cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

| عِلمِ التَّجْويدِ |

كه‌ناڵێك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ره‌تاوه ‌ فێری ته‌جویدبن🤍

Ko'proq ko'rsatish
Reklama postlari
1 514
Obunachilar
-524 soatlar
-147 kunlar
-3930 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

#ڕۆژی_عاشورا سێشەممە ڕۆژی عاشورایە کە سوننەتێکی گەورەیە تیایدا بەڕۆژوو بیت وە سەرەتا فەڕز بووە بەڵام دواتر بۆتە سوننەت مانگی ڕمضان بوە فەڕز وە سوننەتە ئەتوانی ڕۆژێك پێش عاشورا  بەڕۆژوو بیت ئەمەش پێچەوانەی جولەکەکانە ئەمان تەنها لە عاشورا بەڕۆژوو ئەبوون لەم ڕۆژەدا پێغەمبەر موسا و بەنی ئیسرائیل ڕزگار بوون لە فیرعەون بۆیە جولەکەکان تەنها لە عاشورا بەڕۆژو ئەبوون وە رسول اللە ﷺ ئومێدی وایە ڕۆژو گرتن له عاشورا تاوانەکانی ساڵی ڕابردوو بسڕێتەوە. رسول اللە ﷺ دەفەرمووێت بەرۆژوو بوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه‌کانی ساڵی ڕابردوو. #صحیح_مسلم_۱۱٦۲ رسول اللە ﷺ فەرمووی ئەگەر ساڵی داهاتوو ماین ئەوە ڕۆژی ۹ یەمینیش دەگرین. (بەڵام ساڵ نەسوڕایەوە رسول اللە ﷺ کۆچی دوایی کردبوو). #صحيح_مسلم_۱۹٦۱ عکرمة دەڵێت ئەو ڕۆژەی اللە تعالی تەوبەی لە ئادەم علیە السلام قبووڵ کرد ڕۆژی عاشورا بوو. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٥٢ قتادة دەڵێت نوح علیە السلام سوار کەشتیەکە بوو لە ڕەجەبدا ڕۆژی دەیەم لەسەری ڕۆشت وە دابەزی لەکەشتیەکە لە رۆژی عاشورا. #المصنف_عبدالرزاق_٧٨٤٩
Hammasini ko'rsatish...
4
یەکی موحڕەمی 1446 ئەمڕۆ سەری ساڵی نوێی کۆچیە !! 1446ساڵ لەمەوبەر پێغەمبەر️ ﷺ و یاوەرانی لە مەککەوە بۆ مەدینە کۆچیان کردوه😢 أّلَلَهِمَ صٌلَ عٌلَى مَحٌمَدِ وِأّلَ مَحٌمَد ﷺ
Hammasini ko'rsatish...
8
Photo unavailableShow in Telegram
الله أكبر، الله أكبر، الله أكبر، لا إله إلا الله، الله أكبر، الله أكبر، ولله الحمد
Hammasini ko'rsatish...
3
#دوعای عەرەفە قال ﷺ: «خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ». ( لا إلَهَ إلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ، لَهُ الـمُلْكُ، ولَهُ الحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيءٍ قَديرٌ ) 📗:سنن الترمذي : ٣٥٨٥
Hammasini ko'rsatish...
5
خراپترین کەس لە ڕۆژی عەڕەفەدا... عبداللەی کوڕی موبارەک دەفەرمووێت: بەرەبەیانی ڕۆژی عەرەفە چووم بۆ لای سوفیانی سەوری لەسەر ئەژنۆکانی بوو دەگریا، پێم وت: کێ خراپترین کەسە لەم ڕۆژەدا؟ فەرمووی: ئەو کەسەی گومانی وابێت لەم ڕۆژەیا خوای گەورە لێی خۆش نابێت. (لطائف المعارف) #عەڕەفە
Hammasini ko'rsatish...
7
﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ﴾ سوێند بە ده‌ شه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی قوربان... هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧ شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨ یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩ دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠ سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١ چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢ پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣ هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤ شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥ خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین...🤲🤲
Hammasini ko'rsatish...
