی دەدوێت بەڵام ناتوانێت ئەوە بڵێت كە لە قوڵایی دڵیدایە، ئەوەی كە دەیبیستێت روحی غەریبتر دەكاتەوە، ئەوەی كە دەیبینێت لە بری ئەوەی ئاشنایی بكات بە خۆی نائاشنای دەكات بە خۆی. ئەم غەریبوونەوەیە سەخترە لە غەریبی، چونكە لەم دۆخەدا تۆ جیهانە نەتەوەییەكەت لە ناو نیشتمانەكەی خۆتدا نەماوە و لە جیهانی نەتەوەیی ئەوانی تردا دەژیت. لە هیچ شوێنێكیش ئەو جیهانە نەتەوەییە خۆت بوونی نییە تا بۆی بڕۆیت. بۆیە تاكە رێگایەك لە بەردەمتدایە تەنها ئەوەیە لە ناو نیشتمانەكەی خۆیدا دەست بە دامەزراندنەوەی جیهانە نەتەوەییەكەی خۆت بكەیت. ئەو بێتاقەتی و بێماناییەی كە تۆشی ئێمەی باشوری هاتووە، سەرچاوە لە قەیرانە سیاسیی و ئابورییەكانەوە ناگرێت، بەڵكو سەرچاوە لەوەوە دەگرێت كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان لە دەستداوە، بۆیە ئەگەر قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیش نەمێنن، ئەو وەڕسبوونە لە ژیان و ئەو بێماناییەی كە تێیدا دەژین كۆتایی پێنایێت، ئەوەی كۆتایی بەوە دەهێنێت تەنها ئەوەیە كە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان دامەزرێنینەوە تا لەو غەریبوونەوە و بێجیهانییە نەجاتمان ببێت. لە نەوەدەكاندا جەنگی ناوخۆ بوو و ئێمە لە نزمترین خاڵی هەژاریدا دەژییان، بەڵام ئەو كات جیهانە نەتەوەییەكە زیاتر لە ئێستا ئامادەبوو. بۆیە لەگەڵ ئەو هەموو بارودۆخە ناهەمووار و ترسناكەدا وەرسنەبووین و هەستمان بە بێمانایی ژیان نەدەكرد، بەڵكو پڕبووین لە وزەی كاركردن و پڕبووین لە هیوا و ئۆمێد. بۆیە هەتا دەست بە دامەزراندنەوە جیهانە نەتەوەییەكەی خۆمان نەكەینەوە، قەیرانە سیاسی و ئابوورییەكانیشمان نەمێنن، ئەو وەرسی و بێمانییە بەرۆكی دڵی و دروونمان بەرنادات، هەر لە ناو ئەو ناڕازیبوونەدا بە ژیان دم مێنینەوە. 🤝لێرەین↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Hammasini ko'rsatish...
👍 7 2
🔳 ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان ✍#سێخورمە "بازنەی ویەن"، "ئەزموونخوازی لۆجیکاڵ"، "پۆزیتیڤیسمی لۆجیکاڵ"، سێ ناوی هاوبەشن بۆ گروپێکی فەلسەفی. ئەم ڕوانگە پێی وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردنی هەموو خوازتن و ئیدعایەک پێویستە بێشەرمکردن و چاوپۆشینێک لەسەر مێتۆدی ئەزموونخوازی وەفادار بمێنێتەوە. ئەوان پێیان وابوو ئەزموونخوازەکانی پێشوو وەک جان لاک و هیۆم و ئەوانی تر، یەکسەرە ئەزموونخواز نەبوون؛ لە بەشێکی ئەندێشەیان ئەزموونخوازبوون، بەڵام لە بەشێکی تردا ئاگاهانە ئەزموونخوازیان تێپەڕ دەکرد و بەرەو جۆرێک ئاوەزخوازی لار دەبونەوە. ئەمەش لەگەڵ یاسا و ڕێساکانی ئەزموونخوازی ناکۆکە. تەنانەت ئەزموونحوازەکانی پێشوو لەسەر بابەتەکانی جوانیناسی و ئەخلاقیش بیروڕایان دەردەبڕی. ئەڵقەی ویەن لەسەر ئەو باوەڕەن ئەزموونخوازی ڕاستەقینە لەسەر ئەم دوو تەوەرە وتەیەکی بۆ کردن نییە. کەوابوو مەبەستی ئەم گرووپە لە ئەزموونخوازی، ئەزموونخوازییەکە ڕێک هاوتەریبە لەگەڵ لۆجیک، نە ئەوەی جاروبار بە پێی هەست و جاران گۆترەش شتی نائەزموونی و تەنانەت ناعەقڵانیش قبوڵ بکات. جارێکیان لە شلیک کە بزوێنەری بازنەی ویەن و تەنانەت داهێنەری دەستەواژەی بازنەی ویەنیش بوو داوا دەکەن وشەیەک بڵێت بتوانێ هەڵگری بیروبۆچوونەکانی بازنەکە بێت. ئەویش دوو دەستەواژە دەردەبڕێت: "ئەزموونخوازی لوژیکی" و "ئەزموونخوازی گونجاو". مەبەستی ئەوە بوو ئەزموونحوازەکانی پێشوو هەمیشە ئەزموونخواز نەبوون. بۆیە ئەوانی بە ئەزموونخوازی نەگونجاو و بازنەی ویەنی بە ئەزموونخوازی گونجاو و سازگار ئەژمار دەکرد. پۆزیتیڤیستەکان بۆ ئەوەی بتوانن بە هەموو کەرەستە و بیروبۆچونەکانی خۆیان پابەند بمێنەوە ناچاربوون بڵێن بۆ ڕەد و قبوڵی هەموو ئیعدعایەک پێویستە هەمیشە لە مێتۆدی ئەزموونگەری سوود ببینرێت. مەبەستیان ئەوە بوو نابێ هەرگیز، عەقڵ و شێوازی عەقڵخوازی ڕەچاو بکرێت. ئەمان پێیان وابوو بۆ ڕەدکردن و قبوڵکردن تەنیا دوو شێوازمان هەیە: لەپێشتر (پیشینی) و لەپاشتر (پسینی). لەپێشتر، هەمان شێوەی ئەزموونخوازەکانە و لەپاشتریش شێوازی عەقڵخوازەکانە. پۆزیتیڤیستەکان لە ڕووی تێئۆریکەوە زۆر کۆشان پابەندی مێتۆدەکەیان بمێننەوە، بەڵام دواتر تووشی کێشە هاتن. ئەوان لە درێژەی فەلسەفاندنی خۆیان ڕووبەڕووی هەندێ گوزارە بوونەوە کە بە پێی ئەم مێتۆدەی خۆیان نە ڕەد دەکران، نە قبوڵیش دەکران. بۆیە پرسیاریان کرد کێشەی ئەم چەشنە گوزارانە لە چییە؟ دیارە ئەگەر ئەم پرسە لە فەیلەسووفیکی کلاسیک بکرێت دەڵێت ئەمە نیشانەی ئەوەیە مێتۆدی ئەزموونگەری تاقانە شێوازی هەڵسەنگاندن نییە و جواب ناداتەوە و ناچارین لەم شوێنانە لەم شێوازە سەرپێچی بکەین. دواجار دەڵێ مادام هەندێ گوزارە هەن مێتۆدی ئەزموونگەری ناتوانێ بیانسەلمێنێ یان نکۆڵیان لێ بکات، دەبێ لە شێوازێکی تر جیا لەئەزموون سوود وەربگرین. بەڵام پۆزیتیڤیستەکان نەیان دەتوانی ئەمە قبوڵ بکەن. واتە ئامادە نەبوون خۆیان ڕازی بکەن و بڵێن کێشە لە هەڵویست و ڕوانگە و مێتۆدی ئێمەیه. ئەوان هاتن باسێکی تریان ئاراستە کرد. وتیان ئەو گوزارانەی لە ڕێی مێتۆدی هەست و ئەزموونەوە شیاوی سەلماندن یا حاشاکردن و ڕەدکردن نەبن بێمانان. بۆیە باسی ماناداربوون یا نەبوونی گوزارەکان بۆ یەکمجار گرووپی ویەن هێنایانە ئاراوە. هەرچەند پێشتر کەسانێک وەک هیۆم ئاماژەیان بەم جۆرە باسانە کردبوو. لە ڕاستیدا کێشەی واتاداربوون بەگشتی بەم شێوازە باسێکی تازە بوو. پێشتر واتاداربوونی ڕستە دوو مەرجی هەبوو. سەرەتا وشەکان دەبوو واتایان هەبێ و سینتاکسی ڕستەکەش دروست بێت. بازنەی ویەن ئەم دوو مەرجەیان پێوست دەزانی بەڵام دەیان گوت بەس نییە. چون پێیان وابوو هەندێ ڕستە هەن ئەم دوو مەرجەیان هەیە کەچی ماناش نادەن. بۆیە لە ڕێگەی ئەم باسانەوە دەرگای باسێکی چڕوپڕیان کردەوە و لە زمان و ئەدەبیات و ماریفەتناسی کاریگەریان دانا. لە دەیەکانی دواتردا باسەکە لە لای بیرەمەندانەوە درێژەی کێشا. 🤝 لینکی کاناڵی پەرانتێز👇 https://t.me/parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Hammasini ko'rsatish...
پەرانتێز parantez

فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری Admin: @mawlewy #پەرانتێز، فەرانسەوییە. لەنیشانەکانی خاڵبەندییە. #ئەپۆخە لەکەوانەنان، شێوازێکی فەلسەفەی دیاردەناسەکانە؛ واتە هەبوون و داوەری، هەموو ژێدەرەکانی زانیاری دەچنە پەرانتێزەوە. (دابەزاندنی جیهان بۆ سرنجەکانی من)

👍 6
🔳 زوان و وێژمان ✍#کەیهان_عەزیزی ئێمە لە ڕێگەی زوانەوە دەستمان بە واقع دەگات. لە ڕێی زوانەوە وێناکانی خۆمان لە واقع دەخولقێنین. ئەو واقعەش ڕەنگدانەوەی واقعێکی لەپێش ئامادەکراو نییە. واتە واقع بەرهەمی زوانە و لە درووستکردنیدا زوان ڕۆڵی گرنگ دەگێڕێ. زوان تەنیا وێنەگری دنیای مادی ئێمە نییە، بەڵکوو بەدیهێنەر و خولقێنەریەتی. هەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە واقعیەتێک بوونی نییە، بەڵکوو مەبەست ئەوەیە دیاردە مادییەکان هەن بەڵام تەنیا لە ڕێگەی وێژمانەوە مانا وەردەگرن. دیاردە مادیەکان لە خۆیان بێواتا و بێمەبەستن. لێرە لە نمونەی "لافاو" سوود وەردەگرم کە نووسەرانی کتێبی "شیکاری وێژمان" سوودیان لێ وەرگرتووە. کاتێک ئاوی ڕووبارەکان هەڵدەستێ و