کانال اصلی جامعه کوردهای مقیم مرکز
Ko'proq ko'rsatish
1 442
Obunachilar
+224 soatlar
+17 kunlar
+330 kunlar
- Kanalning o'sishi
- Post qamrovi
- ER - jalb qilish nisbati
Ma'lumot yuklanmoqda...
Obunachilar o'sish tezligi
Ma'lumot yuklanmoqda...
یادی کۆچی دوایی مێژوونووسی کورد،
مامۆستا محەمەدئەمین زەکی بەگ ١٨٨٠ - ١٩٤٨/٧/١٠:-
م. ڕەنجدەر ابوبکر
ژیانی:
محەمەدئەمین کوڕی حاجی عەبدولڕەحمانی کوڕی مەحمودی کوڕی سادقی باپیرە، لەساڵی ١٨٨٠ لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ناوەکەشی لەسەر نەریتی ئیسلامی لە ناوێکی لێکدراوو لە دوو ناو (محەمەد و ئەمین) پێکهاتووە و نازناوی زەکی)شی لەبەر زیرەکییەکەی وەرگرتووە..
محەمەدئەمین سەرەتای خوێندنی لە حوجرەوە دەست پێکردووە و تیایدا فێری هەردوو زمانەکانی فارسی و عەرەبی بووە و پاشان خراوەتە قوتابخانەی ڕوشدیەی سەربازی و لەساڵی ١٨٩٦یشدا چووەتە ئامادەیی سەربازی لە ساری بەغدا تا لە دواجاردا بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە ئەستەمبوڵ و کۆلیژی سەربازی لەنێوان ساڵانی ١٩٠٢ - ١٩٠٤ دا بە پلەی رئیس رکن تەواووی کردووە.
بەو پێیەی محەمەدئەمین زەکی تۆپۆگرافیەکی شارەزا بووە، بەشداری لە لیژنەی دیاری کردنی سنوورەکانیی نێوان عوسمانی و بولگاریا و عوسمانی و ڕووسیای کردووە، هەروەها بۆ ماوەی ساڵێک بۆ خوێندنی سەربازی نێردراوەتە وڵاتی فەڕەنسا.
ئەوکاتەی شاری بەغدا لە لایەن سووپای ئینگلیزەوە داگیرکرا، محەمەد ئەمین زەکی لە سووپای حەوتی عوسمانیدا بوو، لە دوای ئاگربەستی مۆدرۆس و دروست بوونی دەوڵەتی تازە دامەزراوی عێراقدا گەڕاوەتەوە بۆ نیشتمان لەساڵی ١٩٢٤ دا.
محەمەد ئەمین زەکی لە شاری بەغدا پەیوەندی بە سووپاوە کردووە و بووەتە فەرماندە لە قوتابخانەی سەربازی مەلەکی، لە پاشان بووە ئەندامی لیوای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دواترلە حکومەتە جیاوازەکانی عێراقدا هەریەکە لە وەزارەتەکانی بەرگری، ئەشغال، دارای و هاتوچۆی پێدراوە. سەرەڕای وەرگرتنی چەندین پۆستی تری بەڕێوبەری گشتی و هەڵبژارندەوەی بۆ چەند جارێک وەکو نوێنەری لیوای سلێمانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و تەنها جارێکیش لەساڵی ١٩٣١دا وەکو نوێنەری لیوای هەولێر هەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
نووسینەکانی محەمەدئەمین زەکی بەگ:-
١- محاسەبەی نیابات - ١٩٢٨ (کەتیایدا پەراوی کردەوەکانی لەئەنجوومەنی نوێنەراندا بۆ خوێنەر کۆکردۆتەوە).
٢- خولاسەیەکی تەئریخی کوردستان بەشی یەکەم ساڵی ١٩٣١ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٣٧ (وەرگێڕدراوەت سەر زمانی عەرەبیش).
٣- دوو تەقەللای بێ سوود ١٩٣٥ (کەپاداشتێکی ٦٨ لاپەڕەیه: ساڵی ١٩٣٠ بۆ مافی کورد دابووی یە میری، بڵاوکردنەوەی قەدەغەکرا).
٤- تەریخی وڵاتی سلێمانی ١٩٣٩.
٥- کورد بەناوبانگ بەشی یەکەم ساڵی ١٩٤٥ و بەشی دووەم ساڵی ١٩٤٧ (بە زمانی عەرەبی)ز.
٦- تاریخ الدولەو الامارات الکردیە ١٩٤٥ (وەرگێڕانی شەرەفنامە).
لە کۆتایدا محەمەدئەمین زەکی بەگ لە بەرواری ١٩٤٨/٧/١٠ لە سەردانیداا بۆ شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سەیوان بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوەکان:-
- محەمەدئەمین زەکی بەگ: خوڵاسەی تاریخی کورد و کوردستان.
- میر بەسری: ناودارانی کورد، و: عەبدولخالق عەلادین.
- کوردیپێدیا.
هر آن چه که خداوند بزرگ مقدر میفرماید، هیچ بندهای را توان تفسیر آن نیست و بر آن چه که حکمت متعالیهاش تعلق میگیرد، هیچ کس را جرأت تعبیر و تعدیل نمیباشد
لذا بر آن چه که میدهد شاکریم و بر ندادههایش صبر میکنیم چه سخت است باور نبودنش و قبول ندیدنش
از تمامی دوستام عزیز و مهربانم که در مصیبت از دست دادم مادرم در کنار من بودند و سعی در تسکین درد بنده در این داغ بزرگ داشتند ، کمال تقدیر و تشکر را دارم و امید است به شرط حیات بتوانم گوشه ای از محبت هایتان را در جشن های شادی تان جبران نمایم ان شالله
مصطفی بابان زاده
Photo unavailableShow in Telegram
ئاگاداری هەموو ئازیزانمان ئەکەین
پرسەی دایکی کۆچکردوومان، ڕەوانشاد ماهپارە خانمی شەریفی لە تاران، ڕۆژی هەینی، ٢٢ی پووشپەڕ(تیر) لە مزگەوتی «الزهرا» لە کاژێری ١٧:٣٠ تا ١٩ بەڕێوە ئەچێ.
وێڕای ڕێزم بۆ هەموولایەک
مستەفا بابانزادە
-----------------
#جامعە_كوردهای_مقيم_مرکز
@kurdanitaran1
Photo unavailableShow in Telegram
-----------------
#جامعە_كوردهای_مقيم_مرکز
@kurdanitaran1
Photo unavailableShow in Telegram
بنەماڵەی بەڕێزی بابانزادە
جەنابی موهەندس مستەفا
بە بیستنی ھەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، زۆر خەمبار بووین.
وێڕای سەرەخۆشیمان لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان، لە پەروەردگاری مەزن بەھەشتی بەرینی بۆ ئاواتخوازین.
#جامعە_كوردهای_مقيم_مرکز
https://t.me/kurdanitaran1
Boshqa reja tanlang
Joriy rejangiz faqat 5 ta kanal uchun analitika imkoniyatini beradi. Ko'proq olish uchun, iltimos, boshqa reja tanlang.