cookie

Sizning foydalanuvchi tajribangizni yaxshilash uchun cookie-lardan foydalanamiz. Barchasini qabul qiling», bosing, cookie-lardan foydalanilishiga rozilik bildirishingiz talab qilinadi.

avatar

نووسراوەکانی هێرش

کاناڵی نووسراوەکانی: محەممەد عەلیزادە (هێرش) بۆ پەیوەندی: @m_hersh_al

Ko'proq ko'rsatish
Eron346 142Til belgilanmaganToif belgilanmagan
Reklama postlari
165
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
Ma'lumot yo'q30 kunlar

Ma'lumot yuklanmoqda...

Obunachilar o'sish tezligi

Ma'lumot yuklanmoqda...

چەنێ گریام و تۆم هەر بیر نەچۆوە شەوان دەتلێم بە دەم یادگاری تۆوە دەزانی چەندە ئالوودەی خەمانم؟ لە ئەو ڕۆژەی بە دڵمت گوت بڕۆوە لە خۆیی چاوەڕوانیی خەنجەرم بوو ئەتۆ خۆم بووی، چلۆن واتکرد لەخۆوە؟ دەسووتێم وا لە دوورییت و گوڵم تۆش شەرابی خەستی فرمێسکم بخۆوە دە با بڕژێ لە ڕێگەت خوێنی سوورم فیدای تۆ بێ ئەزیزم بیکە جۆوە دڵم تەنگە وەکوو ماڵی دڵی تۆ کە جێی یادی منی تێدا نەبۆوە ئەگەر مەیلی نەهاتن دیلی کردووی لە من دەستت بە یەکجاری بشۆوە م، عەلیزادە. هێرش ۳۱ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
گۆڤاری ژمارە ۱۲ی ئێلێکتڕۆنی: #لە_داوێنی_ئاربەباوە "ئەنجومەنی ئەدەبیی بانە" جۆزەردانی ۱٤۰۰ی هەتاوی @Le_daweni_Arbebawe سەرنووسەر: #ک_د_ئازاد
Hammasini ko'rsatish...
له‌_داوێنی_ئاربه‌باوە۱۲.pdf3.18 MB
سەیرە ئازیز کە لێم ونی دەورم پڕ پڕ دەبێ لە گوڵ گوڵی ڕەنگاوڕەنگ و جوان کەچی دڵم له لای تۆیە و هیچ لە لاشم گرینگ نییە، ئەوانی تر لە کوێن و کوان ئەو گوڵانە ئێجگار جوانن بۆنیان خۆش و ڕەنگاوڕەنگن بەڵام ئەی ئاوازی سەربەستیی من کامە گوڵیان وێنەی تۆی گوڵ لەگەڵ دڵم هاوئاهەنگن؟ گوێ دەدێرمە هەر ئاوازێک هێندەی دەنگت ناملاوێنێ هیچ ئاگرێک وەکوو تینی ئەوینەکەت نامسووتێنێ ئاڵایەکم، لە بەرزییش بم هەر بای خۆشەویستیی تۆیە دەمشەکێنێ وەرە سەروای هەڵبەستی من تەنها شەوێ، دەستی شێعرم لەگەڵ بەژنی نەرمی گەرمت ئاوێتە بێ ئەوسا بە چاوانی خۆت دەبینی جیهان چەندە جوانتر دەبێ م. عەلیزادە. هێرش @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
جێژنە ئەمما مانگی ڕووتم هەر نەدی شینە بۆ من، تا نەکەم مانگم بەدی باوەشت بێ و سەیری چاوانت بکەم جێژنە چۆن نابێ لە من، جوانێ ئەدی؟! م. عەلیزادە. هێرش ۲۳ی بانەمەڕی ۱۴۰۰ی هەتاوی @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
ئازاری ئەوین ڕۆژ و شەو بیرم لە لاتە و چاوەڕێی جێژوان ئەکەم بیری خۆت و بیری دەنگت، بیری ژێر باران ئەکەم سەر لە ڕێتم، با مژۆڵم گەسکی خاکت دا گوڵم خوا بکا تۆ بێیە دینم ڕێگەکەت ئاسان ئەکەم ڕێگە دەگرن گەر لە دینی چاوی ڕەنگ‌هەنگوینیی تۆ سەد مەلا وو پیرەسۆفی و شێخیشت قوربان ئەکەم بێیە لام ئەمجارە، سوێندم بێ بە مێوی بەژنەکەت تۆ لە باوەش گەرمی خۆمدا تا بەیان مێوان ئەکەم دەرکی کەی گەر حاڵی زارم، دەرکی خۆتم پێ دەدەی کاخی شایە بۆ گەدایە، تەرکی خانە و لان ئەکەم بۆ منی ڕووت و ڕەجاڵت گەر لە ڕووتم بەش نەدەی ڕەش دەبێ ژینم بە دینم داوەتی سەد ژان ئەکەم قەت سکاڵا ناکرێ لەو حاڵە عاشق تێی دەژی خۆشە ئازاری ئەوینت تا لەگەڵتا ژیان ئەکەم م. عەلیزادە. هێرش ۱۷ی گوڵانی ۱۴۰۰ی هەتاوی @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
