uz
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Kanalga Telegram’da o‘tish

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Ko'proq ko'rsatish
1 396
Obunachilar
+324 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-1230 kunlar
Postlar arxiv
وەک حەزرەتی ئیڤۆلا ئەفەرموێت: پێویست بە هیچ خۆ هەڵخەڵەتاندنێک ناکات کە ئێمە لە کۆتایی کۆتا دەورەی مرۆڤایەتین. #ڕەسەنایەتی

لە ڕاستیدا خێرا بوونی ڕوداوەكان لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە كۆتایی دەورەیەكی وجودی دەتوانرێت بە خێرایی ماددەیەكی قورس لە كاتی خ
لە ڕاستیدا خێرا بوونی ڕوداوەكان لە كاتی نزیكبوونەوەیان لە كۆتایی دەورەیەكی وجودی دەتوانرێت بە خێرایی ماددەیەكی قورس لە كاتی خلۆركردنەوەی لە بەرزاییەوە بەرەو نزمایی بچوێنرێت، ڕێڕەوی مرۆڤایەتی لە ئێستادا تەواو هاوشێوەی ئەو ماددە قورسانەیە كە لەبەرزاییەوە خلۆر دەبنەوە بەرەو نزمایی كە تێیدا تا نزیكبێتەوە لە بنكی لێژاییەكە خێراییەكەی زیاتر دەبێت، ئەم نمایشكردنە وێنەیەكی تەواو دروست دەدات بە جوڵەی دەورە وجودییەكان بە گشتی، ئەگەر چی هەندێك پەرچە كردار هەبێت بە ئاڕاستەی پێچەوانە ڕوەو دابەزینەكە بەڵام ئەشێ ئەم پەرچە كردارە دۆخەكە خراپتر بكات. ئیمام عبدالواحد یحیا(ڕێنێ جینۆ) 📚هيمنة الكم #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

جیاوازی نێوان عەقڵیەتی ڕۆژهەڵاتی و عەقڵیەتی ڕۆژئاوایی هەمان جیاوازیی نێوان عەقڵەتی عیرفانی و عەقڵیەتی مۆدیرنەیە، چونكە ڕونە ب
جیاوازی نێوان عەقڵیەتی ڕۆژهەڵاتی و عەقڵیەتی ڕۆژئاوایی هەمان جیاوازیی نێوان عەقڵەتی عیرفانی و عەقڵیەتی مۆدیرنەیە، چونكە ڕونە بە بەدیهی كە چەندێك مرۆڤ بە ڕۆژئاوایی ببێت (بە چاوپۆشی لە ڕەگەز و وڵاتی) بە هێندەی ئەوە لە ڕۆژهەڵات دوور دەكەوێتەوە لەڕوی عەقڵ و ڕوحیەوە، ئەمەش بابەتێك نییە پەیوەندی بە جوگرافیاوە هەبێت، مەگەر ئیعتیبارێكی جیاوازی هەبێت لەوەی كە مۆدێرنەكان دایانناوە، چونكە بە هەمانشێوە جوگرافیایەكی ڕەمزی هەیە، ئەویش ئەوەیە ئەم باڵادەستبوونەی ڕۆژئاوا كە لە ئێستەدا هەیە خۆی لە خۆیدا ئاماژەیەكە بۆ كۆتایهاتنی ئەم دەورە وجودییە، بوپێیەی كە خۆرئاوا جێگەی ئاوابوونی خۆرە واتە خاڵی كۆتایی ڕۆژێكی تەواو. هەروەك نمونە چینیەكەش دەڵێت: بەرهەمی پێگەیشتو دەكەوێتە بنی دارەكە. ئیمام عبدالواحد یحیا(ڕێنێ گینۆ) 📚رموز العلم #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

فإنه ترياقي

Repost from تێڕوانین
ئایا ئیمام غەزالی پاڕادۆکسی هەبوە.؟ م. ئامێز خوای گەورە بیپارێزێت

يا_أيها_الإنسان_ما_غرك_بربك_الكريم_رائعة_سورتي_الانفطار_والف.m4a15.56 MB

شيخنا عبدالكريم الديوان (قدس الله روحه)

Ovozli xabar06:47

سەیر ئەمە بکەن و گوێ لەو دەنگیەی مامۆستا ئامێز بگرن.

