cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

فَقیِـر إِلیٰ الرَّحمٰـنْ

تکایە لە بۆت داوام لێ مەکە ڕیکلام بۆ کەناڵەکەت بکەم @mejdhenbeli9_bot

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
973
Obunachilar
+124 soatlar
-17 kunlar
-1830 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

وە چۆن پرسیاری لاسایی کردنەوە لە بشر دەکەی ئەی ڕەخنەگر، کە ئەو لە دینەکەی لاسایی بێژەری قورئان و دابەزێنەرەکەی ناکاتەوە، لەگەڵ ئەو نێردراوەی کە پێی ھاتووە، تاکو دەربارەی سیفاتەکانی اللە عز و جل قسەی ئەوانی بەراورد کرد بە قسەی خۆی بە پێچەوانەی ئەوەی ئەوان مەبەستیان بووە، وە تەفسیری کردن بە پێچەوانەی ئەوەی ویستویانە؟ لەوەش سەیرتر ئەم قسەیەتە: پرسیارم کرد لە بشر المریسي دەربارەی فەرمایشتی اللە تعالی: ﴿إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ﴾ [النحل: ٤٠]، بشر وتی: ھێناویەتیە بوون بەو شێوەیەی کە ویستویەتی بە بێ ببە [كُن]. مەگەر ئەی ڕەخنەگر شێخێکت نەدۆزیەوە لە شێخەکان کە ڕێنمونی کراوتربێ لە بشر و زاناتر بێ بە لێکدانەوەی ئەم ئایەتە لەو بشر ـەی کوفری کرد بە پەروەردگارێك کە هەر قسەیەکی بە شتێك وتبێ: ببە جا بووە؟ ئەمەش بەناوبانگە لە مەزھەبەکەی لە ھەموو وڵاتێکدا: کە اللە ھەرگیز وشەیەکی نەوتووە و ھەرگیز نایڵێ، جا پرسیار کردنت لە بشر لە نێوان ئەم ھەموو شێخە دەربارەی ئەم ئایەتە؛ بەڵگەیە لەسەرت بۆ گومان و دوودڵییەکی کۆن، وە تۆ پرسیارت لێ نەکردووە لەبەر ھەستێکی پێشوو، ئاخۆ نەدەکرا پرسیار لە شێخێك بکەی لەوانەی پێی گەشتووی وەکو ابي عبید و ابي نعیم و ھاوشێوەکانیان لە ئەھلی دین و فەزڵ و ناسینی سوننەت؟! پاشان بانگەشەت کرد کە بشر وتویەتی: واتاکەی بریتیە لەوەی دەیھێنێتە بوون تاکو دێتە بوون، واتە بە بێ وتەیەك کە پێی بڵێ: ببە [کُن]، بەڵکو دەیھێنێتە بوون بەو شێوەیەی دەیەوێ. پاشان ئەم وتەیەی بشر ـت تەفسیر کرد، لافی ئەوەت لێدا کە ئەو لەوە مەبەستی بریتی بووە لەوەی شتەکان لە ببە [کُن] دروست نەبوونە، بەڵکو اللە بەو شێوەیەی ویستویەتی ھێناویەتیە بوون بە بێ چۆنیەتی، وە کەلامیش چەند ڕوویەکی ھەیە بە لافی تۆ. جا بەم ڕەخنەگرە دەوترێ: ھەردوکتان درۆتان ھەڵبەست بۆ اللە لەوەی کە لێکتان دایەوە دەربارەی ئەمە، وە نکۆڵیتان کرد لە فەرمایشتی اللە تعالی: ﴿إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ﴾ [النحل: ٤٠] ئەو کاتەی بانگەشەتان کرد کە شتەکان نایەنە بوون بە فەرمایشتی: ببە [کُن] بەڵکو بە ئیرادەکەی دەیانھێنێتە بوون بە بێ فەرمایشتی: ببە [کُن]. ئەمەش نکۆڵی کردنە لەوەی اللە دایبەزاندووە، چونکە اللە تعالی لەوەدا وتە و ئیرادەی کۆکردۆتەوە، فەرموویەتی: ﴿إِذَآ أَرَدْنَٰهُ﴾ جا ئیرادە پێش ببە