لافاو ڕوو دەدات، لافاوەکە پەیوەندی بە بیر و ڕا و ئەندێشەی هیچکەسەوە نییە. ئەوەی کە خەڵک چۆن بیردەکەنەوە و چ باوەڕێکیان هەیە ئەگەر بکەونە بەر شاڵاوی لافاوەکە بەبێ جیاوازی نغرۆ دەبن و لافاو نوقمەساریان دەکا. کەوابوو لافاو شتێکی مادییە، هەیە و پەیوەندی بە ئەندێشەی هیچ ئایین و ئایدیایەکەوە نییە. بەڵام کاتێک خەڵک بیانەوێت مانایەک بە لافاوەکە بدەن ئیدی دەچنە ناو چواچێوەی وێژمانەوە و لە چاویلکەی وێژمانەوە لە لافاو دەڕوانن. زۆربەی خەڵک لافاو بە ڕووداوێکی سروشتی دادەنێن، بەڵام کاتێک لافاو دەوەسفێنن هەرکەس بە لەونێک شیکاری بۆ دەکات. کەسێک بارینی زۆر بە هۆکاری لافاو دەزانێ، کەسێکی تر لە ڕێگەی دیاردەی "ئێل نینۆ"وە باسی هۆکارەکانی لافاو دەکات. کەسانێکی تر هۆکاری لافاو بۆ دامودەزگاکانی حکومەت دەگەڕێنەوە کە ناتوانن شتەکە بەباشی کونتڕۆڵ بکەن و بە هۆی بەڕێوەبردنی نادرووست و گەندەڵییەوە دەبنە هۆکاری لافاو کەوتنەوە. کەسانێکی تر لەوانەیە لافاو بە نیشانەیەک لە تووڕەییەکانی خواوەند بزانن کە بە هۆی تاوان و گوناحی مرۆڤەکانەوە سزای مرۆڤ دەدات و بەم هۆیەوە خەریکە ئێمە بەرەو کۆتایی جیهان دەڕۆین. هەمووی ئەم وتە و بۆچوونانە کە شیاوی تێکەڵکردنیشن لە چوارچێوەی وێژمانێکی تایبەتەوە سەر دەردێنن. هەر کام لەو وێژمانانەش بۆ دیاردەی لافاو لەوانەیە ڕێکارێکی جیاواز پێشکەش بکەن. وەک دروستکردنی ئاوبەند، ڕێخستنی ناڕەزایەتی بە دژی دامودەزگاکانی دەوڵەت، دووریگرتن لە ژیانی گوناحبارانە یان خۆ ئامادەکردن بۆ کۆتایی جیهان. دەبینین وێژمانەکان لە چوارچێوەی خۆیانەوە مانا بە دیاردەکان دەبەخشن. (ماریان، لوئیز، 1491: 29، 30) کەوابوو لە دەرەوەی زوان و وێژمانەوە، مانایەک نییە. ئەگەر جیهان بە دروستکراوی وێژمانەکان بزانین، کەوابوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەم جیهانە بگۆڕین بە گۆترە ناکرێ، بەرلە هەموو شتێ پێویستمان بە گۆڕینی "وێژمان" هەیە. هیچ وێژمانێک لە دەرەوەی زوان بوونی نییە، هەروەها زوانیش تەنیا ئەو شتە نییە کە لە ڕێگەیەوە باسی سۆز و ئەوین بکەین و لەگەڵ بەرامبەرەکەمان بکەوینە وتووێژەوە. بەپێچەوانە، زوان دەزگایەکە دادەهێنێت و جیهانی ئێنسانی ئێمە دروست دەکات. هەروەها زوان دروستکەری شوناسە کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانمانە. بۆیە ئەگەر خوازیارین جیهانمان بگۆڕین سەرەتا پێویستە وێژمانمان بگۆڕین، بەبێ گۆڕین وێژمان هیچ ئاڵوگۆڕێک بەدی نایەت. نووسەرانی کتێبی شیکاری وێژمان دەڵێن: "ململانێ لە ئاستی وێژمانەکان دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕ و دووبارە بەرهەمهێنانەوەی واقعی کۆمەڵایەتی." (پێشوو، 30)
1⃣ کەوابوو زوان گێڕەڕەوەی واقعێکی لە پێش ئامادەکراو نییە. 2⃣ زوان لە چوارچێوەی وێژمانەکان فۆرم وەردەگرێ. کۆمەڵێک وێژمانیشمان هەیە، بۆیە پێی وێژمانەکان مانا لە وێژمانێکەوە بۆ وێژمانێکی تر دەگۆڕدرێت. 3⃣ پارادایمە وێژمانییەکان لە ڕێی پراکتیستەکانی وێژمانەوە دەپارێزرێن و دەشگۆڕدرێن. 4⃣ پاراستن و گۆڕانی پارادایمەکان پێویستە لە ڕێگەی شیکاری ئەو بەستێنە تایبەتەوە بێت کە زوان لەناویدا دەجوڵێتەوە تاوتوێ بکرێت و بخوێندرێتەوە. (پێشوو، 34)
ژێدەر: ماریان یورگنس و لوئیز فیلیپس، نظریە و روش در تحلیل گفتمان، ترجمەی هادی جلیلی چاپ یازدەهم، نشر نی تهران 1401
🤝لێرەین 👇 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Hammasini ko'rsatish...
👍 5 2
00:11
Video unavailableShow in Telegram
بەنامێ داهێنەرو بیەی
هامڕا، هامویر، برای ئازیز و دۆستی گیانی گیانیمان کاک داود غەفاری!