5
بڕی زەکاتی سەرفترە و کاتی دەرکردنی بن عمڕ-ڕەزاو رەحمەتی خوا لە خۆی و باوکی بێت- دەفەرمێت پێغەمبەری خودا ﷺ زەکاتی سەرفترەی فەرز کرد بەبڕی {صاع}ێک لە خورما یا {صاعێک} لە جۆ لەسەر بەندە و ئازاد و نێر و مێ و بچوک و گەورەی موسوڵمانان وە فەرمانی کرد بە دەرکردنی  پێش ئەوەی خەڵکی برۆن بۆ نوێژ واتا {نوێژی جەژن} رواە ﴿ البخاري ﴾ { ١٥٠٣ } صاعێک : چوار گوێل بە دەستی کەسێکی مامناوەند وە بۆ هەر نەفەرێک بە کیلۆ بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوەیە نیسک و نۆک و فاسۆلیا و ساوەر دا ٢ کیلۆ و ٦٠٠ گرامە وە لە ئارد و برنج و گەنم دا ٢ کیلۆ و ٥٠٠ گرامە وە لە جۆدا ٢کیلۆ و ٢٢٥ گرامە وە لە مێوژدا ٢ کیلۆیە وە لە خورمادا ١ کیلۆ و ٧٥٠ گرامە
Hammasini ko'rsatish...
3
(٢٠) خاڵی گرنگ سەبارەت بە چۆنێتی نوێژى جەژن هەندێ لە سوننەت و حوکم و ئادابەکانى ١. نوێژی جەژن دوو ڕکاتە و بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت : دواى (الله أكبر)ە نوێژ دابەستن و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە حەوت (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت. لە ڕکاتی دووەم لە پاش (الله أكبر)ی هەستانەوە و پێش خوێندنى سورەتى فاتحیە پێنج (الله أكبر) دەکرێت پاشان سورەتی فاتیحە دەخوێنرێت پاشان سورەتێکی تر دەخوێنرێت. ٢. لە پێغەمبەری خواوە ﷺ هیچ نەهاتووە کە لەنێوان (الله أكبر)ەکان هیچ زیکرێکی کردبێ ، بەڵام لە ئیبنو مەسعودەوە هاتووە (ڕەزای خوای لێبێت) لە بەینی هەموو (الله أكبر)ەکان (سبحان الله) و (الحمد لله) و تەسبیحاتى کردوە. ٣. پێغەمبەری خوا ﷺ لە ڕکاتی یەکەم لە دواى سورەتى فاتیحە سورەتى "سبح اسم ربك الأعلى"ى دەخوێند، وە ڕکاتی دووەم لە دوای سورەتی فاتیحە "هل أتاك حديث الغاشية"ی دەخوێند. ٤. ئەگەر نوێژخوێن چەند تەکبیرەیەك فريای نەکەوت، ئەوا پێویست بە قەزا کردنەوەی ناکات و وەکو ئیمام دەکات ئەوەنەی فریاکەوت ئەوەندە دەخوێنێت، ئەگەر ڕکاتێکی لە دەست چوو ئەو ڕکاتە قەزا دەکاتەوە بەشێوەی نوێژی جەژن. ٥. نوێژی جەژن بانگ و قامەتی نیە ، و  نوێژی سوننەتیش نییە لە پێش و پاشی . ٦. ئیمام سەرەتا دەست دەکات بە نوێژ پاشان وتار دەخوێنێت. ٧. سوننەتە دانیشت بۆ وتار و گوێگرتن وه‌ بێدەنگ بوون. ٨. ئەوەی نوێژی جەژنی لە دەست بچێت دروستە قەزای بکاتەوە، بەشێوەی نوێژی جەژن. ٩. هەرکەسێك هات و فریای نوێژەکە نەکەوت وە ئیمام وتاری دەخوێند با دابنیشێت گوێ لە وتارەکە بگرێت پاشان نوێژی جەژن قەزا بکاتەوە، تاوەکو هەردوو خێرەکەی لە دەست نەچێت. ١٠. ئەگەر ڕۆژی جەژن کەوتە ڕۆژی جومعەوە ئەو کەسەى کە ئامادەى نوێژى جەژن دەبێ با ئامادەى نوێژى جومعەش ببێت ، ئەمە باشتر و چاکترە بۆ دەرچوون لە خیلاف . ----------------------- سوننەت و ئادابەكانی جەژن ١ ـ خۆ شۆردن بۆ جەژن . ٢ ـ خواردنی چەند دەنكە خورمایەك بەر لە دەرچوون لەماڵ بۆ نوێژی جەژنى ڕەمەزان ، وە سوننەتە بە تاک