uz
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Kanalga Telegram’da o‘tish

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Ko'proq ko'rsatish
1 393
Obunachilar
-124 soatlar
-37 kunlar
-1430 kunlar
Postlar arxiv
چۆن کچی سروشتی و پینە کراو جیا ئەکەیتەوە؟ ئەمڕۆ دنیا پڕی بووە لە قەباحەت ، یەکێك لەو قەباحەتانە دانانەوەی پەردەی کچێنیە بۆ کو
چۆن کچی سروشتی و پینە کراو جیا ئەکەیتەوە؟ ئەمڕۆ دنیا پڕی بووە لە قەباحەت ، یەکێك لەو قەباحەتانە دانانەوەی پەردەی کچێنیە بۆ کون کراوەکان! ئەو پەردەیەی کە قیمەتی لە ئەڵماس زیاترە ئەمڕۆ ئەتوانرێت فەیك بکرێت ، بۆیە پێویستە تۆی پیاو ئاگادار بیت لێدراوت نەدەنێ بە حسابی ساغ. بۆ ناسینەوەی چەن جیاوازییەکت پێدەڵێم لە نێوان پەردەی کچێنی سروشتی و دەستکرد. - پەردەی دەستکرد بریتییە لە کیسەیەكی داخراو لە ماددەی جەلاتینی شڵ ، ڕەنگی سوری تێکراوە و لە خوێن ئەچێت ، لە پێش دەستپێکردنی عەلاقەی جنسییا ئافرەتە کونکراوەکە ئەیخاتە ناو داوێنییەوە ، زیاتر لە کاتی پێش دەستپێکردنەکە بە ماوەیەکی زۆر کەم دائەنرێت لەو کاتەی کە جلی بوکێنی دائەنێت و جلی خەو لەبەر ئەکات بە گشتی. - پەردەی سروشتی کاتێك زەختی لێ دەکرێت لە ڕێگای زەکەرەوە ، کەسەکە هەست بە مقاوەمەیەك دەکات ، پێویستی بە فشار هەیە بۆ دڕاندنی ، بەڵام پەردەی دەستکرد هیچ مقاوەمەیەکی نییە و زۆر بە سادەیی ئەتەقێ. - بەوپێیەی پەردەی دەستکرد هیچ ڕەبتێکی نییە بە کۆئەندامی دەمارەوە و کیسێکی سەربەخۆیە ، بۆیە هیچ هەستێکی ڕاستەقینە بۆ ئافرەتەکە دروست ناکات ، جا لەوکاتەیا ئەشێ ئەو ئافرەتە تەمسیل بکات بەڵام مطابق نابێت لەگەڵ هەستی تۆیا وەك پیاو بە دڕانی پەردەکە بۆیە ئەتوانی جیایکەیتەوە کە ئایە ئەو دەربڕینی ئازارە ڕاستییە یان نواندن. - پەردەی دەستکرد لەدوای تەقینی وردە پلاستیك جێدەهێڵێت بەڵام پەردەی سروشتی وا نییە. - پەردەی سروشتی خوێنەکەی بە خێرایی نایەتە دەرەوە بەڵکو چین چین دێت ، بەڵام پەردەی دەستکرد بە یەکجار هەموی دێتە دەرەوە و بەماوەیەکی کورت کیسەکە خاڵی ئەبێ. - پەردەی دەستکرد بۆنێلی کیمیایی نا سروشتی دەردەکات ، بەڵام پەردەی سروشتی بۆنی نییە و خوێنێکی ئاساییە. گرنگترین بابەت ئەوەیە کە زەوق بەرچاوت نەگرێ و گێژت نەکا ، پێویستە وریابی لە یەکەم جوتبوندا ، پاش ئەوەی دڵنیا بوویت ساغە ئەوکاتە ئیسراحەتی خۆت وەرگرە. بەهیوای سود

دەربارەی ئیمانی فیرعەون #ڕەدی_لادەران

ئیلزام زۆر لەم بابەتە دەوێم لە دێرەوە تا ئێستا، هەموو جارێك دووبارەی دەکەمەوە، چونکە بە پێویستی دەزانم کە مەسئەلەکە لە هەموو ڕووەکانییەوە ڕون ببێتەوە. زۆر جار دەبیستین سەلەفی سەردەم دەڵێن: هاوار کردن لە پیاوچاکان پەرستشە بۆ جگە خوا. پەرستشیش بۆ جگە خوا شیرکە. دەرئەنجام«هاوارکردن لە جگە خوا شیرکە». ئەگەر بە شێوازی پێشەکی لۆژیکی ڕێکی بخەینەوە ئاوا دەردەچێت: - داوا کردنێك لە جگە خودا پەرستشە بۆ داوالێکراو. - هەموو پەرستشێکیش بۆ جگە خودا شیرکە. - دەرئەنجام داواکردن لە جگە خودا شیرکە. تەبعەن ئاوا خۆی ڕاستەوخۆ دژییەك دروست دەکات، بەونەی کە پێیبوترێت دەی نابێت داوا لە هیچ کەسێك بکەیت بۆ هیچ شتێك. بۆیە ناچار لەوێدا نەرجێك دادەنێت کە بریتییە لە مەرجی توانای سروشتی، واتە لە ڕوی سروشتییەوە کەسەکە توانای ئەو شتەی هەبێت کە داوای لێ ئەکرێت بە شێوازێکی عادەتی، وەك ئەوەی داوای دروستکردنی شلە و برنجێك بکەیت لە چێشتلێنەرێك. لێرەشدا دووبارە قوڕەکەیان بۆ خەستتر ئەکرێتەوە، بەوەی پێیان بوترێ دەی ئەگەر کابرا سایەقی نەزانی و داوای سایەقیمان لێکرد؟ دووبارە مەرجێکیتر دادەنێت بەوەی، کە لە ئیمکانییەتیدا بێت ئەو شتە بکات ئەگەرچی لە دۆخی ئێستەیدا نەتوانێت بەهۆی بەربەستێکەوە، بەو واتایەی قابیلیەتی ئەوەی هەبێت. بەڵام دوای ئەم هەموو وەیدە هێشتا بێ فایدەیە، چونکە ڕون نییە ئیمکانییەت سنورەکەی تا کوێیە، ئایە ئیمکانییەتی مرۆڤێكی ئاسایی لە ڕابردوودا هەبووە بۆ فڕین بە شێوازێکی سروشتی؟ نەخێر. بەڵام ئەمڕۆ هەیە! کەواتە ئەوەی دوێنێ شیرك بووە، ئەمڕۆ موباحە(دینی زەڵاتە) بەم پێیە لازمی ئەوەیە کە شیرك جێگیر نەبێت، ئەشێ خوا لە ڕابردوودا فەرمانی بە شتێك کردبێت کە ئەمڕۆ شیرکە!، یەمەش ڕاستەوخۆ لە بناغەی هەموو ئاینەکان دەدات کە هاتوون بۆ تەوحید و بانگردنی خەڵکی بۆ ناسینی یەك خودا و پەرستنی بە ڕێگایەکی دروست. لێرەوە ڕائەکات بۆ بابەتی زیندوێتی و قەیدی سێهەم دەهێنن و دەڵێن: قابیلییەت و ئیمکانییەتی کار پەیوەستە بە زیندوێتییەوە! ئەگەر کەسەکە زیندو بێت ئەوا ئەتوانی داوای لێ بکەیت. ئێمە لێرەشدا دووبارە هەڵیان دەدەینە ناو دژیەکێکی دیکەوە کە بریتییە لە داواکردنی کارهایەك لە کەسانی زیندوو بەڵام لە حزوردا نین. لێرەوە ڕا دەکەن بۆ قەیدێکیتر کە قەیدی حزورە، جا ئەمجارەش برادەران ئەکەونە ناو موسیبەتی تەکنەلۆژیاوە، کە قسە دەکەیت لە وڵاتی ئەلف لەگەڵ کەسێك لە وڵاتی جیم و داوایەکی لێ دەکەیت!. ئەمەش دەخوازێ قەیدێکیتر زیاف بکەن کە حزورە بە گشتی لە ڕوی مەعناوە. جا لێرەدا ئێمە دەستخۆشیان لێ دەکەین و دەڵێین: پیرۆزە لێتان بۆ هاتنتان بۆ ناو تەسەوف، ئێمەش کە هاوار لەو پیاوچاکانە دەکەین، دەزانین کە حزورێکی ڕوحی مەعنەویان هەیە، ئەگەر تۆ ئەمەت بۆ دەرنەکەوتووە ئەوا پەیوەندی بە خۆتەوە هەیە، وەك ئەوەیە من تەکنەلۆژیایەك نەزانم بەناوی موبایلەوە و پێم سەیربێت کەسێك لەڕێی تاکە نەعلێکەوە قسە لەگەڵ ئەمریکا دەکات، تۆش هاوشێوەی منیت لەو دۆخەدا سەبارەت بە ئێمە لەم دۆخەدا. Fly your house, please. #هەڵتەکاندنی_رویبضەکان #بەڵگەکانی_توسل_و_استغاثة #توسل

