uz
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Kanalga Telegram’da o‘tish

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Ko'proq ko'rsatish
1 396
Obunachilar
+324 soatlar
Ma'lumot yo'q7 kunlar
-1230 kunlar
Postlar arxiv
ئێمە و مۆدێرنەكان لەوەدا هاوڕاین كە دەبێت دابوو نەریتە جیاوازەكانی نەتەوەكان بە شتێكی سروشتی ببینین، بەڵام ئەمە تەنها هاوڕایی
ئێمە و مۆدێرنەكان لەوەدا هاوڕاین كە دەبێت دابوو نەریتە جیاوازەكانی نەتەوەكان بە شتێكی سروشتی ببینین، بەڵام ئەمە تەنها هاوڕاییەكی ڕوكەشە، چونكە ئەوەی ئەوان دەیانەوێت لە لە كلتوری نەتەوەكان بریتییە لە خەساندنی لەژێر فشاری لیبڕاڵیەتدا. لیبڕاڵیەت لە ڕاستیدا هیچ شتێكی جگە خۆی قبوڵ نییە و هیچ فیكرێك لەخۆی بە شایستەتر نابینێت و هەڵگرانی فیكرەكەش جگە خۆیان بە مەر و ماڵات دەبینن، وەك خودا تەماشای خۆیان دەكەن و ئەوانیتر بە كۆیلە دەبینن!!. ئەمڕۆ لە جیهاندا جیاوازیە كلتوریەكان هیچ قیمەتێكی مەعنەویان نییە لەژێر دەسەڵاتدارانی لیبڕاڵیدا، جگە كۆمەڵە ڕوكەشی ماددی هیچی دیكەیان لێ نەماوەتەوە، تاكەكانی هەڵگری ئەو كلتورانەش خاوەن ناخێكی لیبڕاڵین لە ڕاستیدا. جیاوازی كلتور لە بنەڕەتدا یەك سەرچاوەی هەیە، بەڵام دەركەوتنی بەشێوازی جیاوازە لە ڕوكەشدا، بەڵام لە مۆدێرنەدا هیچ سەرچاوەیەك نییە بۆ كلتورەكان جگە ئەوەی كۆمەڵێ خورافیاتە گەلان دڵی خۆیانی پێ خۆشدەكەن، سیكۆلاریزم دێت و لەژێر سەقفەكەی خۆیدا سوچێكی پێ دەدات تا مومارەسەی بكات بەو مەرجانەی كە خۆی بۆی دادەنێت. #تەپاوتلی_مۆدێرنە #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

وڵامەکانی ڕۆسنبێرگ دەربارەی پرسیارە گەورەکانی ژیان لەسەر مەنهەجی مولحیدان : خوا هەیە؟ نەخێر حەقیقەت چیە؟ فیزیایەکی ڕووت ئامان
وڵامەکانی ڕۆسنبێرگ دەربارەی پرسیارە گەورەکانی ژیان لەسەر مەنهەجی مولحیدان :
خوا هەیە؟ نەخێر حەقیقەت چیە؟ فیزیایەکی ڕووت ئامانجی گەردوون چیە؟ هیچ مانایەک بۆ ژیان هەیە؟ نەخێر ئایە بۆ لێرەم؟ تەنها بەختێکی هیچوپوچانە هیچ ئیرادەیەکم هەیە؟ نەخێر. جیاوازیەکی بنەڕەتی ئەخلاقی لەبەینی باشە و خراپە هەیە؟ نەخێر هیچ جیاواز نیە. بۆ دەبێت بەئەخلاق بم؟ چونکە خۆشترە لەوەی بێ ئەخلاق بیت و ویژدانت ئازارت نادات. ئایە شتە نایاساییەکان چین؟ بەدڵی خۆت چیت پێ باشە ئەوەبکە.

