عَنْقّاْءُ
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Ko'proq ko'rsatish1 394
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-17 kunlar
-1330 kunlar
Postlar arxiv
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
مۆتەكەی پڕۆژەی ئێران
پڕۆژەی شیعەگەرایی ئێرانی تەنها لە بازنەی بیر و باوەڕێكی لاڕێدا خۆی نابینێتەوە، بەڵكو پڕۆژەیەكی تەوزیف كراوە لە پێناو بنیاتنانەوەی دەوڵەتی ئاخمینی و ساسانی كیسرەویدا، كە بۆ چەندین سەدە باڵیكێشابوو بەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەند و ئاسیای ناوەندا.
لە ئێستادا كوردستان لە هەردوو ڕوی پڕۆژەكە بە عەقەدی و ئیمپریالییەكەیەوە لەژێر مەترسیدایە. لەڕوی عەقەدییەوە كە شیعەگەراییە و كیانێكی لادەرە لە ڕێگای ڕاستی هاوەڵانی پەیامبەر(صلی اللە علیە وسلم) و كۆمەڵەی ڕزگاربوو، هەروەها لە دژی سوننە دروست بووە لە بنەڕەتدا.
لەهەمان كاتددا لەڕوی سیاسییەوە ئیمپڕاتۆری فارسی لەعنەتێك بووە بەسەر كوردەوە بە درێژایی مێژووی ئاخمینی و ساسانییەكان كە كورد تێیدا وەك كۆیلە تەماشا دەكرا و دەبوو لەكاتی ژن خواستندا پیاوان یەكەم شەوی زاوایەتیان بدەن بە بەگە فارسییەكان وەك دروشمی گوێڕایەڵی و شوێنكەوتنی دەسەڵاتی ئیمپڕاتۆر!.
بۆیە:
كورد لەمڕۆدا لە كوردستان پێویستە لە دوو ڕووەوە خۆی بەهێز بكات بۆ ڕوبەڕو بوونەوەی هەردوو بەشە عەقەدی و سیاسییەكەی پڕۆژەی ئێرانی:
- سەرەتا ئێمە پێویستمان بە ئینتیمایەكی عەقەدی توند هەیە لە بەرامبەر ئینتمای عەقەدی شیعەدا، ئەویش ئینتیمای سوننەچێتی و مەزهەبگەراییە، پێویستە توند دەست بە مەزهەبی سوننەوە بگرین و هیچ تەنەزولێكی تێدا نەكەین لە هیچ ڕوێكەوە، ئەبێ شانازی بكەین بە سوننی بوونمان، لەبەرامبەر هەر یەكێكیان ئێمە حەجاجێك بین، پێویستە لەسەرمان تەنانەت ئەگەر خۆشەویستیشمان نەبوو بۆ ئومەوییەت و ئومەوییەكان لەبەرامبەر ئەواندا ئومەوییبین و هێرش كردن بۆسەر ئەوان بە هێرش بزانین بۆسەر سوننە، وەگەر وانەكەین و سروشتی نزیكبوونەوەی مەزهەبی بەسەر خۆماندا زاڵكەین ئەوا شیعە سەردەكەوێت چونكە ڕووە عاتفییەكەی بەهێزترە، عاممەی خەڵكیش بە عەتف بیردەكەنەوە نەك عەقڵ.
- پاشان پێویستمان بەجیاكردنەوەی كورد هەیە لە مێژووی فارسی، بەوەی كە ئێمە و فارس نە كوڕە مامین و نەئێمە لەوانین نە ئەوان لە ئێمە، بەڵكو ئێمە میللەتێكی سەربەخۆین لە ناوچەكەدا و خاوەنی مێژووی سەربەخۆین نەك مێژووی تێكەڵ بە فارس، ئەوەشی هە ڕۆژێك لە ڕۆژان بەفارسی نوسیومانە و شاعیر و نوسەرەكانمان ئەو زمانەیان بۆ نوسینەكانیان بەكارهێناوە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیستیعماری فارسی بەسەرمانەوە و بیربردنەوەی زمانەكەمان لەلایەن ئەوانەوە دوای زاڵبوون بەسەرماندا، دەبێت ئینتیمامان بۆ عەرەبی زیاتر بكەین كە سەرچاوەی سروشە وەك لە فارسی، لە هەمان كاتدا عەرەبیش وەك ئێمە هەمان بەربەرەكانێی لەگەڵ فارس هەیە لە مێژووێكی دێرەوە و دەیان بەڵگەی مێژوویمان هەیە لە كتێبی شیعەكان خۆیان كە داوای لەناوبردنی عەرەب دەكات.