سواستیكا یەكێكە لە ڕەمزە زانستییە توراسییەكان كە لە سەدە زێڕینەكانی ئومەتی یەكەم لە شارستانیەتی ئیلاهییەوە بۆ مرۆڤایەتی ماوەت
+6
سواستیكا یەكێكە لە ڕەمزە زانستییە توراسییەكان كە لە سەدە زێڕینەكانی ئومەتی یەكەم لە شارستانیەتی ئیلاهییەوە بۆ مرۆڤایەتی ماوەتەوە، جیهانی مۆدێرنەت شتێكی ئەوتۆی لەبارەوە نازانێت، بەڵام ئەم ڕەمزە هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆی لەگەڵ بازنەی ڕەها و چوارگۆچەی ڕەها نییە، كە ئاماژەیە بۆ بنكەێتی جێگیری ئیلاهی، ئەوەی ئەرستۆ ناوی لێناوە(جوڵێنەری نەجوڵاو). ئەم دروشمە پیرۆزییەكی تایبەتی خۆی هەیە بەهۆی ئەوەی كە ئاماژەیە بۆ خالقی ڕەها كە هەموو دروستكراوەكان بە ئیرادەی جێگیری ئەو بە دەوری نوری پیرۆزیدا دەسوڕێنەوە و دەركەوتەی ناو و سیفاتەكانین(تجلیات)ن بۆ ئەو لە جیهانی كەسرەدا. * ئیمام عبدالواحد یحیا(ڕێنێ جینۆ) لە كتێبی(رموز العلم) ئاماژەی پێداوە بە وردی و لە ڕیزی دروشمە توراسییە ئیلاهییەكاندا هێناوییەتی، زۆرێك وادەزانن ئەمە دروشمی نازییە كە لە ڕاستیدا نازییەكان بۆیە هەڵیانبژارد چونكە بە بناغەی ئاری بوونیان دەزانی و هاوبەشییەكی پێ دەدان لەگەڵ گەلە سەنسكریتییەكان لە ڕۆژهەڵات و نیمچە كیشوەری هندی، وەگەر نا هیچ پەیوەندییەكی بە فیكری ڕەگەزپەرستیەوە نییە. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

#هەڵوێستە لە زاری هاوەڵان كەم جار وشەی(ئوممەت) بیستراوە كاتێك سەبارەت بە هۆكاری تێكۆشانیان قسەیان كردووە، گەر بگەڕێیتەوە بە مێژوودا هەمیشە بابەتەكەیان پەیوەست كردووە بە خودا و دین و پەیامبەرەوە، بەڵام ئەمڕۆ وشەی ئوممەت و دەعوە كراوەتە ئامانج نەك هۆكار. ئایە ئەو كەسانەی لە سۆشیال میدیا خۆیان بە خەمخۆری ئوممەت نیشان دەدەن ڕۆژێك لە خۆیان پرسیوە; ئەرێ ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ خودا چۆنە؟ ڕۆژانە چەند جار سەڵاوات لە پەیامبەر دەدەین؟ چەند (استغفراللە) ئەكەین؟ ئایە بەدوای خۆشەویستی و ڕەزامەندی خودا دەگەڕێین؟ كاری ئێمە لەم ژیانەدا چییە؟. پەیامبەر نەهاتووە بۆ تەشكیل كردنی ئوممەت و حیزب و كیان و تەڕیقەت، لە پێناو ئەوەشدا تێكۆشانی نەكردووە، بە ڵكو هاتووە تا بمانگەیەنێت بە خوا و خۆشەویستی ئەو(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَن يَرْتَدَّ مِنكُمْ عَن دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لَائِمٍ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) كە نەگەیشتوی بە حوبی خودا شایەنی(استبدال)یت، بانگەشە كردنی دڵسۆزیشت بۆ ئوممەت هۆكارەكەی خودا نییە.

تەبعەن ئەو پۆستەی لەسەر شێخ ڕەوەند کردم دزایەتی خۆی نەبوو چونکە هەر نایناسم کێیە بەڵام دوایی بیرمکردەوە نەوەکوو وەکو دژایەتیکردنێک بیبینن بۆیە سڕیمەوە. ئینجا وەکو گومانکردن نەبوو لە نیەتی شێخ ڕەوەند هیواداریشم وای نەبیننەوە، وە ئەشزانین ئەو پیاوە چەنێک نیەت پاکە بەڵام خاڵە گرنگەکە ئەوەیە دیقەتبدەن چۆن چۆنی لە قسە و فکرماندا مۆدێرنە زاڵە و بە خۆشمان نازانین، ئەوەی دەیەوێت شوێن حەقیقەت بکەوێت، دەبێت هەوڵبدات خۆی پاکبکاتەوە لەو پۆخڵەواتانە، بۆیە گرنگیدان بەو بابەتە زۆر گرنگە. #سەرنج

