نیقاب پۆشەڪانـــ💝
پەرەی کچێکی نیقاب پۆش بڵاوکردنەوەی ئەم لینکە هەستی پاراستنی خوشکان و دایکانە لە سفووری ..
Ko'proq ko'rsatish688
Obunachilar
+224 soatlar
+17 kunlar
-430 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
Photo unavailableShow in Telegram
°•
ئاگاداری مێردەکەت بە، ئاگاداری ژنەکەت بە، واز لە مۆبایلەکانتان بهێنن و کاتەکانتان بەیەکەوە بەسەر ببەن
لە خودا بترسن، ماڵەکان خەریکە وێران دەبن و موسڵمانەکانیش ون دەبن
😢 7❤ 2
Photo unavailableShow in Telegram
یەکێک لە جوانترین کۆمێنتەکان کە بینیم خوشکێکی موسڵمانی نیقاب بو نوسی بوی:-
تخواا خوشکان هەر قسەتان پێ دەوترێ لەسەر عابا نیقابەکان ـتان با ئەو عابا و نیقابە بێت کە الله داوای لێ کردوین بێ جوانکاری و تەسک و کورت و ڕازاوەیی بێت .با وەک عابای دایکی ئیمانداران بێت (هاوسەرانی رسول الله ﷺ )
👏 13😢 6👍 1❤ 1
Photo unavailableShow in Telegram
هەندێک لە دانایان دەڵێن : گریمان تاوانبار بەخشرا ، ئەی مەگەر پاداشتی چاکەکارانی لە کیس نەچووە ؟؟!!
📜ذم الهوی
😢 8❤ 2
تقبــل الـلـە منــــا ومنـــکــم
جەژنـــتــان پیرۆزبــێــــــت
عن شعبة قال: «لَقِيَنِي يُونُسُ بنُ عُبَيدٍ فِي يَومِ عِيدٍ فقالَ: تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنكَ»
ئیمامی شعبة دەفەرمووێت: «یونس کوڕی عبید ـم بینی لە ڕۆژی جەژندا پێی وتم: تقبَّل اللَّه منَّا ومنك»
📖|كتاب الدعاء للطبراني |٩٢٩|وەکیع دەفەرموێت چوینە دەرەوە لەگەڵ سوفیانی ثەوریدا لە ڕۆژی جەژندا فەرمووی :- یەکەم شت کە دەست پێ بکەین لەم ڕۆژەماندا، پاراستنی چاومانە لە حەرام کراوەکان.
📖|كتاب الزهد وكيع بن الجراح|اللە ٲڪبر اللە ٲڪبر اللە ٲڪبر لا ٳلە ٳلا اللە ، اللە ٲڪبر اللە ٲڪبر ولله الحمد. ﴿۱۰ذي الحجة ۱٤٤٥هجري﴾
❤ 5🥰 2
⭕️ کچەکانتان فێر بکەن ⭕️
1- لەکاتی سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا ئەگەر پیاوێک لە پشتتەوە بێت لە گۆشەیەکدا بوەستە و تۆ بە دوایدا سەرکەوە
___ .
2- لەگەڵ پیاوی بێگانە نەچێتە ناو مەسعەد ، چاوەڕێی ڕۆشتنی بکە، پاشان مەسعەدەکە بەکاربهێنە
____
3- تەوقە لەگەڵ کوڕی مام - کوڕی خاڵ - کوڕی پور مەکە و حەرامە
______ .
4- هەمیشە مەودای پێویست لە نێوان خۆت و هەر کەسێکدا بهێڵەرەوە
کە قسەی لەگەڵ دەکەیت.
______ .
5- هەمیشە سنوورێک دابنێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ هەر کەسێکدا
هەرچەندە نزیک بێت، کەرامەتی خۆت بپارێزە.
_____
٦- گاڵتە لەگەڵ هاوڕێکانت مەکە لەسەر شەقام و ڕێگاوبانەکان و فێری ئەدەبی ڕێگاوبانی بکە
_____
7- ئاگاداربن کاتێک کەسێک دێتە ژورەوە لەبەر ڕێزگرتن لە کەسانی بەساڵاچوو هەستە،
________ .
8-پیاوانی سەر شەقام نـــا مەحرەمن
بۆیە نابێت قسە لەگەڵ کەس بکەیت،
، تەنانەت ئەگەر خزمیش بن.
____
9- کاتێک دەتەوێت شتێک لە زەویەوە هەڵبگریت یان بۆ بینینی شتێک لە دوکان،
بازاڕ، یان شوێنی گشتی خۆت خوار مەکەرەوە بەڵکو باشترە لەو کاتەدا دانیشیت ، بۆ ئەوەی لەدواوە جەستەت دەرنەکەویت شەرمەزار نەبی
_ .
