مەملەکەتی قورئان🌙🌍
ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن. ☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟ @Muxlis_arbili
Ko'proq ko'rsatish📈 Telegram kanali مەملەکەتی قورئان🌙🌍 analitikasi
مەملەکەتی قورئان🌙🌍 (@hellaa_work) kanali faol ishtirokchi. Hozirda hamjamiyat 15 035 obunachidan iborat bo'lib, Din & Maʼnaviyat toifasida 5 783-o'rinni va Eron mintaqasida 21 705-o'rinni egallagan.
📊 Auditoriya ko‘rsatkichlari va dinamika
невідомо sanasidan buyon loyiha tez o‘sib, 15 035 obunachiga ega bo‘ldi.
19 Iyun, 2026 dagi oxirgi ma’lumotlarga ko‘ra kanal barqaror faollikka ega. Oxirgi 30 kunda obunachilar soni -53 ga, so‘nggi 24 soatda esa -2 ga o‘zgardi va umumiy qamrov yuqori darajada qolmoqda.
- Tasdiqlash holati: Tasdiqlanmagan
- Jalb etish (ER): Auditoriya o‘rtacha 7.31% darajada jalb etiladi. Nashrdan keyingi dastlabki 24 soatda kontent odatda umumiy obunachilar sonining 3.09% ini tashkil etuvchi reaksiyalarni to‘playdi.
- Post qamrovi: Har bir post o‘rtacha 1 099 marta ko‘riladi; birinchi sutkada odatda 464 ta ko‘rish yig‘iladi.
- Reaksiyalar va o‘zaro ta’sir: Auditoriya faol: har bir postga o‘rtacha 30 ta reaksiya keladi.
- Tematik yo‘nalishlar: Kontent اَللّٰە, شَيء, صََمََدَة, كَُفَاة, لَهِيم kabi asosiy mavzularga jamlangan.
📝 Tavsif va kontent siyosati
Muallif resursni shaxsiy fikrni ifoda etish maydoni sifatida ta’riflaydi:
“ئامانجی جاناله كه م گەیاندنی پەیامی ئیسلامە بۆ هەموو مسوڵمانێک بەبێ جیاوازی، ئێوەش لە گەیاندنی ئەم پەیامە هاوکارمان بن.
☟💙چیت ھەیە لێرە پێمان بڵێ💙☟
@Muxlis_arbili”
Yuqori yangilanish chastotasi (oxirgi ma’lumot 20 Iyun, 2026 da olingan) sababli kanal doimo dolzarb va katta qamrovli bo‘lib qoladi. Analitika auditoriya kontent bilan faol hamkorlik qilishini, uni Din & Maʼnaviyat toifasidagi muhim ta’sir nuqtasiga aylantirishini ko‘rsatadi.
واتە: ئەی بەندەكانم ئەمە كردەوەكانتانە وتۆمارم كردووەو بۆتانی دەخەمە ڕوو پاشان بەگـوێرەی ئـەوە پـاداشتتـان دەدەمەوە، جا ئەوەی خێر و چاكەیەكی بینی با سوپاسی خوا بكات وە ئەگەریش جگە لەوەی بینی ئەوا با تەنها لۆمەی خۆی بكات. جا تۆ پێش ئەوەى قیامەت بێ هەر ئەمڕۆ تەوبە بکە و لۆمەى نەفسی خۆت بکە و چیتر بەردەوام مەبە لەسەر ئەو تاوانە بۆ ئەوەى سبەینێ لە قیامەت نەڵێى هاوار و تیاچون بۆ خۆم ... 