cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

Marziye & Leila

کاناڵی فەرمی سەرجەم بەرهەمەکان 🎵 ئاهەنگ 📝 تێکست 🎥 گرته 📷 وێنە . پەیجی ئینستاگرام 👇 https://instagram.com/marziye_leila_farighi

Ko'proq ko'rsatish
Mamlakat belgilanmaganTil belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
326
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

02:51
Video unavailableShow in Telegram
مەرزیەی خۆشەویست❤ اسطوره مهربانی Popular artist Marzieh Farighi, a lasting voice . هیوا مەگرێ هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵ دە، بەس بگری لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دونیای تازە خوڵقاوم ئەدا گریەت، بە زەبری چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم چیە ئەم گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن چیە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن چیە کۆرپه‌م؟ چ سڕێکە وەها مەحکوومی گریانی؟ کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مانای گریە نازانی ئەگەر وەک دایک حەسرەت دیدەکەت، ڕه‌نجت بچێژایە زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە . هونراوە : مامۆستا گۆران موزیک : مامۆستا کاوە شێخ . . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
10.41 MB
Leila farighi ay brakam ئەی براکەم ئەی براکەم من دڵێکم هەیە بە ئاو خۆشەویستی نەبێ پاراو نابێ ئەی براکەم ئەی براکەم من سییێکم هەیە بە بای ئازادی نەبێ هەناسە ناد من مردنم ناوێ بەڵام بۆ ژیان ئەگەڕێم بام لە مردنیشا بێ بەڵام بۆ ژیان ئەگەڕێم! ئەی براکەم بیر و هەستم وەرە دەستت بدە دەستم مەمکوژە، مەمکوژە دوژمنی تۆ، دوژمنی من دێوی ڕەشە، دێوی ڕەشە @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
@marziye_leila_farighi.MP35.87 MB
سەفەر - لەیلا فەریقی یەکێک لە شاکارەکانی لەیلای شاژن ❤️ سەفەر وام ئەزانی گەر سەفەر کەم ئیتر، تۆم بیر ئەچێتەوە! چیتر ڕەگی خۆشەویستیت لە ناو دڵما وشک ئەبێ و ناژێتەوە کە چی نەمزانی عەشقت دەبێتە مار تەوقێک و دێتە ملم زامی دڵیش، سات لە دوایی سات گەورە دەبێ و ئەکۆلێتەوە گەر دووریش بیت و نەتبینم قەت ساڕێژ نابێ برینم! تەنیا هەر تۆیی نازەنینم هەر بۆ تۆیە خەندە و شینم! بەجێتدێڵم، دڵنیاشم ئەگەر ڕۆیشتم سەرابترین ژینی دنیا لە غەریبی چاوەڕێمە
Hammasini ko'rsatish...
marziye_leila_farighi safar.mp39.15 MB
شانزدەهەمین ساڵیادی کۆچی شاژنی مێهرەبانی مەرزیەی نەمر • . ئەمڕۆ 27 خەرمانان شانزدەهەمین ساڵڕۆژی کۆچی ناوادەی مەرزیە نەمر ، مەرزیە نەمر زوو کوردستان و هونەری کوردی بەجێهشت بەڵام تا هەتا هەتایە یادی لە دڵ و مێشک هەموو خەڵکی کوردستان دایە مەرزیەی کورردپەروەر و ڕچەشکێن لە مێژووی کورد و کوردستان لاپەڕەیەکی زێرێنی دروست کرد، شاژنی مێهرەبانی مەرزیە گیان هەموو وشەکان لە ئاست گەورەیت شەرمەزارن شاژنی مێهرەبانی تەنیا شایەنی خۆدی خۆتە و بەڕاستی نازانین چۆن و بە کام وشە وەسفی گەورەیت بکەین. مەرزیەی نەمر شێرە ژنی کورد پێشمەرگەی کوردستان ، خۆشێکی دڵسۆز ، هاوسەرێکی وەفادار و دایکێکی مێهرەبان، مەرزیە گیان تۆ چەند گەورە و بەرز و بەڕێزی تا هەتا هەتایە جێگات لە ناو چاو و دڵمانە تۆ نامری شاژنە سالارەکەی کوردستان ، ئێستا زیاتر لە جاران جێگات خاڵیە و بیرت دەکەین بەڵام یادت و هونەر و بیر و باوەڕت هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە، یادت بەرز و بەڕێز بێت شاژنی مێهرەبانی ❤😥🙏 . امروز 27 شهریور مصادف است با درگذشت بانوی آواز کورد اسطورەی مهربانی مرضیه فریقی . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
32.86 MB
لەیلای کوردان 😍 بۆ مەریوان ❤ لیلا فریقی صدایی ماندگار و بی رقیب • . . The unique star of Kurdish music, Leila Farighi ⭐ بۆ نازانی بۆ نازانی ئاوارەییم باڕانی غەم دەباڕێنێ هەر چی زام و ئەشکەنجەیە لە چاوانما خۆی دەنوێنێ بۆ مەریوانە شارە جوانەكەم بۆ نازانی شەماڵی دڵ عەشقە باران كەی هەڵ دەكا بۆ نازانی تەنیایی من ئێستا مەیلی كام شوێن دەكا بۆ مەریوانە شارە جوانەكەم بۆ نازانی مەلی عەشقم لەم ئاسمانە هەڵنافڕێ لە باوەشی ئەم خەیاڵە تەنها ساتێ ئۆقڕە ناگرێ بو مەڕیوانە شارە جوانەكەم . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