بڕوا بکەن هەتاوەکو خوا بفەرموێ بەسە عەقیدە و فکرم لەگەڵ ئەم پیاوە جیاوازە بەس سبحان الله کە گوێی لێ ئەگرم ئەو قسانەی ڕێک ئەچێتە دڵەوە. کەسێکە عەجایەب بۆ خوا سوڵحاوە، خوای گەورە پایەداری بکات و ئێمەش و ئەویش هیدایەت بدا.

ئوممەت نیشتیمان ئەو بتانەن کە لەلایەن دیندار و بێدینەوە ئەپەرسترێن.

کاتێک سووڕی شارستانیەت کۆتایی دێت، ئەستەمە بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە هیچ شتێک بەدەست بهێنرێت، جەرەیانی هێندە بەه
کاتێک سووڕی شارستانیەت کۆتایی دێت، ئەستەمە بە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزە هیچ شتێک بەدەست بهێنرێت، جەرەیانی هێندە بەهێزە مرۆڤ لەگەڵ خۆی دەبات. باشترین کارێک بیکەین بریتیە لە سەرسامنەبوون بە سەرکەوتنی ڕواڵەتی و ڕووکەشی و ماددی سەردەم، کە پەیوەندی بە هیچ بنەمایەکی ئیلاهی و ڕۆحی (توڕاسی)ەوە نییە.'' هەر بەڕاستی ئەو سەرکەوتنەی مۆدێرنە و ماددیگەرایی بەردەوامییەکەی کورتە، مرۆڤ نابێت سەرنجی لەسەر ئێستا بێت و ئەو شتانەی لەبەردەستیدایە بەڵکو دەبێت ئەو بارودۆخانە لەبەرچاو بگرێت کە ڕەنگە سەرهەڵبدەن لە داهاتوودا و بۆیە ئەو بنەمایەی کە دەبێت پەیڕەو بکرێت ئەوەیە کە وازبهێنرێت لە هێز و پرۆسەکانی ئەم سەردەمە ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر، بەڵام ئێمە ئەساڵەت و ڕەسەنایەتی و لایەنی ڕۆحی خۆمان لەدەست نەدەین. - یولیوس ئیڤۆلا خوای گەورەش ئەفەرموێت ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قُوا أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا﴾ بۆیە ئیشی سەرەکی ئێمە پاراستنی خۆامن و کەسەنزیکەکانمانە نەوەک دەعوەکردنی خەڵکی. #سەرنج #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

ڕەسول شەمعەن ئێمەش پەروانە..

ئەمە بخوێننەوە هااا بەس خوا ئەزانێ چەنێ پێوەی ماندوو بووم😄

Repost from پێشەکی
زانایانی کورد و کردنەوەی دەرگای تەحقیق لەم ئەڵقەیەدا باس لە ڕۆڵی زانایانی کورد دەکەین لە بواری زانستە ئەقڵییەکاندا. لێرەدا ڕو
زانایانی کورد و کردنەوەی دەرگای تەحقیق لەم ئەڵقەیەدا باس لە ڕۆڵی زانایانی کورد دەکەین لە بواری زانستە ئەقڵییەکاندا. لێرەدا ڕوون دەبێتەوە ئەو ڕۆڵەی زانایانی کورد لەم بوارەدا گێڕاویانە، ڕۆڵێکی مێژووی بووە و بەبێ ئەوان، زانستە ئەقڵییەکان بەو شێوەیە بەرەوپێش نەدەچوون فەرموون بینەری ئەڵقەکە بن https://www.youtube.com/watch?v=eqe1nGDF00g