کەوتووە، پاشان فەرموویەتی: ببە بۆیە بە وتە و ئیرادەی پێکەوە ھاتوونەتە بوون: چۆنیەتی ئەمەش ھەروەکو ئەوەیە کە ڕاستگۆترینی ڕاستگۆیان فەرمووی: ئەو ئەگەر فەرمووی ببە ئەوا دەبێت. نەك بەو شێوەیەی کە درۆزنترینی درۆزنان لێکی دایەوە. ئەم بابەتەش لەوانە نیە کە خەڵکی پێویستیان بە تەفسیر بێ بۆی، ھەروەھا لەو قورسانەش نیە کە عەوام نەزان بێ پێی، کەواتە چۆن بۆ تایبەتەکان لە زانایان؟ وە ئەمە لەو شتانەش نیە کە ئیشکال دروست بکا لەسەر پیاوێك کە شتێك لە عەقڵ و مەعریفەتی پێدراوە تاکو پرسیار بکا لە المریسي کە پەروەردگاری خۆی ناناسێ، کەواتە چۆن وتەکەی دەزانێ؟ بەڵکو المریسي و ھاوەڵانی ڕێگریان لێکراوە لەوەی دان بەمەدا بنێن، کە وتیان: ھەر کات دانمان نا بەوەی اللە بە شتێکی فەرموو ببە بە کەلامێك لێیەوە ئەوا پێویست دەکا لەسەرمان کە دان بنێین بەوەی قورئان و تەورات و ئینجیل خودی کەلامیەتی، لەبەر ئەمە ڕێگریان لێکرا؛ چونکە لە بانگەشەکەیاندا اللە ھیچی نەوتووە و ناڵێ، بەڵگەش لەسەر ئەم ڕەخنەگرەیە بە پرسیارکردنی لە بشر دەربارەی ئەم ئایەتە لە کۆندا لە گەنجێتیەکەیدا، وە مەزھەبی بشر ـی زانیوە کە ئەم ڕایەی شاردۆتەوە لە سەرەتای تەمەنیدا و ڕایەك نیە تازە دایھێنابێ.
Hammasini ko'rsatish...
وانەی هەشتا و نۆ [کتێبی نَقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید]
Hammasini ko'rsatish...
ھەروەھا ڕەخنەگرەکە بۆ ڕەت کردنەوەی ئاثاری رسول اللە ﷺ و لاسایی کردنەوەی ڕاویەکانی لە زانایان بەڵگەی ھێنایەوە بە قسەیەك کە لە بشر بن غیاث المریسي گێڕاویەوە، کە ئەو دەیگێڕایەوە لە عامر الشعبي، جا بە سەرسام بوون بە پرسیارەکەیەوە وتی: پرسیارم کرد لە بشر بن غیاث دەربارەی لاسایی کردنەوە لە عیلمدا؟ وتی: حەرامە و حەرامکراوە بۆ زانایان، تاکو ئەو زانایە بنچینەکەی دەزانێ، وە زانینی لە قورئان و سوننەت و کۆدەنگیەوە، وە لاسایی کردنەوە بۆ ئەو نەزانانەیە کە نازانن. وە ڕەخنەگرەکە شانازی دەکرد بە پرسیار کردن لە بشر لەم بارەیەوە وەکو بڵێی پرسیاری لە الحسن و ابن سیرین کردبێ، نازانێ کە ئەو پرسیاری کردووە لە جەھمیەكی نەزان بە قورئان و سوننەت و سەرپێچیکاری کۆدەنگی، ئەگەر ھەڵەی کرد ئەوا ھەڵەکەی لەسەریەتی وە ئەگەر پێکای ئاوڕ نادرێتەوە بە لای پێکانەکەیدا، چونکە ئەو عەیبدارە لە دینی اللە تۆمەتبارە لەسەر کتێبی اللە، تانەدەرە لە سوننەتی رسول اللە ﷺ، وە چۆن داوای فتوا لە المریسي دەکەی لە کاتێکدا ڕیوایەتت کرد لە ابو یوسف کە نیازی دەستگیر کردنی ھەبووە، لەگەڵ سزادانی لەبەر ئەو گومڕاییانەی، تاکو لە دەستی ڕایکرد بۆ بەصڕە؟ جا ئەگەر ئەوەی بشر وتی ڕاست بێ ئەوا قێزەونی بۆ تۆ و ھاوەڵانت کە لە دینەکەتان لاسایی ابو حنیفة و ابو یوسف و محمد بن الحسن ـتان کردۆتەوە لە زۆرێك لەو شتانەی کە فتوای لەسەر دەدەن کە لە زۆرینەیدا ناکەونە سەر قورئان و سوننەت. جگە لەوە ئێمە دەڵێین: لەسەر زانا بە جیاواز لە زانایان، ئەوەیە ھەوڵ بدات و لە بنچینەی بابەتەکە بکۆڵێتەوە، تاکو بە ھەوڵی خۆی لێی تێ بگا ئەوەندەی توانی، جا ئەگەر ماندوو بوو لەوەی لێی تێبگا لە قورئان و سوننەتەوە ئەوا بۆچوونی ئەوانەی پێش خۆی لە زانایانی سەلەف؛ باشترە بۆی لە بۆچوونی خۆی، ھەروەکو ابن مسعود رضي اللە عنە فەرمووی: با پیاوێك لە ئێوە لە دینەکەی لاسایی پیاوێك نەکاتەوە ئەگەر ئیمانی ھێنا ئەمیش ئیمان بێنێ و ئەگەر کوفری کرد ئەمیش کوفری بکا، جا ئەگەر ئێوە ھەر لاسایی کەسێك دەکەنەوە، ئەوا لاسایی مردووەکان بکەنەوە، چونکە زیندوو لە فیتنە لێی ئەمین نابیت. وە ھەر ابن مسعود فەرمووی: ھەر کەس لە ئێوە قەزاوەتێکی بۆ ھاتە پێش ئەوا با بڕیار بدا بەوەی لە کتێبی اللە ھەیە، جا ئەگەر لە کتێبی اللە نەیدۆزیەوە با لە سوننەتی رسول اللە ﷺ بڕیار بدا، وە ئەگەر لە سوننەتی رسول اللە ﷺ نەیدۆزیەوە ئەوا با بەوە بڕیار بدا کە چاکەکارانی پێش خۆی قەزاوەتیان پێکردووە. کەواتە ابن مسعود ڕێگەی داوە بە لاسایی کردنەوەی مردووەکان و بڕیاری چاکەکاران بۆ پێکان و ئیحتیاط. جا ئەم المریسي ـە گومڕایە کێیە کە قەدەغەی دەکا لەسەر ئوممەت؟ وە ئەو کێیە تا شتێك بە قسەی ئەو ببێتە مەحاڵ یان حەرام بکرێ؟ وە شریح و ابن سیرین وتیان: گومڕا نابین تا دەست بە ئەثەرەوە بگرین. وە ابراھیم وتی: بابەتەکە ھەر بابەتی یەکەمە، ئەگەر پێمان بگەیشتایە کە ئەوان [واتە ھاوەڵان] جگە لە نینۆك ھیچیان نەشۆردووە [لە کاتی دەستنوێژ] ئەوا ئێمەش لەوە تێمان نەدەپەڕاند، سەرشۆڕی کیفایەتە بۆ کەسانێك کە کردەوەکانیان پێچەوانەی ئەوان بێ. جا پابەند بوون بە ئاثارەوە لاسایی کردنەوەیە! ئەگەر لای المریسي دروست نەبێ پیاو پابەند بێ بەو فەقیھانەی پێش خۆیەوە ئەوا شوێن کەوتنەکە کامەیە کە اللە تعالی فەرموویەتی: ﴿وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَٰنٍ﴾ [التوبة: ١٠٠]؟ وە چی لە ئاثاری ھاوەڵان و تابعینی دوای ئەوان بکات ئەگەر بەکارھێنانی ھیچ شتێك لێیان نەگونجێ بۆ پیاو جگە لەوەی بە مێشکی خۆی دای دەھێنێ بە پێچەوانەی ئەثەرەوە؟ ئەگەر ئاثارەکان بەتاڵ بنەوە و ھەواڵەکان نەمێنن و داواکردنی عیلم حەرام بکرێ لەسەر ئەھلەکەی و مەعقول پێویست بێ لەسەر خەڵکی لە کوفری المریسي و ھاوەڵانی لەگەڵ تەفسیرە مەحاڵەکانیان، ئەوا ئێمە قسەکانیان بەراورد دەکەین بە قورئان و سوننەت، جا لە زۆربەیدا ھەڵەیان کردووە لە قورئان و سوننەت، وە سوننەتیان نەپێکاوە. ١٦٦- عبداللە بن صالح المصري، لە الهقل بن زیاد، لە الأوزاعي وتی: پیاو بۆچوونی بۆ نیە لە فەرمانێك کە پێی گەشتبێ لە رسول اللە ـوە ﷺ جگە لەوەی شوێنی بکەوێ، خۆ ئەگەر لە رسول اللە ﷺ و ھاوەڵانی لە دوای خۆیەوە نەبوایە ئەوا ئەولاتر بوون بە حەق وەك لە ئێمە؛ چونکە اللە تعالی ستایشی کەسانی دوای ئەوانی کردووە لەبەر شوێنکەوتنیان بۆ ئەوان؛ فەرموویەتی: ﴿وَٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُم بِإِحْسَٰنٍ﴾، ئێوەش وتتان: بەڵکو بەراوردی دەکەین لەگەڵ ڕای خۆمان دەربارەی قورئان، جا لەگەڵ ھەر شتێکیدا ڕێکەوت بە ڕاستی دەخەینەوە و لەگەڵی ڕێنەکەوت سەرپێچی دەکەین، ئەمەش ئامانجی ھەموو داھێنەرێکە لە ئیسلام: ڕەت کردنەوەی ئەو سوننەتەی کە پێچەوانەی بۆچوونەکەیەتی. ابو سلمة بن عبدالرحمن بە الحسن البصري وت: فتوا مەدە بۆ خەڵکی بە بۆچوونی خۆت، الحسن وتی: بۆچوونی ئێمە بۆیان لە بۆچوونی خۆیان باشترە بۆ خۆیان.
Hammasini ko'rsatish...
وانەی هەشتا و هەشت [کتێبی نَقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید]
Hammasini ko'rsatish...
وە ڕەخنەگرەکە بۆ مەزھەبەکەی سەرەتای بەڵگەی ھێنایەوە بە فەرموودەیەکی نەناسراو نەزانەکان پێی سەرسام بوون، وە وا دەھێنێتە مێشکیان کە ئەو فەرموودانەی ئەھلی سوننە ڕیوایەتیان کردووە لە ڕیوایەتە صحیحە بەناوبانگەکان ئەوانەی کە قسەی جەھمیەکانی پێ ھەڵدەوەشێنرێتەوە دەربارەی بینین و دابەزین و سیفاتەکانی تری اللە تعالی؛ نەناسراو و نەزانراو و جێھێڵراون وەکو ئەم فەرموودەیە. لافی ئەوەی لێدا حماد بن سلمة گێڕاویەتیەوە لە ابي المھزم، لە ابي ھریرة ـوە کە فەرموویەتی: وترا: یا رسول اللە ﷺ پەروەردگارمان لە چیە؟ فەرمووی: (لە ئاوێکی ڕۆشتووە، نەك لە ئاسمان و لە زەوی، ئەسپێکی دروست کرد و بەڕەڵای کرد، جا عارەقی کردەوە و ئەویش لە عارەقەکەی نەفسی خۆی دروست کرد). جا بەم ڕەخنەگرە دەوترێ: ئەگەر تێگەیشتن و عەقڵت ھەبوایە ئەوا نمونەی ئەم فەرموودەیەت بڵاو نەدەکردەوە بە ناو خەڵکیدا کە ھیچ بنچینەیەکی نیە لە لای زانایان، وە کەس نایگێڕێتەوە لە حماد مەگەر ھەموو تۆمەتبارێك لە دینەکەی، جا ھەندێك لەوانەی کە لە تۆوە دەیبیستێ وا گومان دەبا کە بنچینەیەکی ھەبێ، بۆیە پێی گومڕا دەبێ یان خەڵکی گومڕا دەکا، ئەم فەرموودەیەش ھیچ بنچینەیەکی نازانرێ لە کتێبی ابن سلمة، وە نازانین لە کوێوە کەوتە لای ڕەخنەگرەکە؟ وە ئەوەی زیاتر فەرموودەکە نەناسراو دەکات مەحاڵیەتی واتاکەیەتی، بەڵکو کوفرە ملکەچی نابێ و قیاسیش ناکرێ، چۆن ئەو ئەسپەی دروست کرد عارەقی کرد پێش ئەوەی خۆی ھەبێ لە بانگەشەکەتدا؟ ھاوار بە حاڵت ئەی ڕەخنەگر! ئێمە ئەو کەسە تەکفیر دەکەین کە دەڵێ: کەلامی اللە مەخلوقە، ئەی چی دەربارەی ئەوەی دەڵێ: خۆی مەخلوقە؟ اللە پاداشتی خێرت نەداتەوە! لەوەی کە دەیھێنی بۆ سەر دڵی نەزانەکان، کە ھیچ پێویستیەکیان پێ نیە، دەی لە کێوە گێڕاتەوە؟ لە حماد؟ وە لە کێوە بیستت؟ ناوی بێنە بۆمان تا بیناسین، چونکە ئێمە ھیچ نازانین جگە لەوەی اللە یەکەمە لە پێش ھەموو شتێکەوە، دەی ئەم عەرەقە چۆن لە پێش ئەوەوە بوو تا ئەوەی نەفسی خۆی لێ دروست کرد؟ پێویست بە تەفسیری ئەم فەرموودەیە ناکا؛ چونکە شاھێدەکەی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە باتڵە. پاشان بەوە ڕازی نەبووی کە وتت و ڕیوایەتت کرد و لەوانەی کە ناشرینت کردن، تاکو ئەوەی چویت تەفسیرێكت بۆ بانگەشە کرد لە ئیمامەکەت ابن الثلجي ـەوە کە وتویەتی: دەکرێ لێکدانەوەی ئەم فەرموودەیە ئەوەبێ کە کافرەکان پرسیاریان لە پێغەمبەر ﷺ کرد دەربارەی ئەو خوایانەیان کە دەیان پەرست لە غەیری اللە عز و جل ئەوەش لەبەرئەوەی کە گەورە و زاناکانیان کردبووە چەند خوایەك، ھەروەکو اللە تعالی فەرموویەتی: ﴿اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ﴾ [التوبة: ٣١]. بەم الثلجي ـە نەزانە دەوترێ: ھاوار بە حاڵت! اللە ئەو زانا و ڕاھیبانە دروست دەکات کە ئەوان کردیانە خوا بۆ خۆیان لەو عەرەقەی ئەسپەی کە بەڕەڵا بوو، وە لە فەرموودەکە ھاتووە کە خۆی لە ئاوێك دروست بووە کە نە لە زەویە نە لە ئاسمان، جا کەس لە نەوەکانی ئادەم گومانی کردووە لەوەی کە اللە ئادەمی لە قوڕ دروست کردووە، نەوەکانیشی لە تۆوەکەی؟ ئەی الثلجي مەگەر پێغەمبەر ﷺ نەیزانیوە کە اللە لە چی ئەو زانا و ڕاھیبانەی دروست کردووە کە کردنیانن بە خوا لە غەیری اللە؟ مەگەر پێغەمبەر ﷺ نەیزانی کە ئەوان لە نەوەی ئادەمن، تا بڵێ: اللە لە عەرەقەی ئەسپ دروستی کردون، نە لە زەوی و نە لە ئاسمان دروستی نەکردوون؟ بە ڕاستی ئەم الثلجي ـە بەم تەفسیرە گومڕابوو، وە ئەوەشی شوێنی کەوت لەگەڵی گومڕابوو، خۆ ئەگەر منداڵێك کە باڵغ نەبووە ئەمەی تەفسیر کردایە ئەوا لەمە زیاتر نەزانی و مەحاڵیەتی نەدەوت، ئەمە کوفرێکە ئەم الثلجي ـە داویەتیە پاڵ رسول اللە ﷺ. ھاوار بە حاڵت! ئێمە فەرموودەکە ڕەت دەکەینەوە و بە نەناسراوی دادەنێین، تۆش ناشرینی دەکەی پاشان جێگیر و تەفسیری دەکەی داوای شوێنی تەخریجی دەکەی، تاکو چاکی بکەیتەوە، خۆ ئەگەر ئەم فەرموودەیە نەناسراو بێ ئەوا تەفسیرەکەی تۆ بۆی نەناسراوترە.
Hammasini ko'rsatish...
وانەی هەشتا و حەوت [کتێبی نَقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید]
Hammasini ko'rsatish...
وە المبارك بن فضالة گێڕاویەتیەوە لە الحسن: نەمبینیوە لەو ئیماندارانەی کە ڕۆشتوون ئەوانەی ماونەتەو کە چاکەیەکیان زیاد کردبێ ئیللا ترسیان زیادی کردووە، وە ئەو دووڕوانەی ڕۆشتون و ئەوانەی ماونەتەوە ئەگەر خراپەیەکیان زیاد کردبێ ئیللا غروریان بە اللە زیادی کردووە. ١٦٥- ئەمە سعدویە بۆی باسکردیم لە المبارك بن فضالة لە الحسن.
Hammasini ko'rsatish...
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.