عَنْقّاْءُ
Kanalga Telegram’da o‘tish
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Ko'proq ko'rsatish1 396
Obunachilar
Ma'lumot yo'q24 soatlar
-37 kunlar
-1530 kunlar
Postlar arxiv
1 397
یەکێک لە کتێبە هەرە گران و باشەکانی مەولانا ڕێنێ گینۆن (قدس الله نفسه ونفعنا بأنفاسه) كە زۆر گرنگە بۆ یەکێک بیەوێت لە عیرفانی ئیسلامی و توڕاسی هەموو ئاینەکان و ڕموزە ئیلاهیەکان تێبگات.
#ڕەسەنیەت #سەرنج
1 397
ئەمەریکی بوون فۆڕمێکی ترسناکترە لە کۆمەنست بوون. لەگەڵ کۆمەنست بوون خەڵک دەتوانێ هەست بەو وەحشگەراییە بکات و ترسناکیە بکات کە جیهانی مۆدێرنی بەدواوەیە. ئەمریکا لەو باشتر نیە بەڵام بە ژێر بەژێری و نهێنی نەک ئاشکرا.
لەگەڵ ئەمریکیگەراییدا عەقڵێک بەرهەمدێت، کە جگە لە: مادیبوون، بەرەوپێشچوونی ئابووری و تەکنەلۆژی. هیچ شتێکی تر جێگەی خۆی ناکاتەوە تێیدا.
سەرەڕای ئەوەش، چێژ بەربڵاو دەکات بەناو خەڵک دا. بەشێوەیەک بەربڵاو دەبێتەوە، کە ڕێگرتن لێی بەشێوەیەکی عەقڵانە، لەو دیمۆکراتیە پارە پەرستیە، تەقینەوەیەکی فکری لەنێو کۆمەڵگا دروستدەکات کە مەحاڵە ڕێی لێ بگیرێ.
بەمەش چەندە وەحشگەرا و توندڕەوی نیشان بدات، چێژ بەرچاوی خەڵک دەگرێ و تەقینەوە فکریەکەی بەردەوام دەبێت. بەپێچەوانەی پوڵشیڤیک و کۆمەنستی ستالینیزم، کە قۆرخی کۆمەڵگا دەکەن بۆ یوتۆپیا ئایدیاڵیەکەی خۆیان.
لەئەنجامی ستالینیزم خەڵک دەمرێ، ئازار ئەچێژن. بۆیە کەوتنیان و شکست هێنانیان زۆر ئاسانە. بەڵام ئەمریکی بوون بەشێوەیەک دێتە ناو دەمارەکانمانەوە کەوا خۆشمان هەستی پێناکەین. ژەهری فکریان ئەرێژن بە مێشکماندا و کوێرمان ئەکەن لە ئاستی حەقیقەت دا.
- یولیوس ئیڤۆلا لەکتێبی (توڕاسیەک ئەگات بە فاشستێک)
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
1 397
جەنگ، هەمیشە بەهایەکی دژە-مادیگەرایی بووە بەهایەکی ڕووحی مرۆیی.
بنچینەی هەموو بیانووی هەڵگیرسانی جەنگێک، لەڕوانگەی کەسایەتی مرۆڤەوە، بریتیە لە 'پاڵەوانیەتی'.
جەنگ، وەکو دەوترێت، ڕوخسەت دەدات بە پیاو تاوەکو ئەو پاڵەوانە خەوتووەی ناخی بەخەبەر بهنێت. جەنگ ژیانێکی ئاسوودە دەگۆڕێت بۆ ژیانێکی قورس و تاڵ و کارەسات-ئەفسوساوی.
جەنگ، پشانمان دەدات کە ژیانی مرۆڤ چەندە ڕێژەییە لەگەڵ ماددەدا. وچەندە لەڕوانگەی ڕووحیانەت حەتمیە.
ڕاڤەکردنەوەی دەستەواژەی ژیانە، دەتواندرێت بوترێت، وات لێدەکات (لە چاوی مەرگەوە لەژیان بڕوانیت).
ئەوکاتەی تاکێک سەرکەوتوو دەبێت لەوەی وەکو پاڵەوانێک ژیان بەسەربەرێت. تەنانەت بۆ دەقەیەکیش بێت. نرخی زیاترە، لەو ژیانە بێ ئەمەک و پاتاڵیەی لەنێو عەوام بەسەریدەبات بە کاری بێمانا.
وای دەبینم، لەڕوانگەی ڕووحییەوە، هەر ئەم ئاسودەییە مرۆڤ دەکاتە دڕندەیەکی جەنگ. ئەمەش کێشەیەکی گەورەی مادیگەرا ئاشتیخوازانن. کە ئەم جۆرە دڕندانە لە کارگەی خۆیانەوە بەرهەم دێن. وەکو هەڵاتنێکی مرۆڤەکە لە مادیگەرایی.
هەر ئەوەش وا لە جەنگ دەکات دژە-مادیگەرایی بێت. مرۆڤ بیر لەوە دەکاتەوە بەپێی یاسای (زیاتر لە ژیانێک لەژیر دەستمایە) ئەو ساتانە دەژیت.