شتێکی ئاساییە کە هێرش بکرێتە سەر هەر گەورە پیاوێکی مێژوو، بە چاوپۆشی لەوەی چ ئاینێکی هەبووە، هێندە بەسە کە جەنگاوەر بوو بێت،
شتێکی ئاساییە کە هێرش بکرێتە سەر هەر گەورە پیاوێکی مێژوو، بە چاوپۆشی لەوەی چ ئاینێکی هەبووە، هێندە بەسە کە جەنگاوەر بوو بێت، چونکە سیستمی مۆدێرنە سیستمی گیاخۆرە گەمژەکانە، کەیفی بەوە نایات کە خاوەنی کەڵبەیە. #هەڵوێستە

Repost from دژە باو
هەندێک ڕەخنەی ئەربۆگاست شمت لە مۆدێرنە فەیلەسوفی ئەڵمانی ئەربۆگاست شمت، پێی وابوو مۆدێرنە هەڵەیە لەوەی بەخۆی دەڵێت "سەردەمی ئ
هەندێک ڕەخنەی ئەربۆگاست شمت لە مۆدێرنە فەیلەسوفی ئەڵمانی ئەربۆگاست شمت، پێی وابوو مۆدێرنە هەڵەیە لەوەی بەخۆی دەڵێت "سەردەمی ئازادی" چونکە ئەم تێگەیشتنەی بەندە لەسەر هەڵە تێگەیشتن بۆ هزری ڕابردوو و ئەقڵ. یەکەم شت، مۆدێرنە پێی وایە ئازادبوونی تاکەکانی دۆزیوەتەوە بە ڕەتکردنەوەی پلەبەندیی بوون و کۆتوبەندی مێتافیزیکی، بەڵام لەڕاستیدا پلەبەندیی بوون بە نموونە لە فەلسەفەی ئەفلاتوونیی دا، زۆر باڵاتر بوو لە پێدانی مانا بە ئازادی، کە تێیدا ئازادی بریتی بوو لە بەرزبوونەوەی مرۆڤ بە پلەکان دا تا دەگات بە چاکە (good)، ئەمەش بێگومان لەڕێی سنووردارکردنی داواکاریی ماددی و جەستەیی و پاشان تێفکرین لە فۆرمەکانەوە ڕوودەدات، تا ئاستێک کە ئەقڵیش تێدەپەڕێنێت. دووەم، مۆدێرنە حەقیقەتی وردکردەوە بۆ بەشەکانی جیهان و هەستەوەرەکان (جوزئییات)، بۆ نموونە بۆ تاکەکانی درەخت و مرۆڤ، نەک هەمەکییەکانیان (کولییەکانیان) وەک درەختبوون و مرۆڤبوون، بەم کارەش مۆدێرنە دای لە بیرۆکەی کڕۆک و ماهییەتی شتەکان، ئەمەش واتای ئەوەیە چیتر تاکەکان زانراو نابن، چونکە بێ ماهییەتن و جیهانێکی دابڕاو لە یەکتر دروست دەبێت. سێیەم، مۆدێرنە خۆبەدرۆهێنەرەوەیە، باوەڕی بە ئازادیی تاکەکەسی هەیە، بەڵام ئەم بانگەشەیەی دەڕووخێت بەهۆی هەندێک خاڵ: ١- نەبوونی ئامانج، بەپێی مۆدێرنە ئازادی واتا هەڵبژاردن و نەبوونی پلەبەندی، لەکاتێکدا بەپێی تێڕوانینی پلەبەندیی بوون ئازادی واتا یەکبوون لەگەڵ چاکە (good) کە ئەمەش ئامانجداریەتییە، بەڵام بەبێ ئامانج ئازادی دەبێتە شتێکی هەوەسکارانە چونکە هەموو هەڵبژاردەکان یەکسان دەبن. ٢- ئەم خاڵە زۆر گرنگە، کە بریتییە لەوەی ماهییەت بوونی نییە لە تێڕوانینی مۆدێرنەدا، بەو واتایەی مرۆڤبوون بوونی نییە، ئەمەش سەردەکێشیت بۆ ئەوەی کە ئازادی بێ ئاڕاستەیە. ٣- بریتییە لەوەی کە ملدەبات بەرەو هیچگەرایی، ئەوکات ئازادی دەبێتە هێدۆنیزم و ململانێی هێز و پارچەپارچەبوونی هێز. ٤- بریتییە لە تێڕوانینی هەڵە بۆ ئەقڵ و تێفکرین، لە تێڕوانینی کلاسیکیدا لە بەشەکانەوە دەچوون بۆ بوونی کولییات و پاشان فۆرمەکان، بەڵام لە تێڕوانینی ئەزموونگەرایی و مۆدێرنەدا ئەم فۆرم و کولییاتانە بوونیان نییە، و تەنها ناوگەلێکن بۆ ئاسانکاری، ئەمەش واتای ئەوەیە تاکگەرایی پیرۆزە بەپێی مۆدێرنە، بەڵام لێرەشدا نازانین تاکەکان چین، کە ئەمەش گاڵتەجاڕییەکە بۆ خۆی، هەروەها واتای ئەوەیە حەقیقەت بەهای خۆی لەدەست دەدات و دەکەوینە ناو بازنەیەک کە هەر یەکە دەڵێت حەقیقەت بۆ من شتێکە، و بۆ تۆ شتێکیتر. هەر بۆیە شمت دەڵێت: "مۆدێرنە ئەقڵی ڕزگار نەکرد لە دۆگمایی، بەڵکو لە دۆگماییەکدا بەندی کرد کە بریتییە لەوەی تەنها هەستەوەرەکان حەقیقەتن". #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