10-هەموو ژیانت لەناو پاس یان تەکسیدا مەگێڕەوە... و دەنگت بەرز مەکەرەوە...
__ .
ڕەنگە هەندێک پێیان وابێ کە ئەم ڕەفتارانە کۆتاییان هاتووە ئەمە دواکەوتوییە
بەڵام ڕۆڵی ئێمە گەڕاندنەوەیە بۆ خوڕەوشتە جوانەکان وە بەو پێیەی ئامۆژگاری و خوڕەوشتی جوان بەشێکی گرنگ و گەورەی دینەکەمانە
هەمیشە لە ژێر چاودێری الله تعالی بن
❤ 13👏 4🥰 2🤩 1
لە تەفسیری ئایەتی﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍ﴾
إبن عباس دەفەرمووێ : ئەمە دە ڕۆژی ذی الحجەیە
وە موجاهید و ضُحاك و قتادە و الکلبی و السدی
یەكدەنگن لەسەر ئەوەی کە دە ڕۆژی بەر لەجەژنی قووربانە .
📕تفسیر الطبري .پرسیارکرا لە تابعی مسروقی ڪوڕی اجدع دەربارەی ئایەتی { والفجر وليال عشر } فەرمووی : (ئەم دە ڕۆژە باشترین ڕۆژەڪانی ساڵە)
📕المصنف عبدالرزاق .لە تەفسیری ئایەتی : ﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍ﴾ ئیمامی طبری دەفەرمووێ : ڕاستترین قەول لای ئێمە دەربارەی ئەم ئایەتە ئەوەیە کە دە ڕۆژی پێش جەژنی قوربانە وە اجماعی کۆتایی لەسەرە .
📕تفسیر الطبري .إبن عباس دەفەرمووێ : رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : (هیچ ڕۆژێك نیە تێیدا ڪرداری چاڪە هێندە خۆشەویست بێت لای اللّٰه بە ئەندازەی ئەم ڕۆژانە) واتا دە ڕۆژی ذي الحجة . گوتیان : ئەی رسول اللّٰه ﷺ جیهادیش لە پێناو اللّٰه پێی ناگات؟ فەرمووی : (بەڵکو جیهادیش لە پێناو اللّٰه دا جگە لەوەی پیاوێك دەربچێت بەخۆی و بە ماڵی وە نەگەڕێتەوە بە هیچ کامێکیان).
📕سنن أبی داودرسول ﷲ ﷺ دەفەرمووێ : هەرڪەسێڪ نیەتی قووربانی کردنی هەیە با كە داخڵی دە ڕۆژی ذی الحجة بوو با موو لەخۆی نەڪاتەوە و نینۆکیشی نەکات .
رواە مسلم📕رسول ﷲ ﷺ دەفەرمووێ : (ڕۆژووی ڕۆژی عەڕەفە هیوام وایە و داواکارم لە ﷲ کە تاوانی ساڵێك پێش خۆی و ئەم ساڵەی تێیداین بسڕێتەوە)
📕مسلم .إبن عباس رضي اللە عنە دەفەرمووێ : سوڕانەوە بە دەوری بەیت دا نوێژە ڪەم قسە بڪەن!
📕مصنف إبن ابي شیبە .سعیدی ڪوڕی جوبەیر رحمە اللە دەفەرمووێ : (هیچ مانگێڪ نیە بە ئەندازەی مانگی ذی الحجة گەورە بێت)
📕فضل عشر ذی الحجة لإمام إبن أبي الدنیادایکمان عائشة رضي الله عنها دەفەرمووێ : (لە سوننەتدا هیچ ڕۆژێك نیە پێم خۆش بێت تێیدا بە ڕۆژوو بم وەك ڕۆژی عەڕەفە)
📕مصنف ابن أبي شيبةتابعی بەرێز سعیدی ڪوڕی جبیر رحمە ﷲ لەبارەی ئەم دوو ئایەتە دەفەرمووێ : الأَيَّامُ الْمَعْلُومَاتُ : دە ڕۆژەکانی ذی الحجەیە وَالأَيَّامُ المعدودات: سێ ڕۆژی دوای جەژنی قوربان (واتا دوەم وسێیەم وچوارەم)
📕تفسير سعيد بن منصور .حسن البصري رحمە اللە دەفەرمووێ : «ڕۆژوو گرتنی ڕۆژێک لە دەڕۆژی ذي الحجة مقابیلی خێری ڕۆژوو گرتنی دوو مانگە»
📕فضل عشر ذي الحجة للطبرانيابن عون رحمە اللە دەفەرمووێ : کە تابعی محمد بن سیرین رحمە اللە ھەر دە ڕۆژی ذي الحجة بەڕۆژوو ئەبوو .