5- بیربکەرەوە کە بەڕاستی یەكێك لە بەخششەكانی خوای پەروەردگار بۆ مرۆڤـ چاوە وەك هەموو ئەندامەكانی تری جەستەی مرۆڤـ بۆیە دەبێ سوپاسی زۆری پەروەردگاری خاوەن بەخشش بكەین. وە بزانە كە بەرپرسیاری بەرامبەر چاوەكانت لە پاشەڕۆژدا وەك هەموو ئەندامەكانی تر، وە خوای گەورە لێت دەپرسێتەوە بەڵكو مۆر دەدا بەسەر دەمتدا و ئەندامەكانت كە لەدونیادا بەپێی فەرمانی خوای گەورە پێیان هەڵنەساوی دەیان هێنێتە قسە كردن و هەموو شایەتیت لەسەر دەدەن. خوای گەورە دەفەرموێ: [ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْؤُولاً ] (الإسراء:36)، واتا: بەڕاستی ئەندامەكانی بیستن و بینین و دڵ هەموویان كە سێ دروست كراوی خوای گەورەن خاوەنیان بەرپرسە لێیان. جا لەبەر ئەوە پێویستە بەزەییمان بەخۆدا بێتەوە و چاومان بپارێزین، چونكە چاو ئامرازی وروژاندنی هەستی مرۆڤە، بۆیە ئەوەی كە چاوی داناخات دووچاری بێزاری دەبێت و هەمیشە غەم و پەژارەی زیاد دەكات و لەبیر كردنەوە و ئازاردا دەژی. بۆیە دەبێ سوپاسی پەروەردگاری لەسەر بكەین و لە بێ فەرمانیدا بەكاری نەهێنین و چونكە چاو یەكەم پەیژەی سەركەوتنە بۆ تاوان بۆیە شەیتانیش دەركی بەمە كردووە و زۆرتر لە ڕێگای چاوەوە دەچێتە ناو دڵەوە كەوایە چاوت بپارێزە و ئەو دەرگایەی شەیتانی نەفرین لێ كراو لەسەر خۆت داخە. 6-بزانە كەخۆشبەختی لەسەیركردنی ئەم جۆرە فیلمانەدا نیە بەڵكو هەموو بەختەوەری لە گوێڕایەڵی كردنی خوای میهرەباندایە. دەفەرموێت [مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُواْ يَعْمَلُونَ] {النحل:97} واتە: ئەوەی كارو كردەوەی چاكەی كردبێت، پیاو بێت یان ئافرەت لە كاتێكدا بڕوادار بێت، سوێند بە خوا بە ژیانێكی كامەران و ئاسوودە لە دنیادا دەیژێنین، لە قیامەتیشدا پاداشتیان بە جوانتر دەدەینەوە لەوەی كە ئەوان دەیانكرد. 7- کەسى موسڵمان ئەبێت هەموو کات لە خواى گەورە بترسێت و موحاسەبەى نەفسی خۆى بکات و بیر بکاتەوە کە لەم دنیایە ڕێبوارە و سبەى دەمرێت و بەرەو قیامەت دەڕوات و ڕێگایەکى دوورى لە پێشە و پێویستى زۆرى بە کردەوەى چاکە. خواى گەورە دەفەرموێت: [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ] {الحشر:18} واتە: ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، له خو ابترسن و خواناس و پارێزکاربن و له سنوورهکانی مهترازێن،وهبا ههركهسه سهرنج بداو بزانێ چ شتێكی بۆ سبهینێ(قیامهت) پێشخستووه له كردهوهی چاك ، ههوڵ بدهن ههمیشهو بهردهوام پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه بهڕاستی خوا زۆر ئاگایه بهههموو ئهو کاروکردهوانهی که ئهنجامی دهدهن. 8-دەرگاى تەوبە دانەخراوە و هێشتا کات ماوە کە تەوبە بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ لاى خواى گەورە و لاپەڕەى ڕەشى تاوانەکانت سپی بکەیتەوە بە تەوبەیەکى ڕاستەقینە . خوای پەروەردگار منەتی ناوە بەسەر ئەم ئوممەتەوە بەوەی كە دەرگای تۆبەی دانەخستووە ، بۆیە دەفەرموێت: [قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] {الزمر:53}واتە: ئەی پێغەمبەر! لەمنەوە بڵێ: ئەی بەندەكانی من! ئەی ئەوانەی ستەم وزیادەڕۆییتان لەخۆتان كردووە! ئێوە لە ڕەحمەت ومیهرەبانی خوا بێ ئومێد مەبن بەڕاستی خوا لەهەموو