ئێمە ڕەفێقانی دێرین بە داخ و کەسەر هاگادارێ بیەیمێ مامۆ "ساڵح غەفاری" تاتەی وەشەویست، گەورەو خانەدانو غەفاری و پیرو دەڤەرەکەیما بارگەو بنەش پەی ماوای هەتایی پێچاوە. مامۆ ساڵح یەکسەدەن حەوسەڵەی ئاوی دارۆ، یەک سەدەن تاقەتی تەوەن تەوەن هۆرچنۆ، نیم سەدەن ڕووبە سەرکۆ، ڕووبە قەڵاگا چەمەڕا سەوزە کێشۆنە و حەسرەت ورازۆ باڵاو سابانێرە. بەڵام دماجار بە نیشتمان ولەهەنار و بە خاک وەفاش بەخشا. پەوچی ئێمە ماچمێ مامۆ گیان ئۆغرت خەیر بۆ، ماوات بەهەشت بۆ. دۆستی دڵسۆز و نەبەز و کۆڵنەدەر کاک داود گیان! ئێمە کە ساڵگارێوا پێوە کتێبو وارانی منویسمێ، هەناسەی بار کەرمێ بە ورە، ئیسەیچ چی خەمە ناسۆرەنە هەتا هەمیشە هامڕاو دڵە خەمبارەکەیتەنمێ. ئاواتەوازێنمێ ئۆمید هەرچی زووتەر گێڵۆوە لاتا و لامشت لامشت سەبووری مجۆنە دڵە مێهرەبانەکەیت. هەرپاسە بە ئاواتوو ئۆقرەیی پەی سەرجەم کەسوکاری، ئێمە ڕەفێقانی هەتاییت بە گرد لایوی پەڕەدڵ پەرسەو سەرەوەشی ماچمێ و جارێوتەر ڕۆحو تاتەی وەشەویسیت ئاسوودە بۆ.
هاوڕێیانی قەڵەم پاوە 2724/3/1 کوردی
@parantez_net ➖➖➖➖➖➖
Hammasini ko'rsatish...
3.42 MB
11
🔺وتار 📗مۆدێرنیتی ونامۆیی مرۆڤی کورد لە دۆخی بێدەوڵەتیدا ✍#محەمەد_حەقمورادی ا➖➖➖➖➖ 🔺دوکتۆر محەمەد حەقمورادی لەم وتارە باسی نامۆیی و ئیلینەبوونی مرۆڤی کورد دەکا. دیارە نامۆیی لەو چەمکانەیە لە ئەندێشەی ڕۆژاوا وەک چەمکێکی نەرێنی لە هێگلەوە دەست پێ دەکا. بیرەمەندی جۆراوجۆر ئاوریان لەم بابەتە داوەتەوە و هەر بیرەمەندێکیش هۆکاری نامۆیی بۆ شتێک گەڕاندوەتەوە. بەڕای هێگل و فۆیرباخ دین هۆکاری سەرەکیی نامۆیییە.دواتر چەمکی نامۆیی لە فەلسەفەوە بۆ ناو توێژینەوە کۆمەڵناسییەکان گوێزرایەوە، ئەوانیش زۆر باسیان لەم بارەوە کردوە. دوکتور حەقمورادی لێرە بۆ هۆکارێکی تری نامۆیی مرۆڤی کورد دەگەڕێ. نووسەر بێدەوڵەتی بە هۆکارێکی گرنگی نامۆیی کورد دەزانێ. تێدەکۆشێ بە یارمەتی سێ چەمکی مۆدێرنیتی، دۆخی بێدەوڵەتی و نامۆیی، بیرۆکەکانی خۆی بەڵگەمەند بکا. پرسیارێکی گرنگ ئەوەیە ئایا مرۆڤی نامۆ بۆ هەمیشە لەو دۆخە دەمێنێتەوە؟ یا ناچارە بڕیارێک بدات؟ ئەم پرسە بۆ ئێمەی کورد زۆر گرنگە. بۆ تێگەیشتن لەو پرسە و لە دۆخی نامۆیی، خوێندنەوەی ئەم وتارە پیشنیار دەکەین. 🔅ئەم وتارە لە ڕامانی 319 لە باشوور چاپ بوە. ✍ #پەرانتێز
🤝 لێرەین ↙️ 🆔@parantez_net
Hammasini ko'rsatish...
4_5890811632333887118.pdf3.78 KB
👍 11
03:25
Video unavailableShow in Telegram
🔺 دێرینەناسێکی ڕۆژاوایی دەڵێ: #شانەدەر لە ئەهرامەکانی میسر گرنگترە. ڕاپۆرتێک لەمەڕ گرنگایەتی ئەشکەوتی شانەدەر لە هۆلێر. 🤝لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net 🌾🌾🌾🌾🌾🌾
Hammasini ko'rsatish...
17.30 MB
👍 8 2🔥 1
🔅 داواکاری لە دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست داواکارین لە کاناڵی پەرانتێز پاڵپشتی بکەین هەتا تێلگرام ئاستی کاناڵەکەمان بەرز بکاتەوە و هەندێ ئیمکاناتی تری پێ بدات. ئەوانەی تێلگرامی پرێمیۆمیان هەیە دەتوانن لەسەر وشەی boost گرتە بکەن و پشتیوان و یارمەتیدەرمان بن. 🔸ئەگەر ئەرک نەبێ ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە. سپاسی هەستی کوردانەتان. 🙏 https://t.me/parantez_net?boost 🔅کاناڵی پەرانتێز، کاناڵێکە بە زوانی کوردی لە بواری فەرهەنگ، ئەدەب، ڕەخنە، تێئۆری.