هەروەك چۆن كوردیش بە گەلێكی شەڕەنگێز ناوزەند دەكات لە هەمان كاتدا، كەواتە ئینتیمامان بۆ فەرهەنگی عەرەبی خۆی لەخۆیدا گورزێكی كوشندەیە لە سیاسەتی ئیمپریالی فارسی.
بەم دوو ڕێكارە كە هەر یەكێكیان چەندین ڕوی جیاوازی لێ دەبێتەوە، دەتوانین ڕوبەڕوی هەڕەشەی پڕۆژەی فارسی و شیعەگەرایی ببینەوە.
#باسێكی_سیاسی
#باسێكی_فیكری
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ڕوبەڕوبوونەوەی ڕەوتی ئێرانیزم و تەشەیوع لە كوردستاندا:
لە كوردستان سێ پڕۆژەی سەرەكی نێودەوڵەتیو هەرێمی كاردەكات;
- پڕۆژەی توركی كە خۆی لە هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی توركیایەكی نیمچە سونیی عوسمانی بەهێز دەبینێت و تەواوی كارەكانی بۆ ئەو ئامانجە خستۆتەگەڕ.
- پڕۆژەی ئەمریكی كە كار بۆ چەسپاندنی لیبڕاڵیەتێكی ڕادیكاڵی دەكات بە هەموو توانایەوە لەپاڵ سودە مادییەكانی لە وڵاتەكەدا.
- پڕۆژەی ئێرانی كە كار بۆ بڵاوكردنەوەی تەشیعو تەوزیفی تەشەیع دەكات لە خزمەتی هیلالی فارسی و ئیمپڕاتۆری كیسراییدا.
پڕۆژەی توركیا لەڕوی مەودای دوردا كێشەیەكی ئەوتۆ بۆ كوردستان دروستناكات لەسەر بیر و باوەڕیان چونكە لە هەمان بازنەی سونیدا كار دەكات لەگەڵ زاڵبونی مۆدێرنە بەسەر ڕوكەشیدا، بۆیە بەرەنگاربوونەوەی كات كوشتنە و سودەكەی دەچێتە گیرفانی دوژمنانێكی گەورەتر و مەترسیدارتر.
پڕۆژەی ئەمریكی مەترسیدارە بەڕادەیەكی زۆر بۆیە پێویستە لایەنێكی بەرەنگاری هەبێت بەرامبەری بەتایبەت لەڕوی فیكری و فەلسەفییەوە.
بەڵام لە هەردووكیان مەترسیدارتر پڕۆژەی ئێرانیی و شیعەگەراییە كە لە ئێستەدا وەك ئاگر چۆن بەناو پوشوپەڵاش دەكەوێت، ئاوا بەناو كوردستان كەوتووە و لەژێر چەندین ناودا خۆی شاردۆتەوە، زۆربەی تواناكان پێویستە لە ناوچەكەدا دژ بەم پڕۆژەیە بەهەدەر بدرێت.
لە پاشاندا باسی ئەوە دەكەم بۆ ئەوە پێویستە و چۆن دەبێت بكرێت(ان شاءاللە).
#باسێكی_سیاسی
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
پۆرنۆگرافیای جوولەکە وەك درێژکراوەی بە جوولەکەکردنی عەلمانی:
تێزی بنیامین گارلاند لە کتێبی(merchants of sin) بازرگانانی گوناهدا جەخت دەكاتەوە لەسەر ڕۆڵی گروپە کۆمەڵایەتییە جولەکەکانە لە داڕشتنی پیشەسازی پۆرن و کات بەسەربردن و مێژووی ئابووری و یاسایی و پەیوەندی گروپە جولەکەکان بە جوولەکەگەرایی عەلمانی و دروستبوونی پێگەیەکی سێکسی نوێ و پێکهاتەی کۆمەڵگەی ئەمریکیدا.