بۆ ئەو کەسانەی کە لافی ئەوەیان لێدەدا کە ئافرەتێك توانیویەتی سەرکەوتو بێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و «مێرکڵ» ڕاوێژکاری پێشوی ئەڵ
بۆ ئەو کەسانەی کە لافی ئەوەیان لێدەدا کە ئافرەتێك توانیویەتی سەرکەوتو بێت لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا و «مێرکڵ» ڕاوێژکاری پێشوی ئەڵمانیایان بە نمونە دەهێنایەوە. لەم ڤیدۆیەدا (https://www.youtube.com/watch?v=ORpiHWmUuGw )دەتوانن ئەوە ببینن کە چۆن مێرکڵ قوڕی کردووە بەسەر ئەڵمانیادا و لەڕوی ئابوری و سەربازییەوە تەپاندوێتی، بە جۆرێك لە جیاتی ڕەشاشی تانك، داری ماسیحەیان بۆیاخ کردووە و لەسەر تانکەکان دایانناوە، بۆ ئەوەی وەك ڕەشاش دەربکەوێت. پەیامبەر دەفەرموێت: «لن يفلح قوم ولت امرهم امرأة»(صدق رسول الله). #هەڵوێستە

موفتی عامی سوریا (شێخ ئوسامە ڕیفاع) سۆفی ئەشعەرییە، پێشتریش باسم کردووە و وتەی جەنابیشیانمان لەسەر ئەوە دابەزابدووە. مرۆڤی ژی
موفتی عامی سوریا (شێخ ئوسامە ڕیفاع) سۆفی ئەشعەرییە، پێشتریش باسم کردووە و وتەی جەنابیشیانمان لەسەر ئەوە دابەزابدووە. مرۆڤی ژیر شتەکان لە شوێنی خۆیدا دائەنێت، پێشتریش باسم کردووە کە ئەحمەد شەرع لە ڕوی فیکری و عقدییەوە تەواو گۆڕانی بەسەردا هاتووە، گۆڕانکاری ڕیشەیی، هیوادارم خوای گەورە زیاتر تەوفیقیان بدات بۆ خزمەتی بەندە ساڵحەکانی و زیاتر لە ئەهلی تەسەوف نزیکبێتەوە، چونکە تەسەوف سەمامەی ئەمانی دەسەڵەتی بۆ خواسوڵحاوە. #هەڵوێستە

ئافرەتانی دونیا کەمینەن لە بەهەشتدا، هەر بۆیە خودا حۆری تێدا خەلق کردووە. پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: «إنَّ أَقَلَّ سَاكِنِي ال
ئافرەتانی دونیا کەمینەن لە بەهەشتدا، هەر بۆیە خودا حۆری تێدا خەلق کردووە. پێغەمبەری خودا دەفەرموێت: «إنَّ أَقَلَّ سَاكِنِي الجَنَّةِ النِّسَاءُ». رواە مسلم: 1738 بەڕاستی کەمینەی دانیشتوانی بەهەشت ئافرەتن(مەبەست تێیدا ئافرەتانی دونیایە چونکە مەعلومە بە فەرمودەی دیکە کەمترین ڕوتبەی پیاو لە بەهەشتدا لانی کەم دوو حۆری هەیە). هەروەها لە فەرمایشتێکی دیکەدا کە ئەمەیان مەشهورترە، دەفەرموێت: «يا مَعشرَ النِّساءِ تصدَّقنَ، وأَكْثِرنَ منَ الاستغفارِ، فإنِّي رأيتُكُنَّ أَكْثرَ أَهْلِ النَّارِ» رواە مسلم:79 ئەی ئافرەتان خێر و چاکە بکەن و زۆر داوای لێخۆشبون بکەن، چونکە من ئێوەم بینیوە کە زۆرینەی خەڵکی دۆزەخن(واتە زۆرینەی دانیشتوانی دۆزەخ کە عەبدەکانی ئیبلیسن ئافرەتن). * بەڵکو دەڵێم کە زۆرینەی ئەو پیاوانەشی دەچنە دۆزەخەوە هەر هۆکاری چونەکەیان ئافرەتە لە ڕاستیدا، خودای گەورە لە فیتنەی ئافرەت بمانپارێزێت، چونکە گەورەترین فیتنەیە بۆ پیاو. پەیامبەر دەفەرموێت: «ما تركتُ بعدي فتنةً أَضَرَّ على الرجالِ من النساءِ». رواە البخاري:5096 لەدوای خۆم فیتنەیەکم بەجێ نەهێشتووە زیان بەخشتر بێت بۆ پیاو لە ئافرەت. *لێرەدا مەبەستمان ئافرەتە بە گشتی، چونکە مەعلومە کە ئافرەتانێکی زۆر هۆکارن بۆ کرانەوەی دەرگای خێر بۆ پیاو، بەڵام بە گشتی دەرگای نەهامەتی و شەڕن بۆ خۆیان و پیاوانیش بەتایبەتی ئەوکاتەی پیاوەتی لاواز ئەبێت وەك ئەوەی ئەمڕۆ هەیە. #میتافیزیکی_نێرومێ