-یولیوس ئیڤۆلا، میتافیزیکی جەنگ.
وەرگێڕانی بەتین جەمال (تادوایی نەڵێ مافی بڵاوکردنەوە پارێزراوە و ئەیفرۆشم)
#ڕەسەنایەتی
1 397
Repost from موحاریب
گومانی تێدا نییە کە ژنێکی تەواو مێینە لە پیاوێک باڵاترە کە نێرینەیەکی تەواو نییە، هەروەک چۆن جوتیارێکی دڵسۆز بۆ خاکەکەی کە بە تەواوی کارەکانی خۆی ئەنجام بدات، باڵاترە لە پاشایەک کە بێتوانایە لە جێبەجێکردنی کارەکانیدا.– جولیۆس ئیڤۆلا، (میتافیزیکی سێکس) #ڕەسەنایەتی #سەرنج
1 397
لەکۆمەڵگا کۆنەکاندا چینی ئەرستۆکراتی جەنگاوەر لوتکەی پلەبەندی هەرەمی کۆمەڵگای داگیر دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ، لە یوتۆپیای مرۆڤی ئاشتیخوازدا (بەتایبەت ئەنگلۆسەکسۆنی)، هەوڵئەدرێت جەنگاوەر وا نیشانبدرێت کە جۆرێکی بەسەرچووی مێژووییە و وەک کەسێکی خراپ و مەترسیدار وەسف ئەکرێت و ڕۆژێک لە ڕۆژان نەجاتمان ئەبێت لێی بە ناوی (پێشکەوتنەوە).
یولیوس ئیڤۆلا
#ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە
1 397
"لە تەنیشت ڕەوتە گەورەکانی ئەم جیهانەدا، هێشتا پیاوانێک هەن کە ڕەسەن و چەسپاون و لە 'زەوییە چەسپاوەکان'دا جێگیر بوون. بەزۆری ئەم کەسانە نامۆن و دوورن لە هەموو جۆرەکانی ناوبانگ و کولتوری مۆدێرن. ئەوانە ئەهلی شاخ و دێهاتن و سەر بەم جیهانە نین". هەرچەندە بەسەر زەویدا پەرش و بڵاون، و زۆرجار بە ڕووکەش یەکتر پشتگوێ ئەخەن، بەڵام بە شێوەیەکی نەبینراو یەکگرتوون لە ڕۆحیەتدا و "زنجیر"ێکی نەشکاو پێکدەهێنن، بەهۆی ئەم پیاوانەوە توڕاسیەت و عەقڵیەتی عیرفانی و باڵا سەرەڕای هەموو شتێک زیندووە، بڵێسەی ئاگرەکە بە نهێنی دەسوتێت، هێشتا جیهان بە جیهانی باڵاوە بەستراوەتەوە ئەمانە پارێزەرانی جیهانن ".
-یولیوس ئیڤۆلا
تب: ئەو کەسانەش ئەولیاکانی خوای تەعالان، کە بەبۆنەی ئەوانەوە هێشتا خێر لەناو خەڵکدا ماوە و خوای گەورە جیهانی لەناو نەبردووە.
#توڕاسیەت #تەسەوف
1 397
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ڕونكردنەوەیەك دەربارەی تەمەنی حەزرەتی عائیشە و جائیزبوونی بەشودانی كچی منداڵ بەپێی مەزهەبی شافعی و باقی مەزهەبە فقهیەكان.
#هەڵوێستە
#ڕەدی_لادەران
1 397
يەکێک لە جوانترین گۆرانیە توڕاسیە هیندیەکان، بەجددی کاتێ ئەگەڕێی ئەو هەموو کلتورە جیاوازە تەجەللای یەکشتن بەس بە تەعبیری جیاواز.
جا ئەو گۆرانیە ئەڵێ: بێ نیقاب مەڕۆرە دەر زەمانەکە تێکچووە
تۆ کچێ گەنجیت و زەمان تێکچووە
1 397
ئەبوبەکری بن ئەبی دونیا دەگێڕێتەوە لە مەجلیسی ئیبن داودی زاهیڕیدا بووە. پیاوێک هاتووەتە لای داود و کاغەزێکی پێداوە. داود کاغەزەکەی وەرگرتووە و تاوێکی باشێک لێی ڕاماوە، هەتا خوێندکارەکانی وایانزانیوە کاغەزەکە مەسئەلەیەکی فیقهیی تیادایە. ئەوجا داود کاغەزەکەی هەڵگێڕاوەتەوە و لە پشتەکەی شتێکی نووسیوە. ئەو پیاوە عەلیی کوڕی عەبباس بووە، ناسراو بە ئیبن ڕۆمیی شاعیر. لە پێشی کاغەزەکە (ئەوەی ئیبن ڕۆمی نووسیویەتی) نووسرابوو:
یا ابن داود یا فقیه العراق
افتنا في قواتل الاحداق
هل علیهن في الجروح قصاص
ام مباح لها دم العشاق
واتە:
ئەی ئیبن داود، ئەی فەقیهی عێراق، فتوایەکمان سەبارەت بەوانە بۆ بدە کە بە نیگا ئادەمی ئەکوژن.