بیخۆی سێ یان پێنج یان حەوت . ٣ ـ خۆ جوان كردن و خۆ ڕازاندنەوە لە جەژندا . ٤ ـ دەرچوون بۆ نوێژگە (المصلی) . ٥ ـ ڕۆیشتن وگەڕانەوە لە نوێژگە (المصلی) سوننەتە بە پێ بچیت بۆ نوێژی جەژن . ٦ ـ ڕێگا گۆڕین : پێغەمبەر ﷺ ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایە ڕێگاكەی دەگۆڕی، واتە: لە ڕێگایەكەوە بڕۆیشتایە بۆ مزگەوت لە ڕێگایەكی ترەوە دەهاتەوە. ٧ ـ جەژنە پیرۆزە كردن لە یەكتر: كە بەیەك گەیشتین سوننەتە بەم شێوەیە پیرۆز بایی لەیەكتر بكەین: تقبل الله منا و منكم.
Hammasini ko'rsatish...
3👍 1
لەم مانگەدا هەموو عيبادەتێك پاداشتی زیاترە. 📗|الزهري دەڵێت : ( یەك ) زیڪرڪردن لە مانگی ڕەمەزان باشترە لە 🔸️(هەزار زیڪرڪردن) لە غەیری مانگی ڕەمەزان. 📚|کتاب فضائل رمضان ابن أبي الدنيا 📘|ئەبو بەڪری ڪوڕی ئەبو مریەم: کاتێك مانگی ڕەمەزان دەهات، دەیانگووت پاڪەرەوەی گوناهەکان گەیشت، وە دەیانگووت : دڵخۆش بن بە خێر و صەدەقە و بەخشین لەو ماوەیەدا، چونڪە دوو هێندەیە خێر و صەدەقە و بەخشین لە پێناو اللّٰهُ تَعَالَىٰ ، وە دەیانگووت : زیڪرڪردن لەم مانگەدا باشترە لە هەزار زیڪردڪردن لە غەیری مانگی ڕەمەزان.
Hammasini ko'rsatish...
5👍 1
ئەمشەو شەوی لێخۆشبونى خواى گەورەیە بۆ بەندەکانى بەڵام دوو کەس ناگرێتەوە ئەمشەو شەوی پانزەى شەعبانە و پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعباندا فەرموویەتى: (ينزلُ ربُّنا إلى سماءِ الدُّنيا ليلةَ النِّصفِ مِن شعبانَ فيغفرُ لأهلِ الأرضِ إلَّا مُشرِكٍ أو مُشاحنٍ) (صححه الألباني) واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ. جا موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى بەر ئەم لێخۆشبوونەى خواى گەورە بکەوی بیروباوەڕت پاک بکەرەوە لە شیرک و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى گەورە و خۆت بە دوور بگرە لە بیدعەو داهێنراوەکان و پەیوەست بە بە سوننەتى پاکى پێغەمبەرى خواوە ﷺ ، وە دڵیشت لە ڕق و کینە پاک بکەرەوە بە رامبەر بە موسڵمانان و هەر کەسێکت لە خۆت عاجز کردوە ئاشتى بکەرەوە و داواى گەردن ئازایی لێ بکە لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە . تێبینی : ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە کە ناونراوە شەوی بەرات و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە ، و هیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە . داواکارین لە خواى گەورە بیروباوەڕمان لە هەموو شیرک و بیدعە و خورافاتێک پاک بکاتەوە و دڵەکانیشمان لە ڕق و کینە و حەسودی و هەموو خراپەیەک پاک بکاتەوە و بمانکات بە براى دڵسۆزى یەکتر ، و لە هەڵە و تاوانەکانمان خۆش بێت ، و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە بەر ئەم لێخۆشبوونە خواییە دەکەون . -----------------------
Hammasini ko'rsatish...
💯 3
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.