زۆڵی منطق و فەلفەسە ئەم برادەرە ئیساغۆجی بخەیتە بەردەستی کە موقەبیلاتی علمی منطقە، خوێندنەوەی خوێندنەوە ئاسا نازانێ بیخوێنێتە
زۆڵی منطق و فەلفەسە ئەم برادەرە ئیساغۆجی بخەیتە بەردەستی کە موقەبیلاتی علمی منطقە، خوێندنەوەی خوێندنەوە ئاسا نازانێ بیخوێنێتەوە چجای ئەوەی لێیتێبگات، بەڵام سورە لەسەر خۆ فشکردنەوەی و نان و ئاو بە ئەو علمەوە ئەخوات، وەك ئەوەی ئەو عالەمە لە کەوکەبی زوحەل بژی و ئاگای لەم علمە نەبێت کە جەنابی تەنها ناوەکەی ئەزانێت لەگەڵ کۆمەڵێك لە ئەنواعی فاڵەسی کە لە ڤیدیۆی یوتوبەوە فێریبووە و دووبارەی ئەکاتەوە. جا من نەمئەویست قسە بکەم، بەڵام وا باشە فێری بکەین کە ئەو هێشتا شیرەخۆرەش نییە لەو زانستە و هاڕە لە بڕە جیا ناکاتەوە، باشتر وایە خەریکی ئیشی مەعرەزەکەی بێت لەم بەزموڕەزمە کە گونجاو نییە بۆی. جا ئەم مەخلوقە باسی دژیەك ئەکات لە ڕەئی ئەو دوو مامۆستایە، وەك ئەوەی ئەو دوو قسەیە پێچەوانەی یەکتربن! تەبعەن ئەوەی ئەلفوبێی منطق بزانێت، دەزانێت کە دژیەكی منطقی نزیکەی دە مەرجی هەیە وەك(نفسی محمول و نفسی موضوع و زەمان و مەکان و ڕوو و کول و جوزء…هتد). جا بۆ هیچ کەسێ نییە حوکم لەسەر ئەوە بدەت کە دوو شت دژیەکن تا هەموو ئەم مەرجانەی تێدا نەیەتەدی. بۆ نمونە: زەید دانیشتووە و ئەڕوات. ئەم قسەیە دژیەك نییە تا ئەوەی دڵنیا نەبمەوە کە لە چ ڕوێک یان چ کات و شوێنێك یان بە تەواوی هەموو لاشەی یان جوزئێکی…هتد هەمووی کۆکبن و جیاوازی نەبێت، ئەوکات دەتوانم بڕیار لەسەر دژیەکی بدەم، ئەشێ لەم قسەیەدا مەبەست ئەوە بێت کە زەید لەناو سەیارەیایە دانیشتووە و سەیارەکە ئەڕوات، یاخود دوو کاتی جیاوازبن زەید پێنج خولەك دانیشێت و پێنج خولەك ڕێ بکا بەدوایدا، یان ئەوەتا قۆڵێکی زەید لە ئەمریکایە و لەناو فڕۆکەیەکدا بە ئاسمانەوە ئەفڕێت، بەڵام زەید خۆی لە ماڵەوە بەبێ ئەو قۆڵە دانیشتووە. ئەگەر ئاوا بە گەمژانە باسی دژیەك بکەیت ئەوا لە قورئانیشدا بەو جۆرە دژیەکت دەستدەکەوێت(وما كان ربك نسيا) - (نسوا الله فنسيهم) لە جێیەك دەفەرموێت خوا هیچ لەبیر ناکات لە جێیەکی دی دەفەرموێت خوا لەبیری کردن«مەبەست لە لەبیرکردن لە دووهەم جیاوازە لە یەکەم بۆیە دژیەك نییە»/ (يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَعَصَوُا الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّىٰ بِهِمُ الْأَرْضُ وَلَا يَكْتُمُونَ اللَّهَ حَدِيثًا) - (ثُمَّ لَمْ تَكُن فِتْنَتُهُمْ إِلَّا أَن قَالُوا وَاللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشْرِكِينَ) لە شوێنێك دەفەرموێت کە لە ڕۆژی قیامەت هیچ ڕاستییەك ناشارنەوە لە خودا و هەمووی ئیقرار پێ ئەکەن، لە شوێنێکی دی دەفەرموێت لەسەر زاری کافرەکان: خودایە سوێند بە تۆ ئێمە هاوەڵدانەر نەبووین!، «ابن عباس دەفەرموێت: یەکەمیان مەوقفێکە و دووهەمیان مەوقفێکیتر لە ڕۆژی مەحشەردا»، واتە دوو کاتی جیاوازن بۆیە دژیەك نین. ئەم دوو قسەیەش کە داتناوە لە دوو ڕوی جیاوازەوە باسی بابەتەکە دەکرێت و باسەکە باسی دوو نەوعی جیاوازە لە وەهابییەت، کە هەمووان دەزانین یەکێکیان نۆکەری دەسەڵاتە و ئەوی دیکەیان خەریکی قەتڵوعامی موسوڵمانانە و دار و بەردی تەکفیر کردووە. «ماصای مەنتیق و فەلفەسە» #ڕەدی_لادەران

Repost from دژە باو
لەڕاستیدا ئەوەی ڕۆژهەڵات جیادەکاتەوە لە ڕۆژئاوا، دەستگرتنە بە ڕوحە عیرفانییەکەوە، زیادەڕۆی هەیە لە ویستی سەپاندنی فکری ڕۆژئاو
لەڕاستیدا ئەوەی ڕۆژهەڵات جیادەکاتەوە لە ڕۆژئاوا، دەستگرتنە بە ڕوحە عیرفانییەکەوە، زیادەڕۆی هەیە لە ویستی سەپاندنی فکری ڕۆژئاوایی لەلایەن خودی ڕۆژئاواییەکانەوە، پێویستە لاتان ڕوون بێت کە حەقیقەت ئەوە نییە ڕاستی و ناڕاستی بەیەکەوە قبوڵ بکەیت، و لەژێر سایە و سێبەری ئازادی دا کۆیان بکەیتەوە. چونکە حەقیقەت شتێک نییە زادەی ئەقڵی مرۆڤ بێت، بەڵکو لە دەرەوەی مرۆڤ دا بوونی هەیە و ئەرکە لەسەر خەڵک ئاگادار بن لەو حەقیقەتە، بەڵام ڕۆژئاواییەکان دەیانەوێت هەموو جیهان لاساییان بکاتەوە، تا بە خەڵکی بڵێن سەیرکەن ئەخلاق و ماددە بەردەوام لە بەرەوپێشچوون دان و کێبڕکێ دەکەن. لە بنەڕەتدا، ئەوەی ڕۆژئاواییەکان پێی دەڵێن پێشکەوتن لای ڕۆژهەڵاتییەکان واتا ناسەقامگیری، هەر کاتێک مرۆڤ نوقمی ماددە بوو، ناسەقامگیری دێتە کایەوە و گۆڕانکارییەکان خێراتر ڕودەدەن، مۆدێرنەش لەناو چەقی ئەو گرفتەدایە کە باسمان لێیەوە کرد، بەتایبەت لە بابەتی قبوڵکردنی بیر و بۆچوونە جیاوازەکان و فرەڕەنگی، چونکە جیهانی مۆدێرنە جەخت لەسەر لێبووردەیی دەکاتەوە، ئەمەش وەکو بەرزترین فەزیلەت کە جیاوازیی نێوان ڕاست و ناڕاستی لەبەرچاو نەگرتووە. بەڵام حیکمەتی ڕاستەقینە لەوەدا نییە کە بەرگەی هەموو بیروباوەڕ و بۆچوونەکان بگیرێت بەبێ جیاوازی، بەڵکو حیکمەت لەوەدایە کە ڕاست و ناڕاست لە یەکتری جیابکرێتەوە، لێبووردەیی بەبێ تێگەیشتن تەنها بێباکییە و دەبێتە هۆی سەرلێشێواوی و بەلاڕێداچوونی ئەخلاقی. حیکمەتی ڕاستەقینە دەبێت ئەو بوێرییەی هەبێت کە ڕاستی ڕابگرێت و درۆش ڕەت بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر ئەمە وەستان بێت بەتەنها بەڕووی زەریایەک لە بیروڕای جەماوەری و جیاواز، ئێمە دەتوانین شتە باش و خراپەکان لە یەکتری جیا بکەینەوە و دەرک بەوە بکەین چی خراپە و چی باشە. #ڕەسەنایەتی