تاوانێ خۆش ئەبێ چونكە ئەو لێبوردەومیهرەبانە. هەرچەندە تاوان گەورەو مەزن بێت ئەگەر بكەرەكەی ڕوو بكاتە خوا ئەوا لێی خۆش دەبێت. لە کۆتاییدا : دەبێت ئەوە بزانرێت کە سەیرکردنى فلیم و گرتەى سێکسی حەرامە ، و پێویستە گەنجان ژن بێنن تا دوور بکەونەوە لەو تاوانە ، و ئەگەر ژنیان پێنەهێنرا ئەوا دەبێت ڕۆژووی سوننەت زۆر بگرن، بۆ ئەوەی شەهوەتیان بشكێنێت و پەنا بۆ سەیرکردنى ئەو گرتە ڤیدیۆیانە نەبەن و دەبێت خۆیان بپارێزن و خۆیان بە دوور بگرن لەو شتانەى کە شەهوەت و ئارەزوو دەورووژێنێت وەك تێكڵاو بوونی ئافرەتان و نەزەر كردنی حەرام ، وە دەبێت هاوڕێی چاك و لە خوا ترس هەڵبژێرن بۆ هاوەڵێتی خۆیان بۆ ئەوەی هاندەریان بن بۆ كاری چاکە و دوور كەوتنەوە لە خراپە ، گرنگى بدەن بە نوێژەکان لە مزگەوت بە جەماعەت و
هاواری گەنجێك من گەنجێکم ئالودەى سەیرکردنى گرتەى سێکسی بوومە، هەر جارێک کە دێمە سەر ئینتەرنێت خۆمم پێ ناگیرێ و ئەو تاوانە دەکەم ، وە تەنها لە کاتى بینینەکە هەست بە خۆشی دەکەم پاشان سوێند بەخوا پەشیمان دەبمەوە و هەست بە ئازار و ناخۆشیەکى زۆر دەکەم لە ناخمدا. تکایە تکایە چۆن ئامۆژگاری من و ئەو کەسانەش دەکەن کە هەمان کێشەى منیان هەیە؟ وە چۆن بتوانم ڕزگارم بێت؟ نامەوێت لەسەر ئەم تاوانە بەردەوام بم چونکە دەترسم ڕۆژێک هەر لەسەر ئەم تاوانە بمرن و بە عاقیبەت شەڕى بگەڕێمەوە بۆ لاى خواى گەورە . ---------------- وەڵام: بەناوى خواى گەورە و میهرەبان سەرەتا ئەوە بزانە کە گومانى تێدا نیە کە سەیرکردنى فلیم و گرتەى سێکسی حەرامە و تاوانە . وە بەیارمەتى خواى گەورە ئێمەش بە هەشت خاڵ وەڵامت دەیدەنەوە و هیوادارین بە وردی بیخوێنیتەوە بۆ ئەوەى بەیارمەتى خواى گەورە ببێتە مایەى هیدایەت و دوورکەوتنەوە و ڕزگار بوونت لەو تاوانە : 1- پێت دەڵێین ئەی ئەو كەسەی كە تووش بویتە بە بینـین وسەیركردنی فیلم و گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی ڕووت وناشەرعی ، سەرەتا لەوەوە دەست پێدەكەم كە بزانە یەكێك لە ناوە جوانەكانی خواى گەورە بریتیە لە (الرقیب) واتە: چاودێر، واتە چاودێره بەسەر كردەوەی بەندەكانەوەیە، كە هیچ شتێكی ووردو بچوكی لێ وون نابێت، هەروەکو دەفەرموێت [إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيباً] {النساء:1}واتە: بێگومان خوا بەوردیی و هەمیشەیی ئاگادارو چاودێرە بەسەرتانەوە. وە لەئایەتێكی تردا دەفەرموێـت [وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ رَقِيباً] واتە: خوا هەمیشە بە سەر هەموو شتێكدا چاودێره. جا ئایا لە پێش چاوى دایکت یان باوکت دەتوانى سەیرى ئەو گرتە سێکسیانە بکەى؟ بێ گومان نەخێر ناتوانی و شەرم دەکەى دەى باش بزانە و دڵنیابە کە خواى گەورە دەتبینێت و ئاگای لێتە ! ئایا خواى گەورە شایستە تر نیە کە تۆ شەرمى لێ بکەى و ئەو کارە قێزەونە نەکەى؟ 