Hammasini ko'rsatish...
پەرانتێز parantez

Boost this channel to help it unlock additional features.

🤝 9👍 2👎 1
🔳 ژیانی ڕەسەن و تراژدیای مرۆڤی کورد [2 2] ✍ #کەیهان_عەزیزی
3⃣ مرۆڤی کورد بەردەوام لە نێوان بوونی ڕەسەنی هایدیگەری و ژیانی تراژیکدا خەریکی تەراتێنە.
لە مێژوودا کورد هەمیشە ئەویترێکە، بەرامبەرەکەی لە ڕێی ئەمەوە خۆی دەدۆزێتەوە و خۆی مانا دەکاتەوە. لە کولتووری ئەو بەرامبەرەدا چەندین ناو و ناتۆرەی سەیروسەمەرە بۆ کورد هەیە: جن، شەیتان، تورکی شاخاوی، جوداییخواز و... بەڵام یەکێ لە قەڵەمبازەکانی مێژوو ئەوەیە کولتوورەکان بە شێوازێکی ئەوتۆ، بەپێی ئەو مەجال و دەرفەتەی کە بوویانە نەیانتوانیوە ببنە (داسمەن) بۆ کولتووری کوردی و ڕۆڵی ئەو داسمەنە بگێڕن هایدیگەر باسی دەکات. هەرچەند کوردیش هیچکات نەیتوانیوە لە دەستی ئەم "داس مەن" خۆی ڕزگار بکات.
مرۆڤی کورد، تێکۆشاوە وەک خۆی بژیت، وەک خۆی بمێنێتەوە، وەک خۆیشی هەڵسوکەوت بکات. لە ساڵانی ڕابردوودا تاکی کورد چاوەڕوانی کەس نەماوەتەوە، خۆی وەک خۆی جوڵاوەتەوە، لە ڕەخنە و لۆمە و ئازار و مردن و ئەشکەنجە و کوشت و بڕ ... سڵی نەکردوەتەوە، ئەوەی دروستی زانیوە ئەنجامی داوە. ئەگەر منداڵەکانی برسی بووبن، هەرکەسێ بووبێت، پیر بووبێت یا لاو، خوێندەوار بووبێت یا نەخوێندەوار، ساغ بووبێت یا نەخۆش، هیچ جیاوازیەکی نەبووە، ڕێگای شاخ و بەفر و بەستەڵەکی گرتوەتەبەر بۆ پاروە نانێ عاری نەهاتووە، کۆڵی کێشاوە و هەوڕازی بڕیوە و سینگی داوەتە بەر گولە و گیانی شیرینی بەخشیوە. ئەگەر دۆڵ و چیا و دارێکی ئەم نیشتمانە ئاگری تێبەربووبێ، پرسی بە کەس نەکردووە، چاوەڕوانی فەرمان و ئێزنی کەس نەماوەتەوە، دلێرانە ڕەسەنایەتی هەڵبژاردووە و کردەوەی نواندوە و گیانی بۆ سروشتی نیشتمانەکەی بەبێ مەرج خاکسارانە بەخت کردووە. ئەگەر بومەلەرزە هاتبێت، کەس چاوەڕوانی کەس نەماوەتەوە، لە خوار و ژووری نیشتمانەوە لەماڵەکەیان گەڕاون و کەرەستەی پێویستیان داوەتە بندەست و بەرەو شوێنی مەبەست خرۆشاون. ئەگەر دڕندەیەکی وەک داعش هێرشی هێنابێ، کچ و کوڕی ئەم وڵاتە لە مردن سڵی نەکردوەتەوە، کۆڵنەدەر و گیانفیدا بەرەو ڕووی بوونەتەوە و لە جەرگەی مەیداندا جیهانیان سەرسام کردوە. بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لاپەڕەیەکی ڕەنگینی تری ئەم ژیانەیە.