Repost from دژە باو
"ناوەڕۆکی لیبراڵیزم بریتییە لە سازش و چارەسەرە مامناوەند ترسنۆکانەکان، بە ئومێدی گۆڕینی ناکۆکییەکی ڕەق و شەڕێکی خوێناوی بۆ گف
"ناوەڕۆکی لیبراڵیزم بریتییە لە سازش و چارەسەرە مامناوەند ترسنۆکانەکان، بە ئومێدی گۆڕینی ناکۆکییەکی ڕەق و شەڕێکی خوێناوی بۆ گفتوگۆیەکی پەرلەمانی، کە ڕێگە بە دواخستنی بڕیارەکە دەدات بۆ هەتاهەتایە لە مشتومڕێکی بێ کۆتایی دا." کارل شمیت #ڕەسەنایەتی

خلافی ئێمە لەگەڵ موعتەزیلە لەوێدا نییە کە ئەوان فەرمودەیەکیان ڕەتکردبێتەوە لە کەسێکەوە کە لەلای ئێمە جێی متمانەیە، بەڵکو خیلا
خلافی ئێمە لەگەڵ موعتەزیلە لەوێدا نییە کە ئەوان فەرمودەیەکیان ڕەتکردبێتەوە لە کەسێکەوە کە لەلای ئێمە جێی متمانەیە، بەڵکو خیلافمان لە تێڕوانینە بۆ دین و خوا و سیفات و باشە و خراپە و دادوەری و عەقڵ و بەهەشت و دۆزەخ….هتد کە هاوەڵانی پەیامبەر لەسەری کۆك بوون، بەڵام ئەوان هاتن و دژی وەستان و تەنانەت تانەیان لە هاوەڵانیشدا هەر لە سەرەتای دروستبوونیانەوە لەلایەن واصلی کوڕی عەطاء و عەمری کوڕی عبدي. پاشان کێ سونییەتی پەیوەست کرد بە بوخاری و موسلیمەوە؟! خۆ تەنها بوخاری و موسلیم فەرمودەوان نەبوون، بەڵکو هەر مەزهەبە و فەرمودەناسی خۆی هەیە کافییە بۆی و پێویستی بە بوخاری نییە، ئەوەش کە ئێستە ڕەواجی پێ دەدرێت کە ڕاسترین کتێبە دوای قورئان، شتێکە دورە لە ڕاستییەوە، بەڵکو ئەو قسەیە بە موطاء ی ئیمامی مالك وتراوە و بۆی ئەولاترە، بەو پێیەی پێش بوخارییە بە ماوەیەکی زۆر، سەرەڕای ئەوە بە دوو کەس دەگاتەوە پەیامبەر، (نافع و ئیبن عومەر). بە هەر حاڵ کردنی بوخاری یا مسلم یا هەر فەرمودەناسێکیتر قسەیەکی بێ بنەمایە و کەس ڕۆژێك لە ڕۆژان بە پێوەر وەرینەگرتووە، بەڵکو ئەو پێوەرە زۆرێك لە گەورە فەرمودەناسان دەکاتە دەرەوەی سوننە، بەوەی تانەیان لە خودی بوخاری داوە و فەرمودەشیان لێ وەرنەگرتووە و هەجریشیان کردووە!!. سەرەڕای ئەوە ئیمامی ڕازی هاتووە لەسەر خەبەری ئاحاد قسەت بۆ ئەکات(یا فاهم) ئێ خەبەری ئاحاد لای ئوسوڵیی و متکلمین و هەموو عاقڵێکیش بەپێی عەقڵ(ظني)یە، ئەگەر بە ڕێژەی %1یش بێت ناکرێت بە دەلیلی یەقینی کە هیچ شك و گومانێکی تیا نەبێت وەك خەبەری متواتر کە (جمع عن جمع لا يتوقع تواطؤهم على الكذب)ە. پاشان موافەقەی لایەنێك لە مەسئەلەیەکدا بە زەرورەت نابێتە هۆی موافەقە لە کولدا لەگەڵ ئەو لایەنە. هەر بەو قیاسەی جەنابت کە پێشەکییەکەی ئەمەیە(ڕازی فەرمودەی بوخاری ڕەتکردۆتەوە - نا سونیش فەرمودەی ڕەتکردۆتەوە = کەواتە ڕازی نا سونییە) ئەم دوو پێشەکییە جوزئین، لە دوو جوزئیش دەرئەنجامی ڕاست دەرناهێنرێت، چونکە (عموم و خصوصی من وجە)یان لە نێواندایە نەك مطلق. وەك ئەوەیە بڵێین: ستالین سمێڵی هەیە - کاك مەڕوانیش سمێڵی هەیە = کەواتە کەك مەڕوان ستالینە!!! #ڕەدی_لادەران #هەڵوێستە

