عَنْقّاْءُ
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Ko'proq ko'rsatish1 394
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-27 kunlar
-1130 kunlar
Postlar arxiv
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
«أنَّ أقلَّ ساكني الجنَّةِ النِّساءُ» رواه مسلم و البخاريواتە پەیامبەر(صلی اللە علیە وسلم) فەرمویەتی: کەمترینی دانیشتوانی بەهەشت ئافرەتن. *تێبینی: ١- دەبێت لەم فەرمایشتەدا مەبەست لە ئافرەتانی دنیا بێت، چونکە لە گەلێک فەرمایشتی دیکەدا هاتووە کە هەر پیاوێک لە بەهەشتدا بە لای کەمەوە زیاتر لە دوو حۆری هەیە، بۆیە بەم پێیە ئەگەر ئافرەت بە ڕەهایی باس بکرێت ئەوا بێ دوودڵی چەند هێندەی پیاوانن لە بەهەشتدا و زۆرینەی بەهەشتیش پێکدەهێنن، نۆیە فەرمایشیەکە تایبەتە بە ئافرەتانی دونیا، واتە ئەوان کەمینەن لە بەهەشتدا. ٢- ئەمە ڕونکەرەوەی فەرمودایەکی دییە کە تێیدا حەزرەت دەفەرموێت:
"اطلعْتُ في النارِ فرأيْتُ أكثرَ أهلِها النساءَ ، واطلعْتُ في الجنةِ فرأيْتُ أكثرَ أهلِها الفقراءَ". رواە مسلم(2737)واتە: تەماشای ئاگری جهەندەمم کرد بینیم زۆرینەی خەڵکەکەی ئافرەتن، وە تەماشای بەهەشتم کرد بینیم زۆرینەی خەڵکەکەی لە هەژاران پێکهاتون. ئەم فەرمایشتە ڕونی دەکاتەوە کە ئافرەت هەم لە جهەندەمدا زۆرینەن و هەم لە بەهەشدا کەمینە، چونکە لەڕاستیدا لەم فەرمودەیەدا نەیفەرمووە کە خەڵکی بەهەشت زۆرینەی پیاون بەڵکو فەرمویەتی هەژارن، بەڵام بە کۆکردنەوەی لەگەڵ فەرمودەی یەکەم، ماناکەی تەواو دەبێت و ڕون دەبێتەوە کە ئافرەت هەم زۆرینەی خەڵکی دۆزەخ پێکدەهێنن، بەو مانایەی زۆرینەیان یان کافرن بە دینی خودا بە تەواوی، یاخود شایستەی ئەوەن بچنە دۆزەخەوە. #میتافیزیکی_نێرومێ
1 393
باوەڕتان بە هەڵبژاردن و مافی ئازادی دەنگدان هەیە بۆ هێنانە سەر دەسەڵاتی سەرکردەکان... ئێمەش باوەڕمان بە جێنشینگەرایی و نبووەت هەیە بۆ خستنەخوارەوەیان.
''جەنگی نێوان ڕووناکی و تاریکی''
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
کاریگەری ئایەتەکانی خودا لەسەر مرۆڤ بە پێی قابیلییەتی خودی مرۆڤەکەیە بۆ ئەو ئایەتە.