لێرە ژیان تەنیا تێپەڕکردنی تەمەن نییە، هەمیشە ماناکانی ژیان چەندین پلە ژوورتر وێناکراون. دیارە ئەمەش بەو مانایە نییە، نەتەوەکانی تر بەم جۆرە نین یان ئەمە تەنیا ناوازەی کوردە، بەڵکو باسەکە ئەوەیە مرۆڤی کورد تا چەندە لەو بوونە ڕەسەنە نزیکە. بەجاران دەبینن کردەیەکی ئاسایی بووەتە بەرخۆدانێکی قارەمانانە و ماناکەی لە کردەیەکی ئاسییەوە بۆ قارەمانیەتی گۆڕاوە؛ چون لە ڕاستیدا لە هەمان سەرەتاشەوە وەک کردەیەکی ئاسایی قەوارەی وەرنەگرتووە. لەم ساڵانە دەیان کردەی لەم جۆرەمان هەیە کە چاوی لە مانایەکی ترە، هەواڵێکی تر بۆ کۆمەڵگا دەنرێ، بۆ نمونە کورد لە نەورۆز سیمبۆلەکان مانا دەکاتەوە، وەک مەرگی مامۆ ئەبوبەکر لە بومەلەرزەکەی سەرپێڵ، یان مەرگی شاخەوانەکانی شنۆ. ئەگەر هایدیگەر بمایە ئەم ژیانەی بە ئاگاهیی هەمیشەیی لە بوون ناو دەبرد. تاک، بەرپرسیاریەتی هەبوونی خۆی و تەنانەت ئەوانی‌ تریشی هەڵگرتووە، لەگەڵ ئەو واقیعە ڕووبەڕووە کە پێویستە خۆیایەتی خۆی بخولقێنێت. هەر لێرەوە دەتوانێ هێز و وزەی گۆڕان وەچنگ بخاتەوە.  کورد لەم ساڵانە هەمیشە سەرقاڵی هەڵبژاردن بوە، چاوەڕوان نەماوە هەتا دەستنیشان بکرێت، بەڵکو خۆی دەستنیشانی کردوە و هەر خۆیشی هەڵیبژاردووە. هەڵەی کردووە بەڵام هەڵی بژاردووە. مردن، ئەوکاتەیە لە هەڵبژاردن بکەویت. تا هەڵدەبژێریت زێندوویت. دوودڵ مانەوە بۆ هەمیشە لە دووڕێیانی هەڵبژرادن و نەبژرادن، مانای فامنەکردنی مەرگە. لە گۆڕەپانی"مەرگ ئاگاهی"، کورد ڕاستیەتی هەبوونی فام کردووە، خەریکە بەرەو ژیانێکی سەربەست هەنگاو هەڵدەگرێت و بەرپرسیاریەتی وەئەستۆ دەگرێت. لە هەڵبژاردنەکان، مرۆڤی کورد زۆرجار دەکەوێتە تەنگەژەیەکی تراژیکەوە. ئێمە ناچارین هەڵبژێرین، هیچ ڕێگایەک نییە، وادیارە ڕێگای ڕزگاری زۆرجار تەنیا قوربانی دانە. بەڵام ئەمەش گشتیەتی تراژدی نییە، لە ڕوویەکی‌ تری تراژدیدا، قوربانی، مردنی بە دەستی خۆی نییە، ناتوانێ ئاسایی، مردن ئەزموون بکات، جاران لە ئەزموونی مردنێکی سروشتی مەحرومە. هەر شتێ لێرە ڕووداوێکە و دەتوانێ بە ئاسانی ژیان لە تۆ بستێنێتەوە. ڕووداوەکانیش کتوپڕن، ژیانیشت هەر بە کتوپڕ لێ دەستێنێن. لێرە بەدواوە لەوانەیە لەجیاتی تراژدی، باشتر بێت "کارەسات" بەکار ببەین. چون لە کارەساتدا تایبەتمەندیەکانی "دازاین" وەک "ئازادی" و "هەڵبژاردن"، لە دەست دەچن. واتە لە کارەساتدا ئیتر ئازاد نین، ئازادانە هەڵنابژێرین، خۆمان ئەگزیستانسی خۆمان دیاری ناکەین؛ بۆیە
مرۆڤی کورد بەردەوام لە نێوان ڕەسەنایەتی هایدیگەری و تراژدی یونانی و ڕووداوە کارەساتبارەکان لە ململانەیەکی هەناسەبڕە.
ــــــــــــــــــــــ ژێدەر: مجلەی ارغنون شمارەی ۲۷/۲٦ 🤝 لێرەین↙️ 🆔@parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Hammasini ko'rsatish...
👍 6👏 2
🔳 ژیانی ڕەسەن و تراژدیای مرۆڤی کورد [2 1] ✍ #کەیهان_عەزیزی 1⃣ مارتین هایدیگەر دوو شێوازی جیاواز، دوو ناوازە بۆ بوونی "دازاین" دیاری دەکات. ئەو دوو شێوازە، بە "بوونی ڕەسەن" و "بوونی ناڕەسەن" ناو دەبات. دەڵێ بەڵام ئەم دوو زاراوە مانا و دەلالەتی ئەخلاقیان نییە؛ بەڵکو دوو زاراوەی وەسفین، جێگرەوەن بۆ دوو جۆر مرۆڤبوون. (ئەرغنون، ل: ۲۷٤) هایدیگەر لەسەر ئەو باوەڕەیە بوونی ڕەسەن، ژیانێکی مەبەستمەند و واتادارە، تاک لە خۆی باس دەکات و خۆی دەگێڕێتەوە، لەگەڵ خۆی ڕاستوێژە و ملکەجی ڕای گشتی نییە و بە پێی پێوەرەکانی "داس مەن/ ئەوان" ناژیت. بە دووی ویستەکانی خۆی دەکەوێت و خوازیارە ئازادانە خۆی دابڕێژێت. ڕەزامەندی ئەویدی بۆی پرس و بابەت نییە. کەچی لە بەرامبەردا، بوونی ناڕەسەن، هەڵگری ژیانێکی واتادار نییە، بوونی دابەشکراوە، ئەوان دایان پۆشیوە. ئیدی وردە وردە ژیانێکی ڕۆژانە و ئاسایی، ئەم ژیانە داگیر دەکات. ڕەزامەندی