📕المصنف ابن أبي شيبةپیاوێڪ پرسیاری ڪرد لە ئیمامی علی رَضِيَ الله عَنْهُ دەربارەی خۆ شۆردن؟ فەرمووی : هەر ڕۆژێك کە ویستت خۆت بشۆ، گوتی : نا، بەڵکو کامە خۆ شۆردن خۆشویستراوە ؟ فەرمووی : هەموو ڕۆژانی هەینی و جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان و ڕۆژی عەڕەفە).
📕مسند مسدد
👍 5❤ 1
عن يونس بن جبير قال :
پشت بـەستـن بە الله عزوجل ڪـۆڪەرەوەـۍ ئیمان ـە .
التَّوَكُّلُ عَلَى اللهِ عَزَّ وَجَلَّ جِمَاعُ الإيمَانِ.
[الزهد للإمام أحمد].
😢 2
Photo unavailableShow in Telegram
ئەگەر دەرگاکان بۆ کرانەوە نەبووایەن
ئەوانیش ئەکران بەدیوار...!
ئیتر بۆچی خەم دایگرتووی
دەرگای بەختەوەریی تۆش
ڕۆژێک هەر ئەکرێتەوە..!
❤ 7😢 3
ئافرەتی موسڵمان دەزانێ کە ئەوە حەڕامە و خۆی لێ بە دور دەگرێت،
ڪە رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : با ئافرەت تێکەڵی ئافرەتێڪ نەکات -سەیر کردن و لێ وردبوونەوە-، وەسف و پێناسەی دەکات بۆ پیاوەکەی وەك بڵێی ئەو وا دەیبینێ"
وە حارث کوڕی قیس دەفەرمووێ : ئەمیری باوەڕداران عمرـی ڪوڕی خطاب نامەیەڪی نارد بۆ أبو عبیدة رضي اللە عنهما تێیدا نوسیبوو : أما بعد، پێم گەیشتۆتەوە کە ئافرەتانێڪ لە ئافرەتانی موسڵمانان دەچنە حەمامی ئافرەتان لەگەڵ ئافرەتانێڪی موشریك،
ئەوە لە ناحیە و شوێنی تۆیە بەهیچ شێوەیەڪ حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتێڪ کە باوەڕی هەیە بە اللّٰه ـو بە ڕۆژی دوایی کە سەیری عەورەتی بڪرێ -جوانیەکانی- ئیلا ئەهلی میللەتەکەی نەبێت -واتا موسڵمان-.
وە ئیمامی موجاهد لەسەر ئەم وشەیە ﴿أَوْ نِسَائِهِنَّ﴾ دەفەرمووێ : (ئافرەتانیان لە موسڵمانان، ئافرەتانی موشریڪ ئەهلیان نین، وە نابێت ئافرەتی موسڵمان خۆی کەشف بکات -دەربخات- لە بەردەم ئافرەتێڪی موشریڪدا .
إبن عباس لەسەر ئەم وشەیە ﴿أَوْ نِسَائِهِنَّ﴾ دەفەرمووێ : ئەوانە ئافرەتانێڪی موسڵمانن نابێ خۆیان دەربخەن بۆ یەهودی و نەصرانی، ملوانکە و گوارە و سینگ، وە هەر شتانێڪی تر کە حەڵاڵ نیە ببینرێت بۆ جگە لە مەحڕەمی خۆی -ئەوە لە ئافرەتانی کافریش حەڕامە-.
ئیمامی موجاهید دەفەرمووێ : ئافرەتی موسڵمان نابێ خیمارەڪەی -پەچە- دابنێت لای ئافرەتێڪی موشریڪ، لەبەر ئەوەی اللّٰه تعالی دەفەرمووێ : (یان لە ئافرەتەکانیان) ئەوانیش لە ئەوان نین -واتا موشریڪن نابێ دەربخرێ ڕوخسار لە لای ئەوان-.
مکحول و عبادة بن نسی : بە ڪەڕاهەتیان داناوە (ڕقیان لێبووە و بە حەڕامیان داناوە) کە ئافرەتی نەصڕانی و یەهودی و ئاگر پەرست ماچی ئافرەتی موسڵمان بڪات .
_
#فەرموودە_حدیث
#وتەی_هاوەڵان
#وتەی_زانایان
#ئافرەت
❤ 2
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.