حەزرەتی پێغەمبەر لە حەدیسێکی شەریفدا ئاماژەیەک بە بابەتی قابیلییەتی مرۆڤەکان دەدات بۆ ئەو مەعانی و ئایەت و نیشانانەی خودا کە دادەبزنە سەر دنیا. دەفەرموێت:
“إنَّ مَثَلَ ما بَعَثَنِي اللَّهُ به من الهُدَى والعِلمِ كَمَثَلِ الغَيْثِ الكَثِيرِ أصابَ أرْضًا، فكانَتْ منها نَقِيَّةٌ قَبِلَتِ الماءَ فأنْبَتَتِ الكَلَأَ والعُشْبَ الكَثِيرَ، وكانَتْ منها أجادِبُ أمْسَكَتِ الماءَ، فَنَفَعَ اللَّهُ بها النَّاسَ فشَرِبُوا وسَقَوْا وزَرَعُوا، وأصابَ منها طائِفَةً أُخْرَى إنَّما هي قِيعانٌ لا تُمْسِكُ ماءً ولا تُنْبِتُ كَلَأً، فذلكَ مَثَلُ مَن فَقِهَ في دِينِ اللَّهِ ونَفَعَهُ ما بَعَثَنِي اللَّهُ به فَعَلِمَ وعلَّمَ، ومَثَلُ مَن لَمْ يَرْفَعْ بذلكَ رَأْسًا ولَمْ يَقْبَلْ هُدَى اللَّهِ الذي أُرْسِلْتُ به.”رواه البخاري (79) ومسلم (2282). واتە: نمونەی ئەو هیدایەت و زانستەی کە خودا بە مندا ناردویەتی، وەک بارانێکی بە خوڕ وایە کە بەسەر زەوییەکدا باریوە، جا هەندێک لەو زەوییە خۆڵەکەی بەپیتە بۆیە ئاوەکە وەردەگرێت و لەسەری گژوگیای زۆر دەڕوێت، هەندێکی دی لەو خاکە ئاوهەڵگرە کە تێیدا ئاو دەمێنێتەوە و بەهۆیەوە خودا سود بە خەڵک دەگەیەنێت تا لێی بخۆنەوە و ئاژەڵەکانیان لێی تێرئاو کەن و پاراوی کێڵگەکانیانی پێ بکەن، بەڵام بەشێک لەو زەوییە چەوییە کە نە ئاو دەگرێتە خۆی و نە هیچی لەسەر دەڕوێت. نمونەی ئەمانەش نمونەی کەسێکە کە لە دینی خودا حاڵی دەبێت، ئەوەی کە خودا پیایدا ناردووم سودی پێ دەگەیەنێت، بۆیە لێیەوە زانست فێر دەبێت و زانستیش فێر دەکات، ئەوی دیکەیان کەسێکی دیکەیە کە نە سەرێک بەوە بەرزدەکاتەوە و نە قبوڵی ئەو هیدایەتە خوداییە دەکات کە پیاما نێردراوە. *ئەوە هەڵەی ڕێبازەکە نییە یان بێ مانایی وشەکانی نییە یاخود لاوازی دەربڕین و شێوازی گەیاندنی نییە کە خەڵک قبوڵی ناکات. بەڵکو ئەوە لە بنەڕەتدا قابیلییەتی کەسەکانە کە ناتوانن سود لەو شتە سودبەخشە وەربگرن، چۆن زەوییەکی چەوین سود لە ئاو وەرناگرێت، هەر وەک چۆن ملوانکەی زێڕین هیچ جوانییەک نادات بە بەراز، پیسیش بە شتی پاکەوە دیارە نەک پیس. #توراسی_عیرفانی
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
الخوف من سوء الخاتمة شغل عن الفرح بكل ما في الدنيا، بل الدنيا دار أحزان وغموم لا دار فرح وسرور.ترس لە عاقیبەت خراپی ڕێگرە لە خۆشحاڵ بوون بە هەموو ئەوەی لە دنیادا هەیە، بەڵکو دنیا ماڵی خەم و خەفەتە، نەک ماڵی خۆشحاڵی. غەزالی 📚احياء علوم الدين #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #غەزالی
1 393
Repost from دژە باو
ڕێتێچوویی زانین لە نێوان موتەکەلیمە موسڵمانەکان و ئێدمۆند گێتییە
زانین (المعرفة - Knowledge) چییە؟
ڕەنگە تا سەدەی بیستەم، بەتایبەت لە ڕۆژئاوا وەک باوەڕێکی ڕاستی پاساودار (JTB) پێناسە کرابێت، بەڵام لە سەدەی بیست بەدواوە پاش پەڕەکەی ئێدمۆند گێتییە ئەم پێناسەیە شیاو نەما بۆ زانین.
چونکە ئێدمۆند گێتییە پیشانیدا لەڕێی هەندێک نموونە، کە دەکرێت ئەو سێ مەرجە بوونی هەبێت بەبێ ئەوەی زانین دروست ببێت.