ڕای گشتی ئامانجە، بۆیە بەردەوام چاوی لە زار و لە پێوەرەکانی ئەوانی‌ترە، لە خۆی بەتاڵ و لەوان پڕە. (ئەرغنون، ل: ۲۹٦ بەداوە). هایدیگەر کاتێ ئەم مژارە لەگەڵ مەرگ و مردن باس دەکات دەڵێ ژیانی ڕەسەن، لەگەڵ مردن ڕووبە ڕووە، لە مردن هەڵنایەت، بە پێچەوانەی بوونی ناڕەسەنەوە مردن ناخاتە دواوە. لەم جۆرە بوونە مەرگ بابەتێک نییە لە سەردەمێک لە داهاتوودا ڕوو بدات، بەڵکو مەرگ پێکهاتەیەکی سەرەکیی جیهانە و مرۆڤیش کەوتوەتە جیهانەوە. ژیانی ڕەسەن، ئاکامی هەڵبژاردنە، هەڵیدەبژێرین، لەبەر ئەوەی مرۆڤ هەتایی و نەمر نییە، هەڵبژاردەکانی بایەخمەندن. بەڵام بوونی ناڕەسەن، بۆمان هەڵبژێردراوە، هیچی لە دەست ئێمە نییە، زایەڵەی "داس مەنە." هایدیگەر ئەم ژیانە بێواتا و پووچ دەزانێت. لە ڕاستیدا ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مردن کردارێکی ڕەسەن و ڕاستەقینەیە. کردەوەی ڕەسەن، پەیوەندی بە ناوەڕۆکی ژیانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە شێوازی ژیانە. (ئەرغنون، ل: ۳۰۰) واتە لەلایەکەوە من لایەنگری ڕای گشتی نیم و مەودام لەگەڵ جەماوەر هەیە، لەلایەکی‌‌ترەوە مردن لە پێشە و بەشێکە لە پێکهاتەی ژیان و فەرامۆش ناکرێت. مردن تەواوکەر یان بە وتەی هایدیگەر کۆتایی پرۆژەکانی ژیانی مرۆڤە. 2⃣ لە چیرۆکی پاڵەوانیەتی ئیلیادی هۆمێردا، باس لە مردنێکی ناچارەکیی دەکرێت. لە شەڕی ترۆوا ئاخیلێس (ئاشیل) لە ماوەی گەمارۆدانی شاردا عاجز و تووڕە و پەرێشانە. دوودڵە بمێنێ یا بڕوا. ئەگەر بڕوا، دیارە ڕزگاری دەبێ، بەڵام ئیدی لە شیعری شاعیران نەمر و هەتایی و قارەمان نامێنێتەوە. ئەگەر بێمنێتەوە، گیانی لە دەست دەدات، بەڵام لە بەرامبەر بۆ هەمیشە ناوی شکۆدار و شکۆمەند تۆمار دەکرێت. دواجار دەمێنێتەوە و بڕیاری شەڕ دەدات. لە ڕاستیدا ناچار بە شەڕکردن دەبێت؛ چون پاتروکلوس، دۆست و هاوڕێ و هاوسەنگەری ئاشیل، دوێنە بە جلوبەرگی ئەوەوە چووەتە مەیدانی شەڕ لەگەڵ هێکتۆر، پاڵەوانی ترۆوا، بە دەستی ئەو کوژراوە. ئاشیل دەبێ تۆڵەی بکاتەوە. دایکی لە نەسڵی خواکانە و پێشبینی خوایی دەکات و پێی دەڵێت ئەگەر هێکتۆر بکوژی، خۆیشت دوای ماوەیەکی زۆر کورت دەکوژرێیت. (ئەرغنون، ل: ۲٤) وادیارە شەڕ، کارێکی پێ ناکرێت و ئاگری شەڕ هەڵدەگرسێ، ئاشیل هێکتۆر دەکوژێت و پاشان خۆیشی بە دەسی پاریس دەکوژرێت.   دەڵێن: نووسینی تراژدی لە یونانی کەونارا، پەیڤێکی کۆتایییە لە نێوان دوو بڕیار، بڕیاری خواکان و بڕیاری ئەخلاقی، کە هیچ ئاشتییەک هەڵناگرن. بە وتەیەکی‌تر تراژدی باسی تەنگەژەیەک دەکات کە تەنیا لە ڕێی فیداکردنەوە ڕزگاریی لەو دۆخە داسەپاوە ئێمکانی هەیە. ئەمە بەجاران لە مێژووی هاوچەرخی کورد چەند پاتە بووەتەوە، هەر بۆ نمونە وەک ئەوەی لە کۆبانێ هاتە ئاراوە کە لە نمونە ئوستوورەیەکەی یۆنانیش زیاتر جێگای سرنجە. شەڕڤانی کۆبانێ دوو ڕێگای لەبەر بوو: یا تەسلیمبوون یانژی مەرگ.
کەچی لایەنێکی‌تری تراژدی هەیە لە تراژدی کلاسیکدا باسی نەکراوە. ئەو لایەنەش ئەوەیە مرۆڤی قوربانی دەرفەتی بۆ مردن نییە، ناتوانێ بمرێ. بۆ نمونە قوربانییەکانی ئەنفال یان ئیزەدیەکانی دەستی داعش وەبەرچاوی خۆتان بێننەوە. قوربانی لەوێ ناتوانێ، بۆی نییە ئاسایی و سروشتی بمرێ! لە ڕاستیدا دەرفەتێکی بۆ مردن نییە. مردن و چۆن مردن لە چنگی ئەویترە.
ئەمە ڕووە ترسناکەکەی تراژدیە، تراژدیەکی ڕاستەقینە، کە چارەنووس بە دەستی قوربانی نییە. هەرچی ڕوودەدا هەڵکەوتە، کەوتنەوە و ڕووداوە. لە ڕووداودا کەس تاوانبار نییە، تاوانبار ونە، هەمووی دەبێتە قەدەر. بە "چارەنووس" خۆمان هێور دەکەینەوە. شین و شینگێڕی لە دۆخی کارەساتدا بۆ قوربانی هەمیشە دەکەوێتە دواوە. 🤝لێرەین↙️ 🆔@parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Hammasini ko'rsatish...