14.55 MB
مەرزیەی نەمر ❤ مرضیه فریقی محبوب و جاودان • . Popular artist Marzieh Farighi, a lasting voice . دێوانەم دێوانەم، دێوانەم، دێوانەم لە دوای خێڵێ کەس نییە لە من بپرسێ پێم بڵێ لە دوای کێ وێڵێ دەردی لە ماڵی دنیام بێ ئەو من شێت و شەیدام لەبەر باڵاکەی بەرزی کەوتوومە لەناو جێگام غەمیگن و دڵ پەشێوم بڕونە باری لێوم شێت و دێوانەی کردووم دەبێ خۆی بکا بەخێوم . . هونراوە و ئاواز: فۆلکلۆر . . . . . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
10.03 MB
لەیلای بێ وێنە، شاژنی دەنگ و هەست ❤ شاه ماهی کورد • . The queen of sound and feeling, Leila Fariqi ❤ . ‍ ‍زیندووم کەوە زیندووم کەوە، زیندووم کەوە لە مەرگی خۆم پەشیمانم زیندووم کەوە، زیندووم کەوە، ببە بە گیان بۆ گیانم ببە بە خورپە بۆ دڵم ببە گڕی خوێنی سڕم خرۆشی ناو دەمارانم! زیندووم کەوە، زیندووم کەوە، زۆری ماوە نەخشەی ژیانم زۆری ماوە تاسەی دەروون لە مەرگی خۆم پەشیمانم! ببە بە لێوی ئاگرین ئەلفوبێی نوی بۆ داستانم پێم بدەوە هێزی گریان، راچەنینم، خرۆشانم! زیندووم کەوە، زیندووم کەوە، لە مەرگی خۆم پەشیمانم. دایچێنەوە بە ئەستێرە جریوەی رەشی ئاسمانم زیندووم کەوە، زیندووم کەوە تازە کەوە ناونیشانم زیندووم کەوە، زیندووم کەوە ببە بە گیان بۆ گیانم زیندووم کەوە، زیندووم کەوە زۆری ماوە نەخشەی ژیانم زیندووم کەوە، زیندووم کەوە لە مەرگی خۆم پەشیمانم . هۆنراوه : كه‌مال میراوده‌لى ئاواز : مامۆستای گەورە بورهان موفتی زادە . . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
15.87 MB
مەرزیەی نەمر ❤ شاژنە سالارەکەی کوردستان❤ مرضیه جاودان اسطورەی مهربانی • . Marzieh Fariqi, a popular and eternal myth . . قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو ئەی کوڕی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو خۆت بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دوعای ناڵانی شەو وێڵم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە بێکەسم تەنها ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە . هونراوە : مامۆستا ئەحمەد هەردی ئاواز : مامۆستا کەریم کابان . . . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
18.41 MB
ا 27ی پووشپەڕ ڕۆژی لە دایک بوونی لەیلای شاژن ❤ شاژنی دەنگ و مەقام • . ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت ❤ لەیلای بێ ڕەکابەر، شانازی هونەری کوردی ❤ هەمیشە سەلامەت و تەمەن درێژ بێت شاژنی کوردستان بەهیوای گەڕانەوەی لەیلای شاژن بۆ ناو دونیای هونەر ، هونەری کوردی بێ لەیلا فەریقی ڕەنگی نیە دیسان ڕۆژی لە دایک بوونت پیرۆز بێت قوربانت بم شاژنی گەورە و بێ وێنە ❤ . 27 تیر زادروز یکی از افتخار بزرگ موسیقی کوردی ، شاه ماهی موسیقی کوردستان لیلا فریقی بی همتا ، ملکەی صدا و غزل ❤ تولد شاه‌ ماهی کورد و یکی از محبوبترین هنرمندان تاریخ موسیقی کوردی را به ایشان و همه هوادارانش تبریک میگیم، تولدت مبارک ماندگار همیشگی لیلای بی تکرار ❤ به امید بازگشت لیلای اسطوره ❤ . 18 july of Tir, the birthday of one of the great honors of Kurdish music, the king of Kurdish music, Leila Farighi, the incomparable queen of sound and lyric ❤ Congratulations to her and all her fans on the birth of the king of Kurdish music and one of the most popular singers in the history of Kurdish music. The hope of the return of the mythical Leila ❤ . .
Hammasini ko'rsatish...
20.93 MB
مەرزیەی نەمر ❤ قوربانت بم 😍 مرضیەی محبوب • . The kindness queen of the great Kurdish artist Marziye Farighi ❤ . گوڵ نیشان گوڵنیشان گوڵنیشان، ئەسمەر حاڵم پەرێشان هەر چەند کەوتمه غەریبی ناشکێنم عەهد و پەیمان هاتم بە بۆنەی خاڵت توشی داوی زوڵفت بووم تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوە . هونراوە : عابد سراجەدین ئاواز : فۆلکلور . . @marziye_leila_farighi
Hammasini ko'rsatish...
3.92 MB