جولەکەکان لە ئەمریکا نووسەری شۆڕشێکی سێکسی بوون کە کتێبی ڕزگاری سێکسی لەخۆگرتبوو و پێشەنگی ئەو بزووتنەوەیە بوون کە ئەمریکای ناچارکرد ڕوانگەیەکی لیبڕاڵتر لە جوولەکەکان بۆ سێکس بگرێتەبەر.
بە گوتەی گارلاند، پۆرنۆگرافیای ئاشکرا لە ئەمریکا تا کۆتایی شەستەکان بەهۆی بڕیارەکانی دادگای باڵا دەستی بە بڵاوبوونەوەی بەرفراوان کرد، بڵاوبوونەوەی پۆرنۆگرافی لەگەڵ حاڵەتێکی مشتومڕی ئەخلاقی و یاساییدا بوو، بۆیە لیندۆن جۆنسن سەرۆکی ئەمریکا کۆمیسیۆنێکی سەرۆکایەتی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی کاریگەرییەکانی پۆرنۆگرافی لەسەر کۆمەڵگە.
لیژنەکە ئەندامانی یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا (ACLU)ی لەخۆگرتبوو، کە یەکەم ڕێکخراوبوو لە ساڵانی ١٩٢٠ەوە خەباتی بۆ سووککردنی یاساکانی پۆرنۆگراف دەكرد لەئەمریکا.
لیژنەکە پشتی بە ئەنجامەکانی جولەکەیەکی دانیمارکی بە ناوی بێرل کوچینسکی بەست لە ساڵی ١٩٦٧ بەهۆی ئەزموونی دانیمارك لە بە یاساییکردنی ماددە پۆرنۆگرافییەکان، بۆیە کوچینسکی ڕاسپێردرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکان و ڕاپۆرتکردنی دۆزینەوەکانی بۆ لیژنەکە.
ئەو بەو ئەنجامە گەیشت کە گوایە تاوانە سێکسییەکان زیادی نەکردووە بەڵکو کەمی کردووە دوای بەیاساكردنی ئەو بابەتە، بۆیەهۆیەوە پۆرنۆگرافی سەلامەتە!.
یەکێک لە ڕاوێژکارە سەرەکییەکانی لیژنەکە، جولەکە ”پۆڵ بێندەر” بوو، كە ئەندامی ”یەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا” بوو کە بە ئەندازیاری دامەزراندنی ڕاپۆرتی ئەو کۆمیتەیە ناوزەد کرا و دواتر بوو بە داکۆکیکارێکی ڕاشکاوانە بۆ پۆرنۆگرافیای منداڵان و بەكارهێنانی منداڵ تیایدا.
ڕاپۆرتی کۆتایییان بەو ئەنجامە گەیشتوە کە دەستڕاگەیشتن بە پۆرنۆگرافی بە تەواوی زیانی بۆ کۆمەڵگا نییە، بەڵکو تەنانەت ڕەنگە سوودی هەبێت چونکە مرۆڤ زیاتر لیبڕاڵ و لێبوردەتر دەکات.
-هەرچەندە جولەکەکان تەنها 2%ی دانیشتوانی ئەمریکا پێکدەهێنن، بەڵام زاڵن بەسەر پۆرنۆگرافیدا.
زۆربەی ئەکتەرە دیارەکانی پۆرن لە ماوەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا جوولەکە بوون، وەک وێسلی ئیمێرسۆن، پۆڵ فیشباین، وۆلین فریدلاندەر، پۆڵ نۆرمان، بۆبی هۆلاندەر، ڕۆبن گۆتسمان، هانك واینشتاین، فرێد هیرش و منداڵەکانی ستیڤ، مارجۆری، ستیڤ ئۆرنشتاین، تیۆدۆر ڕۆتشتای،. و ڕۆبن ستورمان.
لە کتێبەکەدا، گارلاند لە ڕێگەی وتار و چاوپێکەوتنەکانیانەوە، لە پاڵنەرە نائاگاکانی ناو ڕەفتارە سێکسییەکانی هەندێك لە ئەکتەرە پۆرنۆگرافییە جوولەکەکان دەکۆڵێتەوە، هەروەها پرسی فانتازیا جوولەکەکان دەخاتە ڕوو کە ئارەزووی خەوتن لەگەڵ ژنانی غەیرە جوولەکە لەخۆدەگرێت.