👍 2👏 1
🔳 هۆمی بابا و تێئۆری پۆست کۆلۆنیالیزم ✍#سێخورمە هۆمی بابا (... ــ 1949) بیرەمەندی هیندستانی و مامۆستای زانکۆی هارواردی ئامریکا یەکێ لەو کەسانەیە لەژێر کاریگەری ئیدوارد سەعید پەرەی بە تێئۆری پۆست کۆلۆنیالیزم داوە. سەعید لە کتێبی ڕۆژهەڵاتناسیدا دەڵێ ڕۆژاوایەکان چەمک یان ناسنامەیەکیان بە ناوی ڕۆژهەڵات سازکردوە هەتا #ئەویترێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. دیارە لە ڕێگەی ئەو ئەویترەشەوە توانیویانە پێناسەیەک بە ناوی ڕۆژاوایی بۆ خۆیان بخولقێنن. کەوابوو ڕۆژهەڵات ئەو چەمکەیە دواجار لە هەناویدا ناسنامەیەک بەناوی ڕۆژاوایی لە دایک دەبێ. ڕۆژهەڵاتناسی ئەگەر مرۆڤی نا‌ئورووپایی بە بێهونەر، بێفکر، بێئەخلاق، باوەڕپێنەکراو و وەحشی دەناسێنێ، لەبەرامبەردا کەسی ڕۆژاوایی وەک ئەویترێک دەبێتە ئەخلاقی و ئەعقڵانی و ئازدیخواز. کەوابوو ئەو سەرڤانیانە (فەزیلەتانە) دەدرێنە پاڵی مرۆڤی ڕۆژاوایی ئۆتۆماتیکی لە مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی دادەماڵدرێن. وتەکانی سەعید زۆر بەربڵاون و زۆر جێگای باسیشن، بەڵام هۆمی بابا لە ڕێگەی ئەو ئەویترەوە کە سەعید تێئۆریزەی دەکا دەچێتە ناو باسەکەوە. بابا دەڵێ کولتووری کۆلۆنیالیزم لەسەر تاکی وڵاتە داگیرکراوەکان زۆر کاریگەری دادەنێ. مرۆڤی داگیرکراو یان بەکۆلۆنیکراو هەمیشە دوودڵە، لە دوو ڕوانگەی جیاوازەوە جیهان دەبینێ: جارێک لە ڕوانگەی کۆلۆنیالیستەوە، جارێکی تر لە ڕوانگەی بەکۆلۆنیکراوەوە. بابا دەپرسێ مرۆڤی داگیرکراو سەربە کام کولتوورە؟ دەڵێ هیچکام لەو دوو کولتوورە ماڵی مرۆڤی داگیرکراو نین، چون لە هیچکامیان هەست بە ئاسوودەیی ناکا. هۆمی بابا ئەم هەستەی ناوناوە "بێماڵبوون". مەبەستی بابا ئەوەیە لە نێوان دوو ململانێ دژبەیەک شوێنێکی دیاریکراو و ئاسوودە بوونی نییە. ئەم هەستە نامۆیی و دوورکەوتنەوە لە هەردوو کولتوور درووست دەکا، دواجار ئەو تاکە داگیرکراوە دەبێتە "هەڵوەدایەکی دەروونی". (کەریمی، 1402: 118، 119) لەم دۆخەدا و بۆ ڕزگاری لە دەست کولتووری کۆلۆنیالیزم ستراتیژی زۆربەی بیرەمەندانی پۆست کۆلۆنیال گەڕانەوەیە بۆ میراتی خۆجێیی و ڕەسەنایەتیی. بەڵام ئەم گەڕانەوەیە بێخەساریش نییە، چون "دەرفەت بە گرووپە پاشڤەڕۆیەکان دەبەخشێ هەتا هێژمۆنیی لە دەستچووی خۆیان بە دەست بێننەوە و ئەو وڵاتانە بەرەو پاش بگەڕێنەوە. نموونەی زەقی ئەم بابەتە بڕێک گرووپی دواکەوتوو و پاشڤەڕۆن کە بەپێی ستراتیژی گەڕانەوە بۆ ڕەسەنایەتی دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە و وڵاتەکەیان وێران کردووە؛ بۆ نمونە ئەفغانستان. (کەریمی، 1402: 121) هۆمی بابا لەم بارەوە دەڵێ وەها گەڕانەوەیەک نە دەکرێ نە باشیشه. لەبەر ئەوەی مودێرنیتە و کۆلۆنیالیزم کولتووری هاوچەرخی وڵاتانی کۆلۆنیکراوی وا گۆڕیوە کە ئیمکانی گەڕانەوە بۆ ڕەسەنایەتی نەماوە. بۆیە بابا باسی "تێکەڵاوبوونی کوولتووریی" دەکا. هەڵبەت ئەوەش دەڵێ مرۆڤی کۆلۆنیکراو ناتوانێ لە کولتووری کۆلۆنیالیستیشدا هەست بە ئاسوودەیی بکا؛ بۆیە بۆ هەمیشە لە نێوان دوو کولتووری ڕەسەن و وەرگیراو، یان لە نێوان دوو کولتووری خۆجێیی و جیهانیدا لە هاتوچۆدایە و لە هیچکامیشیان ئاسوودە نییە. (سەرچاوەی پێشوو) ژێدەر: مێتاتیۆری، د. ئەیوب کەریمی، چاپەمەنی مانگ، چاپی یەکەم 1402
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ا📗📗📗📗📗📗 💥کاناڵی پەرانتێز کاناڵێکی جیاوازی فکری تێئۆریکە لە بواری ئەندێشە و ئەدەبدا بە زمانی کوردی. ا📗📗📗📗📗📗
🤝لێرەین 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
Hammasini ko'rsatish...
👍 7