Repost from دژە باو
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی چوارەم ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی ململانێی نێوان ئایین و زانست (دنیای ئیسلامی - بەشی دووەم) ململان
ململانێی نێوان ئایین و زانست بەشی چوارەم ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی ململانێی نێوان ئایین و زانست (دنیای ئیسلامی - بەشی دووەم) ململانێی فەیلەسوفانی مەشائی لەگەڵ زانایانی سوننە، لای هەر یەک لە عاریفان و کەلامییەکان لە چەندین باس و خواسی جیا جیادا کۆ دەبێتەوە، فەخرەددینی ڕازی (٤٠) بابەتی کردووەتە بابەتی ناکۆکیی نێوانیان، لە کاتێکدا غەزالی (٢٠) بابەتی دەستنیشان کردووە. ئەوەی گرنگە هۆکاری سەرەکیی تەکفیر کردنیانە، کە لە سێ بابەتی بنەڕەتی دا دەرکەوتووە. ١- دروستبوونی گەردوون: بەلای فەیلەسوفانی موسڵمان و ئەرستۆ، گەردوون لە خاڵێکدا دەستی بە دروستبوون نەکردووە، بەڵکو هەر لە ئەزەلەوە گەردوون بە ناچاری لە لایەن خوداوە بوونی پێ بەخشراوە بەبێ هیچ پچڕانێکی کاتی. ئەمەش دەرئەنجامی ئەوەی لێ دەکەوێتەوە، کە خودا هیچ ئیرادەیەکی ئازادی نییە بەسەر شتەکان دا بەڵکو خوا ناچارە (موجب) ئەو کارە بکات. ئەم بانگەشەیە لە لایەن سووننییەکانەوە، و بەتایبەت لای غەزالی و فەخرەددی ڕازی هەڵوەشاوەیە، بەر لەوانیش فەیلەسوفی ئەفلاتوونی یۆحەنای نەحوی (John Philoponus) بە چەندین کتێب دژی ئەرستۆ و پرۆکڵەسی نیۆ-ئەفلاتوونی ئارگۆمێنتی لۆژیکیی خستووەتە ڕوو. جەوهەری باسەکەش ئەوەیە ئەگەر کات لە ڕابردوودا ئەزەلی بێت، ئەوە مەحاڵە ئەمڕۆ بێتە دی و کات بگات بە ئەمڕۆ، لە حاڵەتێکدا ئەمڕۆ (Present) بوونی هەیە، کەواتە ناکرێت ڕابردوو بێکۆتا بێت، چونکە بێکۆتا هەردەم لە ڕابردووەوەیە (Past)، ئەگەر دەستپێکی نەبێت ئەوا ئەمڕۆ بوونی نییە و تووشی کێشەی تسلسل (Infinity Regress) دەبینەوە. غەزالی زنجیرەی خولانەوەی هەسارەکان دەکاتە بەڵگە و دەفەرموێ: (ئەگەر مەریخ ساڵی جارێک بسووڕێتەوە بە دەوری زەوی دا، ئەوا زوحەل حەوت جار دەسووڕێتەوە، ئەگەریش گەردوون ئەزەلی بێت دەبێ ژمارەی خولانەوەی هەسارەکان ئەزەلی بن، ئەمەش لێوەی لازم دێت کە مەریخ حەوت جار ئەزەلیترە لە زوحەل، ئەمەش دژیەکییە). ٢- خودا زانستی بە هەندەکی نییە: ئەم بانگەشەیەی فەیلەسوفان، لەسەر ئەوە دامەزراوە کە باسی هەندەکی (الجزئيات - Particular) بەردەوام لە گۆڕاندایە، و زانستی خودا جێگیرە و نەگۆڕە، زانستە نەگۆڕەکانیش بریتین لە هەمەکی (الکليات - Universal). ئەمەش لێوەی لازم دێت کە خودا زانستی بە شتانی هەندەکی (جوزئیات) نییە، هەرچەندە ئەمە لێکدانەوەی خودی ئیمامی غەزالی و بەشێک لە موتەکەلیمەکانە، بەڵام هەندێکی تر وەک شێخ جەلالەددینی دەوانی و نەسیرەددینی تووسی پێیان وایە ئیمامی غەزالی هەڵە تێگەیشتووە لە فەیلەسوفان، ڕاستە ئەم بابەتە لە کتێبی (الشفاء)ی ئیبن سینا دا هاتووە، بەڵام لە ڕاستیدا وەک نەسیرەددینی تووسی لە شەرحی (الاشارات والتنبیهات)ی ئیبن سینادا وتوویەتی: (مەنهەجی فەیلەسوفان لەو باسە لە مەنهەجی فوقەها دەچێت، بەبێ وردەکاری باسەکەیان هێناوە و ڕوونکردنەوەیان نەداوە، مەبەستیشیان لە ئینکاریکردنی زانستی هەندەکی تەنها بۆ سەلبکردنی کەرەستە هەستەکییەکانە لە زاتی خودا دا). وەڵامی سووننییەکان ئەوە بووە کە خودا یەک زانستی هەیە بە تەواوی مەخلوقەکان، ئەم زانستە نە زیاد دەکات نە کەم، و گۆڕانی بەسەردا نایەت، فەیلەسوفان پێیان وابووە دە ئەقڵەکە (العقول العشرة) لە نێوان خودا و بوونەوەران دا نێوەندگیرن، ئەمەش بۆ دەست خستنی مەعریفە کێشەی پاشخستنی مەعریفەی خودا لێیەوە لازم دەبێت. سووننییەکان دەیانەوێت بە تەواوی هەموو پێویستی و موحتاجیەتێک لە خودا دابماڵن، خودا هیچ نێوەندگیرێکی پێویست نییە تا شتێک بزانێت، وەک حەزرەتی مەولەوی لە "العقيدہ المرضية" دا فەرموویەتی: (زانستی خودا بە خودی خۆی بەسە بۆ ئەوەی هەرچی هەیە لەسەر مەخلوقات بیزانێت، هەموو مەخلوقات و ئەوەی بوونی بەبەردا کراوە لە زانستی خوداوە سەرچاوەیان گرتووە، بۆیە هیچ نەقسێک و کەم و کورتییەک نییە لەو تاقە زانستەی خودا بۆ مەخلوقات، و هیچ زیاد و کەمییەکیش لە خۆی ناگرێت). ٣- زیندووبوونەوە بە ڕوحە نەوەک بە جەستە: ئەمەش خاڵێکی دیکەیە کە فەیلەسوفان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد هەموو شتێک لە هەیۆلا و صورة (Hylomorphism) پێکهاتووە، و هەیۆلا ئەزەلییە کە لەناوچوو دروست نابێتەوە و مەحاڵە، کەواتە کاتێک قیامەت هات مەحاڵە جەستە زیندوو ببێتەوە و ڕوحی بەبەرا بکرێتەوە. ئەم بانگەشەیەی فەیلەسوفان لە دوو لاوە هەڵدەوەشێتەوە، یەکەمیان سووننییەکان تەبەنای بیردۆزی ئەتۆمیان کردووە (جوهر الفرد)، بەڵام لەگەڵ ئەم باسەش دا باسی عەرەز (العرض - Accident)یان خستە پاڵی تاوەکو دەربازیان ببێت لە ماددەگەرایی، بۆیە خودی جەستە هەر ئەو پارچە ئەتۆمانەن دروست دەبنەوە بەبێ جیاوازی و ئەو مرۆڤە ڕوحی دەچێتە بەر هەمان جەستە. دووەمیان، خودی جەستە و خودی ڕوح هەردووکیان بنچینەیان مانایە، وەکو مانا لە زانستی خودا لەناو ناچن بۆیە هەمان جەستە دێتەوە وجود، و هەمان ڕوحیش کە لەناو ناچێت، دەچێتەوە بەر جەستەکەی خۆی. #ڕەسەنایەتی #ئایین #زانست #نوێگەری

Repost from دژە باو
"ئەوەی ئێستا هەیە لە جیهانی مۆدێرنەی ڕۆژئاوا دا، بابەتی سۆز جگە لەوەی کە وابەستەی ماددەیە هیچیتر نییە، واتا هێشتا نەیانتوانیو
"ئەوەی ئێستا هەیە لە جیهانی مۆدێرنەی ڕۆژئاوا دا، بابەتی سۆز جگە لەوەی کە وابەستەی ماددەیە هیچیتر نییە، واتا هێشتا نەیانتوانیوە شتێکی باش کە ئەسڵ بێت بیلکێنن بە ماددەوە، ئەوەی هەیە لەوەی دیکە خراپترە. واتا شتێک نییە و نابێ جگە لە ماددە، هەرچییەکیش هەیە دەبێت گۆڕانی بەسەردا بێت، چوارچێوەی بۆ بکێشرێت و دەستی لێبدرێت، گرفتی هەرە گەورەش ئەوەیە جیا لە هەموو شتێک زیرەکی دەبەستنەوە بە ماددە. بۆیە بەڕاستی دەتوانین بڵێین و زیادەڕۆیی نییە کە ئەقڵییەتی مۆدێرنە و ئەو فەیلەسوفانەشی نوێنەرایەتیی ئەم فکرەیە دەکەن لەم سنووردارکردنە ڕزگاریان دەبێت، ئەگەر بەتووندی پێداگری لەسەر ئەوە بکرێت دوو مەیلی جیاواز هەیە، دانەیەکیان ماددەیە و ئەوەی دیکەیان ژیان. دەشێت ئەم پۆلێنکردن وەک ڕێگاچارەیەک بێت بۆ ئەو خورافاتە گەورانەی سەردەمی خۆیان (مۆدێرنەی ڕۆژئاوا)، بەپێچەوانەوە هەموویان یەک ئاستن کە نزمییە، نووسراوی سەر یەک تەختەن و کۆکراوەی یەک بیرۆکەن و دەربڕینن لە یەک مەفهووم ئەویش بریتییە لە ماددەگەرایی." ڕێنێ گینۆن #ڕەسەنایەتی