د.سامی الحربی
#باسێكی_مێژووی
#باسێكی_سیاسی
1 394
“ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە کولتوورێکی کامڵ، دەبێت لە لوتکەیدا حیکمەت بوونی هەبێت، نەک زانست، هەروەها کەسایەتی، نەوەک فیکر و دەبێت لە بنەماکانەوە سەرچاوە بگرێت نەک تێزەکان؛ وە لە بانگەوازەوە، نەوەک بۆچوون؛ لەتیۆرییەوە نەک گریمانە. وە دەبێت بە فیکر خۆراک بدرێت نەک بە چەمکەکان؛ لە پێشبینینەوە، نەک لە بۆچون؛ لە تێڕامانەوە نەک لە زیرەکی؛ لە دنیادیدەییەوە نەک لە زانینەوە. ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە کولتوری باڵا دەبێت ملکەچی ڕۆح و دڵ بێت نەک عەقڵ. دەبێت لەسەر بنەمای ڕاستییەکان بێت نەک لەسەر ترس. کولتوورێکی کامڵ دەبێت سەرکردەی بەرپرسیار دروست بکات نەک ڕۆشنبیری بچووک؛ کۆمەڵگەیەکی چالاک و بەهێز، نەک کۆمەڵە ئەندامێکی قەرەباڵغ (واتە تەنها قەرەباڵغی زیاد بکەن و بەس ژمارە بن)؛ ڕەفتاری پیاوان، نەوەک هەڵوێستی ڕووکەشانەی تاک (واتە هەڵوێستێکی دەستەجەمعی و پیاوانە، نەوەک وەک خەڵکی ئێستە تەنیا بە قسە بڵێت ئیدانەی ئەکەین، واتە هەڵوێستی تاک هیچ سوودی نییە ئەگەر لە کۆمەڵ و جەمعدا نەبێت).
-فرانکۆ جۆرجیۆ فریدا
#ڕەسەنایەتی
1 394
Repost from موحاریب
ئەخلاقی نەریتی ئێمە فەرمان بە ژن و پیاو دەکات کە زیاتر و زیاتر خۆیان بن، و زیاتر و زیاتر بە توندی و بوێرانە گوزارشت لەوە بکەن کە یەکێکیان دەکاتە پیاو و ئەوی دیکەیان ژن. بۆ ئێمە هەمان شت ڕیشەی هەموو بەهاکانە: قارەمانێتی، زاڵبوون بەسەر نەفسماندا.
ئەم جیاکاری جیاوازیە سروشتیە لە ڕەزامەندی ناخەوە بۆ ژن و پیاو دادەمەزرێنێت. بۆ ئاماژەی جەنگاوەر لە ڕێگەی کاری پاک و دڵسۆزیەوە لە ڕێگەی وازهێنانێکی ڕوون و پیاوانە، لە ژیانەوە بۆ "زیاتر لە ژیان" -
لە ژنیشدا قارەمانێتی قوربانیبوونێکی تەواو بۆ بوونەوەرێکی دیکە بوونی هەیە- جا ئەویش ئەو پیاوە بێت خۆشی دەوێت یان کوڕەکەی - کە ئەمەش وادەکات مانای ژیانی، خۆشی، پاساودانی و ڕزگاربوونی بدۆزێتەوە.
— جولیۆس ئیڤۆلا، ئیل کۆریێر پادانۆ
#ڕەسەنایەتی
1 394
پێکدادانی شارستانیەتەکان - پێکدادانی بیرۆکەکان
نووسینی #ئەلیکساندەر_دوگین
بیرۆکەی ڕووسی و چینی و ئیسلامی توانای ڕوونی هەیە بۆ گەیشتن بە هەمووان. هیندستان لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەمە دەکات، لەکاتێکدا پڕۆژەکانی ئەفریقا و ئەمریکای لاتین لە ئێستادا تەنها لە کیشوەرەکانی خۆیاندا سنووردارە. هەرچەندە بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی ئەفریقییەکان لە جیهاندا، پڕۆژەی هەندێک لە تیۆریستەکان (المنظرين) بەرز دەکاتەوە بۆ دروستکردنی ناوچەی ئۆتۆنۆم و خۆبەڕێوەبەر له ئەفریقا، بەتایبەتی لە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، لەسەر بنەمای پرەنسیپی کیلۆمبۆی بەڕازیلی.