بۆ نموونە: تۆ لەدەرەوەی کێڵگەیەک دایت و لە دوورەوە مەڕێک دەبینیت و دەڵێیت: "مەڕێک هەیە لە کێڵگەکە دا"، بەڵام ئەوەی تۆ پێی دەڵێیت مەڕ، لەڕاستیدا بەردێکە کە لە دوورەوە شێوەکەی وەک مەڕ دەردەکەوێت نەک مەڕێکی ڕاستی بێت، بەڵام لە پشت ئەو بەردە شێوە مەڕە دا، مەڕێکی ڕاستیش هەیە.
جا لەم نموونەیە دا تۆ باوەڕێکی ڕاستی پاساودارت هەیە (بەڕاستی مەڕێک هەیە لە کێڵگەکە دا)، بەڵام زانینت نییە، چونکە بەهۆی بەردە شێوە مەڕەکەوە گەشتوویت بەوەی مەڕێک لە کێڵگەکە دا هەیە، هەر بۆیە ناکرێت بڵێین باوەڕێکی ڕاستی پاساودار بەسە بۆ هەبوونی زانین.
موتەکەلیمە موسڵمانەکان چۆن چاوەڕێی بەرهەڵستییەکی لەم شێوەیەیان کردووە؟ یاخود چارەسەریان چییە بۆ ئەم پرسە؟
موتەکەلیمەکان فەرموویانە زانین پێویستی بە یەقینە، بۆ بەدەستهێنانی یەقینیش پێویستە ئەم مەرجانە هەبن:
١- کەرستەکانی زانین (بە نموونە هەستەوەرەکان) بە دروستی و ساغی کار بکەن.
٢- بەڵگەکان ئەوەندە پتەو بن بۆ ئەو باوەڕە، کە بواری گومان نەمێنێتەوە.
واتا ئەو نموونەیەی باسمان کرد بۆیە کەسەکە زانینی نییە، چونکە بەڵگەکەی پتەو نەبووە، تەنها لە دوورەوە تەماشای کردووە، و یەقینی دانەمەزراندووە بەوەی بچێتە ناو کێڵگەکە تا بزانێت ئایا بەڕاست ئەوەی دەیبینێت مەڕە یاخود نا، یان بپرسێت لە کەسانێکی تر کە لەناو کێڵگەکە دان: "ئایا ئەو شتە مەڕە یاخود نا؟".
واتا ئەگەر کەسەکە پاش بەکارهێنانی کەرەستەی ساغی زانین، بەڵگەی پتەوی پێشکەش بکردایە بۆ باوەڕەکەی و دەرگای گومانی دابخستایە، ئەوە زانینی پەیدا دەکرد.
دەشتوانین بڵێین بە زمانی ئەمڕۆ موتەکەلیمە موسڵمانەکان هەم سوودیان بینیوە لە بیردۆزی (Reliablism) کە دەبێت ئەو میکانیزمانەی باوەڕەکە بەرهەمدەهێنن شایستەی متمانە بن، هەمیش باوەڕەکە لەڕووی هۆکارییەوە (Causalism) کارتێکراو بێت بەو لایەنەی جیهان کە ئەم باوەڕە دەریدەخات و نیشانی دەدات، بەم شێوەیەش زانین بەرهەم دێت.
#ڕەسەنایەتی
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت شارەزای زانستی(منطق)بن بە زمانی کوردی.
دەتوانن لەم کەناڵەوە ئامادەی وانەکان بن👇
https://t.me/PhilosophyCourse
پێشتر زۆرێک داوای مەنهەجی لێ کردوم بۆ بابەتی منطق و فەلسەفە و کەلام.
لە ئێستادا ئەم کەناڵە لە سفرەوە دەستی پێ کردووە و کۆرسێکی تەواوی ئامادە کردووە تا دەگاتە پلە بەرزەکانی ئەو سێ زانستە کۆرسەکە بەردەوام ئەبێت، ئەوەی بە باشی وانەکان بخوێنێ و ئامادە بێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت پێیبوترێ شارەزای ئەو زانستانە.
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
هەزار هەزار وتاری بێ سود و شەڕە مەزهەب و قسە و قسەڵۆک بەقوربانی ئەو چەن دەقەیە بێت لە قسەکردنی ئەو مامە حاجییە.