لاواز و ترسنۆکەکانن کە لە هێز دەترسن، هەر ئەوانن بیرۆکەی ئەخلاق دروست دەکەن، بۆ ئەوەی لاوازییەکەیان بشارێتەوە(هەمیشە بەو لاوا
لاواز و ترسنۆکەکانن کە لە هێز دەترسن، هەر ئەوانن بیرۆکەی ئەخلاق دروست دەکەن، بۆ ئەوەی لاوازییەکەیان بشارێتەوە(هەمیشە بەو لاوازانە پێدەکەنم کە خۆیان بە کەسانی باش دەبینن چونکە کەڵبەیان نییە). نیچە 📚Genealogy of Morality وتەیەکی هندی هەیە دەڵێت: ئەو پشیلەیەی توانای ڕاوکردنی مشکی نییە، باسی فەزیلەتی ڕۆژو دەکات. لای خۆشمان دەڵێین: ڕێوی دەمی نەدەگەیشتە ترێ دەیوت ترشە. خۆ بە چاك زانین لە بەر ئەوەی توانای خراپەت نییە، مانای ئەوە ناگەیەنێت کە تۆ کەسێکی چاکیت، بەڵکە ئەشێت زۆریش لەوانە خراپتر بیت کە بە خراپیان دەزانیت، بەڵام بوارت بۆ نەڕەخساوە یان بوێری ئەوەت نەبووە بۆیە ئەوەت نەکردووە. بۆ ئەوەی خراپبیت ئەوەندە بەسە کە لاوازیت، چونکە هەر وشەی لاواز خۆی یەکێك لە ماناکانی خراپە، لاوازیش نەمانی هێزە، واتە لە ڕاستییدا ئەمرێکی عەدەمییە نەك وجودی، تەعبیری پێ دەکردێت لە نەبوونی شتێك نەك بوونی، نەبوونیش هیچ نرخی نییە و هیچ فەزیلەت و گەورەیی و حورمەت و ڕێزێك نایگرێتەوە. #وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە #نیچە

گۆشە بینای بێهیوایی لەژیان ئەگەر خەڵکانێك دەنجنگن لەگەڵت چونکە وا دەبینن کە تۆ جێگەی زیانی بۆ ئەوان، بەمهۆیەوە موعاناتی تۆ و ئەوانیش بەردەوام دەبێت، ئەوا تۆ خۆت کۆتایی بەو موعاناتەی ئەوان بهێنە و چیتر با وجودت نەبێت. ابو علای معری دەربارەی لەدایکبوونی دەڵێت: هذا ما جنى ابي علي وما جنيت على احد (لەدایکبونم) ئەو تاوانە کە باوکم بەرامبەر منی کرد، بەڵام من تاوانم بەرامبەر هیچ کەسێك نەکرد(هیچ نەوەیەکم نەخستەوە). فەلسەفەی تەشائوم دەڵێت: هەمومان کۆڕاین لەسەر ئەوەی ژیان بریتییە لە موعانات بۆ ماوەیەك، دەی بۆچی کۆتایی پێ نەهێنین؟!! با خۆمان ببەخشین لەو پێناوەدا و چیتر وەچە نەخەینەوە تا نەیەنە ئەم ناو ئەم کابوسەی ژیانەوە. هەموو مرۆڤەکان بێزارن لەیەکتری، کەچی لە هەمان کاتدا بەبێ یەکتری ناژین! مرۆڤ کائینێکی زۆر نەزانە، مەگەر هۆکاری بێزاریت هەر ئەوە نییە کە لە ناو ژیاندایت؟ دەی بۆچی دەستی لێ هەڵناگریت؟ بۆچی شەڕی لەسەر دەکەیت؟!! ژیانێك سەرەتاکەی بە گریانی خۆت دەستپێدەکات و کۆتاییەکەی بە گریان لەسەرت دەبێت، لەنێوان ئەو دوو گریانەشدا کابوسێکی بەردەوامە، دەی بۆ کۆتایی پێ ناهێنیت؟!! * منیش لێرەدا دەمەوێت بڵێم: هەڵەی ئەم گۆشە بینایە لەوەدا نییە کە تێڕوانینیان بۆ ژیان بەو جۆرەیە، ئەوە ڕاستییەکە کە حاشا هەڵنەگرە، بەڵام هەڵەی ئەوان لەوێدایە کە وا دەزانن مرۆڤ بە ویستی خۆی دەتوانێت دەستی لێ هەڵبگرێت. ئەبێ ئەوە بزانن کە چۆن بە ناچاری هاتون بۆ ناو ئەم جیهانە، ئاواش بە ناچاری دەبێت ئەو ماوەیەی تیادا بەسەر ببەن، ئەبێ باش بزانیت کە ئیرادەی تۆ هیچ نییە جگە لە جێبەجێ کردنی ئیرادەیەکی باڵاتر، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو وای دەوێت، پرسیارکردنیش لەوەی بۆ وای دەوێت بێ مانایە، چونکە داخوازی مانایە لە خودی مانا. #هەڵگۆزراوە

🌟 بسم اللە؛ لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەک جەستە وان» هەڵمەتی پێنجەم بە دروشمی #مانگێک_بۆ_غەززە ڕادەگەیەنین. بە
🌟 بسم اللە؛ لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی «ئیمانداران وەك یەک جەستە وان» هەڵمەتی پێنجەم بە دروشمی #مانگێک_بۆ_غەززە ڕادەگەیەنین. بەڕێزان، لە تەواوی کوردستان، ئێران، ئەوروپا هاوکاری وەردەگرین...
بەشداربە لە دابینکردنی خواردن بۆ ئیفتارکردنەوەی ڕۆژوەوانانی غەززە و بنیاتنانەوەی غەززە.
بۆ بەشدارییکردن: پارە یاخود باڵانس بۆ ئەو ژمارانەی خوارەوە بنێرن: 🔖 FIB: 07503709011 07765527923 07515731601 07703037794 🔖Fastpay: 07515731601 07719969760 07712157575 07501462404 🔖 Asia 07765527923 🔖 Korek 07503709011 🔖 شێوازی نەقدی پارەی شار و شارۆچەکانی کوردستان، ئێران، تورکیا، ئەوروپا و دەرەوە... وەردەگرین. ـ
 بەڕێزان تا بۆتان دەکرێت هاوکارییەکانتان بە ڕێگای FIB بنێرن. بۆ پەیوەندیی: لەم تێلیگرامەوە ☟ «t.me/Gazzakurd» بۆ پەیوەندی تەلەفوونی: «07765527923» «07503709011» ـ