هەروەها گەشەی دانیشتوانی ئەمریکای لاتین لە ئەمریکادا دەتوانێت لە داهاتوودا کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر شارستانیەتی ئەمریکای باکوور و سیستەمی بەها باوەکانی هەبێت، کە بەهۆی بنەما کاسۆلیکییەکەی و پەیوەندییە پارێزراوەکەی لەگەڵ کۆمەڵگەی نەریتی، زوو یان درەنگ نامێنێت. هەروەها دەتوانێت لەگەڵ لیبرالیزمدا ململانێ بکات کە ڕەگ و ڕیشەی پرۆتستانتی هەیە و بە ڕوونی بنەماکانی ئەنگلۆساکسۆنی هەیە.
بۆیە ململانێی نێوان نەزمێکی جیهانی تاک جەمسەری و نەزمێکی جیهانی فرە جەمسەری نوێنەرایەتی ململانێی بیرۆکەکان دەکات. لە لایەک لیبرالیزم کە هەوڵی بەرگریکردن لە پێگەی باڵادەستی خۆی لە ئاستی جیهانیدا دەدات؛ لە لایەکی دیکەوە، وەشانی جیاوازی نالیبرالیزم هەیە، کە تا دێت بە ڕوونی لەو وڵاتانەدا دەردەکەون کە بلۆکی فرە جەمسەری پێکدەهێنن.
#سەرنج #سیاسی #جیۆسیاسی
1 394
چۆن چەپڕەو بناسینەوە؟
چەپ، کەسێکە کە دیدێکی ئاسۆیی بۆ ژیان هەیە کە هەر جۆرە پلەبەندی و هەرەمیەتێک ڕەتدەکاتەوە، بەبێ گوێدانە فۆرم و پانتاییەکەی، بۆ چەپ، دەسەڵات هاوواتای چەوساندنەوەیە، دەسەڵاتیش تەنیا دەتوانێت کاری وەک ستەمکاری بکات، هەر بۆیەش ژیان لە ژێر دەسەڵاتدا، ژیانێکی تەندروست نییە مەگەر لەژێر یەکسانی ڕەهادا نەبێت، لێرەوە ڕێزگرتنی چەپەکان بۆ تاک/کەمینە سەرچاوە دەگرێت، کە دەبێ یەکسان بن لەگەڵ هەموو تاکەکان/زۆرینەکان، یان باشتر بڵێین بە یەکسانی لەگەڵ هەموو تاکەکاندا مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بەبێ گوێدانە سروشت و بارودۆخیان...
ئەم دیدە ئاسۆییە بۆ چەپ هەموو شتێک لەخۆدەگرێت و لە تێڕوانینی ئەوەوە بۆ خودا دەست پێدەکات، کە بە لوتکەی ستەمکاریی دەزانێت چونکە دەکەوێتە لوتکەی هەرەمەکەوە و هەر بۆیە چەپ مەیلی بۆ بێباوەڕی هەیە، هەروەها پادشاش، کە چەپەکان گۆڕیان بە دیموکراسی لیبڕاڵ و سیستەمی پەرلەمانی
چەپ بە تەواوی سیستەمی سەرۆکایەتی ڕەتدەکاتەوە، تەنانەت ئەگەر دیموکراسیش بێت.ئەو خێزانەی چەپڕەوە نابێت فۆرمێکی پلەبەندی هەبێت، واتە باوک سەرۆکی خێزان بێت و بڕیارەکان ئەو بیاندات، (پیاوسالاری لەلایەن چەپەوە باسی ناکرێت تەنها لە چوارچێوەیەکی نەرێنیدا نەبێت) بەڵکو پەیوەندی نێوان باوک و منداڵ دەبێت پەیوەندی هاوڕێیەتی بێت، و لە نێوان ژن و مێرددا پەیوەندییەک بێت 50/50، ئەگەرنا خۆشەویستی لە نێوان هاوسەرەکان و لە نێوان کچ و دایکیدا نابێت، چونکە خۆشەویستی، لە ڕوانگەی چەپەوە، تەنها لە سێبەری پەیوەندییەکی یەکساندا دەتوانێت بوونی هەبێت، لەکاتێکدا ئەم جۆرە یەکسانیە ، پەیوەندیەکە ژەهراویە و بە کێبڕکێ، ناڕازیبوون، ئیرەیی کۆتایی دێت، یا هەڕەمەکە دائەڕمێت یاخود عەکس دەبێتەوە. لە کۆتاییدا...