ئەگەر لە نێوان هەموو دنیا و دانیشتنی چەند سەعاتێک لە پاڵ ئەو پیاوەیا و گوێگرتن لە قسەکانی موخەییەرم بکەن، ئەوا دانیشتنەکە لەگەڵ ئەودا هەڵئەبژێرم.
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
Those who have a difficult life filled with accidents have a longer life than those who lead a comfortable life with a repeated routine.
ئەوانەی کە ژیانێکی سەختی پڕ ڕوداویان هەیە، ژیانێکی درێژتر دەژین وەک لەوانەی کە ژیانێکی ئارامی دووبارە دەژین.
#شارستانیەتی_ئیلاهی
1 393
Repost from دژە باو
"خودا پێوەر و پێوانەیە بۆ هەموو شتێک"
ئەفلاتوون بەم وتەیە وەڵامی پرۆتاگۆراسی سۆفستائیی دایەوە کە دەیوت: "مرۆڤ پێوانەیە بۆ هەموو شتێک".
سۆفستائییەکان و لە ناویشیاندا پرۆتاگۆراس، باوەڕیان وابوو کە ڕاستی و چاکە (یان هەر یەک لە بەها و چەمکەکان) ڕێژەیین (Relative) و بەپێی تێڕوانین و هەستەکانی هەر کەسێک دەگۆڕێن؛ بەو واتایەی ئەگەر شتێک لە لای من باش بێت، ئەوە تەنها بە نسبەت منەوە باشە، ئەگەر هەمان شت لە لای تۆ خراپ بێت، ئەوە بەهەمان شێوە بە نسبەت تۆوە خراپە؛ بە واتەیەکی تر، هیچ پێوەرێکی ڕەها (Absolute) یان هەمەکی (Universal) بۆ ڕاستی و چاکە بوونی نییە، مرۆڤ بەپێی تێڕوانین و هەستەکانی خۆی پێوەر و دادوەری سەرەکییە بۆ هەموو شتێک.
ئەفلاتوون بە تووندی دژایەتیی ئەم بیرۆکەیەی کرد، بەپێی فەلسەفەکەی جیهانێک هەیە لە فۆرمەکان (Forms) کە جیهانێکی ڕەها و جێگیر و کامڵە، و هەموو شتەکان لەسەر شێوە و مانا ڕاستەقینەکەی خۆیان لەوێدا بوونیان هەیە، ئەو جیهانەش بنچینە و ئەسڵی ئەم جیهانە ماددی و گۆڕاوەیە؛ لەناو فۆرمەکانیش دا چاکەی باڵا (Form of the Good) لە لووتکە دایە، ئەم چاکەی باڵایە سەرچاوەی هەموو چاکە و دادپەروەری و ڕاستی و جوانییەکە.
کاتێک ئەفلاتوون دەڵێت: "خودا پێوانەی هەموو شتێکە، نەک مرۆڤ."، مەبەستی ئەوەیە کە پێوەرێکی ڕەهای جێگیر هەیە بۆ هەموو شتەکان، هیچ پێوەرێک بۆ ڕاستی و چاکە نییە کە بەپێی ویست و تێڕوانینی مرۆڤەکان بێت، چونکە مرۆڤ هەڵە دەکات و تێگەیشتنی سنووردار و بەردەوام لە گۆڕان دایە، بەڵام خودا (چاکەی باڵا) کامڵ و نەگۆڕە.
بەم شێوەیە بەپێی تەفسیری ئەفلاتوون بۆ بوون و زانین، تاکە سەرچاوەی چاکە بریتییە لەو هێزە باڵایەی کە جیهانی دروست کردووە و ڕێکیخستووە بەپێی یاسا و ڕێسایەکی کامڵ، بۆیە ئەخلاق و دادپەروەری و ڕاستی دەبێت لەو سەرچاوە باڵایەوە وەربگیرێن، و پێویستە هەموو گۆڕاوەکان پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبێت، تاوەکو بەرز ببنەوە و بگەن بە ڕاستی و چاکە و دادپەروەری و جوانیی باڵا و ڕاستەقینە؛ ئەم بۆچوونەش ڕاستەوخۆ دژایەتیی مەنهەج و بۆچوونی سۆفستائییەکان دەکات.
#ڕەسەنایەتی