لە ڕابردودا ئەگەر كەسێك ئازادبووایە ئەوا بە واتا بەرزەكەی ئەو وشەیە ئازادبوو، ئازادبوو لەوەی بۆكوێ دەڕوات لەم زوییە”پێویستی ب
لە ڕابردودا ئەگەر كەسێك ئازادبووایە ئەوا بە واتا بەرزەكەی ئەو وشەیە ئازادبوو، ئازادبوو لەوەی بۆكوێ دەڕوات لەم زوییە”پێویستی بە پاسپۆرت و ڤیزە نەبوو”. ڕۆژانە كاری دیار نەبوو، گەر ڕۆژێك تاقەتی هەبوایە بەیانی تا ئێوارە كاری دەكرد لە زەویە كشتوكاڵێەكەیدا بووایە یان دوكانەكەی یان لەگەڵ ئاژەڵەكانی یان ...هتد. كاتێكێ زۆری هەبوو تا بیر بكاتەوە لە مانا بەرزەكان، زۆربەیان ئەوەندەی خواردنی ئەو ڕۆژەیان هەبوایە گوێیان لە سبەی نەبوو چونكە قیمەتی دنیایان دەزانی، هەر بۆیەش دەبینی لە چیرۆكی هاوەڵانێ ئازیزدا كە هەمیشە بە دەوری جەنابیانەوە بوون، بیر بكەوە چۆن ئەوەیان بۆ ڕەخساوە ئەگەر وەك مرۆڤی ئەمڕۆ بوونایە؟!!. مرۆڤی ئەمڕۆ نانیش بە ڕێگاوە دەخوات، هەر ڕادەكات و فریا ناكەوێت، گورچیلەی خۆی دەفرۆشێ بۆ ئایفۆن، وەك گوێدرێژ لە بەیانی تا ئێوارە كۆیلایەتی بۆ خاوەن كارەكەی دەكات، لە هەفتەیەكدا ڕۆژ و نیوێك بواری هەیە كە تێیدا تەنها فریای دەركردنی هیلاكی هەفتەكەی دەكەوێت!!! لەژێر سیستمێكدایە بە موو ناتوانێت لێی لابدات لەپێناو تەقاوتییەكدا كە لە تەمەنی پیریدا پێیدەدەن تا نەكەوێتە سەر جادە!! جا دێت و دەڵێ ئێمە ئازادین! باقیت ناوێ؟

غەیری وەحدەت لە وجوودا نییە، کەسرەت وەهمە شادە تەکراری یەکە، مەنشەئی ئەوهامی عەدەد «مەحویا» با بەسی بێ شیرکی تەشەببوس بەم و بەو بگرە بەس دامەنی تەوحیدی "هُو اللهُ احد"
((مەحوی))

٧٧٧٧_27-12-22_12-43-23-272.mp32.01 MB

جەنگ كردن دژی یەكتر لەسەر حەق و بۆ گەیشتن بە حەق، تایبەتمەندیەكی ناوازەی مرۆڤی توراسی بوو، دەریدەخات كە مرۆڤی پێشوو تەنانەت ل
جەنگ كردن دژی یەكتر لەسەر حەق و بۆ گەیشتن بە حەق، تایبەتمەندیەكی ناوازەی مرۆڤی توراسی بوو، دەریدەخات كە مرۆڤی پێشوو تەنانەت لە ڕشتنی خوێنیشدا لایەنێكی ڕوحی مەعنەوی بەرزی بینیوە، بە چاوپۆشی لەوەی لە ڕاستیدا حەق بە كامیان بووە. ئەمما مۆدێرنە ئەو تایبەتمەندییە ڕوحییەی لە جەنگ دەرهێنا وەك باقی دیاردەكانی دی بێ گیانی كرد و كردییە ئەداتێك بۆ بەدەستهێنانی سودی مادیی و تێیدا نە بكوژ دەزانێ بۆ دەكوژێ و نە كوژراو دەزانێ بۆ دەكوژرێت، چونكە هەردوولا جەنگ بەبێ مەعنا دەكەن و كاری بێ مەعناش جگە جوڵە و سكونێك هیچی دیكەی لێ ناخوێنرێتەوە. #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