شێعرێکم بە دەنگی هاوڕێی ئازیزم کاک حوسێن شەیدا پێشکەشتان بێت🌹 @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
1.99 MB
گەردوونی بکوژ دەستی لە ئەوکم ناوە بەو لاوییە سەد دەرد و خەمی پێم داوە هاتوومە سەر ئەو باوەڕە دنیا هیچە بێ ئەو کەسە وا "خوێنی خوێن"ی ناوە ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ من تۆ نەبی بۆ چم دەوێ ئەو گەردوونە پڕ هاتن و گریاندن و بوون و چوونە ناتگۆڕمەوە گەر خاکی بەهەشتم وێدەن با هەر بە خەیاڵیش بی، خەیاڵیش بوونە! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تۆ ڕۆی و منیش هەستی پڕی شێعرم مرد تەرکی غەزەل و شێعری پڕی هەستم کرد بێگانەیە بۆم پاشی ئەتۆ ئەو شارە کەس تۆی و ئەتۆش گشت کەسمت بۆ خۆ برد ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تۆم لا بی ئەگەر، دۆزەخەکەش هەر خۆشە ئازار و خەفەت پووش و پەڵاشی بۆشە چەندی کە ورەم بەرزە، بە چوونت هەستم، تا قامی قیامەت دەکەوێ و بێهۆشە م. عەلیزادە. هێرش ۱۶ی خاکەلێوەی ۲۷۲۱ @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
ئاوێنەکەت تا وێنەکەت پێشان دەدا من دەزانم، چەندە دەشکێ و وێران دەبێ ئاخر وێنەی کام ئاوێنە وێنەی جوانیی تۆ جوان دەبێ؟ م. عەلیزادە. هێرش ۱۰ی خاکەلێوەی ۲۷۲۱ @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
🌹بەناوی خوای گیانبەخش و مرێنەر🌹 هەر لەلایەن خواوە هاتوین و گەڕانەوەشمان هەر بۆ لای ئەوە هەر وەک ئاگادارن ئەوه بۆ ماوەی دو رۆژه ڕۆڵەی ئازیزمان کاک سیروان مەحموودی له دوورە وڵات و غەریبی کۆچی دوایی کردووە و ئێمەشی تازیەبار 🔹 تەرمی ئەو خوالێخۆشبووە له دوور وڵاته و کاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی کراوه و دەکرێت بەڵام تا گەیشتنەوەی کاتی پێویسته 🔸 پەتای نەگرێسی کرونا له هەڵکشان دایه و کۆر و کۆبونەوەکان مەترسیدارتر له ڕابردوون وێڕای ڕێز و پێزانین بۆ هاوسۆزی و هاوخەمیتان، بۆ پێشگرتن لە هەر ڕووداوی نەخوازراوی دیکە داواکارین لە چوون بۆ ماڵی خوالێخۆشبوو بە هەر مەبەستێک خۆ بپارێزین و نەچین . به دڵنیاییەوە بە گەڕانەوەی تەرمی کۆچکردوو، کات و شوێنێ بەخاکسپاردنی هەر له ڕێی ئەو کاناڵەوە ڕادەگەیەنین دیسان سپاس بۆ هاوسۆزیتان له لایەن بنەماڵەی کۆچکردوو سیروان مەحموودی و خزمان و هاوڕێیان 📰 رۆژنامه کۆچ 🌐 @rojnamakoch 🔸ناردنی وێنە: 🆔 @kochadmin 🅾 ئینستاگرامی رۆژنامە کۆچ ➡️ 👆🏻
Hammasini ko'rsatish...
همای مستان😍 پێشکەشتان @hershpoet
Hammasini ko'rsatish...
parvaz_homay_gofti_parishan sho shodam_128.mp34.31 MB
Boshqa reja tanlang

Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.