کاتێک خوشک و مریشکی موقەددیماتی عەقڵی و مەقڵی جەرگ سوتاو ئەکەیت تەبعەن ئەم قسەیە وەکو ڕق نییە بەرانبەر م. ڕەوەندی خۆشە ویست ب
کاتێک خوشک و مریشکی موقەددیماتی عەقڵی و مەقڵی جەرگ سوتاو ئەکەیت تەبعەن ئەم قسەیە وەکو ڕق نییە بەرانبەر م. ڕەوەندی خۆشە ویست بەڵام دیقەت بدەن مۆدێرنە چۆن چۆنی دزەی کردووەتە ناو داعی و مەلاکانمانەوە. جا دیقەتبەن، پلان و جوڵە(هەردووكی دوو واژەی گەشەپێدانی مرۆییەو دزەی كردۆتە ناو گەنجە داعییەكانەوە) هەردووكیشی ئەساسی حەداسەیە، یەكەمیان مەوزوعی كات، و دووەمیش جوڵە و حەرەکەیە کە مۆدێرنە ئەساسەکەی لەسەر جوڵە و حەرەکەت بنیادناوە، تەماشا ئەكەی مرۆڤی ئەمڕۆ دایم مەژغوڵەو هەر پێ ڕاناگا، تەنانەت گەر بیەوێ فێری علمی شەرعیش ببێت دەرسەكان ئەكا بەx2 بۆ ئەوەی بە خێرایی تەواوبێت و بڕوات شتێكیتر بكات. جا ئەمانە هەرکەس گوێی لە دەرسەکەی مامۆستا ئامێز گرتبێت کە لە یوتیوب دامناوە یان سپەیسی (مۆدێرنە و توڕاسیەت) ئەوە بە جوانی لەم مەسەلانە تێئەگات کە چەنێک داتیە گەنجەکانمان بێ ئاگان لەم مەسەلانە کە ئەساسی هەموو مەعریفەی ئیسلامیە. جا دیقەتی ئەو قیاسە سەقەتەی مامۆستا بکەن، لازمی قسەکەی ئەڵێت تۆ لە شوێنی خۆتدا دانیشتوویت ئەوە سەهیۆنیت، چونکە ئەوان ئیسفادە لە بێدەنگی تۆ ئەکەن. بەس بزانم لە کوێی مەزهەبی شافعی فەتوای وای تیایە. #سەرنج

توێژێک لەسەر کێشە سەردەمیەکان.pdf2.95 MB

تەنھا جوانی ئەم پلەیەی لە گرنگی لە کاتی بینیندا پێدەدرێت، هەر بۆیە خۆشەویستترین شتە، سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ڕادەی پێویست خۆیان بە نهێنییەکانەوە تەرخان ناکەن یان خۆیان وازلێهێناوە بۆ خراپە؛  پەلە ناکەن لە بەرزبوونەوە بۆ جیهانی سەرەوە کە جوانی ڕەهای تێدایە.  مرۆڤی وەهاش کاتێک نموونەی ئەو جوانیە ڕەهایە لەم زەوییەدا دەبینێت، لەبەر بەپیرۆزگرتن تەماشای ناکات، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەیبینم کە بە پاڵنەری چێژەوە لێ دەخوڕێت، بۆیە وەک ئاژەڵێک ڕەفتار دەکات، وەک ئەوەی تەنها بۆ ڕابواردن و زاوزێکردن درووستکرابێت، بۆیە چیتر ناترسێت یاخود شەرم ناکات لە زیادەڕویی لە بەدواداچوونی ئەو چێژانە، کە دژی سروشتن. بەڵام هەرکەس پێچەوانەی ئەوە بوو: ئەوە زۆر تێکەڵاوی نهێنییەکان بووە و ئەو ڕاستیە کۆنانەی کردووەتە بابەتی تێڕامانەکانی؛  کاتێک پیاوێکی لەو جۆرە ڕووخسارێکی ئیلاهی، یان دەرهاویشتەیەکی جوانی، یان جەستەیەکی جوان دەبینێت، لەرزێک بە جەستەیدا دێت و هەستێکی ناڕوون و سەرسامبوونێکی کۆنی بەسەردا دێت، پاشان، نیگاکانی بەرەو ئەو قیبلەیە ئاڕاستە دەکات وەک بە پیرۆزگرتنی خوداوەندێک، ئەگەر ترسی ئەوەی نەبێت کە وەسف بکرێت بە شێت یان دێوانە، ئەوا قوربانیشی پێشکەش دەکات وەک ئەوەی پێشکەشی بتێکی پیرۆز بکات یان بۆ خوداوەندێکی بکات.  ڕەنگە گۆڕانکارییەکی بەسەردا بێت لە ئەنجامی ئەو هەستەی کە بەسەریدا دێت، چونکە هەر کە پرشنگی ئەو جوانیە دەبینێت کە لە چاوەکانیەوە دەخوێنرێتەوە؛  هەموو گیانی نەرم دەبێتەوە، لەبەرئەوەی گەرما ئەوەی ڕەق بووە دەیتوێنێتەوە. – ئەفلاتون|  فایدروس، یان دەربارەی جوانی #ڕەسەنایەتی #عیرفان

photo content

کەناڵ بووەتە هی سرود و شت😄 ئەم ماوەیە زۆر مشەوەشم ئیشەڵا دێینەوە بۆ جددیات و شت بەس لە دوعای خێر بێ بەشمان مەکەن

ما لَنا مَولى سِوى الله..

Repost from تێڕوانین
فەرموون داخل لایڤەکە بنن https://www.youtube.com/live/HyA2BeLXGKs?si=r3xwvVU2jDQ9OAc8