جا ئیتر خوانەکات پۆستێک بکەیت و بنوسی چ کتێبێک باشترینە تا ئێستە خوێندبێتتەوە هەمووی ئەبێ بە ئیمامی ڕەببانی و ئەنوسێ (بەشانازیەوە قورئان) جا ئەم ئیمۆجیەشی لەگەڵ دائەنێن جار جار (😇). ئەمەش تەعبیرە لە ئیمانی ڕوکەشی و زاهیری، کە ئەگەر خەڵک لەسەر شتێک بوو حەماسەت ئەیگرێت و ئیمانی زیادەکات خۆ ئەگەر نەمان ئەوە فت. جا ئەوەی تێکەڵاوی ئەهلی تەسەوفی نەکردبێت بە جوانی دیقەتی ئەو فەرقە ناکات، کە ئیمانی جەماوەری و حق الیقین چۆنە، کاتێکیش هەستی پێ ئەکرێ کە وەک مەولەوی ڕۆمی ئەفەرموێت (ببیتە نەی، ئەو نەیەی بەتاڵە لە خۆی و خوای گەورە ئەیژەنێت). بۆیە خەیاڵپڵاویە وابزانیت بە غەیری عیرفان ئەتوانی بگەیتە یەقینی ڕاستەقینە. #سەرنج

بنەماکانی من ئەو بنەمایانەن کە لەلایەن هەموو کەسێکەوە کە پێش شۆڕشی فەرەنسا لەدایک بووە بە تەندروست و سروشتی دادەنران. - یولیو
بنەماکانی من ئەو بنەمایانەن کە لەلایەن هەموو کەسێکەوە کە پێش شۆڕشی فەرەنسا لەدایک بووە بە تەندروست و سروشتی دادەنران. - یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

Repost from تێڕوانین
الشرق والغرب) بۆیە پێویستە كتێبەكانی گینۆ وەربگێردرێن، بەتایبەت ئەو چوار كتێبەی، فكری ئەم پیاوە تا ئەمرۆش سودبەخشە، چونكە ئەو لەشتە رەهاكان دەنوسێت، لە پرسە گەورەكان قسە دەكاتن، لەوانەی كە بابەتەكانی گینۆیان وەرگێراوە یەكەم كەس شیخ عبدالحلیم محمود، لە كتێبی (قضیة التصوف) كە سەرچاوەی یەكەمم بوو بۆ ئەم بابەتە، لە ئێستاش دا عبدالباقی مفتاح سەرقاڵی وەرگێرانی كتێب و بابەتەكانی ئەم پیاوەیە، چیرۆكی ئەم بابەتە بیست وسێ ساڵ لەوە پێشە، لەوكاتەی وازم لێهنا چونكە هیچی لێ حاڵی نەدەبووم، بەڵام دوای ئەو هەموو ساڵە ئێستا تێی دەگەم، بۆیە ئەمە بۆ گەنجە لێكۆڵەرەكان جێ دەهێڵم، ئەوانەی شاسته‌ترن لە توراسی ئەم پیاوە، كە دەرچووی فەلسەفەو بەراوردی ‌و ئاینەكانن، ئەمە شایەنی ئەوانە، باشتر لە گینۆ دەگەن، بۆ نوسینی تێزی ماستەرو دكتۆرا، یاخود هەربابەتێكی تر پەیوەست بەو. رحم الله یحیی عبد الواحد، رونی گینو سابقا.. رحمه الله بأوسع رحمە وأجملها. ئه‌مه‌ ناوي به‌شێك له‌ كتيبه‌كانيه‌تي: خطأ الاتجاه الروحاني (أي ما يسمى تحضير الأرواح). باطنية دانتي. الإنسان ومصيره وفقًا للفيدانتا. القديس برنارد. السلطة الروحية والسلطة الزمنية. أحوال الوجود المتعددة. عروض نقدية. سيادة الكم وعلامات الزمان. الميتافيزيقا الشرقية. لمحات عن التسليك الروحي. المبادئ الميتافيزيقية لحساب التفاضل اللانهائي. لمحات عن الباطنية المسيحية. البدايات: دراسة في الماسونية الحرة وجماعات الأخوة (جزآن). الصور التراثية والدورات الكونية. لمحات عن الصوفية الإسلامية والطاوية. قلب ودماغ (إشكالية العلم بين الدين والعقل). مليك العالم. مدخل لدراسة العقائد الهندية. الثيوزوفية: تاريخ دين مزيف. وجهات نظر بشأن البدء. ن: ئیلیاس بەلكا و: إسماعيل طه #بینین #bineen #تێڕوانین