2- بەڕاستى فیترەتی تەواو و سروشتی ساغ وسەلامەت ئەم جۆرە كارانە بێزلێدەكاتەوە لەكاتێكدا تۆ چێژ لەو دیمەنانە وەردەگریت و حەزت دەچێتە سەر ئەو جەستە ڕووت وبێ ئابڕوویانە، خوای بینەر لەسەرەوە بەسەرتەوەیە وئاگاى لێتە و دەتبینێت و هەموو سەیرکردن و جموجوڵت دەنوسرێ و لە قیامەتدا پیشانت دەدرێتەوە بۆیە لە خواى گەورە بترسە و ترسی خوات هەبێت وشەرمی ئەو بتگرێت لەكاتی نهێنی وئاشكرادا بۆ ئەوەى لەو كەسانە نەبیت كە چاودێری وسەیركردنی خواى گەورە بەسووك دێتە بەرچاویان... 3- زۆر وریابە لە ئاخر شەڕی (واتە بەسەر تاوانەوە بمریت)، چونكە مردن گەورەو بچووك ناناسێت و جیاوازی ناكات لەنێوان لەش ساغ ونەخۆش و بەهێزو لاوازدا.... وە ووریابە لەوەی كەسبەینێ بگەیتە حزوری خوا بەكۆڵێك بینینی ئەم دیمەنە قێزەونانەوە . ئایا پێت خۆشە نامەى کردەوەکانت ڕەش کرابێت بە تاوانى سەیرکردنى فلیمی بێ ڕەوشتى؟ چۆن لەڕووت دێ بیخوێنیتەوە؟ وە ناشتوانى بڵێى نامەوێ و وەرى ناگرم و نایخوێنمەوە،چونکە خواى گەورە بۆمان باس دەکات و دەفەرموێ : [ وَكُلَّ إِنسَانٍ أَلْزَمْنَاهُ طَائِرَهُ فِي عُنُقِهِ ۖ وَنُخْرِجُ لَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ كِتَابًا يَلْقَاهُ مَنشُورًا (13) اقْرَأْ كِتَابَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ الْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا ] واتە : نامهی کردهوهی ههر کهسێکیشمان ههڵواسیووه به گهردنیداو له ڕۆژی دوایدا کارنامهی کردهوهکانی بۆ دهردههێنین و به کراوهیی دهخهینه بهردهستی * پێی دهووترێ نامهکهت بخوێنهرهوه ئهمڕۆ خۆت بهسه به حیساب کهر بهسهر خۆتهوه (ئهمڕۆ ههر خۆت موحاسهبهی خۆت) بکه. والله ى بیرکردنەوە لەم ئایەتانە بەسە بۆ ئەوەى واز لە سەیرکردنى ئەو فلیمە بێ ڕەوشتیانە بهێنی ، چونکە تۆ تەواو دڵنیایی کە ئەو تاوانانەى کە لە دنیادا دەیکەى دەنوسرێ و سبەینێ لە قیامەت دەدرێتە دەستەوە و دەبێت بیخوێنیتەوە . 4-ئەو دیمەنە بهێنە پێش چاوى خۆت: لەساحەى مەحشەردا وەکو خواى گەورە بۆمان باس دەکات کە کۆمەڵێک لە تاوانباران دەڵێن : [يَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً] {الكهف:49}. واتە: دەڵێن ئەی تیاچوونی خۆمان! ئەمە چ نامەیەكە هەموو شتێكی گەورەو بچووك وردو درشتی لەخۆیدا جێكردۆتەوەو ئەژماردوویەتی؟ ئەوسا پاداشتی كاروكردەوەكانی خۆیان بەحازری دەبینن و وەری دەگرن پەروەردگاریشت ناهەقی وستەم لەهیچ كەس ناكات. وە لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە دەفەرموێت: [ يَا عِبَادِي: إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيهَا لَكُمْ، ثُمَّ أُوَفِّيكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرًا فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ، وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ] رواه مسلم.
﴿ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ🌱 ۚ
Endi mavjud! Telegram Tadqiqoti 2025 — yilning asosiy insaytlari 