ئەمە تەنها خێزان ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دەگرێتەوە هەستکردن بە یەکسانی بدۆزەرەوە، ئیرەیی و ناڕەزایی دەدۆزیتەوە. لە هەموو ئەمانەشەوە دەتوانین تێبینی ئەوە بکەین کە خۆ بە بێوێونە زانین، خەسڵەتێکی سروشتی چەپگەرایە، ناتوانێت جیهانێکی بە خەیاڵدا بێت میسالی نەبێت، ئامانجی کۆتاییشی بەهەشتێکی ڕازاوەیە، کە هەموو ڕۆحەکان لەیەک دەچن و یەکسانن، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو تەنها دۆزەخ و عەزاب دروست دەکات. #مۆدێرنە #سەرنج
1 394
Repost from جەنگی ڕاگەیاندن
« پێشهاتێکی ترسناك ، لەبارەی یەکگرتنی نێوان ئیسرائیل و ئێران.»
د. عبداللە النفیسي
#جەنگی_ڕاگەیاندن
#طوفان_الأقصى
#دووفاقی_ئێران
🔘 t.me/jangyragayandn
1 394
Repost from موحاریب
ئوسامە بن لادن و هێرشەکەی یانزەی سێپتەمبەر
https://youtu.be/dCCZ2iZBIvc?feature=shared
1 394
ئەو داڕمانە ڕۆحییەی کە خاکەکەمان تووشی دەبێت، گەیشتووەتە لوتکەیەک کە ئێمە لە مەترسیداین دوایین تیشکی وزەی ڕۆحی لەدەست بدەین کە وامان لێدەکات ئەو کۆتاییە ببینین هیچ گەشبینی نەمێنێت؛ تاریکی جیهان، پشتێکردنی خوداوەندەکان لێمان.“مارتن هایدگەر #مۆدێرنە #سەرنج
1 394
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
پانتێۆنی ڕۆمانی، هێماکانی هەموو باوەڕەکانی گەلانی تێدابوو کە ڕۆما ڕێزی لێدەگرت. بەڵام ئەم میواندارییە مەرج تیایدا ‘دڵسۆزی’یەکی پلە باڵاتر بوو.
لە دەرەوەی هێما ئاینییەکانی ناو پانتێۆن، هێمای ئیمپراتۆر حوکمڕانی هەموانی دەکرد، وەك بوونەوەرێکی خودایی بیری لێدەکرایەوە: كە نوێنەرایەتی هەمان یەکێتی ڕۆحی خودی ئیمپراتۆریەتەکەی دەکرد، چونکە ئیمپراتۆریەتی نەریتی ڕۆمانی کەمتر وەك کردارێکی مرۆیی بیری لێدەکرایەوە بەڵكو وەك کاری هێزێك سەروو تەماشای دەكرا.
دڵسۆزی بۆ ئەم هێمایە مەرج بوو. هەموو باوەڕێك یان نەریتێکی تایبەتی گەلانی ژێردەستە کە لە ڕووی ڕێوڕەسمێکی پیرۆزەوە سوێندی دڵسۆزییەیان لەسەر دەخوارد، ڕێوڕەسمێكی پیرۆزبوو لایان. لێرەوە ڕۆمای کۆن نموونەیەك بوو بۆ ڕێکخستنی ئیمپراتۆریەت لەسەر بەهای هەمیشەیی و گشتگیرەكان دەخاتە ڕوو.
— ئیڤۆلا
#توراسی_عیرفانی
#شارستانیەتی_ئیلاهی
#ئیڤۆلا
1 394
Repost from موحاریب
گومانی تێدا نییە کە ژنێکی تەواو مێینە لە پیاوێک باڵاترە کە نێرینەیەکی تەواو نییە، هەروەک چۆن جوتیارێکی دڵسۆز بۆ خاکەکەی کە بە تەواوی کارەکانی خۆی ئەنجام بدات، باڵاترە لە پاشایەک کە بێتوانایە لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا.– جولیۆس ئیڤۆلا، (میتافیزیکی سێکس) #ڕەسەنایەتی #سەرنج
1 394
Repost from موحاریب
هەرکەسێک خوێنی موسڵمانان و ڕۆحیان بە بێ بایەخ بزانێت و خوێن و ڕۆحی کافران بە بەرز بزانێت، ئەوا مونافیق و بێباوەڕە.
-شێخی موجاهیدان ئیمام بن لادن
(اسکنه الله نعیم جنانه)
#سەرنج #ڕەسەنایەتی
1 394
بیهێنە بەرچاوت کە کەسێکی زندیق ژیانی خۆی تەرخان کردبێت بۆ شێواندنی ئیسلام لە سۆشیاڵ میدیا، و ساڵان و ساڵانی بەسەربردووە بۆ دژایەتی ئیسلام، بەڵام بەیانییەک لە خەو هەڵئەستێت و بۆی دەرکەدەوێت کە ئوسامە بن لادن لە تیک تۆکدا بەناوبانگ بووە، چونکە گەنجان پێیانوایە پەیامەکەی بەهێزە 😂.
دانیاڵ حەقیقەتجو
#مۆدێرنە #سەرنج
1 394
Repost from موحاریب
خودای گەورە فەرموویەتی: (الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ)
لە ڕووی بایۆلۆژییەوە: تۆ لە مێینە بەهێزتریت، لە ناوەوە و دەرەوە.
لە ڕووی هۆرمۆنییەوە: تۆ خاوەنی گەنجینەیت، تۆ خاوەنی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆنیت، هۆرمۆنی نێر، هۆرمۆنی قوربانیدان، تەحەدا، هێز، ڕووبەڕووبوونەوەی سەختی، داهێنان و هونەر.
لە ڕووی مێژووییەوە: پیاو ئەو کەسەیە کە شارستانیەتی بنیات ناوە و ئاسایش و سەلامەتی دابین کردووە.
لە ڕووی زانستییەوە: پیاوان زۆر زیرەکترن لە ئافرەتان لە بواری ماددی و زانستی و فەلسەفیدا، سەرنج بدەن گەورەترین داهێنەر و نابغە و بیرمەندەکان کێن.
لە ڕووی دەروونناسیەوە: پیاو بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت، لە کاتێکدا ژن بە گریان و دەستەوەسانی ڕازیە.
دەرەنجام: هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەئافرەت لە پێناو پیاودا درووستکراوە، پیاو باڵادەستە و بەرزترە.
پیاو ئەو کەسەیە کە فریشتەکان سوجدەیان یۆ برد.
#سەرنج #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی #نێر_سالاری
1 394
Repost from موحاریب
یەکێک لەو شتانەی کەهەموومان زۆر زۆر تامەزرۆین، شەڕە
زۆربەی زۆری خەڵکی حەز ئەکات بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمانەی خەڵکی جەنگارەو بوو، گەورەترین بەڵگەش یاریەکانی جیهانی کراوەیە( العالم المفتوح) وەک پەبجی و کۆڵ ئۆف دوتی و ئەنداون و...هتد، چونکە لەو کاتەوەی جیهانی ڕەسەن کۆتایی پێهات کە خەڵکی لەو جیهانەدا هەمووی جەنگاوەر بوو، ئیتر ئەم یاریانە حەز و خولیای خەڵکیان پڕکردەوە هەر لە یاریەکانی ئەتاری و سیگا و پلەی یەکو و دوو و گۆد ئۆف وار و...هتد هەتاوەکو ئێستە، خەڵکی لە ناخیدا فزولێک بوونی هەیە کە حەزئەکات دایبمرکێنێتەوە، ئێستە کە لە زۆربەی جیهان و بۆ زۆربەی خەڵکی ئەوە نەماوە، ئیتر ئەو یاریانە جێیان گرتووەتەوە.
بەڵام لەبەر ئەوەی لە شەڕ نازانین، بەتایبەت شەڕی ئەم سەردەمە، ئیتر لێی ئەترسین و واقەناعەتیشمان بە خۆمان کردووە کە حەزی پێناکەین.
#سەرنج