ئایا ئەوانە لەسەر ئەو زیانەی دەیگەیەنن قەساسیان لەسەرە، یانیش ئەوەیە خوێنی عاشقان حەڵاڵە.
لە پشتەوەی پەڕەکەیش (وەڵامەکەی ئیبن داود) نووسرابوو:
کیف یفتیکم قتیل صریع
بسهام الفراق والاشتیاق
وقتیل التلاق احسن حالا
عند داود من قتیل الفراق
واتە:
چۆن کەسێک دەتوانێت فتواتان بۆ بدات کە خۆی بە تیری دووری و تاسە و ئیشتیاق کوژراوە.
بە لای داودەوە ئەو کەسەی کوژراوی دیدارە زۆر باشترە لەوەی کوژراوی فیراقە
کتاب الزهرة: ابوبکر بن داود الاصبهاني الظاهري
#تەسەوف #توڕاسیەت
1 397
ئەبوبەکری بن ئەبی دونیا دەگێڕێتەوە لە مەجلیسی ئیبن داودی زاهیڕیدا بووە. پیاوێک هاتووەتە لای داود و کاغەزێکی پێداوە. داود کاغەزەکەی وەرگرتووە و تاوێکی باشێک لێی ڕاماوە، هەتا خوێندکارەکانی وایانزانیوە کاغەزەکە مەسئەلەیەکی فیقهیی تیادایە. ئەوجا داود کاغەزەکەی هەڵگێڕاوەتەوە و لە پشتەکەی شتێکی نووسیوە. ئەو پیاوە عەلیی کوڕی عەبباس بووە، ناسراو بە ئیبن ڕۆمیی شاعیر. لە پێشی کاغەزەکە (ئەوەی ئیبن ڕۆمی نووسیویەتی) نووسرابوو:
یا ابن داود یا فقیه العراق
افتنا في قواتل الاحداق
هل علیهن في الجروح قصاص
ام مباح لها دم العشاق
واتە:
ئەی ئیبن داود، ئەی فەقیهی عێراق، فتوایەکمان سەبارەت بەوانە بۆ بدە کە بە نیگا ئادەمی ئەکوژن.
ئایا ئەوانە لەسەر ئەو زیانەی دەیگەیەنن قەساسیان لەسەرە، یانیش ئەوەیە خوێنی عاشقان حەڵاڵە.
لە پشتەوەی پەڕەکەیش (وەڵامەکەی ئیبن داود) نووسرابوو:
کیف یفتیکم قتیل صریع
بسهام الفراق والاشتیاق
وقتیل التلاق احسن حالا
عند داود من قتیل الفراق
واتە:
چۆن کەسێک دەتوانێت فتواتان بۆ بدات کە خۆی بە تیری دووری و تاسە و ئیشتیاق کوژراوە.
بە لای داودەوە ئەو کەسەی کوژراوی دیدارە زۆر باشترە لەوەی کوژراوی فیراقە
کتاب الزهرة: ابوبکر بن داود الاصبهاني الظاهري
#تەسەوف #توڕاسیەت
1 397
Repost from موحاریب
- سەدەیەکی دیکە لە خوێنەران خودی عەقڵ بۆگەن دەکات. کە خوێندنەوە دەبێتە مافی هەر کەسێک، بۆیە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا نەک تەنها نووسین، بەڵکو بیرکردنەوەش تێکدەچێت، لەو کاتەدا بۆگەنی بیرکردنەوە بڵاودەبێتەوە بە هەموو لایەکدا. (هەر شتێک بوویە گشتی گرنگی خۆی لەدەست ئەدات و قیمەتی نامێنێت)”
- فریدریک نیچە
#مۆدێرنە
1 397
Repost from پێشەکی
جێی سەرسوڕمانە لە جیهانی مۆدێرندا، کە ڕەخنەگری هەمووشتێک هەیە؛ ڕەخنەگری هونەر، ڕەخنەگری سیاسەت، ڕەخنەگری ئەدەبیات و فەلسەفە و تەنانەت ڕەخنەگری ئایینیش هەیە، کەچی ڕەخنەگری زانست نییە. خۆ ئەگەر ڕەخنەگرێکی زانستیت دەربکەوێت، دەبینیت لە کۆمەڵگەی زانستی و ئەکادیمی دوور خراوەتەوە و پەراوێز خراوە، هەروەها ڕەخنەکانی وەکو ڕەخنەکانی ڕەخنەگرێکی ئەدەبی بە هەند وەرناگیرێن.
Man and Nature, 114
1 397
ئاشتی حەزو ئارەزوە و شەڕیش حەقیقەتە، مێزوو قەت گوێی نەداوە بە حەز و ئارەزوو و پێوەرە باڵاکان
ئۆسڤاڵد شپینگلەر
#سەرنج