Repost from تێڕوانین
گه‌شتى عه‌قڵى پياوێكى كه‌م وێنه‌: نزیكه‌ی سێ‌ دەیە دەبێت، رینیە گینۆ دەناسم، ده‌مه‌وێت رۆژێك بابەتێكی لەسەر بنوسم، كاتێك دەستم بە خوێندەوەی نووسينه‌كانى كرد، زانستەكانی ئەم پیاوە قورس بوو بۆم. نەمدەتوانی بەتەواويی تێیبگەم، هەروەك كارێكی گرانە لە سەر خوێنەرانی بەرێز لە دووبابەتی پێشوو بگەن لە بارەی كیمیاوە، ئەمەش هۆكاری ئەوەیە بەخ وێنەر بڵێم ئەمە نمونەی رۆشەنبیريی ئەو پیاوەیە، هەركەس بیەوێت لەم پیاوە بگات، دەبێت شارەزای لە رۆشەنبیری كۆن و زانستە شاردراوەكان هەبێت. گینۆ نوسەر، یان بيرمه‌ندێكی ئاسایی نیە، ئەوەندە بەسە "ئان ئاندری جید" رۆژێك بە دڵەراوكێوە گوتی: ئەگەر بۆچونەكانی گینۆ راست دەرچن ئەوە فكری من دادەرمێت، هیچ رەخنەیەكم لە بۆچونەكانی نەبینیوە، فكری ئەم پیاوە هەڵناوەشێتەوە، گرفتی من ئەوەیە بەتەمەن داچووم رێگای چاوپێداخشانەوەم نیيە، ئەگەر لە ته‌مه‌نى گه‌نجيم كتێبەكانیم بخوێندبوایەوە، ژیانم سەرەوژێر دەبۆوە. ئەم پیاوە كێیە؟ گینۆ لە خێزانێكی كاسۆلیكی پارێزكار، لە ساڵی 1886 بە دووری 172 لە پاریس لە دایك بووە، پاشان خوێندی لە زانكۆی پاریس واز لێهێناوە، خۆی یەكلاكردیتەوە بۆ رەوتە باتینی و ڕوحانی و غەیبیەكان، كە لەو سەردەمە لە پایتەخت باوبووە، كاتێك بە تەواوی شارەزا بوو، زانی زۆربەی بۆچونەكانی راست نین، بۆیە وازی لێهێنان. لێرەوە گینۆ ئاشنا دەبێت به‌ شیمیرنۆی بۆ ماوەی سێ ساڵ ده‌بێت بەرێوربەری گۆڤاری (الطریق) ، پاشان ئەم پیاوە مسوڵمان دەبێت، ناوی خۆی دەنێت (عبدالحق). گینۆ یارمەتی دەدات بۆ دەكردنی گۆڤاری (المعرفە، أو الغنوص) كە تایبەت بوو بە ئیسلام و ئاینە دەستكردەكان، قوتابخانە رۆحیيەكان. كە تێیدا رەخنەی لە لادانەكانی ماسۆنی رۆحگەرایی نوێ و باتینی هاوچەرخ و كولابی یەهودی دەگرت، گینۆ زۆربەی فكرەكانی لێرەوە بڵاو دەكردەوە. گینۆ بە قۆناغی گومانێكی قوڵا تێپەری، لەساڵی 1912 كۆتایی پێهێنا، مسوڵمان بونی خۆی راگەیاند، ناوی خۆی نا عبدالواحد یحیی، بۆیە هەندێك بە غەزالی ده‌شوبهێنن، مسوڵمانبونی لەسەر دەستی عبدالرحمن علیشی زاناو سۆفی شۆرشگێربوو، كە چەوسێندراوەتەوە زیندانی كراووە، یەكێك بوو لە دیارترین ئەندامانی شێخ محمد. شێخ عبدالرحمن علیش سودی زۆری گەیاند بەگینۆ، لە فكری سەرەكی كتێبی (رمزیە الصلیب) گینۆ ئیفان غوستاف فینلەندی بە شیخ علش ناساند، ئەوە بوو لەسەر دەستی مسوڵمان دەبێت، ناوی خۆی دەگۆرێت بۆ عبدالهادی، كە لەگەڵ گینۆ هاوكار بوو لە دەركردنی گۆڤارێكی ئیتاڵی بەناوی (النادی). لەو ماوەیەدا گینۆ خێزانە فەرەنسیيەكەی و دایكوباوكی لەدەست دەدات، خانەیەكی بڵاوكردنەوەی فەرەنسی پێشنیاری بۆ دەكاتن سەفەر بكاتن بۆ میصر، بۆ ئەوەی راستەوخۆ بتوانێت سەرچاوەكانی رۆشەنبیری ‌وئیسلامی بخوێنێتەوە، ئەویش رەزامەنديی دەردەبڕێت لەسەر گەشتەكەی، ئەوەبوو ساڵی 1930 دەچێتە میصر تا كۆچی دوایی لەوێ دەمێنێتەوە. گینۆ لە قاهیرە ژیا، بەشێوازێكی سادە، خۆی یەكلاكردەوە بۆ نووسین و لێكۆڵینەوە، خۆی لەخەڵك دەپاراست بە تایبەت ئەورووپیەكان، تەنها كەمێك نەبێت، وەك خاتوو فیلنتین دی سا بوان، ئەدیب رۆژنامەنوسێك بوو لە خێزانی شاعیری گەورەی فەرەنسی لامارتین بوو، كە ئەویش مسوڵمان بوو لە قاهیرە دەژیا. گینۆ لە میصر زەواجی كرد لە گەڵ كچی شێخ محمد إبراهیم، خەدیجەو لەیلاو عبدالواحد بوو، نەوەكانی ئێستاش لەمیصرن، لەو زۆربەی نووسینەكانی لەو ماوەیە بوون، بابەتەكانی دەنوسی بەفەرەنسی دەیناردە فەرەنسا بۆ بڵاوكردنەوە. لە ساڵی 1951 لە قاهیرە كۆچی دوايی كرد، زۆربەی رۆژنامە ئەوروپیەكان بابەتی زۆریان تایبەت كرد، هەندێكیان ژمارەی تایبەت، ئەمەجگە لەوەی كتێبی سەربەخۆی لەسەر نوسرا، لەلایەكی ترەوە نەیارەكانی هێرشی توندیان كردەسەرە، كەنیسە خوێندەوەی كتێبەكانی حەرام كرد، هەروەك زۆرێك لەوانەی لەسەریان نوسیوە ئاماژەیان بە مسوڵمانبوونی نەكردەوە، ئەگەرچی ئەم كارەیان لەشەرم و پەلەیی بووە، وەك ئەوەی كە ئەو ئاینە عەقڵە گەورەكان پێوەی پابەند دەبن. گینۆ حەڤدە كتێبی بە فەرەنسی نوسی، زۆرێكیان بۆ گرنترین زمانەكانی ئەوروپا وەرگێردراوەن، ئەمە جگە لەوەی چەندان بابەتی گرنگی نوسیوە. گرنگترین كتێبەكانی ئەمانەن، (الثالوپ العظیم. أزمە العالم الحدیث. رمزیە الصلیب.

Repost from تێڕوانین
photo content

ئەتوانن ئێستە داغڵی گروپچات ببن هەر ڕەخنەو شتێکتان هەبوو لە خزمەتتانام بەس تخوا بێ مناقەشە. https://t.me/+jBVQ0-NabhU3ODli