Repost from دژە باو
مەسیحییەت و دەسەڵات بە تێڕوانین لە سیاقی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و فەلسەفیی ئاینی مەسیحییەت، هاوکات لەگەڵ تێڕامان لە دەقەکانی، د
مەسیحییەت و دەسەڵات بە تێڕوانین لە سیاقی مێژوویی و کۆمەڵایەتی و فەلسەفیی ئاینی مەسیحییەت، هاوکات لەگەڵ تێڕامان لە دەقەکانی، دەبینین ئەو ئایینە سەربەخۆ نییە، بەڵکو تەواوکەرێکی ئایینی موسەوییە و پەیامبەر "عیسا"ش پەیامبەرێکە وەک باقی پەیامبەرەکانی نەوەی ئیسرائیل، پابەند بووە بە دەقەکانی تەوراتەوە، هەروەک لە ئینجیل ئاماژەی پێدەکات و قورئانیش پشتڕاستی دەکاتەوە. ئەوەی پەیامبەر عیسا لەگەڵ تەوراتدا کردوویەتی، هەمان ئەوەیە کە فەرمان بە کردنی کراوە لە لایەن داوود پەیامبەرەوە، ئینجیلیش هاوشێوەی زەبوورە. بەپێی سیاقی مێژوویی ئایینی موسەوی، بۆمان دەردەکەوێت کە سروشتێکی تا ڕادەیەک تووندی هەبووە، بەو پێیەی کە شاییستە بێت بە نەوەی ئیسرائیل و لە هەمان کاتدا سروشتی ڕوحی پەیامبەر موسا، بۆیە پێویستی دەکرد کە تەواوکەرێکی تەسەوفی بێتە سەری کە بەشی ناوەکی مرۆڤ پتەوتر بکات، هاوکات لەگەڵ داکەوتنی ئەو بەشە بە شێوەیەکی بەرچاو پاش گەڕانەوەی جووەکان بۆ شام لەسەردەمی "کۆرشی مەزن" دا. ئەوە بوو کە خودا پەیامبەر عیسای بۆ ناردن، کە پەیامەکەی تا ڕادەیەکی زۆر جەختی لەسەر بابەتی ڕوحی دەکردەوە، نەک تەشریع و سیاسەت و بەڕێوەبردنی خەڵکی، بۆیە ئەگەر دیقەتی وردی هەندێک دەق بدەین وەک: (ئەگەر زلەیەکیان لەلای ڕاستتدا، لای چەپیش ببە پێشەوە)، یاخود: (باش بن تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکانیشتان)، دەبینین جەختی بەردەوام لەسەر لایەنی ڕوحی مرۆڤ دەکاتەوە، و مرۆڤ هەڵدەنێت بۆ دەستبەردان لە دنیا و فەرامۆشکردنی. بەم شێوەیە مەسیحییەت بڵاوبوویەوە لە ڕۆژئاوا دا، بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە سیستەمی بەڕێوەبردن و دەسەڵات بکات، بەڵکو دەسەڵات بەتەواوی درا بە پادشاکان لەڕووی سیاسییەوە، هەرچەندە شەرعی بوونیان لە پاپا وەردەگرت، بەڵام شێوازی بەڕێوەبردن لە دەستی خۆیان بوو چونکە هەم دەقەکانی ئینجیل پاڵپشتیی دەکرد بۆ ئەو تەفویز کردنە و هەم تەشریع و دەستورێک نەبوو تا بۆی بگەڕێنەوە، دەقە پیرۆزەکەش ڕوونە: (ئەوەی بۆ خودایە بۆ خودایە، و ئەوەی بۆ پادشایە بۆ پادشا). ئینجا لێرەوە وردە وردە ئاینی مەسیحییەت لەلایەن عەلمانییەتی ڕۆژئاواییەوە دەستی تێڕۆکرا و بەلاڕێدابرا، و دەسەڵاتیش لە شوێنکەوتووانی سەنرایەوە بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بەڕاستی ئایینی دەسەڵات نییە، بە تەنها ناکرێت وەربگیرێت، بەڵکو پێویست دەکات وەک تەواوکەرێکی ئایینی جولەکە تەماشا بکرێت. #ڕەسەنایەتی #مەسیحییەت

کەسایەتی ترەمپ بۆ ئەوە نابێت بەرپرسیارێتی ئیمپڕاتۆرییەت بگرێتە ئەستۆ. بەهۆی چەند خاڵێکەوە: - ترامپ کەسێکی بازرگانە نەك جەنگی و سیاسی و ستراتیجی، بازراگانیش لەڕوی ڕوتبەی عەقڵیی و ڕوحییەوە زۆر لەو کەسانە نزمترە، هەروا کەسایەتی بازرگان لەسەر ماددە دامەزراوە و ئیفتیقاری هەیە بۆ مەعنەویەت کە بنەمای بەردەوامییە لە بەهێزیی و گەورەیی و شکۆمەندی و سەرکەوتن. - ترامپ کەسایەتییەکی ناخ لاواز و ڕوکەش توندی هەیە، دەیەوێت لە ڕێگەی ئەو شێوازە لە مامەڵە کردن لەگەڵ دوروبەرییدا بە پشتبەستن بە جەبەروتی ئیمپڕاتۆرییەتی ئەمریکی، ترسنۆکییەکەی بشارێتەوە. - ترامپ پیاوی جەنگ نییە، بەڵکو بەدوای ئاشتییا دەگەڕێت، هیچ کاتێکیش ئیمپڕاتورییەت بە ئاشتی بەردەوامی پێنادرێت، ئەمریکای ئایزنهاوەر و نیکسۆن و ڕێگان و بۆش، ئەمریکای ئیمپڕاتۆرییەت بوو نەك ئەمریکای ئۆباما و بایدن و ترامپ، ئەوان شتێکیان بوتایە دەیانکرد و هیچ لایەنێکیش نەیدەتوانی ڕەتیبکاتەوە چونکە هێشتا ڕوحییەتی جەنگاوەرییان تیادا مابوو کە لە جەنگی دووهەمی جیهانی و کۆریا و ڤێتنام وەریانگرتبوو، بەڵام ئەمریکای ترام تەنها پارەی بینییەوە و ترامپ خۆشی هەروا. ئەمریکا لە 2001ەوە لە داڕماندایە، گەیشتۆتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار لە تەمەنی دەوڵەتدا کە قۆناغی خەڵەفان و پیربوونە، ئەوەی ئەمریکا دەتوانێت بگێڕێتەوە بۆ سەر ڕێبازەکەی پێشوی مرۆڤی مەدەنی نییە، بەڵکو پیاوی جەنگە، ئەوەش چیتر لە ناو ئەمریکییەکاندا قبوڵکراو نییە بەهۆی زاڵی ڕێڕەوی فیکری مۆدێرنە بەسەر تاکی ئەمریکیدا. #باسێکی_سیاسی #ئەمریکا #ترامپ #تەپاوتلی_مۆدێرنە